بەرلین
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن هەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارهێنانی ڕێنمایی زۆرتری خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە) تکایە بە دەستکاریکردنی ئەم وتارە هاوکاریمان بکە. لەوانەیە بۆ ئەو مەبەستە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گوونجاوی لەخۆ گرتبێت. |
بەرلین Berlin پایتەخت و یەکێک لە شازدە ھەرێمەکانی وڵاتی ئەڵمانیایە. بە دانیشتوانێکی ٣،٦ میلیۆن کەس لە ناو سنووری شارەکەدا، بەرلین گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. دووەم قەڵەباڕخترین شار و ھەشتەم قەڵەبارخترین ناوچەی نیشتەچیبوونە لە یەکێتی ئەوروپا. شوێنی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەڵمانیایە و ھەروەھا ناوەندی ناوچەی نیشتەجێبوون--Alex city ١٥:٥٠, ٢٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)ی مەزنی Berlin-Brandenburg بەرلین-براندەنبورگ، کە ٥ میلیۆن کەسی کۆکردۆتەوە و کە لە پتر لە ١٩٠ نەتەوە پێکھاتوون.
یەکەم جار بە بەڵگەوە لە سەدەی سێدەھەم ھێنراوەتە کە بەررلین بە سەرکەوتوویی بوو بە پایتەختی شانشینی Prussia (١٧٠١–١٩١٨)، ئیمبراتۆرییەتی ئەڵمانی ١٨٧١-١٩١٨، کۆماری ڤایمار Weimar ١٩١٩-١٩٣٣، و سێھەم Reich ١٩٣٣-١٩٤٥. دوای جەنگی جیھانی دووەم، شارەکە دابەش کرا؛ بەرلینی خۆرھەڵات بوو بە پایتەختی ئەڵمانیای خۆرھەڵات لەو کاتەی کە بەرلینی خۆرئاوا بوو پارچە خاکێکی تەریک، کە دەوروپشتی بە شوورەی بەرلین گیرابوو (١٩٦١-١٩٨٩). دوابەدوای یەکگرتنەوەی وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٠، شارەکە پێگەی خۆی ناسییەوە وەک پایتەختی ھەموو ئەڵمانیا بە میواندارێتی ١٤٧ باڵوێزخانەی بیانی.
بەرلین ناوەندێکی گەورەی کەلتوری، ڕامیاری، میدیایی و زانستییە لە ئەوروپا. ئابوورییەکەی بە سەرەکی بنەمای لە کەرتی خزمەتگوزارییە، کە شتی زۆر لەخۆ دەگرێت وەک کارگەی داھێنەر، ڕێکخراوی پیشەیی ڕاگەیاندن، خزمەتگوزاری ژینگەیی، کۆنگرێس و شوێنی ڕێککەوتننامە.
[دەستکاری] ئامار
- لای شپرێ که ئه‌مڕۆ به گه‌ڕه‌کی میته واتا ناوه‌ڕاست ناسراوه.
- له ساڵی 1237 به فه‌رمی شاری به‌رلین دامه‌زراوه، هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا ناوی کۆلن بۆ یه‌که‌م جار له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کاندا ناوی ده‌هێنرێت، به‌ڵام شاری به‌رلین له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کاندا له 1244 –ه‌وه ناوی هێنراوه*.
- لە ساڵی1280 زمبۆلی به‌رلین دروستده‌کرێت، که وێنه‌ی دوو ورچ له خۆ ده‌گرێت.
- له‌ساڵی 1400 به‌رلین و کۆلن نزیکه‌ی 8500 سه‌رنشین و 1100 خانوو بووه، به هه‌ردوو لا سێ شاره‌وانی و سێ نه‌خۆشخانه‌یان هه‌بووه، پاش 100 ساڵ بون به زیاتر له 12000 سه‌رنشین.
- له 1432 به‌رلین و کۆلن ئه‌نجومه‌نێکی شاری یه‌کگرتوو پێدێنن، به‌ڵام پاش 10 ساڵ واته له 1442 دا ئه‌و یه‌کگرتووییه له لایه‌ن کورفورست فریدریشی دووهه‌مه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
- لەساڵی1695 کۆشکی شارلۆتنبورگ Schloss Charlottenburg بینا ده‌کرێت.
- 1730 نزیکه‌ی 80000 که‌س له به‌رلین ژیاون.
- لەساڵی1800 بونه‌ته نزیکه‌ی 170000.
- لەساڵی1838 سکه‌ی قیتار له نێوان به‌رلین و پۆتسدام دا په‌یدابوو.
- لەساڵی1870 زیاتر له 800000 که‌س له به‌رلین ژیاون، پاش چه‌ند ساڵێک ده‌بیته شارێکی ملیۆن که‌سه وه بۆ سه‌ده‌ی نوێ خۆی ئه‌دات له دوو ملیۆن سه‌رنشین.
- لەساڵی له ساڵی 1902 میترۆ U-Bahn که‌وتۆته کار له به‌رلین.
- لەساڵی1923 فڕۆکه‌خانه‌ی تێمپلهۆف ده‌که‌وێته کار.
- له 1 تا 16 ی ئۆگۆستی 1936 یارییه‌کانی ئۆڵۆمپی له به‌رلین ده‌ستیپێکرد.
- لەساڵی 1940 یه‌که‌م بۆمبا به‌ر شار که‌وت.
- له 7 و 8 ی مای 1945 نامه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ئیمزاکرا.
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا واتا 1945 به‌رلین به سه‌ر چوار ناوچه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت، نزیکه‌ی نیوه‌ی به‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران ده‌که‌وێت (خۆرهه‌ڵاتی به‌رلین)، به‌شه‌که‌ی تریش به سه‌ر ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا (خۆرئاوای به‌رلین).
- لەساڵی1949 خۆرهه‌ڵاتی به‌رلین ده‌بێته پایته‌ختی کۆماری ئه‌ڵمانیای دیموکراتی DDR
- لەساڵی1961 به دروستکردنی دیواری به‌رلین به‌شده‌کرێت.
- لەساڵی 1987 له هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی به‌رلین ئاهه‌نگی 750 ساڵه‌ی به‌رلین ده‌گێڕدرێت.
- 11/09/ 1989 دیواری به‌رلین ڕوخا. (به‌ڵام ئه‌و دیواره تا ئه‌مڕۆش له ده‌رونی زۆرینه‌ی خه‌ڵکاندا ماوه!!).
|
||||||||||||||||||||||