کۆسۆڤۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٤٢°٣٦′N ٢٠°٥١′E / ٤٢.٦°N ٢٠.٨٥°E / 42.6; 20.85

کۆسۆڤۆ
ئاڵا دروشم
سروودی نیشتمانی: سروودی نیشتمانی کۆسۆڤی
شوێنی کۆسۆڤۆ لە ئەوروپادا
پایتەخت پرشتینا
٤٢°٤٠′N ٢١°٢٠′E / ٤٢.٦٦٧°N ٢١.٣٣٣°E / 42.667; 21.333
زمانە فەرمییەکان ئەلبانی، سربی، تورکی، غورانی، ڕۆمانی، بۆسنەیی
گرووپە ڕەگەزییەکان  %٩٢ ئەلبان
 %٥.٢ سرب
%٢.٧ ئەوانی تر
دەوڵەت کۆماری پەرلەمانی
 -  سەرۆکی دەوڵەت عاتیفەت ئاغا
 -  جێگری سەرۆک ئیمیل پۆل
 -  سەرۆک وەزیران هاشم تاتشی
سەربەخۆیی لە سربیا 
 -  وەرگرتنی سەربەخۆیی لە سربیا ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ز 
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێریی ١٩٩١ 1،956،196 کەس 
 -  چڕی ٢٢٠/كم2 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
Expression error: Unrecognized punctuation character "�"٫کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو یۆرۆ
ناوچەی کاتی ‪UTC + ١ (UTCUTC + ٢ (لە هاویندا))
لایەنی لێخوڕین ڕاست

کۆسۆڤۆ، بە زمانی سڕبی (کۆسۆڤا)، بە ئەلبانی (قوسوە، کە ناوی عەربی مێژووییەکەی ھەرێمی کۆسۆڤۆی پێشترە)، وێستگەی ناکۆکی سیاسی نێوان سربیا و ئەڵبانیا بوو بە ھۆی زۆری دانیشتوانە ئەلبانییەکەی و داواکردنی ئەلبان بۆی، ھەتاکو پەرلەمانی کۆسۆڤی بە کۆی دەنگ سەربەخۆییان ڕاگەیاند لە ساڵی ٢٠٠٨ و پرشتینایان کردە پایتەخت[١][٢]. ڕێژەی موسڵمانان لە کۆسۆڤۆدا %٩٠ و کە لە ئەلبانییەکانن و %٥ سربن و %٥ نەتەوەکانی ترن.

ناونان[دەستکاری]

ناوی کۆسۆڤۆ لە وشەیەکی سربییەوە ھاتووە (کۆس кос) کە مانای باڵداری ڕەش ئەگەیەنێت.

مێژوو[دەستکاری]

Kosovo02.png

بەشێک بوو لە ئەڵبانیا لە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانیدا بۆ ماوەی پێنج سەدە کاتێک سوڵتان موڕادی یەکەم فەتحی کرد ساڵی ١٣٨٩ ھەتا شکانی تورکیا لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا، پاشان درا بە سرب لە ئەنجامی شکانی خەلافەتی عوسمانیدا لە شەڕی جیھانی یەکەم لەگەڵ چەند بەشێکی تر لە ئەلبان جیاکرانەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دامەزراندنی دەسەڵاتی ئیسلامی بگیرێت لە ئەورووپادا ساڵی ١٩١٢، و لە دوای زنجیرەیەک کۆنگرەی نێودەوڵەتی کە گرنگترینیان سان ستیڤانۆ، بەرلین، لەندن و پاریس بوون، ھەرێمەکە بە فەڕمی درا بە سربیا لە کۆتاییدا و بوو بە بەشێک لێی. لە شەڕی جیھانی دووەمدا کۆسۆڤۆ مل کەچبوو بۆ ئەڵبانیا کە ئەویش مل کەچبوو بۆ ئیتالیا لای خۆیەوە.

لە دوای شەڕی جیھانی دووەم و لە ساڵی ١٩٤٦ ھەرێمی کۆسۆڤۆ خرایە سەر یەکێتی یۆگسلافیا، لە سەردەمی سەرۆک جۆزێف بڕوز تیتۆ و بە پێی دەستووری ١٩٤٧ کۆسۆڤۆ حوکمی زاتی وەرگرت لە چوارچێوەی یەکێتی کۆمارەکانی یۆگسلافیادا ھەتا کۆتایی حەفتاکانی سەدەی یست، لە ساڵی ١٩٨٩ سەرۆکی سربی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ حوکمە زاتییەکەی ھەڵوەشاندەوە و بە ئاگر و ئاسن کەوتە سەرکوت کردنیان و ڕەفتاری پۆلیسی و جڵەوگیری توند وتیژی لەگەڵ بەکارھێنان.

خەڵکی کۆسۆڤۆ خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو چەوساندنەوەیە دوای ھەڵوەشاندنەوەی حوکمی زاتی، ڕێکخستنەکانیان زیاتر شێوازێکی نەتەوەیی وەرگرت تا ئایینی و ئەوکاتە پارتی یەکێتی دیموکراسی ئەلبانی سەرکردایەتی ئەکردن کە ئەدیب و مامۆستای زانکۆ ئیبراھیم رۆگوفا سەرۆکی بوو، بۆ تێکۆشانە سیاسییەکەی پەیڕەوێکی ئاشتیانە ھەڵبژارد.

لە تەمموزی ١٩٩٠ خەڵکی کۆسۆڤۆ ڕاپرسییەکی گشتیان ئەنجامدا و ئەنجامەکەی ویستی زۆربەیانی دەردەخست بۆ جیابوونەوە لە سربیا و پێکھێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، و لە ئەیلوولی ھەمان ساڵدا ئەلبانەکان مانگرتنێکی فراوانیان ڕێکخست کە وەک یاخیبوونێکی گشتی بوو بۆ سربیا.

لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٢ ئەلبان ئیبراھیم ڕۆگوفایان ھەلبژارد بۆ سەرۆکی کۆمارەکەیان کە ناوی کۆماری کۆسۆڤۆی لێنرا و سربیا دانی پێدا نەنا.

ئیبراھیم ڕۆگوفا کە بە پەیڕەوە ئاشتییەکەی ناسرابوو ھەوڵیدا ھاوسۆزی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی بە دەست بھێنێت، و داننان بە کۆماری کۆسۆڤۆ وەربگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، و لاوە ئەلبانییەکان خانەیەکی سەربازییان پێکەوەنا و ناویاننا سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ.

و سالی ١٩٩٨ ئەو ساڵە بوو کە سەرنجی جیھانی ڕاکیشا بۆ مەترسی بارودۆخ لە کۆسۆڤۆدا کە سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ کەوتنە شەڕەوە لەگەڵ سوپای سڕبیدا و سوپای سربی کوشتارگەی دڕندانەی لە دژی خەلکە ئاساییەکەی ئەلبان ئەنجامدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچاری جوڵە کرد.

لە ئازاری ١٩٩٩، ھاوپەیمانی ناتۆ ھێرشی ئاسمانی کرد سەر سربیا و میلۆشۆڤیچی ناچاری کشانەوە کرد لە ھەرێمەکە و بەلەگراد دەسەڵاتی لە دەستدا بەسەر ھەرێمەکەدا کە خرایە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانی ناتۆ کە نزیکەی ١٧ ھەزار سەربازی تیادا بڵاوکردەوە.

وتوێژ دەستی پێکرد لەسەر بارودۆخی کۆتایی کۆسۆڤۆ لە نیوان سرب و کۆسۆڤۆییەکانی ئەلبان، و لە کۆتاییدا مارتی ئەھتیساری کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایسپاردبوو بۆ ئامادەکردنی دۆخی کۆتایی ھەرێمەکە پلانی سەربەخۆیی ھەرێمەکەی پێشکەش کرد لە ژێر چاودیری سەرپەرشتی نێودەوڵەتیدا.

سەربەخۆیی[دەستکاری]

ھەرێمی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی زاتی ھەبوو لە سەردەمی کوشتارگەکانی لە دژی دانیشتوانەکەی ئەنجامدران کاتێک سەر بە سربیا بوو، بەڵام لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ ھەرێم جیابوونەوەی خۆی لە حکومەتی بەلەگراد و سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش لەلایەن حکومەتی ناوەندی سربییەوە ڕەتکرایەوە[١]، و سەربەخۆییەکەی پاڵپشتی کرا لەلایەن تورکیا و زۆربەی وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکان و عەرەبستانی سەعوودی و بەحرەین و یەمەن و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، لە کاتێکدا ڕووسیا زۆر بە توندی ڕەتی کردەوە و داوای دانیشتنی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشی کرد، ٥٢ دەوڵەت دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناوە بەڵام پێویستی بە دانپیانانی ٩٧ دەوڵەتە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، و ھەندێک دەوڵەتی ئەوروپی ھەن وەک ئیسپانیا دانیان بە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا نەناوە لەبەرئەوەی ئیسپانیا سەربەخۆیی ھەرێمی باسک ڕەتدەکاتەوە لە خاکەکانی خۆی لەبەرئەوەی پشتی ھیچ جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت.

لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ پاڵپشتی کراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی و ھاوپەیمانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپی و سندوقی دراوی نیودەوڵەتی و ڕێکخراوی ھاریکاری و ئاسایش لە ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە بێ نوینەرەکان.

سربیا لە وەڵامدا ھەستا بە بانگکردنەوەی باڵیۆزەکەی لەو وڵاتانەی دانیان بە کۆسۆڤۆدا ناوە وەک (تورکیا و وڵاتە یەکگرتووەکان و ئوسترالیا و فەڕەنسا و ئوسترالیا) بۆ کۆبوونەوەیەکی کشتگیر وەک بەشێکی لە وەڵامدانەوەی دبلۆماسی لەسەر داننانی ئەو وڵاتانە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا.

ڕووباری سپی درین لە کۆسۆڤۆ

جوگرافیا[دەستکاری]

کۆسۆڤۆ دەورە دراوە بە کۆماری مەقدوونیا لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە و سربیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە سنجق و مۆنتینیگرۆ لە باکووری ڕۆژئاواوە و ئەڵبانیا لە باشوورەوە، پایتەختەکەی پریشتینا بە ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە دوو ملیۆن و سی سەد ھەزار کەس، و ڕووبەرەکەی ١٠،٥٧٧کم٢ و پانتاییەکی سەوز زۆربەی زەوییەکانی دادەپۆشێت کە بە شاخ و بەرزایی دەورە دراوە و چوار رووبار و ١٧ دەریاچەی تیایە، و پێش سەربەخۆیی و تا ئێستاش کۆسۆڤۆ بە زوییەکی داخراو ناسراوە لەبەرئەوەی ھیچ دەرچەیەکی دەریایی نیە.

ئابووری[دەستکاری]

بارودۆخی ئابووری کۆسۆڤۆ باش نیە بە ھۆی ناکۆکی ڕەگەزییەوە تیایدا، ڕێژەی بێ کاری ئەگاتە %٥٠ لە کاتێکدا پێش جیایوونەوە لە سربیادا ئەگەیشتە %١٨.٨[٣]، ئەمەش بە ژمارە ئاماژە بەو ستەمە ئەکات کە ھەرێمەکە ئەیچەشت بە دەستی سربەوە، نیوەی کۆسۆڤییەکان تەمەنییان لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە، و ھەژارترین وڵاتە لە یۆگسلافیای پێشوو و یەکێتی ئەوروپادا، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزاکان وەک قوڕقوشم و زینگ و زیو و کرۆم و ئاسن و نیکڵ و خەڵوزی بەردین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7249000/7249037.stm
  • کێشەی کۆسۆڤۆ، سەرۆک وەزیرانی بۆسنە، بەرنامەی بیلاحدود، کەناڵی جەزیرە، ٢یحوزەیرانی١٩٩٩