ئاڵمانیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانیا
Bundesrepublik Deutschland
[[ی ئاڵمانیا |]]
پایتەخت
(و )
بەرلین
٥٢°٣١′N ١٣°٢٣′E / ٥٢.٥١٧°N ١٣.٣٨٣°E / 52.517; 13.383
زمانە فەرمییەکان زمانی ئاڵمانی[١]
گرووپە ڕەگەزییەکان  ژێرمەن ٨١%، دیکەی ئەورووپاییەکان ٧%، تورک ٤%، ئەوانی دیکە ٨%[٢][٣][٤][٥]
دەوڵەت فێدراڵی، پارلیمانی
 -  سەرۆک کۆمار یواخیم گاوک
 -  سەرۆک وەزیران ئانگێلا مێرکێڵ
ڕووبەر
 -  ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٣ھەم)
١٣٧٬٨٤٧ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ ٨١،٧٩٩،٦٠٠[٦] (١٥ھەم)
 -  چڕی 229 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥م)
٥٩٣٫١کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو یۆرۆ (EUR)
ناوچەی کاتی ‪CET (UTC+١)
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ‪de

ئاڵمانیا یان دۆیتشلەند (بە ئاڵمانی: Deutschland)، کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتیە[٧]، و یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا[٨]. ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئاڵمانیا (بەئاڵمانی: Bundesrepublik Deutschland)[٩]. ئاڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەوروپاوە[١٠]، لە باکوورەوە سنووری ھەیە لە گەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور[١١]، لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا[١٢]، لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک[١٣]، لە ڕۆژئاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا.[١٤] ڕووبەری ئاڵمانیا ٣٥٧،٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتوانی ٨٢،٢١٧،٨٠٠ کەسە و بە زۆرترین دانیشتوان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێ و لیستی وڵاتەکان بە پێی ژمارەی پەنابەران سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆری ژمارەی پەنابەرانەوە.

بەرلین گەورەترین شارەکەیەتی و پایتەختە و ناوەندی دەسەڵات لەوێدایە، سیستەمی ڕامیاری یەکگرتووی فیدرالیە. بە شێوازی کۆماریی پەرلەمانی بەڕێوەدەبردرێت، لە ڕووی بەڕیوەبردنەوە ئاڵمانیا ١٦ ھەرێمی یەکگرتوو لە خۆ دەەگرێ و ھەموو ھەرێمێک سەروەری تایبەتی خۆی ھەیە.

پێناسەی ناو[دەستکاری]

وشەی ئاڵمانی (دۆیتش) (بە ئاڵمانی: Deutsch) لە زمانی کۆنی ئاڵمانی سەرووە هاتووە و بە واتای تایبەت بە خەڵکە. لە سەدەی پانزدەهەمی زایینی دا ناوی فەرمی حکوومەتی ئاڵمانیا تۆیتۆنیۆم ڕێگنۆم (بە لاتین: Teutonium Regnum) بوو کە بە واتای حکوومەتی وڵاتە ئاڵمانیاییەکانە. ناوی ئێستای ئاڵمانیا واتە "Deutschland" هەر لەم وشەوە وەرگیراوە.[١٥]

مێژوو[دەستکاری]

هۆزە ئاڵمانیەکان و ئیمپراتۆری فڕانکەکان[دەستکاری]

نەخشەی ئیمپراتۆری ڕۆم لەگەڵ ئاڵمانیا

بە پێی زانیاریەکان وا دەرکەوتووە کە ھۆزە ئاڵمانیەکان لە سەردەمی بڕۆنزی نۆردیک یان سەردەمی ئاسنی پێش ئیمپراتۆری ڕۆم پێک ھاتوون. ئەوان لە سەرەتادا لە باشووری سکاندیناڤیا و باکووری ئاڵمانیا بوون و دواتر لە سەدەی یەکەمی بەر لە لەدایک بوونی مەسیح، بەرەو باشوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا ڕۆیشتوون و لێرەدا واتە لە ڕۆژھەڵات و ناوەندی ئورووپا لەگەڵ ھۆزە کێلتەکان، گوولەکان، ئێرانیەکان، بالتیکیەکان و ئسلاڤیکەکان ئاشنا بوون. لە سەردەمی ئیمپراتۆری ئاگۆستووس بە سەر ئیمپراتۆری ڕۆمدا، بۆ یەکەم جار لە لایێن ی ڕۆمیەکانەوە هێرش کرا سەر ئاڵمان و هۆزە ئاڵمانیەکان. لە نێوانن ئەم هۆزانەدا، هۆزی چێرووشان بە سەرکردایەتی ئارمینیووس توانیان ڕۆمیەکان بدۆڕێنن. دوای ئەم شەڕە، لە ساڵی ١٠٠ زایینی دا بۆ یەکەم جار ناوی هۆزە ئاڵمانیەکان بە ناوی ئەو هۆزانەی کە لە نێوان دوو ڕووباری ڕاین و دانووبدا دەژیێن، هاتە ناو مێژوونامەی ڕۆمیەکان. هەر لەم سەردەمەدا بوو کە زۆرتری ئەو شوێنەی کە ئێستا بە ئاڵمانیا ناوی لێ دەبرێت (وەکوو:ئاڵمانیای هاوچەرخ، نەمسا، باشووری باڤاریاو خۆرئاوای رینلەند) بوون بە ژێر دەستی هۆزە ئاڵمانیەکان. ئەمانە هەرکامێکیان دواتر بوون بە یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆری ڕۆم.[١٦]

لە سەدەی سێیەم زایینیدا ھەندێک لە گەورەترین ھۆزەکانی ڕۆژاوای ئاڵمانیا بەیەکەوە تێکەڵ بوون. لە ساڵی ٢٦٠ی زاییندا ئەردەکانی ئاڵمان کەوتنە ژێر دەستھەڵاتی ئیمپراتۆری ڕۆم. لە دوای ھێرشی ھوونەکان لە ساڵی ٣٧٥ی زایینی و ھەروەھا دابەزینی ھێزی ناوەندی دەستھەڵاتی ئیمپراتۆری ڕۆم لە ساڵی ٣٩٥ی زایینیدا ھۆزە ئاڵمانیاییە گەورەکان بەرەو باشووری خۆراوا ڕۆیشتن، جا لەورا بوو کە ئەو شوێنەی کە ئیمڕۆ بە ئاڵمانیا ناوی لێ دەبرێت بۆ یەکەم جار پێک ھات.[١٧]

سەردەمی ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم[دەستکاری]

وێنەی مارتین لوتەر بناغەدانەری ئایینی پرۆتستان

لە ٢٥ی دێسامبری ساڵی ٨٠٠ زایینیدا، پاشای فرانکەکان، شارلمان، ئیمپراتۆری جارۆلیژیانی درووست کرد، کە لە ساڵی ٨٤٣ی زایینی دا لە ناو چوو و بوو بە دوو ئیمپراتۆری تر. ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم لە بەشی ڕۆژاوای ئەم جیابوونەوە پێک هات.[١٨] ڕووبەری ئەم ئیمپراتۆریە لە ڕووباری ئیدێرەوە بوو هەتا قەراغی باکووری دەریای مێدیتەرانە. لەو سەردەمەدا ئاڵمانیا لە ژێر دەستەڵاتی چەند پاشای بچووک و گەورەدا بوو. ھەتا ساڵی ١٥١٧ زایینی و ھاتنی مارتین لوتەر ھەندێک ململانێی زۆر بوو لە نێوان پاشا ئاڵمانیەکان و ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆمدا. لە سەردەمی ھاتنی مارتین لۆتەر و دەستپێکردنی ئەو بە بناغەنانی ئایینی پرۆتستان و بە فەرمی بوونی ئەم ئایینە لە زۆربەی ناوچە ئاڵمانیاییەکان بوو بە ھۆی کێشەیێکی زۆر گەورە لە نێوان ئیپراتۆری پیرۆزی ڕۆم و ئاڵمانیا کە لە کۆتاییدا بوو بە ھۆی دەستپێکردنی شەڕی سی ساڵە لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا. ئەم شەرە کە لە نێوان ساڵانی ١٦١٨-١٦٤٨ی زایینیدا بەردەوام بوو، ئەو بوو بە ھۆی خراپی و ئاڵۆزیێکی زۆر گەورە لە ناوچە ئاڵمانیاییەکان و ھەر بەم ھۆیەوە دانیشتوانی ئاڵمانیا ٣٠% دابەزی. لە کۆتایی ئەم شەڕەدا ئاشتی وێستفالیا لە ساڵی ١٦٤٨ پێک ھات و شەڕی نێوان ناوچە جیاوازەکان لە بواری ئاینیەوە کۆتایی پێ ھات. بەڵام لەھەمان کاتدا بوو بە ھۆی پارچە پارچە بوونی ئاڵمانیا لە نێوان ناوچە دابەشکاراوەکان بە ھۆی ئایینەوە. لە ساڵی ١٧٤٠ەوە بەرەو ئێستا جیاوازی کەوتە نێوان پاشای نەمسا و پاشای پرۆس و ئیتر لە ساڵی ١٨٠٦ بە ھۆی ھێرشی ناپۆلیۆن ئەم دوو وڵاتە ئاڵمانی زمانە بە تەواوی و بۆ ھەمیشە لە یەک جیا بوونەوە.[١٩][٢٠]

کونفێدراسیۆن و ئیپراتۆری ئاڵمانیا[دەستکاری]

ئیمپراتۆری ئاڵمانیا (١٨٧١-١٩١٨)

لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری ناپۆلیۆن لە فەڕانسە و کۆبوونەوەی ڤیەنا لە ساڵی ١٨١٤، کۆنفێدراسیۆنی ئاڵمانیا (بە ئاڵمانی: Deutscher Bund) پێک هات، کە بەرهەمی یەکگرتوویی لاوازی ٣٩ پارێزگای ئاڵمنیایی بوو، بە هۆی ناکۆکی نێوان ئەم پارێزگا سەبەخۆوانە و دەستدرێژیەکانی دەسەڵاتداناری نەمسایی و بەهێز بوونی بزووتنەوەی ئازادی خوازی لە ناو کۆمەڵگای ئەو دەمی ئاڵمانیادا، ئەم کۆنفێدراسیۆنە تووشی گرفت بوو. لە هەمان کاتدا سەرکەوتنی شۆڕشی فەڕانسە و ئەو ئامانجە ئازادیخوازانە و نیشتمانپەرستانە کە ئەو خستیە بەرچاو کۆمەڵگای ئاڵمانیا لە کۆتاییدا بوو بە هۆی شۆڕشی ئاڵمانیاییەکان لە ساڵی ١٨٤٨دا. لە ئاکامی ئەم شۆڕشەدا نازناوی ئیمپراتۆر بەخشدرا بە فرێدریک ویڵهێڵمی چوارەم، بەڵام ئەو ئەم نازناوەی قەبووڵ نەکرد و داوای بناغەنانی دەستووری بنەڕەتی کرد و خۆی بوو بە پێشەوای ئەم بزووتنەوە هەتا ئەو کاتەی کە ئەم دەستوورە جێگیر بوو.[٢١]

لە ساڵانی دواییدا کێشەێکی گەورە کەوتە نێوان پارلمانی ئاڵمانیا و پاشا ویلیامی یەکەم، ئەم کێشانە بوو بە هۆی ململانێی چەکداری و پاشا بە هۆی بەرگری لە ئاڵۆزتر بوونی باروودۆخەکە ئۆتۆ ڤۆن بیسمارکی کرد بە سەرۆک وەزیران. بیسمارک لە ساڵی ١٩٦٤ شەری بە سەر دانمارکدا سەپاند و لەم شەرەیشدا سەرکەوتوو بوو، دوای ئەمە بیسمارک هێرشی کردە سەر نەمسا و ئەو وڵاتەیشی دۆڕاند، لەدوای ئەم شەرە، ئەو فەڕانسەیشی دۆڕاند و کۆنفێدراسیۆنی وڵاتە ئاڵمانیاییەکانی باکووری درووست کرد. ئەو بەم کارە توانی دەستی نەمسا لە دەسەڵاتی وڵاتە ئاڵمانیاییەکان کوڵ بکاتەوە. ئەم ئیپراتۆریە نوێ ئاڵمانیاییە، بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی. لە دوای ئەمانە بوو کە هێزی ئاڵمانیا لە ئاستی جیهانیدا بەرز بووە و دەستی کرد بە ئستعمار و داگیرکردنی هەندێک وڵات لە ئەفریقا و شوێنی تر لە جیهان. بۆ وێنە کامێرۆن و تۆگۆ.[٢٢] تیرۆری شازادەی نەمسا لە ٢٨ی جوونی ساڵی ١٩١٤ بوو بە ھۆی دەستپێکردنی شەڕی جیھانی یەکەم، لە ئەم شەڕەدا ئاڵمانیا یەکێک بوو لە ئەندامانی ھێزە ناوەندیەکان. لە ئەم شەڕەدا ھێزە ناوەندیەکان دۆڕان و لە ئاکامدا ئاڵمانیا زۆرتر لە ٢میلیۆن ئەندامی لەشکری لە دەست چوو.[٢٣] لە ١١ نۆڤامبری ساڵی ١٩١٨ شەڕی جیھانی یەکەم کۆتایی ھات. لە ١٨ نۆڤامر ئیپراتۆری ئاڵمانیا، ویلھێڵمی دووەم و دیکەی شازادەکانی ئاڵمانیا سەرۆکایەتیان بە جێ ھێشت. ئاڵمانیا لە جوونی ١٩١٩ پەیمانی ڤێرسای واژۆ کرد. ئەم پەیمانە لە لایێن ئاڵمانیەکانەوە بە سووکایەتی دادەنرا و ڕەنگە یەکێک بێت لە سەرچاوەکانی پێک ھاتنی نازیسم.[٢٤]

سەردەمی کۆماری وایمار و دەستەڵاتی نازیەکان[دەستکاری]

وێنەی ئادۆڵف ھیتلەر، چانسێلۆری ئاڵمانیا (١٩٣٣-١٩٤٥)

لە سەرەتای دەست پێ کردنی شۆڕشی ئاڵمانیا لە نۆڤەمبری ساڵی ١٩١٨، ئەم وڵاتە دامەزراندنی سیستمی کۆماری ڕاگەیاند. بەڵام ململانەی نێوان ھێزە سیاسیەکان بۆ مسۆگر کردنی دەستەڵات بەردەوام بوو. شۆڕشەکە لە ١١ی ئاگوستی ١٩١٩ بە نووسرانی دەستووری بنەڕەتی وایمار کۆتایی ھات.[٢٥] بە ھۆی ئەو ناکۆکیە ئابووریانەی کە لە ساڵی ١٩٢٩ ڕووی دا و لە سەر کار بوونی دەوڵەتە لاوازەکان کە یەک لە دوای یەک بە بێ ئەنجامی ھیچ کارێکی بەنرخ دەڕووخان بەرەبەرە پێوەندی نێوان گەل و حکوومەت لە یەک چڕا. لە ١٩٣٢دا حکوومەتی وایمار بە ھۆی واژوو کردنی پەیمانی ڤێرسای بە خەیانەت بە ئاڵمانیا تۆمەتبار کرا. لە ھەمان کاتدا پارتی نازی و کومۆنیست زۆربەی پەرلەمانیان لە ژێر دەستدا بوو. لە کاتی دەستەڵاتداری پاوڵ ڤۆن ھیندێنبوورگ، ئادۆڵف ھیتلەر بە چانسێلۆری (بە عەرەبی: صدر اعظم) دەستنیشان کرا. لەم ڕۆژەوە بە دوا (٣٠ی جانیڤێڕی ١٩٣٣) ھیتلێر دەستی کرد بە دامەزراندنی ڕژیمێکی تۆتالیتێر، لە ھەمان کاتیشدا دەستی کرد بە لەسەرەوە درووت کردنی ئابووری و بازرگانی ئاڵمانیا،ھەروەھا ھێزە لەشکریەکانیشی زۆر لەبەرچاو گرت و بەھێزتریانی کرد.[٢٦][٢٧][٢٨]

لە ١٩٣٥دا ئاڵمانیا دەستی بە سەر سار و ڕینلەندا گرت، کە ھەردووی ئەمانە بە پێی پەیمانی ڤێرسای لە ئاڵمانیا سەندرا بوون.[٢٩] لە ساڵی ١٩٣٨ نەمسا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ چیکوسڵۆڤاکیا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا. لە ١ی سێپتەمبری ١٩٣٩ ئەرتەشی ڤێرماخت ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە لایێکی دیکەیشەوە ئەرتەشی سووریش ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە ئاکامدا لە ماوەیێکی زۆر کورت دا پۆڵەندا بەتەواوی مسۆگر بوو. دوای ئەم ڕووداوە بە شێوازێکی فەرمی، بریتانیا و فەڕانسە دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان خۆیان و ئەڵمانیایان ڕاگەیاند.[٣٠] ئەمە بوو بە سرەتای شەڕی جیھانی دووەم. لە ماوەیێکی کورت دا، ئەڵمانیا و وڵاتەکانی تەوەر توانیان دەست بە سەر زۆربەی بەشەکانی ئورووپا و باکووری ئەفریقادا بگرن. دواتر ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی تێکۆشان کە بریتانیا لاواز بکەن و بە جۆرێک لە ڕێکەوتننامەی بە دڵخوازی خۆیان بە سەری ئەودا بسەپێنن، بەڵام ئەم پلانە سەرنەکەوت. دواتر ئەم ھێزانە ھێرشیان کردە سەر یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمە بە ھۆی بوونی ڕێکەوتن نامەیێک لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئاڵمانیا چاوەڕوان نەدەکرا. ھاوکات لەگەڵ ئەم ھێرشەی ئاڵمانیا، ئیمپراتۆری ژاپۆنیش ھێرشی کرە سەر پێرل ھاربری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە جۆرە پەرەی دا بە شەڕی نێوان ھێزەکانی تەوەر و ھاوپەیمانی وڵاتەکان. شەڕی ئاڵمانیا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ستالینگراد کە بە شەڕی ستالینگراد ناسرا بوو بە ھۆی دۆڕانی ئاڵمانیا و ناچاری کرد لە پاشە کشان لە جبھە خۆرھەڵاتیەکان.[٣١] لە سیپتەمبری ساڵی ١٩٤٣ ئیتاڵیا کە ھاوپەیمانی ئاڵمانیا بوو، لە شەڕەکەدا شکستی ھێنا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی ھێزە ھاوپەیمانەکان، ئەمە جبھەیێکی نوێ لە نێوان ئاڵمانیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندا کردەوە. لە ڕۆژی دیدا ھێزە ھاوپەیمانەکان لە خۆرئاواوە جبھەیێکی تریان بەرەوڕووی ئاڵمانیا کردەوە و دەستیان بە پێشکەوتن بەرەو پایتەخت کرد. لە ٨ مانگی مەیی ساڵی ١٩٤٥ دوای ڕووخانی بەرلین و بە دەستی ئەرتەشی سوور، شەر کۆتایی ھات.[٣٢]

ھەر لە ساڵانی شەڕی جیھانی دووەمدا بوو کە حکوومەتی نازیەکان دەستی کرد بە کوشتن و لەناوبردنی مینۆریتیەکان، ئەمە دواتر بە ھۆلۆکۆست ناسرا. لە ئەم سەردەمەدا چەندین میلیۆن کەس لە جووەکان، شاھیدانی یەھۆوە، ئسلاڤیکەکان و ... بە ھۆی ئەوەی کە لە بواری ڕەگەزەوە خاوێن نین، بە دەستی چەکدارەکانی سوپای نازی خرانە ناو کوورە و سووتان. [٣٣] بە پێی ئامارەکان شەڕی جیھانی دووەم بوو بە ھۆی کوژرانی زۆرتر ٤٠ میلیۆن مرۆڤ لە پەڕانپەڕی ئورووپادا.[٣٤] لە ئەم شەڕەدا ئاڵمانیا ٥.٣ میلیۆن سەربازی لە دەستدا.[٣٥] لە دوای کۆتایی شەڕی جیھانی دووەم دادگەھێک بە ناوی دادگەھی نۆرێنبێرگ ساز کرا بۆ سزا دانی تاوانە جەنگیەکانی نازیەکان.[٣٦] ھەروەھا لە ئەم شەڕەدا میلیۆنھا کەس لە خەڵکی سیڤیلی ئاڵمانیاش کوژران.[٣٧][٣٨][٣٩][٤٠][٤١] بە ھۆی دۆڕاندنی ئاڵمانیا لە شەڕدا سەرزەمینێکی زۆری لە دەست چوو، ھەروەھا نزیک ١٥ میلیۆن کەس لە خەڵکە کەمینە ئاڵمانیەکان کە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاڵمانیادا دەژیان بەرەو ئاڵمانیا ھاتنەوە و دەکرێت بوترێت کە لە وڵاتانی خۆیان دەر کریان، بە زۆرێک لە ژنە ئاڵمانیەکان لە ئەم وڵاتانەدا دەستدرێژی سێکسی کریا و زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئاڵمانیا ڕووخان و وێرانی زۆریان بە سەر ھات.[٤٢]

ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات، ئاڵمانیای ڕۆژئاوا[دەستکاری]

دابەشبوونی ئاڵمانیا لە نێوان ھێزە گەورەکاندا

لە دوای ڕووخانی رژیمی نازی، ئاڵمانیی و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی رۆژاوا کە کەوتە بن دەستی ھاوپەیمانەکان (واتە: فەڕانسە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بریتانیا) بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیر بوونی ئەو ئاڵمانیاییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بە ھۆی دژایەتی دەر کرا بوون.[٤٣] ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە کۆماری فیدرالی ئاڵمانیا. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ٧ ئۆکتۆبری ھەمان ١٩٤٩دا بوو بە کۆماری دیموکراتی ئاڵمانیا. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی "ئاڵمانیای رۆژاوا" و "ئاڵمانیای رۆژھەڵات" دەناسران. ئاڵمانیای رۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئاڵمانیای رۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری بۆن، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری رۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئاڵمانیا یەک بگرێتەوە.[٤٤]

ئاڵمانیای رۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە یەکیان گرت. دواتر ئاڵمانیای رۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە دانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا. لە ھەمان کاتدا ئاڵمانیای رۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی رۆژھەڵات.[٤٥] بەڵام بە ھۆی لاواز بوونی شۆرەوی بارودۆخی ئابووری لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئاڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بە ھۆی کۆچ کردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات دەستی کرد بە درووست کردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە(ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە سەمبولێک لە شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سەمبولێک لە کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.[٤٦]

یەکگرتنەوەی دوو ئاڵمانیا[دەستکاری]

لە ڕۆژی ١٠ی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٤ لە سەر ڕێکەوتننامەی بۆن، بەرلین، بەرلین جارێکی تر بوو بە پایتەختی وڵاتی یەکگرتووی ئاڵمانیا.[٤٧] یەکگرتنەوی ئاڵمانیا بوو بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی ئەو وڵاتە لە نێو یەکێتیی ئورووپا و ھەروەھا ناتۆ. دواتر ئاڵمانیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ دەستی کرد بۆ ھەناردەکردنی ھێزە چەکدارەکانی خۆی بۆ باڵکان و دواتریش بۆ ئەفغانستان بۆ شەڕ لەگەڵ چەکدارەکانی ڕیکخراوی ئەلقاعیدە.[٤٨]

جوگڕافیا[دەستکاری]

وێنەی تۆپۆگرافی ئاڵمانیا

ئاڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئورووپا. ئاڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ دانمارک، لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ ئوتریش و سویس، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕانسە و لووگزەمبوورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و هولەند هاوسنوورە. ڕووبەری ئاڵمانیا ٣٥٧،٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩،٢٢٣ ک.م.٤.گ. وشکایی و لە ٧،٧٩٨ ک.م.٤.گ ئاو پێک هاتووە. ئاڵمانیا لە ڕووی پاناییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئورووپا و ٦٢ەمینە لە جیهاندا.[٤٩]

شوێنە بەرچاوە جوگڕافییەکانی ئاڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژهەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. هەروەها ئاڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئاڵمانیا خاوەنی هەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.[٥٠]

کەش و هەوا[دەستکاری]

ئاڵمانیا خاوەنی کەش و هەوایەکی مەرتووبە. باکووری ئاڵمانیا بە هۆی نزیکی لە دەریاوە هەوایەکی موعتەدلی هەیە، و بە هاوینا هەوا فێنکە و بە زمسانیشدا زۆر هەوا سارد نابێت. لە باکوور زۆر جار هەوا بارانییە و زۆر کەم پێش دێت کە دەمای هەوا لە ٣٠ دەرەجەی سانتیگراد بچێتە سەرترەوە.[٥١]

بەشی ڕۆژهەڵاتی ئاڵمانیا خاوەنی هەوایەکی کیشوەرییە(بە فارسی: قارەای) واتە زمسانەکان دەتوانێت زۆر سارد بێت و هەروەها هاوینەکەیشی دەتوانێت زۆر گەرم بێت. وشکەساڵیش زۆرجار پێش دێت ئەویش جاری وایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ. لە باشووری ئاڵمانیا واتە دەڤەری زنجیرە چیاکانی ئەڵپ هەوا زۆر ساردە و بۆرانی سەرما زۆر جار ڕوو دەدات.[٥٢]

ژیانی سرووشتی[دەستکاری]

بە پێی بەراوەردێکی ساڵی ٢٠٠٨، مووچەی کشت و کاڵ ٣٤%، دارستان ٣٠.١% ، بەرزونزمی ١٣.٤% و زەمینی ژێری شار و خانە ١١.٨% خاکی ئاڵمانیایان داپۆشیوە. لە ئاڵمانیا زۆر چەشن دار، گوڵ، قەوزە و قارچکی جۆراوجۆر دەژین، کە زۆربەیان تایبەت بە بەشی ناوەندی ئورووپان. ئاڵمانیا خاوەنی چەندین پارکی سرووشتی نەتەوەییە.[٥٣]

سیاسەت[دەستکاری]

بینای ڕایشستاگ شوێنی پارلەمانی ئاڵمانیا (بوندێستاگ)

ئاڵمانیا کۆمارێکی، فدڕالی، پارلەمانتاریەتی، نوێنەرایەتی دێمۆکڕاتە. ئەو قانوونگەلە کە ئێستا ئاڵمانیای پێ ئیدارە دەکرێت هەمموی لەسەر ئەو قانوونە ئەساسییە دانراوە کە لە دوای ڕووخانی ئاڵمانیای نازی و لە ساڵی ١٩٤٩دا دانراوە، ئەم قانوونە بە قانوونی بنەڕەتی (بە ئاڵمانی: Grundgesetz) ناسراوە. بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە قانوونی ئەساسی ئاڵمانیا دەبێت دوو لە سێی ئەندامانی پارلەمان لە سەری ڕێک بکەون. بناغە هەمیشەیی و غەیرە قابیلی گۆڕانەکانی قانوونی ئەساسی ئاڵمانیا ئەمانن: ڕێز گرتن لە کەرامەتی ئینسانی، جیاوازی هێزەکان، سیستەمی فیدڕاڵی و حاکمییەتی قانوونن.[٥٤]

سەرۆک کۆمار سەرۆکی وڵاتە و ئەرکە نوێنەرایەتییەکان و دەسەڵاتەکانی تایبەت لە ئەستۆی ئەوە. بەڵام ئەو کەسەی کە کارە ئیجراییەکانی بە دەستە سەرۆک وەزیرانە. کە لە ئێستادا خانمی ئەنگێلا مێرکڵە.[٥٥]

پارێزگاکان[دەستکاری]

ئاڵمانیا خاوەنی ١٦ پارێزگای کە بە کۆ پێیان دەڵێن لاندێر (بە ئاڵمانی: Länder).[٥٦] ھەریەک لە ئەم پارێزگاگەلە خاوەنی دەستووری (قانوون) خۆیانن و بەم ھۆیەوە لە زۆربەی کاروبارە ناوخۆییەکانیادا سەربەخۆن. بە پێی دابەشکارییەکانی ساڵی ٢٠٠٩، ئاڵمانیا ٤٠٣ ناوچەی ھەیە. کە ٣٠١ لە ئەوان گوندستان و ١٠٢یش شارستانن.

Karte Bundesrepublik Deutschland.svg
پارێزگا پایتەخت ڕووبەر(کیلۆمەتری موڕەببەع) ژمارەی دانیشتووان
ڕاین-وێستفالیای باکوور دوسێلدۆرف ۳۴٬۰۴۳ ۱۷٬۸۴۵٬۱۵۴
باڤاریا میونخ ۷۰٬۵۴۹ ۱۲٬۵۳۸٬۶۹۶
بادێن-ڤورتمبێرگ شتوتگارت ۳۵٬۷۵۲ ۱۰٬۷۵۳٬۸۸۰
ساکسۆنیای خواروو ھانۆفێر ۴۷٬۶۱۸ ۷٬۹۱۸٬۲۹۳
ھێسن ڤیسبادن ۲۱٬۱۱۵ ۶٬۰۶۷٬۰۲۱
ساکسۆنیا درێسدێن ۱۸٬۴۱۶ ۴٬۱۴۹٬۴۷۷
ڕاینلەند-پالاتینات ماینز ۱۹٬۸۴۷ ۴٬۰۰۳٬۷۴۵
بەرلین بەرلین ۸۹۲ ۳٬۴۶۰٬۷۲۵
شلێسڤیگ-ھۆلشتاین کیل ۱۵٬۷۶۳ ۲٬۸۳۴٬۲۵۹
براندنبورگ پۆتسدام ۲۹٬۴۷۷ ۲٬۵۰۳٬۲۷۳
ساکسۆنیا-ئەنھالت ماگدێبورگ ۲۰٬۴۴۵ ۲٬۳۳۵٬۰۰۶
تویرینگن ئێرفۆرت ۱۶٬۱۷۲ ۲٬۲۳۵٬۰۲۵
ھامبورگ ھامبورگ ۷۵۵ ۱٬۷۸۶٬۴۴۸
مێکلنبورگ-فۆرپۆمەرن شوێرین ۲۳٬۱۷۴ ۱٬۶۴۲٬۳۲۷
زارلەند زاربروکن ۲٬۵۶۹ ۱٬۰۱۷٬۵۶۷
برێمن برێمن ۴۰۴ ۶۶۰٬۹۹۹

پێوەندییەکانی ئاڵمانیا لەگەڵ دەرەوەی وڵات[دەستکاری]

ئەنگیلا مێکل لە ٣٣ەمین کۆبوونەوەی جی٨

ئاڵمانیا ٢٢٩ کونسوول خانە و شوێنی سیاسی تری لە واڵاتانی جیھان ھەیە[٥٧] بەم ھۆیەوە ئاڵمانیا لەگەڵ ١٩٠ وڵات پێوەندی ھەیە. بە پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠١١ ئاڵمانیا گەورەترین بەشداربووی بوودجەی ساڵانی یەکێتیی ئەورووپا بووە (٢٠ لە سەد) ھەروەھا سێیەمین بووە لە دانی بوودجەی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە گوێرەی ٨ لە سەد).[٥٨] ئاڵمانیا ئەندامی ناتۆ، ڕێکخراوی ھاوکاری ئابووری و گەشەکردن (OECD)، جی٨ (G8)، جی٢٠ (G20)، بانکی جیھانی، سنووقی نێونەتەوەیی پووڵە(IMF). ئاڵمانیا ڕۆڵێکی زۆر گرینگی ھەیە لە یەکێتی ئەورووپا و ھاوکات لەگەڵ ئەوەش پێوەندییێکی پتەوی ھەیە لەگەڵ فەڕانسا.[٥٩] [٦٠]

لە ساڵانی شەڕی سارددا، دابەشبوونی ئاڵمانیا ببوو بە هێمایەک لە ناکۆکی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا.[٦١] دواتر لە سەردەمی گێرهارد شروودێر ئاڵمانیا پەلاماری دا کە ڕۆڵێکی گەورەتری هەبێت لە ناتۆدا، لە بەرئەمەش بوو بە یەکێک لە هێزە سەرەکییەکانی شەڕی کۆسۆڤۆ لەگەڵ یووگوولاڤیا. ئەمە یەکەم جار بوو لە دوای شەری جیهانی دووەم کە ئاڵمانیا هێزەکانی خۆی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرد.[٦٢] ئاڵمانیا یەکێکە لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی ئەمریکا.[٦٣] لە ساڵی ١٩٤٨ ئیجرای پلانی ماڕشاڵ بوو بە هۆی پەیوەندییێکی بەهێزی کەلتووری لە نێوان دوو وڵاتەکەدا، هەرچەند کاتێک کە شروودێر کەمێک ناڕەزایەتی سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، ئەمە وەکوو کۆتاییێک بۆ سەر ئاتلانتیسیزمو ساردی پێوەندی نێوان ئاڵمانیا و ئەمریکا ناوی لێ برا.[٦٤] ئەم دوو وڵاتە لە بواری ئابووریشەوە پێوەندییەکی پتەویان هەیە بۆ وێنە: ٨/٨% هەناردەی ئاڵمانیا بەرەو ئەمریکا دەڕوات و هەروەها ٦/٦% هاوردەکەیشی لەوێڕا دێت.[٦٥]

ئەرتەش[دەستکاری]

تانکی لیۆپاردی ٢ دەستکردی ئەرتەشی ئاڵمانیا

ئەرتەشی ئاڵمانیا بە بوندێسوێر دەناسرێت و لە سێ بەشی هیر(ئەرتەشی زەمینی)، مارین(ئەرتەشی دەریایی)، لووفتوافێ(ئەرتەشی هەوایی) ، ڕێکخراوی پزیشکی بوندسوێر و سترەیکرافتبەسیس(هێزی پشتیوانی) پێک هاتووە. ڕۆڵی ئەرتەشی ئاڵمانیا لە بەندی ژمارە ٨٧ی یاسای بنەڕەتی ئاوا وەسف کراوە: "ئەرتەشی ئاڵمانیا تەنها ئەرکی بەرگری و پاراستنی لە ئەستۆیە." لەبەر ئەمەش هەتا ساڵانی پێش ١٩٩٠ تەنها ئەرکی ئەرتەش بەشداری لە قەیرانەکاندا بوو. ئەم بەشدارییە هەم لە ناو دوو ئاڵمانەکە و هەم لە دەرەوەی ئەواندا جێبەجێ دەبوو. لەدوای ١٩٩٠ و لەناوچوونی بارودۆخی شەڕی سارد و ناکۆکی نێوان ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، لە ساڵی ١٩٩٤ دادگای فدڕاڵی قانوونی بنەڕەتی، واتایەکی نوێی بەخشی بە "پاراستن"، کە بریتی بوو لەمە کە پاراستن تەنها بە واتای پاراستنی سنوورەکانی ئاڵمانیا نییە بەڵکوو بەرگری کردن لە پێش هاتنی شەڕ، یارمەتی لە قەیرانەکان و هەروەها یارمەتی بە ئاسایشی ئاڵمانیایە لە دیکەی بەشەکانی جیهان.

لە ساڵی ٢٠١١دا بووجەی ئەرتەشی ئاڵمانیا تەنها ١/٣% بەرهەمی ناپاڵیاوی نەتەوەیی(GDP) بووە کە لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ دیکەی وڵاتە پێشکەوتووەکان زۆر نرخێکی کەمە. ئاڵمانیا لەمبارەوە لە ڕێزبەندی بووجەی ئەرتەشەوە لە جیهاندا ٩مە.[٦٦] لە کاتی ئاسایشدا سەرۆکی ئەرتەشی ئاڵمانیا وەزیری بەرگرییە، بەڵام ئەگەر شەڕ دەست پێ بکات سەرۆکوەزیران دەبێتە ڕابەری ئەرتەش.[٦٧]

لە مانگی ماڕچی ساڵی ٢٠١٢ ئەرتەشی ئاڵمانیا ١٨٣٠٠٠ کەس، ئەندام پسپۆڕی شەڕکردن و ١٧٠٠٠ کەسیش، ئەندامی ئیختیاری هەبووە.[٦٨]

ئابووری[دەستکاری]

ئاڵمانیا لە وڵاتە زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا ، ئابووری ئاڵمانیا بە بەهێزترین ئابوووری ئەورووپا دادەنرێت [٦٩] لە ئەیلوولی ڕێژەی هەڵئاوسان ٢.٥٪ بوو وە ڕێژەی بێکاریش نزیکەی ٥.٥٪ بووە[٧٠] ٢٠١١ وەهەروەها ئاڵمانیا یەکێکە لە وڵاتە ئەندامییەکانی گرووپی ٨ [٧١]

ئایین[دەستکاری]

مەسیحییەت گەورەترین ئایینی ئاڵمانیا، بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ٥١/٥ ملیۆن کەس (٦٢/٨%) شوێنکەوتووی ئەم ئایینەن.[٧٢] کە لەم ژمارە نیوەیان کاتۆلیک و زۆربەی ئەو نیوەکەی تر پرۆتێستانتن چەندین کۆمەڵەی بچووکی تری پەیڕەوی مەیحییەت لە ئاڵمانیا بوونیان ھەیە.[٧٣] لە دوای مەسیحییەت، ئیسلام گەورەترین ئایینی ئاڵمانیایە (٣/٨ ھەتا ٤/٣ ملیۆن کەس) کە زۆربەی ئەمانە سوننی و ھەندێکیش عەلەوین.[٧٤] لە ئاڵمانیا ژمارەیێکی بچووکی یەھوودی، بوودایی و جاینیست بوونیان ھەیە.ژمارەی ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە ھیچ ئایینێک نییە لە بەشەکانی ڕعژھەڵاتی ئاڵمانیا کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتدا بووە ھەتا ٣٤/١% خەڵک دەگات. [٧٥]

چاند[دەستکاری]

ئاڵمانیا خاوەن چەندنین کەسایەتی مێژووییە لە شاعیران و نووسەران و بیرمەندان و شانۆکاران وە هەروەها ٢٤٠ هەزار ناوەندی پاڵپشتیکردنی شانۆی لێێە کە ساڵانە بە ملیۆنان کەس سەردانییان دەکات لە ئارەزوومەندانی بووارەکە ، وەهەروەها ئاڵمانیا ئاستێکی بەرزی تۆمارکردووە لە یەکسانی ڕەگەزی وە مافی بە کەم ئەندامان داوە و هاوڕەگەزخوازیشی قبووڵکردووە کە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان تاڕادەیەک بەیاسایی کراوە ، لەڕێگای ڕاپرسیشەوە زانراوە ئاڵمانیا ئەرێنیترین وڵاتە کە کاریگەری هەبێت لەسەر جیهان.

خەڵکی ئاڵمانیا[دەستکاری]

لانی کەم شەش ملیۆن پەنابەر لە ئاڵمانیا دەژین کەپێکدێن لە پەنابەری سیاسی و کۆچبەران و کرێکاران وە هەندێکیشیان لەگەڵ خێزانەکانیان ، گەلێک لەو پەنابەرانە لەوڵاتانی هەژار و مەترسی ژیان پەنایان بۆ ئالمانیا بردووە وەک وڵاتێکی سەلامەتی لەژیان ، تەنیا پەنابەری هاتوو لە تورکیا نزیکەی ١.٩ ملیۆنە کە لە تورک و کوردەکان پێکدێن ،

زمان[دەستکاری]

دابەشبوونی زمانی ئاڵمانی لە ئەورووپادا

زمانی ئاڵمانی زمانی فەرمی و زۆرینەی ئاڵمانیایە.[٧٦] ئاڵمانی یەکیکە لە ٢٣ زمانی فەرمی یەکێتیی ئەورووپا و یەکێکە لە سێ زمانی سەرەکی ھەرە ئاخێوەری ئەم ناوچە. ئاڵمانیا خاوەنی چەندین زمانی ناوچەییە و زۆربەی کەمینەکانیش زمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە، زۆربەی ئەم کەمینانە ئەو کۆچبەرانەن کە لە وڵاتانی دیکەوە چوونەتە ئاڵمانیا کە لە ئەوان تورکی، کوردی، پۆڵەندی و ڕووسی زمانە ھەرە ئاخێوەرەکانن.[٧٧]

وەرزش[دەستکاری]

وەرزشیاری تۆپی پێ بەپڕ بینەرترین یاری دادەنرێت لە وڵاتی ئاڵمانیا، بۆندسلیگا کە خولی نێوخۆیی ئاڵمانیایە بۆ تۆپی پێ دووەم پڕ هاندەرترین ئامادەبووی نێو یاریگایە لە نێو هەموو خولە جیهانییەکان. هەروەها وڵاتەکە میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤ و جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦ [٧٨] وە سێجاریش بووەتە براوەی جامی جیھانیی فیفا ئەوەش لە ساڵانی ١٩٥٤ و ١٩٧٤ و ١٩٩٠[٧٩] هەڵبژاردە و خولی ئاڵمانیا چەندین یاریکەری فووتباڵی پیشەگەری پێگەیاندووە لەوێنەی فرانس بێکنباوەر، گێرد مۆلەر، یۆرگن کلینسمان، لۆتەر ماتیۆس، ئۆلیڤەر کان، میرۆسلاڤ کلۆزە، مایکل بالاک و چەندانی تر. لە یارییە بەناوبانگەکانی تری ئاڵمانیا بریتین لە تۆپی دەست و بالە و تێنس و هیتر [٨٠] ئاڵمانیا میوانداری دوو ئۆڵەمپیادی هاوینە کردووە لە ساڵانی ١٩٣٦[٨١] و ١٩٧٢[٨٢].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/gm.html
  2. https://www.destatis.de/DE/Publikationen/Thematisch/Bevoelkerung/MigrationIntegration/Migrationshintergrund2010220107004.pdf?__blob=publicationFile
  3. https://www.destatis.de/DE/PresseService/Presse/Pressemitteilungen/2010/01/PD10_033_122.html
  4. https://www.destatis.de/EN/PressServices/Press/pr/2010/07/PE10_248_122.html
  5. https://www.destatis.de/DE/PresseService/Presse/Pressemitteilungen/2011/09/PD11_355_122.html
  6. http://epp.eurostat.ec.europa.eu/cache/ITY_OFFPUB/KS-EI-11-001/EN/KS-EI-11-001-EN.PDF
  7. http://wiki.answers.com/Q/Is_Germany_a_democratic_country
  8. ئەندامە لە یەکێتیی ئەوڕووپا ، http://europa.eu/about-eu/countries/member-countries/germany/index_en.htm
  9. http://wiki.answers.com/Q/What_is_the_value_of_a_Bundesrepublik_Deutschland_coin
  10. ئاڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپا ، http://en.wikipedia.org/wiki/Central_Europe#States
  11. https://maps.google.com/maps/ms?ie=UTF8&oe=UTF8&msa=0&msid=211515860152448114978.0004552be5f091a187e40
  12. http://www.mapsofworld.com/germany/
  13. http://www.mapsofworld.com/germany/
  14. http://www.mapsofworld.com/germany/
  15. http://books.google.com/books?id=iKfYGNwwNVIC&pg=PA523
  16. Claster, Jill N. (1982). Medieval Experience: 300–1400. New York University Press. p. 35. ISBN 0-8147-1381-5.
  17. Fulbrook 1991, pp. 9–13.
  18. Fulbrook 1991, p. 27.
  19. Philpott, Daniel (January 2000). "The Religious Roots of Modern International Relations". World Politics 52 (2): 206–245. doi:10.1017/S0043887100002604.
  20. Gagliardo, G., Reich and Nation, The Holy Roman Empire as Idea and Reality, 1763–1806, Indiana University Press, 1980, p. 12-13.
  21. http://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3997.htm
  22. Fulbrook 1991, pp. 135, 149.
  23. http://www.spiegel.de/international/germany/0,1518,530319,00.html
  24. Lee, Stephen J. (2003). Europe, 1890–1945. Routledge. p. 131. ISBN 978-0-415-25455-7.
  25. Fulbrook 1991, pp. 156–160.
  26. http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/innenpolitik/ermaechtigungsgesetz/index.html
  27. Stackelberg, Roderick (1999). Hitler's Germany: Origins, interpretations, legacies. Routledge. p. 103. ISBN 978-0-415-20115-5.
  28. http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/wirtschaft/index.html
  29. Fulbrook 1991, pp. 188–189.
  30. Fulbrook 1991, pp. 190–195.
  31. Fulbrook 1991, pp. 190–195.
  32. Steinberg, Heinz Günter (1991) (in German). Die Bevölkerungsentwicklung in Deutschland im Zweiten Weltkrieg: mit einem Überblick über die Entwicklung von 1945 bis 1990. Kulturstiftung der dt. Vertriebenen. ISBN 978-3-88557-089-9.
  33. Niewyk, Donald L.; Nicosia, Francis R. (2000). The Columbia Guide to the Holocaust. Columbia University Press. pp. 45–52. ISBN 978-0-231-11200-0.
  34. "Leaders mourn Soviet wartime dead". BBC News. 9 May 2005. Retrieved 18 March 2011.
  35. Rűdiger Overmans. Deutsche militärische Verluste im Zweiten Weltkrieg. Oldenbourg 2000. ISBN 3-486-56531-1
  36. Overy, Richard (17 February 2011). "Nuremberg: Nazis on Trial". BBC History. Retrieved 25 March 2011.
  37. Das Deutsche Reich und der Zweite Weltkrieg, Bd. 9/1, ISBN 3-421-06236-6. Page 460 (This study was prepared by the German Armed Forces Military History Research Office, an agency of the German government)
  38. Peter Antill; Peter Dennis (10 October 2005). Berlin 1945: end of the Thousand Year Reich. Osprey Publishing. p. 85. ISBN 978-1-84176-915-8. Retrieved 24 June 2011.
  39. Bonn : Kulturstiftung der Deutschen Vertriebenen, Vertreibung und Vertreibungsverbrechen, 1945–1948 : Bericht des Bundesarchivs vom 28. Mai 1974 : Archivalien und ausgewählte Erlebnisberichte / [Redaktion, Silke Spieler]. Bonn :1989 ISBN 3-88557-067-X. (This is a study of German expulsion casualties due to "war crimes" prepared by the German government Archives)
  40. Germany reports. With an introd. by Konrad Adenauer. Germany (West). Presse- und Informationsamt. Wiesbaden, Distribution: F. Steiner, 1961] Page 32
  41. Robert N. Proctor, Racial Hygiene: Medicine under the Nazis, Harvard 1988,
  42. Beevor, Antony (2003) [2002]. Berlin: The downfall 1945. Penguin. pp. 31–32, 409–412. ISBN 978-0-14-028696-0.
  43. Richard J. Evans, "The Other Horror, Review of Orderly and Humane: The Expulsion of the Germans After the Second World War, by R.M. Douglas", The New Republic, 25 June 2012. Retrieved 1 July 2012
  44. Wise, Michael Z. (1998). Capital dilemma: Germany's search for a new architecture of democracy. Princeton Architectural Press. p. 23. ISBN 978-1-56898-134-5.
  45. maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."
  46. "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.
  47. "Gesetz zur Umsetzung des Beschlusses des Deutschen Bundestages vom 20. Juni 1991 zur Vollendung der Einheit Deutschlands" (in German). Bundesministerium der Justiz. 26 April 1994. Retrieved 19 April 2011.
  48. Merz, Sebastian (November 2007). "Still on the way to Afghanistan? Germany and its forces in the Hindu Kush" (PDF). Stockholm International Peace Research Institute. pp. 2, 3. Retrieved 16 April 2011.
  49. https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/gm.html
  50. https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/gm.html
  51. http://www.germanculture.com.ua/library/facts/bl_climate.htm
  52. http://www.germanculture.com.ua/library/facts/bl_climate.htm
  53. Bekker, Henk (2005). Adventure Guide Germany. Hunter. p. 14. ISBN 978-1-58843-503-3.
  54. https://www.btg-bestellservice.de/pdf/80201000.pdf
  55. http://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3997.htm
  56. http://www.bundesrat.de/nn_11006/EN/organisation-en/laender-en/laender-en-node.html?__nnn=true
  57. http://www.auswaertiges-amt.de/EN/AAmt/Auslandsvertretungen/Uebersicht_node.html
  58. http://www.un.org/ga/search/view_doc.asp?symbol=ST/ADM/SER.B/824
  59. "Declaration by the Franco-German Defence and Security Council". French Embassy UK. 13 May 2004. Retrieved 19 March 2011.
  60. Freed, John C. (4 April 2008). "The leader of Europe? Answers an ocean apart". ڕۆژنامەی نیۆیۆرکتایمز ڕێکەوتی ٢٨ی مارچی ٢٠١١.
  61. Harrison, Hope (2004). "American détente and German ostpolitik, 1969–1972". Bulletin Supplement (German Historical Institute) 1. Retrieved 26 March 2011.
  62. "Germany's New Face Abroad". Deutsche Welle. 14 October 2005. Retrieved 26 March 2011.
  63. "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.
  64. "Ready for a Bush hug?". The Economist. 6 July 2006. Retrieved 19 March 2011.
  65. "U.S.-German Economic Relations Factsheet". U.S. Embassy in Berlin. May 2006. Retrieved 26 March 2011.
  66. "The 15 countries with the highest military expenditure in 2011". Stockholm International Peace Research Institute. September 2011. Retrieved 7 April 2012.
  67. "Grundgesetz für die Bundesrepublik Deutschland, Artikel 65a,87,115b" (in German). Bundesministerium der Justiz. Retrieved 19 March 2011.
  68. "Die Stärke der Streitkräfte" (in German). Bundeswehr. 23 March 2012. Retrieved 20 April 2012.
  69. http://www.economywatch.com/world_economy/germany/
  70. هەڵئاوسان و بێکاری ئەیلوولی ٢٠١١ ، http://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3997.htm
  71. https://en.wikipedia.org/wiki/G8
  72. http://www.bmi.bund.de/cae/servlet/contentblob/566008/publicationFile/31710/vollversion_studie_muslim_leben_deutschland_.pdf;jsessionid=6B8CD26E2AC179111AF4F75650B84B1A
  73. http://fowid.de/fileadmin/datenarchiv/Religionszugehoerigkeit_Bevoelkerung__1950-2008.pdf
  74. http://berkleycenter.georgetown.edu/resources/countries/germany
  75. http://berkleycenter.georgetown.edu/resources/countries/germany
  76. http://ec.europa.eu/public_opinion/archives/ebs/ebs_243_en.pdf
  77. http://ec.europa.eu/public_opinion/archives/ebs/ebs_243_en.pdf
  78. http://en.wikipedia.org/wiki/FIFA_World_Cup_hosts
  79. http://en.wikipedia.org/wiki/List_of_FIFA_World_Cup_finals
  80. http://www.germany.info/relaunch/culture/life/sports.html
  81. http://en.wikipedia.org/wiki/1936_Summer_Olympics
  82. http://en.wikipedia.org/wiki/1972_Summer_Olympics