فێدراڵیزم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نەخشەی وڵاتە فیدەرالەکانی ئێستای جیھان (بە سەوز)

فیدرالیزم یان فیدرالیەت شێوازێَکە لە شێوازەکانی حوکمڕانی کە تیایدا دەسەلاتەکان بە گوێرەی دەستوور دابەشکراون لە نێوان حکومەتی ناوەندی و یەکەی تری حکومی بچوکتر دابەشکراون (ھەریم و ویلایەتەکان)، ئەو دوو ئاستە ئاماژەپێکراوەی حکومەت پشت بەیەکتری دەبەستن و بەشداری لەسە سەروەری دەوڵەت دەکەن و دابەشی دەکەن. دەکرێت فیدرالیەت ئەمانە لە خۆوە بگرێت:

  • شێوەی حکومەت و پێکھاتەی دەستووری کە ھەردووکیان لە دەولەتی فیدرالیدا ھەن.
  • فەلسەفەی سیاسی پاڵپشتیکارانی فیدرالیەت.

تایبەتمەندیەکانی فیدرالیەت[دەستکاری]

نووسینەکانی دوو لە چاودێرە سیاسیەکانی ئینگلیز (البێرت دایسی و جیمس برایس) کاریگەریەکی گەورەیان ھەبوو لە سەر سەرەتاکانی تیۆری فیدرالیەت. دایسی دوو مەرجی بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی فیدرالی دانا. یەکەمیان بوونی چەند دەوڵەتێک " بە جۆرێک پەیوەندیەکی بەھێزی ناوچەیی و مێژوویی و نەژادی یان لەو جۆرە بەیەکیانەوە ببەستێتەوە بۆ ئەوەی وابکات بتوانێت- لە روانگەی دانیشتوانەکانیانەوە- ناسنامەیەکی نیشتمانی ھاوبەش ھەڵبگرێت. و مەرجی دووەم ئەوەیە " ئارەزووی نیشتمانی لە یەکگرتنی نیشتمانی و پێداگیری لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی ھەموو دەوڵەتەکانی ناو یەکگرتنەکە. " یەکێک لە ئاکارە سەرەکیەکانی فیدرالیەت بریتیە لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان. برۆفیسۆر ک. س. ویر لە کارێکی کلاسیکیدا لەبارەی بابەتی حکومەتی فیدرالی پێمان رادەگەیەنێت: " ئایا سیستەمی فەرمانڕەوایی دابەشکرنێکی گەورە لە نێوان دەسەڵاتەکانی ناوەند و ھەرێمەکان بەرجەستە دەکات و ئایا ھەریەکەیان لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی خۆیدا ھەماھەنگی لەگەڵ ئەوانی تردا دەکات و پشتیان پێدەبەستێت؟" دەرئەنجامی سەرەکی بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان خۆی لە لە نا توانایی ھەریەک لە دوو حکومەتەکە ( حکومەت ناوەند و ھەرێمەکان) دەبینێتەوە لە پیادەکردنی ھەمان بڕی ئەو دەسەڵاتەی کە ئەگەر حکومەتەکە حکومەتێکی یەکپارچە و نا فیدرالیبایە دەیتوانی پیادەی بکات.

دەستور لە سیستەمی فیدرالیدا بریتیە لە باڵاترین دەسەڵات کە دەوڵەت دەسەڵاتەکانی لەوەوە وەردەگرێت. و پێویستیشە کە دەسەڵاتێکی دادگەری سەربەخۆ ھەبێت بۆ پووچەڵ کردنەوەی ھەر یاسایەک کە لەگەڵ دەستوردا نەگونجێت. رەوایەتیش رێگرە لەبەردەم فیدرالیەت. بە جۆرێک دەستور دەبێت توند و یەکلاکەرەوە بێت نەوەک فشۆڵ بێت. و پێویستە ئەو رێسایانەی کە لە دەستووری ناوبراودا ھاتوون نەتواندرێت بگۆڕدرێن تەنھا لە لایەن دەسەڵاتێکی باڵاترەوە یان دەستە و دامەزراوەکانی یاسادانانەوە نەبێت. و زۆر بەی جار گرانی گۆڕینی دەستوور دەبێتە ھۆی دروستکردنی ھەستی پارێزگاریکردن.

فیدرالیەت و دیموکراسیەت[دەستکاری]

فیدرالیەت لە تیۆرەکەی دا سیستەمێکەی دەستوری بەھێز دەستەبەر دەکات کە دیموکراسیەتی فرەلایەنی پشتی پێدەبەستێت، و پەرە بە دیموکراسیەتی نوێنەرایەتیکردن دەدات لە رێگەی دابینکردنی ھاوڵاتیبوونی دوولایەنە لە یەک چوارچێوەی کۆماریدا. و دەتواندرێت ئەم لێدوانە کلاسیکیە بدۆزیتەوە لە پەیماننامەی فیدرالیەت ( The Federalist Paper) کە دەڵێت فیدرالیەت بەشداریدەکات لە بەرجەستەکردنی پرەنسیپی دادپەوەری دادگەری و کەمکردنەوەی کردارە سەرکوتکاریەکانی دەوڵەت. ئەمەش لبەرئەوەی فیدرالیەت، یەکەم: دەتوانێت توانای دەوڵەت لە پێشێلکردنی مافەکان کەمبکاتەوە، لەبەرئەوەی گەرەنتی ئەوەدەکات کە پەرلەمان ئارەزووی سنوردارکردنی ئەو ئازادیانە دەکات کە دەسەڵاتی دەستووریان نیە و ئەو حکومەتەش کە بتوانێتیش ئەمە ئەوا ئارەزووی نابێت. و دووەم: پرۆسە یاساییەکانی دروستکردنی بڕیار لە سیستەمە فیدرالیەکان وادەکات خێرایی حکومەت کەمدەکاتەوە لە رەفتارکردن.

ئەو وتەیەی کە دەڵێت فیدرالیەت یارمەتی دابینکردنی دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ دەدات کاریگەری ئەو توێرە ھاوچەرخی ھەڵبژاردنی جەماوەری لەسەرە. لە یەکە سیاسیە بچووکترەکان تاکەکان دەتوان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە حکومەتێکی ستوونی یەکپارچە بەشداریبکەن. سەرباری ئەوەش ئەو تاکە ناڕەزا و توڕانەی کە لەیەکێک لە دەوڵەتەکانی فیدرالیەتەکەدا دەژین بۆیا ھەیە بچن لە دەوڵەتێکی تری نێو فیدرالیەتەکەدا بژین- و بێگومان ئەوەش بە گریمانەکردنی ئەوەی کە دەستور مافی گواستنەوە لە نێوان وڵاتەکانی دەوڵەتی فیدرالی یەگرتوو. و تا ئێستا توانایی سیستەمی فیدرالی لە پاراستنی ئازادیە مەدەنیەکان جێگای مشتومڕە، چونکە زۆربەی جار تێکەڵییەک لە نێوان مافەکانی تاک و مافەکانی دەوڵەت ھەیە. ئەمەش وای کردووە کە دانانی پێوەند لەسەر دەسەڵاتەکانی خحکومەتە خۆجێیەکان پێویست بێت. و پێویستە تێکەڵی لە نێوان ئەو پێوەندانەی کە دەسەڵاتی دادگەری دایان دەنێت—ئەو دەسەڵاتە دەستووریانەی کە بە دادگەری دراوە بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بپەرلەمان—و لە نێوان خودی فیدرالیەتیشدا روونەدات.

لەلایەک ھەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکایی مێژوویەکی رەشیان ھەیە لە لە دەستبەسەرداگرتنی ئازادیە مەدەنیەکانی گرووپە ئیتنیکیەکان و ئافرەتان و گرووپەکانی تریش، لە لایەکی تریش یاسا و دەستورەکان لە ھەندێک ویلایەتی تردا کە بۆ پاراستنی ئەو گرووپانە داڕێژراون ھێشتا لەسەرەوەی ئەو دەقانەی دەستوری ئەمەریکی و پەیماننامەی مافەکانی ئەمەریکایین کە پاشکۆیەتی.

فیدرالیەت و دەستوری ئەمەریکی[دەستکاری]

فیدرالیەت بە یەکێک لەو سێ کۆڵەگەیەی دەستوری ئەمەریکی دادەنرێت شان بەشانی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان – واتە دەسەڵاتی یاسادانان و دادگەری و جێبەجیکردن--- و ئازادیە مەدەنیەکان. داڕێژەرانی ئەم پەیمانامە فیدرالیە دەڵێن لە ھەردوو ٤٥ و ٤٦ بۆچوونی خۆیان لەبارەی سیستەمی پشکنین و ھاوسەنگی رووندەکەنەوە کە بە گوێرەی ئەم سیستەمەوە حکومەتەکانی ویلایەتەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی کاردەکەن بۆ ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات بگەن بە حاڵەتێک لە حکومەتی دەسەڵات سنوردارکراو. دەستوری ئەمەریکی روونکردنەوەیەک یان باسکردنێکی دیاریکراو بۆ فیدرالیەت ناداتە دەستەوە لە ھیچ بەشێک لە بەشەکانیدا، بەڵکو لە بری ئەوە ئاماژەی جۆراوجۆر بۆ ماف و بەرپرسیاریەتیەکانی حکومەتەکانی ویلایەتەکان و بەرپرسیارەکانیان لەبەرامبەر حکومەتی فیدرالی ناوەندی.

توێژینەوەکان لە بارەی فیدرالیەت[دەستکاری]

ھەندێک لە باشترین توێژنەوەکان لەبارەی فیدرالیەت لە ناوەڕاست و کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا لەلایەن دانییل. جی. الیعازر ئەنجامدراون کە یەکێکە لە توێژەرەوە پڕ بەرھەمەکان و لە ھەردوو زانکۆی Temple و Bar Lian کاری کردووە، بۆیە بۆ ئەوانەی کە گرنگی بە فیدرالیەتی ئەمەریکی و سیستەمی فیدرالی دەدەن دەتوانن چاو بە توێژینەوەکانیدا بخشێننەوە لە: