جامی جیھانیی فیفا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

جامی جیھانی فیفا ئەم پاڵەوانیەتیە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی ڕۆبێر جۆردانی فەڕەنسی کە یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی فیفا بوو کە پێشنیازی ئەوەی کرد کە پاڵەوانیەتیەک بکرێتەوەکە پاڵەوانانی سەرجەم کیشوەرەکان لەخۆوە بگریت کە دواتر لەلایەن جۆل ڕێمیەی فەڕەنسی بەتەواوی بڕیاردرا کەلەساڵی ١٩٣٠ یەکەم پاڵەوانیەتی بۆ ووڵاتان ئەنجام بدرێت، تائێستا ئەم پاڵەوانیەتیە ٣٠ جار ئەنجام دراوە دواین پاڵەوانیەتیش لە باشووری ئەفریقا بوو کە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان.

پێشەکی جامی جیھانی[دەستکاری]

مۆندیال لە ١٩٣٠ـەوە ئەنجام دراوە، تا ئێستا ٢٠٤ تیپ پاڵاوتن دەکەن و ٣٢ تیپ سەردەکەون، پاڵەوانی ئێستا: ئیتاڵیایە، پاڵەوانی سەرجەم قارەمانیەتییەکان: بڕازیلە کە (٥) جار لە ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤ و ٢٠٠٢)ـدا بردوونیەتییەوە. ئیتاڵیایش لە خانەی دووەمە و ٤ جار لە ساڵانی (١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢ و ٢٠٠٦) جامەکەی چنگ خستووە، ئیتاڵیا تاکە ھەلًَبژاردەیە کە دوو جاری لەسەریەک جامەکەی بردووەتەوە. دیوچلاندیش لە دوای بڕازیل و ئیتاڵیا دێت و ٣ جار ناسناوەکەی لە (١٩٥٤، ١٩٧٤ و ١٩٩٠)ـدا بردووەتەوە.

جامی جیھانی، پێشبڕکێیەکی تۆپی پێیە و یەکیەتیی تۆپی پێی جیھان (فیفا) ڕێکی دەخات، لە ١٩٣٠ـەوە (جگە لە ١٩٤٢ و ١٩٤٦ کە بە ھۆی جەنگی دووەمی جیھانەوە ساز نەدرا) چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.

لە جامی جیھاندا، ئەو ٣٢ تیپەی بەشدار دەبن، بەسەر ٨ گرووپدا بڵاو دەبنەوە، کە ھەر گرووپێک چوار ھەڵبژاردەیە و لەو گرووپانەیش ٢ تیپ بۆ قۆناغی ١٦ سەردەکەون.

یارییەکانی جامی جیھانی لە لایەن زیاتر لە ٢٠٨ کەناڵی جیھانییەوە وەشان دەکرێت، بە شێوەیەک کە بینەرانی یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٠٦ـی نێوان ئیتاڵیا و فرانسە گەییشتە میلیارد و نیوێک بینەر و ئەوەیش ژمارەی پێوانەیی بوو، ھەروەھا بە کۆی ٦٤ یارییەکە، زیاتر لە ٤٠ میلیارد کەس بینەر بوون.

١- یەکەم جامی جیھان/ ٢ – پەرەسەندنەکانی مۆندیال/ ٣ – جامی قارەمانیەتییەکە/ ٤ – ڕێگەی گەییشتن بۆ جامی جیھان/ ٥ – ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار/ ٦ – تیپە سەرکەوتووەکانی مۆندیال/ ٧ – سەرژمێری و ژمارەپێوانەییەکان، کە بریتییە لە گۆڵکارانی خولەکە و ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان لە مۆندیالەکاندا تۆمار کردووە.

یەکەم: یەکەمین جامی جیھان[دەستکاری]

یەکەم یاریی نێونەتەوەیی لە ١٨٧٢ لە نێوان (ئینگلاند و سکۆتلەندا) بوو، لەوە بە دوا یاریی تۆپی پێ ھاندەرێکی زۆری لە دەور کۆ بووەوە، ئەو یارییە بە شێوەیەکی فەرمی چووە نێو پێشبڕکێی ئۆلیمپیی ١٩٠٠ـەوە، بەڵام زیاتر یارییەکی نماییشسازی بوو، نەک ڕکابەردار.

لە دوای ئەوەی کە لە ١٩٠٤ یەکیەتیی تۆپی پێی جیھان لە فرانسە دامەزرا، لە ١٩٠٦ـداھەوڵێک درا کە پاڵەوانیەتییەکی نێونەتەوەیی لە نێوان نەتەوەکانی دەرەوەی بەشداربوو لە ئۆلیمپی ساز بدرێت و لەوە بە دوایش چەند پاڵەوانیەتییەکی نێونەتەوەیی ڕێک خران، کە زیاتر لە نێوان یانەکاندا بوو، پاشان لە ئۆلیمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠ـدا تۆپی پێیش بەشداریی پێ کرا و لە نێوان ١٤ ھەڵبژاردەدا، بەلژیکا میدالیای زێڕینی بردەوە.

لە ١٩٢٨ـدا فیفا بڕیاری دا کە لە دەرەوەی ئۆلیمپیاد، قارەمانیەتییەکی نێونەتەوەیی بکاتەوە، بۆیە لە یادی سەد ساڵەی سەربەخۆی ئۆرەگوایدا فیفا بڕیاری دا یەکەم جامی جیھان لەو وڵاتەدا ڕێک بخرێت، کە ئەوکات (جۆڵ ڕیمیە) سەرۆکی بوو، بەڵام ئۆرەگوای بۆ وڵاتە ئەورووپاییەکان دوور بوو، بۆیە تا دوو مانگ پێش مۆندیال، وڵاتە ئەورووپاییەکان تیپەکانی خۆیانیان نەنارد، لەو مۆندیالەدا ١٣ ھەڵبژاردە بەشدارییان کرد، کە چوار لە ئەورووپا، ٧ لە ئەمەریکای باشوور و دوویش لە ئەمەریکای باکوور. یەکەم گۆڵ لە مۆندیالدا یاریزانی فرانسەیی (لۆشین لۆرین) تۆماری کرد. لە یاریی کۆتایی یەکەم مۆندیالیشدا کە ٩٣ ھەزار کەس لە یاریگەی مۆنتیڤیدیۆی پایتەختی ئۆرەگوای ئامادە بوون، ئۆرەگوای ٤ – ٢ گۆڵ لە ئەرژەنتینی بردەوە و بووە یەکەم قارەمانی مۆندیال.

پەرەسەندنەکانی پاڵەوانیەتیەکە[دەستکاری]

پاڵەوانیەتییە سەرەتاییەکانی مۆندیال زۆر گران بوو، چونکە لەو کاتەدا کێشەی گواستنەوە لە نێوان کیشوەرەکان و بوونی جەنگ ھەبوو، بۆیە لە لە ١٩٣٤ و ١٩٣٨ـدا بەشێکی کەم لە ھەڵبژاردەکانی ئەمەریکای باشوور گەشتی ئەورووپایان کرد، ھەروەھا ھەردوو پاڵەوانیەتیی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ بە ھۆی شەڕەوە ڕێک نەخرا. لە دوای ئەوەی وڵاتانی بریتانیا لە ١٩٢٠ـەوە لە فیفا کشابوونەوە و ڕەتیان کردبووەوە لەگەڵ ئەو تیپانەدا یاری بکەن کە لە جەنگی یەکەمی جیھاندا لە بەرەی شەڕەکەیاندا بوون، بۆ یەکەمجار لە مۆندیالی ١٩٥٠ـدا بەشداریی مۆندیالیان کرد، لەو مۆندیالەدا ئۆرەگوای جارێکی دیکە گەڕایەوە و بۆ جاری دووەم جامەکەی بردەوە. بە گشتی لە مۆندیالی ١٩٣٤ـەوە تا ١٩٧٨، ١٦ تیپ بەشدارییان لە مۆندیالدا کرد (جگە لە ١٩٣٨ و ١٩٥٠ کە چەند تیپێک کشانەوە)، لەو مۆندیالانەدا باشترین تیپەکانی جیھان بەشدارییان دەکرد.

لە ١٩٨٢ـدا تیپە بەشداربووەکانی مۆندیال بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە زیاد کرا و لە ١٩٩٨ـیش بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە زیاتر کران، ئەوەیش وای کرد بەشێکی زیاتری تیپەکانی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمەریکای باکوور بەشداری مۆندیال بکەن، بەڵام کورسیی ئۆقیانیا زیاد نەکرا.

١٩٨ ھەڵبژاردەی وڵاتەکان، بەشدارییان لە پاڵاوتنەکانی گەییشتن بە مۆندیالی ٢٠٠٦ـدا کردبوو، کە وڵاتانی بۆتان، تەیموری ڕۆژھەڵات و دورگەی مانگ) بەشدارییان پێ نەکرا، کە دوو ھەڵبژاردەی دوواییان لەو کاتەدا ئەندامی فیفا نەبوون.

جامی قارەمانیەتییەکە[دەستکاری]

لە ١٩٣٠ـەوە تا ١٩٧٠، جامەکە بە نێوی (جۆڵ ڕیمیە)ـەوە بوو، کە ئەو بە پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەکەی دەدا، ھەرچەندە پێش ١٩٤٦ـدا ناوی نرابوو (جامی جیھان)، بەڵام لەو ساڵەدا ناوی نرا (جامی گۆڵ ڕیمیە)، دوای ئەوەی بەڕازیل لە ١٩٧٠ـدا بۆ جاری سێیەم ناسناوەکەی بردەوە، بووە خاوەنی ئەو جامە و جامە زێڕینەکە بووە موڵکی خۆیان. بەڵام ئەو جامە لە ١٩٨٣ـدا دزرا و تا ئێستایش نەدۆزراوەتەوە، بۆیە پێ دەچێت دزەکان ئەو جامەیان لە نێو بردبێت.

لە دوای ١٩٧٠ـەوە جامێکی نوێیان دروست کرد و ناویان نا (جامی پاڵەوانیەتیی جیھان)، کە ٧ دیزایینەری شارەزای ئەوکات ٥٣ جۆر جامیان دروست کرد، دواجار دیزایینی (سیلڤیۆ ڤارانیگا)ـی ئیتاڵیایی ھەڵبژێردرا، ئەو جامە ٣٦ سانتیم و زێڕی عەیاری ١٨ بوو و کێشەکەیشی ٦ کیلۆ و ١٧٥ گرام بوو، لەو کاتەوە (لە ١٩٧٤) تا ئێستا ھیچ جامێکی تازە دروست نەکراوە، ھەر ھەڵبژاردەیەک جامەکەی بردەوە، ناوی ئەو ھەڵبژاردەیەی لە خوارەوەی جامەکە لەسەر دەنەخشێندرێت و دەیدرێتێ تا ئەو کاتەی پاڵەوانێکی تازە دیاری دەکرێت، کە ھەڵبژاردەیەکی دیکە بووە پاڵەوانی جامەکە، ئەو ئەو جامە دەدرێتە ئەو ھەڵبژاردەیە و جامێکی ھاوشێوە و بەرگپۆشکراو بە زێڕ دەدرێتە ھەڵبژاردەی پاڵەوانی پێشوو، بەو شێوەیە زنجیرەکە بەردەوام دەبێت. ئەو جامە ناگۆڕێت تا ئەو کاتەی ئەو شوێنە تایبەتەی بۆ نەخشاندنی ناوی ھەڵبژاردەکان لە جامەکەدا بۆشایی تێدا بمێنێت، کە ئەوەیش لە ٢٠٣٨ـدا تەواو دەبێت.

ڕێگەی گەییشتن بۆ جامی جیھان (پاڵاوتن)[دەستکاری]

لە ١٩٣٤ـەوە بە شێوەیەکی ڕێکخراو، پاڵاوتن بۆ گەییشتن بە مۆندیالی دەکرێت، کە لە ٦ ناوچەی جیھاندا دەکرێت (ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقیا، ئەمەریکای باشوور، ئەمەریکای باکوور و ئۆقیانیا)، کە ٢ یان ٣ ساڵ پێش مۆندیال پاڵاوتنەکان دەست پێ دەکەن. ھەر کیشوەرێکیش ژمارەی کورسییەکانیشیان دیاری کراوە. بە شێوەیەک کە (ئەورووپا ١٣ کورسی، ئاسیا، ٤ و نیو، ئەفریقیا ٦ کورسی، ئەمەریکای باشوور ٤ کورسی و نیو، ئەمەریکای باکوور ٣ و نیو، ئۆقیانیا نیو کورسی) کە ژمارەیان دەگاتە ٣٢ ھەڵبژاردە. پێشتر پاڵەوانی مۆندیال، یەکسەر دەگەییشتە مۆندیال، بەڵام لە ٢٠٠٦ـەوە ئەو یاسایە کاری پێ نەکرا

ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار[دەستکاری]

ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار، ئەرکێکی گرانی فیفایە، ئەو گەشتە لە ئەمەریکاوە دەستی پێکرد، بۆ ئەورووپا، دواتریش و بە درەنگەوە گەییشتە کیشوەرەکانی دیکە و ئێستا لە ئەفریقیایە…

میوانداریکردن تا ١٩٩٨ ھەر لە نێوان ئەورووپا و ئەمەریکای باشووردا دەگوازرایەوە، بەڵام دوای ئەوە لە ٢٠٠٢ چووە ئاسیا کە کۆریای باشوور و ژاپۆن میواندار بوون، بۆ ٢٠١٠ـیش لە ئەفریقیا ساز دەدرێت و لە ٢٠١٤ـیشدا دەچێتە بڕازیل. کاتێک فیفا کیشوەرێک بۆ میوانداریکردنی مۆندیال دیاری دەکات، ئەوا تەنیا یەکیەتیی تۆپی پێی ئەو کیشوەرە دەنگ بۆ ئەو ولاتە یان وڵاتانی ڕکابەر دەدەن. تا ئێستایش ھیچ وڵاتێک بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠١٨ دیاری نەکراوە، بەڵام وڵاتانی (ئیسپانیا، ئوستڕالیا، مەکسیک، ئینگلاند) و (بەلژیکا و نێزەرلاند و لۆکسمبۆرگ)ـیش داوایان کردووە بە ھاوبەشی میونداریی بکەن.

ئەو وڵاتانەیشی کە تا ئێستا میوانداری مۆندیالەکانیان کردووەو وە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێوە ئەری میوانداریکردنیان پێ سپێردراوە بە فەرمی، بەم شێوەیە: ١٩٣٠ – ئۆرەگوای/ ١٩٣٤ – ئیتاڵیا/ ١٩٣٨ – فرانسە/ ١٩٥٠ – بڕازیل/ ١٩٥٤ – سویسڕا/ ١٩٥٨ – سوێد/ ١٩٦٢ – چیلی/ ١٩٦٦ – ئینگلاند/ ١٩٧٠ – مەکسیک/ ١٩٧٤ – دیوچلاندی ڕۆژاوا/ ١٩٧٨ – ئەرژەنتین/ ١٩٨٢ – ئیسپانیا/ ١٩٨٦ – مەکسیک/ ١٩٩٠ – ئیتاڵیا/ ١٩٩٤ – ئەمەریکا/ ١٩٩٨ – فرانسە/ ٢٠٠٢ – کۆریای باشوور و ژاپۆن/ ٢٠٠٦ – دیوچلاند/ ٢٠١٠ – باشووری ئەفریقیا/ ٢٠١٤ بڕازیل / ٢٠١٨ ڕوسیا / ٢٠٢٢ قەتەڕ

تیپە براوەکانی مۆندیال – یاریی کۆتایی و ئەنجامەکانی[دەستکاری]

١٩٣٠ ئۆرەگوای – ئەرژەنتین ٤ – ٢ گۆڵ/ ١٩٣٤ – ئیتاڵیا – چیکۆسلۆڤاکیا ٢ – ١ گۆڵ/ ١٩٣٨ – ئیتاڵیا – ھەنگاریا ٤ -٢ گۆڵ/ ١٩٥٠ – ئۆرەگوای – بڕازیل ٢ – ١ گۆڵ/ ١٩٥٤ – دیوچلاندی ڕۆژاوا – ھەنگاریا ٣ – ٢ گۆڵ/ ١٩٥٨ – بڕازیل – سوێد ٥ – ٢ گۆڵ/ ١٩٦٢ – بڕازیل – چیکۆسلۆڤاکیا ٣ – ١ گۆڵ/ ١٩٦٦ – ئینگلاند – دیوچلاندی ڕۆژاوا ٤ – ٢ گۆڵ/ ١٩٧٠ – بڕازیل – ئیتاڵیا ٤ – ١ گۆڵ/ ١٩٧٤ – دیوچلاندی ڕۆژاوا – نێزەرلاند ٢ – ١ گۆڵ/ ١٩٧٨ – ئەرژەنتین – نێزەرلاند ٣ – ١ گۆڵ/ ١٩٨٢ – ئیتاڵیا – دیوچلاندی ڕۆژاوا ٣ – ١ گۆڵ/ ١٩٨٦ – ئەرژەنتین – دیوچلاندی ڕۆژاوا ٣ – ٢ گۆڵ/ ١٩٩٠ – دیوچلاندی ڕۆژاوا – ئەرژەنتین ١ – ٠ گۆڵ/ ١٩٩٤ – بڕازیل – ئیتاڵیا ٣ – ٢ لێدانە یەکلاکەرەوەکانی خاڵی سزا/ ١٩٩٨ – فرانسە – بڕازیل ٣ – ٠ گۆڵ/ ٢٠٠٢ – بڕازیل – دیوچلاند ٢ – ٠ گۆڵ/ ٢٠٠٦ – ئیتاڵیا – فرانسە ٥ – ٣ لێدانە یەکلاکەرەوەکانی خاڵی سزا. ٢٠١٠……؟

سەرژمێری و ژمارەپێوانەییەکان[دەستکاری]

ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان لە مۆندیالدا تۆمار کردووە:

ژمارەی گۆڵ ناوی گۆڵکاری
١٦ کلۆزە
١٥ ڕۆناڵدۆ
١٤ گێرد مۆلەر،
١٣ فۆنتین
١٢ پێلیە
١١ یۆڕگن کلینزمان، ساندڕۆ کۆشیش
١٠ ھیلمۆن ڕان، کۆبیلاس، گاری لینکەر، گابڕێڵ باتیستۆتا،، لاتۆ

گۆڵکارانی مۆندیال لە ١٩٣٠ـەوە تا 2010[دەستکاری]

پاڵەوانیەتی ناوی گۆڵکار ژمارەی گۆڵەکان
١٩٣٠ جێلێرمۆ ستابیلی ٨
١٩٣٤ ئۆلدریخ نیجدلی ٥
١٩٣٨ لیۆنیداس ٧
١٩٥٠ ئەردمێر ٩
١٩٥٤ ساندڕۆ کۆشیتش ١١
١٩٥٨ گاست فۆنتین ١٣
١٩٦٢ درازین یۆکۆفیچ، گارینشیا، فافا، لیونێل سانشێز، ئیڤانۆڤ، فلۆران ٤
١٩٦٦ ئۆزیبیۆ ٩
١٩٧٠ گێرد مۆلەر ١٠
١٩٧٤ لاتۆ ٧
١٩٧٨ ماریۆ کیمبس ٦
١٩٨٢ پاوڵۆ ڕۆسی ٦
١٩٨٦ گاری لینکەر ٦
١٩٩٠ سکیلاچی ٦
١٩٩٤ ستۆیجکۆڤ، سالینکۆ ٦
١٩٩٨ دافور سۆکەر ٦
٢٠٠٢ ڕۆناڵدۆ ٨
٢٠٠٦ کلۆزە ٥
٢٠١٠ تۆماس مۆلەر، وێسلی شنایدەر، داڤێد ڤیا، دیگۆ فۆڕڵان ٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ڕۆژنامەی بارزان سپۆڕت
  • ویکی ئینگلیزی

داڕێژە:براوەکانی جامی جیھانیی فیفا