سەردەمی برۆنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ملوانکەیەک لە برۆنز، مۆزەخانەی توولووز، فەڕەنسا

سەردەمی برۆنز ٢٠٠٠ تا ٨٠٠ی پ.ز، دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی مێژوو، سەردەمێک کە مرۆڤ ئەم ئالیاژە دەدۆزێتەوە و سەردەمی بەکارھێنانی کانزای برۆنز. برۆنز ئالیاژێکە لە کەلناس و مێس ثێکهاتوە. ئەم ئالیاژە بە پێی جوگرافیا جۆراوجۆرەکان رێکەوتەکەی جیاوازە و ئەم رێکەوتە دیاری کراوانە تایبەتن بە سەردەمی برۆنز لە ئەورووپا. سەردەمی پێش برۆنز بە سەردەمانی بەرد و سەردەمی پاش برۆنز بە سەردەمی ئاسن ناسراوە. سەردەمی برۆنز لەگەڵ کۆتایی سەردەمی نیۆلیتیک ٦٠٠٠-٢٠٠٠ی پ.ز، دەست پێ دەکات.

سەردەمی برۆنز بە سەر چەند سەردمێکدا دابەش دەبێت:

  • سەردەمی برۆنزی دێرین ١٨٠٠ ھەتا ١٤٠٠ی پێش زایین: لەم سەردەمەدایە کە دراوی مسین، ژریژ و برۆنز خویا دەبن. لێرەدا گەشەیەکی بەرچاو دێتە ئاراوە کە مرۆڤ دەست دەکات بە ئاڵوگۆڕ و بازرگانی برۆنز.
  • سەردەمی برۆنزی ناوەندی ١٥٠٠ ھەتا ١١٠٠ی پێش زایین
  • سەردەمی برۆنزی کۆتایی ١٢٠٠ ھەتا ٧٠٠ی پێش زایین