شەڕی جیھانیی دووەم

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە شەڕی جیھانی دووەم ەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
شەڕی جیهانی دووەم
WW2Montage.PNG
بە پێی سوڕانی کاتژمێر؛ هێزەکانی کومنولز لە بیابان، مەدەنییە چینییەکان ژاپۆنییەکان ئەیان نێژن، هێزە سۆڤێتییەکان لە ماوەی هێرشی زستاندا، فڕۆکە ژاپۆنییەکان لەسەر هەڵگری فڕۆکەکان، سەربازە سۆڤێتییەکان کوشتار ئەکەن لە بەرلین، ژێردەریاییەکی ئەڵمانی ئەکەوێتە بەر هێرش.
ڕێکەوت ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ تا ٢ی ئەیلوولی ١٩٤٥
ئەنجام سەرکەوتنی هاوپەیمانان، دروستبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرکەوتنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤێت وەک دوو زلهێز، دامەزراندنی هاوپەیمانی ناتۆ و هاوپەیمانی وارسۆ، و دەرکەوتنی شوێنی دەسەلات کە بووە هۆی شەڕی سارد.
شەرکەرەکان
داڕێژە:Country data وڵاتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
 فەڕەنسا
Flag of the Soviet Union.svgیەکێتی سۆڤێت
Flag of Egypt 1922.svgشانشینی میسر
داڕێژە:Country data تایوان
 چین
 پۆڵەندا
 کەنەدا
 ئۆسترالیا
 نیوزیلاند
 نۆرویژ
 دانمارک
 بەلجیکا
داڕێژە:Country data هۆڵەندا
 یۆنان
 فلیپین
Flag of the NSDAP (1920–1945).svgئەڵمانیای نازی
Flag of Italy (1861-1946).svgئیتاڵیای فاشی
 ژاپۆن
 ڕۆرایما
 بولگاریا
داڕێژە:Country data هەنگاریا
Flag of Vichy France.gifفەڕەنسای فیشی
زیانەکان
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ١٦،٠٠٠،٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤٥،٠٠٠،٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
٦١،٠٠٠،٠٠٠
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ٨،٠٠٠،٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤،٠٠٠،٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
١٢،٠٠٠،٠٠٠

شەڕی جیهانی دووەم، ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر بوو لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی هات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی هێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن وڵاتە یەکرتووەکانی ئەمریکاوە، هێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.


شەڕی جیهانی دووەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی هەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن سەرباز بەشداربوون تیایدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون، نزیکەی ٦١ ملیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان.


مەدەنییەکان دووچاری زیانی گیانی بوونەوە لە شەڕی جیهانی دووەمدا زیاتر لەهەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و هۆکارەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی هێنایانە کایەوە بە هاتنە سەر حوکمی وینستۆن چەرچڵ و سوپای نازی ئەڵمانیش بە هەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنی گەورە لە هەردوو لایان کەوتەوە، و هاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێ تاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیهان بوو لەو سەردەمەدا.


ئەتوانرێت بووترێت شەڕەکە دەستی پێکرد لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە غەزووی ئەڵمانیا بۆ هەر یەکێک لە پۆڵەندا و سلۆڤاکیا، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن فەڕەنسا و بەریتانیا و موستەعمەرەکانیان. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورە لە ئەوروپادا، لە ماوەکانی نێوان کۆتاییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک هەڵمەت و هاوپەیمانییەوە توانی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەوروپادا.


لە حوزەیرانی ١٩٤١ وڵاتەکانی تەوەر لە ئەوروپا هەستان بە غەزووی یەکێتی سۆڤێت کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم غەزووە زۆربەی هێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانونی یەکەمی ١٩٤١ ژاپۆن هێرشی کردە سەر وڵاتە یەکگرتووەکان کە بەمە ئەمریکا کیشکرایە ناو شەڕەکەوە.


وڵاتەکانی تەوەر دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی ١٩٤٢ لە دوای شکستی ژاپۆن لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی هێزەکانی تەوەری ئەوروپی لە باکووری ئەفریقا و ستالینگراد، لە ساڵی ١٩٤٣ و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا هات لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات و غەزووی وڵاتەکانی هاوپەیمانی بۆ ئیتاڵیا و سەرکەوتنی ئەمریکی لە زەریای هادییدا، تەوەر دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە.


لە ساڵی ١٩٤٤ هاوپەیمانەکان گەیشتنە فەڕەنسا و یەکێتی سۆڤێت توانی هەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان.


شەڕ لە ئەوروپادا کۆتایی هات بە دەستگرتنی هێزەکانی یەکێتی سۆڤێت بەسەر بەرلین و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥، و وڵاتە یەکگرتووەکان دەریاییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر هەڕەشەوە.



[دەستکاری] سەرچاوەکان

ویکی عەرەبی

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر