تۆتالیتاریزم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

تۆتالیتاریزم جۆرە کۆمەڵگایەکە کە تەواوی پانتاییەکانی ژیان و گوزەران و کایەو پێکھاتەکان بە ئیرادەیەکی گشتی و بە خەیاڵێکی سەرتاپاگیر داگیر کردووە. لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا ھیچ ھێزێک لە ھێزەکان و ھیچ کایەیەک لە کایەکان وھیچ ڕێکخراوێک لە ڕێکخراوەکان خاوەن شوناسی خویان نین. لەو کۆمەڵگایانەدا تاکە یەک دنیا بینی و تاکە یەک ڕوانینی گشتی بۆ دنیاو گۆڕانکاری و کلتورو شتەکانی دەورو بەر ھەیە. لەم کۆمەڵگایانەدا تاکە یەک خەیاڵ تێیدا سەروەرە ئەویش خەیاڵی داخستنی دنیای دەرەوەیە. کۆمەڵگای داخراو قسە کەرێکە کە بە ناوی کلتورەوە ھەموو جیاوازییەکان دەکوژێت و جڵەوی بیرکردنەوەو ئارەزوی تاکەکان دەکات. بۆ مانەوەی دۆخی ئێستای داخران پێویستییەکی زۆری بە ستەکماری و سەرکوتکردنی ئەو دەنگانە ھەیە کە بیرکردنەوەیەکی جیاوازیان ھەیە بۆ ژیان و داوی گۆڕانکاری و چاکسازی دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگاکەی دەکات.

تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگای داخراو[دەستکاری]

لە ڕوی سیاسیەوە[دەستکاری]

دەتوانین بڵێین دەسەڵاتی دیکتاتۆری و داپڵۆسێنەر دوو دیوی دراوێکن و لێک جودا نابنەوە لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا. تاک لەم جۆرە کۆمەڵگایەدا ئاشنا نیە بە ماف و ئەرک و بەرپرسیاێتییەکانی، تاک مانای گۆڕانکاری لە دەسەڵات و ھەلبژاردن و ئازادی سیاسی و حیزبی نازانێ، دەسەڵات لە دەست چەند چینێک دایە کە بە ویست و بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەھێنن، وە گۆڕانکاری دەسەڵاتی سیاسی لە باوکەوە بۆ نەوەکانی یان لە ڕیگای کودەتاوە ئەنجام دەدرێ، ئەم دەسەڵاتانەش ھەموو شێوەکانی ئەشکەنجەدانی دەرونی و جەستەیی دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سیستەمی سیاسی وڵات و باڵا دەستی حیزبی حاکم یان بنەماڵەی دەسەڵات دار. ئەم جۆرە کۆمەڵگایانە ھەمیشە بە کۆمەڵگەی سەربازی ناو دەبرێن و گرنگترین کایە لە لای سیاسەتمەداران و دەسەڵات داران بەھێز کردنی پێگەی سەربازی وڵاتە لە ناوخۆ و دەرەوە. بۆ ئەم مەبەستەش ھەڵ دەدەن کە چەک و جبە خانە و ھێزێکی سەربازی بێشومار پێکەوە بنێن.

لە ڕووی ئاینییەوە[دەستکاری]

بە زۆری لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا ململانێ ی ئاینی و مەزھەبی لەو پەڕی بڵێسەی دایە، بە ڕادەیەکی زۆر پابەندی ئەفسانەو بیرە کۆنکرێت بووەکانن، دەسەڵات و ئاین تەواو کەری یەکترن، لە بەرژەوەندی خزمەتی یەکتر ھەڵس و کەوت دەکەن، لەم جۆرەکۆمەڵگایانەدا ھەندێ جار بەھۆی دەمارگیری ئاینی یەوە لایەنگرانی ئاینەکان پێکدادانی ھزری یاخود جەستەیی لە نێوان پەیڕەوان ی دوو ئاینی جیاواز یان دوو مەزھەبی جیاواز دروست دەبێت زۆر جار قوربانی گەورەشی لێدەکەوێتەوە، وە زۆر جار لە ناو یەک ئاینیش دا چەند مەزھەبێکی جیاواز دژایەتی و ململانێیەکی ئەوتۆ ھەیە لە نێوانیان دا کە ھیچی لە ململانێ ی دوو ئاینی جیاواز کەمتر نی یە. ھۆکاری سەرەکی ئەم ھەموو گرژی و ئاڵۆزییەش بۆ یەکتر قبوڵ نەکردن و ڕێز نەگرتنی پیرۆزییەکانی یەکتر دەگەڕێتەوە.

لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە[دەستکاری]

لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا کلتورو داب و نەریت دیاری کەری ھەموو پیرۆزی و بەھایەکی بەرزە، زۆر بە توندی دژی ھەر تازەگەری و گۆڕانێکن کە لە کلتوردا ڕوبدات، وە ئەگەر ھەر گۆڕانێکیش ڕووی دا ئەوا قوربانی گەورەی بەدواوەیە. لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا خەڵک بەوە ناسراوە ڕابردوو پەرستی داھاتوو کوژن، ھەموو یاساکان نافەرمی و دانەڕێژراون، ھیچ یاسایەکی فەرمی لە دەسەڵاتی فەرمی یەوە دەرناچێت کە پێچەوانەی یان نەگونجێت لەگەڵ بچوک ترین بەشی کلتور. خەڵک دیل و کۆتی ئەفسانەیە و ئەفسانە کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لە لێکدانەوەی ڕوداو و دیاردەکان. چینایەتی و ھۆزایەتی خاڵی جیاکەرەوەی مرۆڤەکانە، زۆری کێشە کۆمەڵایەتی یەکان و تاوانە شەرعیەت پێدراوەکان لە سیما ھەرە دیارەکانی لایەنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای داخراوە.

لە ڕووی ئابورییەوە[دەستکاری]

لەم کۆمەڵگایانەدا ئابوری وڵات پشتی بە کشتوکاڵ بەستووە، بازرگانی و پیشەسازی لەوپەڕی ئاست نزمی دایە، ھیچ یاساو بیرێکی ئابوری سەروەری لەو کۆمەڵگایانەدا بوونی نی یە، واتا زۆر جار گۆڕینەوەی کەرستە بە کەرستە لە شێوەیەکی سنورداردا بوونی ھەیە و بازرگانی ناوخویی وڵات دەبینری نەک بازرگانی دەرەکی.

نەوەی نوێ و کۆمەڵگای داخراو[دەستکاری]

لە چاندی نەوەکانی پێشودا فەلسەفەیەک ھەیە بۆ داخران و پەراوێز کردنی عەقڵ و بێبایەخکردنی ئازادی بیرکردنەوەو بە لادان زانینی کلتورەکانی دەرەوە. لە کۆمەڵگای داخراو دا ھەولێکی گەورە لە ئارادایە بۆ خزمەتکردن و پیرۆز کردنی ئەو میراتییە کلتورییە بەجێماوەی کە شانازی بە سەروەرییەکانی ئاینی و کلتوری و کۆمەڵایەتی و نەریتی و ئەقڵانییەکانی خۆیەوە دەکات. شانازی بە دژایەتیکردنی ئێستاو ڕازیکردنی نەوەکانی پێشو دەکات. لە ھەوڵی بەردەوام دایە بۆ ھێشتنەوەی ئێستا وەک خۆی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

کۆمەڵگای داخراو / ئاسۆ جەبار / چاپی دووەم / سلێمانی / خانەی چاپ و بڵاو کردنەوەی چوارچرا / ٢٠٠٤.