فەڕەنسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فەڕانسەەوە ڕەوانە کراوە)
کۆماری فەڕەنسا
République française
ئاڵا
دروشم: 
Liberté, Égalité, Fraternité
(ئازادی، یەکسانی، برایەتی)
سروود: "مارسیلی (La Marseillaise)"
ھەڵکەوتەی  Metropolitan France  (سەوزی تاریک) – لە ئەورووپا  (سەوز و خۆڵەمێشیی تاریک) – لە یەکێتیی ئەورووپا  (سەوز)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  Metropolitan France  (سەوزی تاریک)

– لە ئەورووپا  (سەوز و خۆڵەمێشیی تاریک)
– لە یەکێتیی ئەورووپا  (سەوز)  —  [ڕێنوێن]

ھەڵکەوتەی  Metropolitan France  (سەوزی تاریک)

– لە ئەورووپا  (سەوز و خۆڵەمێشیی تاریک)
– لە یەکێتیی ئەورووپا  (سەوز)  —  [ڕێنوێن]

قەڵەمڕەوەکانی کۆماری فەڕەنسا لە جیھاندا (excl. Antarctica where sovereignty is suspended)

قەڵەمڕەوەکانی کۆماری فەڕەنسا لە جیھاندا
(excl. Antarctica where sovereignty is suspended)

قەڵەمڕەوەکانی کۆماری فەڕەنسا لە جیھاندا
(excl. Antarctica where sovereignty is suspended)

پایتەختپاریس
پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٤٨
گەورەترین شار پایتەخت
زمانە فەرمییەکان فەڕەنسی
زمانە ناوچەییەکان
(ھەم فەرمی
و ھەم نافەرمی)
ناوی هاووڵاتی فەڕەنسی
دەوڵەت Unitary semi-presidential constitutional republic
 -  سەرۆک کۆمار ئیمانوێل ماکرۆن
 -  سەرۆک وەزیران فرانسوا فیۆن
یاسادانەر پەڕلەمان
 -  ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی پیران
 -  ئەنجومەنی خواروو کۆمەڵەی نیشتیمانی
پێکھاتن
 -  فرانسیا ٤٨٦ (بە دەستی Clovis یەکخرانەوە) 
 -  فرانسیای ڕۆژاوا 843 (پەیمانی ڤێردن
 -  وەزعی ئێستا ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ (کۆماری پێنجەم
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٦٧٤٨٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤١ەم)
٢٦٠٥٥٨ مایلی چوارگۆشە 
 -  Metropolitan France
  IGN ٥٥١٦٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٧ەم)
٢١٣٠١٠ مایلی چوارگۆشە
  Cadastre ٥٤٣٩٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٧ەم)
٢١٠٠٢٦  مایلی چوارگۆشە
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٦٧٬٧٤٩٬٦٣٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
  (بەراوردی ٢٠١٢)
 -  سەرجەم ٦٥٬٣٥٠٬٠٠٠ (٢٠ەم)
 -  Metropolitan France ٦٣٬٤٦٠٬٠٠٠ (٢٢ەم)
 -  چڕی ١١٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٩ەم)
٣٠١کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم ٢٫٢١٦ تریلیۆن دۆلار (٩ەم)
 -  سەرانە ٣٥٬٠٤٨ دۆلار (٢٤ەم)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم ٢٫٨٠٨ تریلیۆن دۆلار (٥ەم)
 -  سەرانە ٤٤٬٤٠٠ دۆلار (٢٠ەم)
Gini (٢٠٠٨) ٢٨٫٩ 
HDI (٢٠١١) increase ٠٫٨٨٤ (very high) (٢٠ەم)
دراو یوورۆ، (EUR,XPF)
ناوچەی کاتی CET (UTC+١)
 -  ھاوین (DST) CEST (UTC+٢)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .fr
کۆدی تەلەفۆن ٣٣

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بە فەڕەنسی پێی دەگوترێت (République française یان France)، وڵاتێکە دەکەوێتە (ئەورووپای ڕۆژئاوا) ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە. فەڕەنسا لە دەریای «سپی ناوەڕاست»ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی «ئینگلیزی» و دەریای باکوور، ھەروەھا لەڕووباری «ڕاین»ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە «شەش لا». فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا و ئیسپانیا» ھەروەھا، لە سنووری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە "بەڕازیل، سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە". فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئەوروپا» و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری «نەتەوە یەکگرتووەکان»یشە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی «ئەنجومەنی ئاسایش» کە پاشکۆی «نەتەوە یەکگرتووەکان»ەو مافی «ڤیتۆ»ی ھەیە، یەکێکیشە لەو نۆ وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

ناو[دەستکاری]

ناوی فەڕەنسا لەناوی «فەڕەنکیا»ەوە ھاتووە، کە ئەمەش ئەو ھۆزە ئەڵمانییە بوون کە ئەو ناوچەیان دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی داگیرکرد، بەتایبەت ناوچەی دەوروپشتی (پاریس-48°51′N 2°21′E / 48.850°N 2.350°E / 48.850; 2.350) کە مەڵبەندی سەروەریی شانشینی فەڕەنسا بوو، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە فەڕەنسییەکانن و لە ئایینی مەسیحییەتی کڵێسای کاتۆلیکیدا ڕۆچوون.

جوگرافیا[دەستکاری]

لەکاتێکدا بەشی سەرەکی فەڕەنسا دەکەوێتە (ئەورووپای ڕۆژاوا[١] بەڵام فەڕەنسا بەشێک لەزەوییەکانی دەکەونە (ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، کاریبی و زەریای ھیندی) لە ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵات، ھەروەھا باکوور و باشووری زەریای ھیندی و کیشوەری جەمسەری باشوورەوە. فەڕەنسا خاوەنی چەندین دیمەنی سروشتییە، کە دەکەونە دەشتە کەناراوییەکان لەباکوور و باشوور، سێیەکی ڕووبەری گشتی فەڕەنسا پێک دەھێنێت، فەڕەنسا دەکەوێتە سنووری دەریای باکوور و زەریای ئەتڵەسییەوەو دەکشێت بۆ چیاکانی ناوچەی باشوری ڕۆژاوا و چیای ئەلپ یش دەکەوێتە ناوچەی باشووری خۆرھەڵاتەوە، لە ناوەراستی فەڕەنسادا ناوچەی بەرزی بەردین و دارینی چڕ ھەیە، چیا سەرەکیییەکەی فەڕەنسا چیای ئەلپە و بەرزترین لوتکە شاخ تێیدا بریتیییە لە لوتکەی ئەلمۆن بلان و بە بەرزترین لوتکە شاخی ئەورووپای ڕۆژاوا دەژمێررێت‌ و بەرزییەکەی دەگاتە (٤٨٠٨)م، ھەروەھا چەندین چیای تری ھەیە وەک «پیرینیە، گۆرا، لیە ئەردان، لوماسیف سەنترال‌و فۆج»، فەڕەنسا بەھۆی ئەوەی چەندین دەریای لە دەوروپشتە زەوییەکانی شێدارن.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2020ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی فەڕەنسا ٦٥,٢٧٣,٥١١ کەس بووە کە دەکاتە 0.84% لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان.

  • چڕی دانیشتووان لە فەرەنسا 119 کەسە لە هەر کیلۆمەترێکدا (309 کەس لە هەر میلێک 2 ) .
  • کۆی ڕووبەری زەوییەکە ٥٤٧,٥٥٧ کیلۆمەتر دووجایە (٢١١,٤١٣ میل چوارگۆشە)بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2020 81.5 % خەڵکی فەڕەنسا لە شارەکان دەژین

تەمەنی مام‌ ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 42.3 ساڵە.

فەرەنسا لە ٧٣ کۆمەڵگەی نیشەنی پێکدێت، کە ٥ لەم کۆمەڵگە نیشەنیانە زۆر گەورەن بەپێی ئەو سەرژمێریەی ساڵی 2020 ئەنجامدراوە بەم شێوەیە یە:

لەسەرەتای نەوەدەکاندا ژمارەی ھاوسەرگیری دابەزی، لەھەمانکاتدا پەیوەندی سەربەست زۆرتر بوو بەبێ ھاوسەرگیری، کە لە ساڵی ١٩٩٠ گەیشتە ١، ٥ میلیۆن حاڵەت، بەڵام ٢٠٠٤ گەیشتە ٢، ٤ میلیۆن حاڵەت.[٢]

ئابووری[دەستکاری]

فەڕەنسا ئەندامی گرووپی ٨ (G8)ە، فەڕەنسا لەوەتەی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ ەوە لەگەڵ یازدە وڵاتی دیکە چوونە پاڵ یەکێتیی ئەورووپاوە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە دەستی بە بەکارھێنانی دراوی یۆرۆ کرد،[٣] ساڵانەش بەھۆی ھەناردەکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی وەک دانەوێڵە و بەرھەمی گۆشت و خواردەمەنی بەیانییان فەڕەنسا داراییەکەیی دەگەشێتەوە ئەوەش یەکێک لەھۆکارەکان بوو کە فەڕەنسا بەھۆی ھەناردەکردنەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ بڕی ١٠ ملیاڕ یۆرۆی دەستکەوت،[٤] لەڕووی ماوەی کارکردنی کرێکارانیش لە ساڵی ١٨٣٣ ماوەی کارکردنی ژنان و منداڵان بۆ ١١ کاتژمێر بۆ ڕۆژێک دیاریکرا[٥]

فەرەنسا یەکێکە لە زلهێزە ئابوورییە سەرەکییەکانی جیهان، لەگەڵ وڵاتانی وەک ئەمریکا , ژاپۆن , ئەڵمانیا , ئیتاڵیا , و شانشینی یەکگرتوو لە ڕیزبەندیدایە. پێگەی دارایی ڕەنگدانەوەی ماوەی درێژخایەنی گەشەسەندنی بێ وێنەیە کە بۆ زۆربەی ماوەی دوای جەنگ تا ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بەردەوام بوو؛ زۆرجار ئەم قۆناغە بە trente glorieuses ("سی ساڵ شکۆمەندی") ناودەبرا . تەنها لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٧٣ زیادبوونی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی(GDP) ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی لەسەدا ٦ بووە. لە دوای قەیرانەکانی نەوت لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ڕێژەی گەشەکردن بە شێوەیەکی بەرچاو مامناوەند بوو و ڕێژەی بێکاری بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. بەڵام لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، دیسانەوە فراوانبوونی بەهێز دەرکەوت. ئەم ڕەوتە هەرچەندە بە ڕێژەیەکی کەمتر، تا سەدەی بیست و یەکەم بەردەوام بوو.هەمان قۆناغی دوای جەنگدا، پێکهاتەی ئابووری گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هات. لە کاتێکدا لە ساڵانی ١٩٥٠دا کشتوکاڵ و پیشەسازی کەرتی باڵادەست بوون، چالاکییە باڵاکان (بە شێوەیەکی بەرچاو خزمەتگوزاری و کارگێڕی) لەو کاتەوە بوونەتە خاوەنکار و مۆلیدەی سەرەکی سامانی نیشتمانی. بە هەمان شێوە لە کاتێکدا کە سەردەمانێک ناوچە شارنشین و پیشەسازییەکانی باکور و باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا بوون کە خێراترین گەشەیان دەکرد، بەڵام لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەم ناوچانە دەستیان کرد بە لەدەستدانی هەلی کار و ژمارەی دانیشتووانی. گەشەی هاوچەرخ گۆڕاوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە باشوور و تا ڕادەیەکی کەمتر لە ڕۆژئاوای فەرەنسا کەوتوون.


سەرەڕای باڵادەستی کەرتی تایبەت، نەریتی ئابووری تێکەڵاو لە فەرەنسا بە باشی جێگیر بووە. حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان دەستوەردانیان کردووە بۆ پاراستن یان پێشخستنی جۆرە جیاوازەکانی چالاکیی ئابووری، وەک ئەوەی بە ڕوونی لە پلانە نیشتمانییەکانی وڵات و پیشەسازییە نیشتمانییەکان ڕەنگدانەوەی هەبووە . لە دەیەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەمدا ، ئابووری فەرەنسا بە یەک لە دوای یەک پلانی نیشتمانی ڕێنمایی دەکرا ، کە هەریەکەیان نزیکەی چوار بۆ پێنج ساڵ دەگرێتەوە و بە شێوەیەک داڕێژرابوو کە ئاماژە بە ئامانجەکانی گەشەکردن و ستراتیژییەکانی گەشەپێدان بکات نەک سەپاندنی.کەرتی گشتی لە فەرەنسا بۆ یەکەمجار لە قۆناغی گواستنەوەی دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی ١٩٤٤-١٩٤٦ گرنگی وەرگرت بە زنجیرەیەک بە نیشتمانیکردن کە بانکە سەرەکییەکانی وەک بانکی نیشتمانی پاریس (بانکی نیشتمانی پاریس؛ BNP) و کرێدیت لیۆنای لەخۆگرتبوو ، گەورە کۆمپانیا پیشەسازییەکانی وەک ڕێنۆ , و خزمەتگوزارییە گشتیەکانی وەک غاز و کارەبا. دوای ئەوە گۆڕانکارییەکی کەم ڕوویدا تا ساڵی ١٩٨٢، کاتێک حکومەتی سۆسیالیستی ئەوکات بەرنامەیەکی بەرفراوانی بە نیشتمانیکردنی خستەڕوو. لە ئەنجامدا کەرتی گشتی گەورەبوو زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی دامەزراندنە پیشەسازییەکانی لەخۆگرتبوو و زیاتر لە چوار لەسەر پێنجی ئاسانکارییەکانی قەرز لەلایەن دامەزراوە بانکی یان داراییە دەوڵەتییەکانەوە کۆنترۆڵکرابوون. لەو قۆناغەوە حکومەتە ڕاستڕەوە یەک لە دوای یەکەکان و لەم دواییانەشدا حکومەتە چەپەکانی ناوەند زۆربەی کارگەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ کەرتی تایبەت؛ خاوەندارێتی دەوڵەت بە پلەی یەکەم لە گواستنەوە، بەرگری و پەخشدا چڕبووەتەوە.

گەشەی ئابووری دوای جەنگ لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ژیاندا بووە ، ئەمەش لە زیادبوونی ژمارەی ئەو خێزانانەدا ڕەنگدەداتەوە کە خاوەنی ماڵەکەیانن (نزیکەی نیوە)، کەمبوونەوەی هەفتەی کارکردن (کە ٣٥ کاتژمێر دیاریکراوە)، و زیادبوونی ڕۆژانی پشوو کە هەریەکەیان وەرگیراون ساڵ لەلایەن گەلی فەرەنساوە. یەکێکی دیکە لە نیشاندەرەکانی باشتربوونی ئاستی ژیان گەشەی خاوەندارێتی کاڵا جۆراوجۆرەکانی ناوماڵ و بەکاربەرە، بەتایبەتی شتومەکی وەک ئۆتۆمبێل و کۆمپیوتەر. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، بەکارهێنانشێوازەکان گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا هاتووە. لەگەڵ بەرزبوونەوەی داهاتەکان، بە ڕێژەیەکی کەمتر لە خواردن و جلوبەرگ و زیاتر بۆ شتومەکی وەک خانووبەرە، گواستنەوە، تەندروستی و کات بەسەربردن خەرج کراوە. داهاتی کرێکاران بە ڕێژەیەکی بەرز بۆ مامناوەند باج دەخرێتە سەر و باجی ناڕاستەوخۆ لە شێوەی باجی بەهای زیادکراو (VAT) تاڕادەیەک بەرزە. بە گشتی باج و بەشدارییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کە لە فەرەنسا لەسەر خاوەنکار و کارمەندان وەردەگیرێن، زیاترە لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.[٦]

زمانی فەڕەنسی[دەستکاری]

زمانی فەڕەنسی (français, la langue française) یاخود فەڕانسی یەکێکە لە زمانە ڕۆمانسەکان کە نزیکەی ٨٠ میلیۆن کەس قسەی پێ دەکەن لە ھەموو جیھان وەکو زمانی فەرمیی سەرەکی زگماکی و، نزیکەی ١٩٠ میلیۆن کەس وەکو زمانی دووەم و نزیکەی ٢٠٠ میلیۆن کەسی تر لە جیھاندا وەکو زمانێکی وەرگیراو، ئەوانەی قسەی پێ دەکەن لە نزیکەی ٥٤ وڵاتدا بڵاودەبنەوە، مێژووی زمانەکە بۆ نێوان سەدەی ١٧ بۆ سەدەی ١٩ دەگەڕێتەوە[٧]

پارتە رامیاریەکان[دەستکاری]

  • پارتی یەکێتی لەپێناو دیموکراتی فەرەنسا
  • پارتی ڕاسترەو
  • پارتی سۆشیالیستی
  • پارتی ڕادیکاڵی چەپرەو
  • پارتی کۆمۆنیست
  • پارتی بەری نیشتیمانی
  • پارتی دیگۆلی نوێ
  • چەندین پارت‌و ڕێکخراوی تر

وەرزش لە فەڕەنسا[دەستکاری]

یاریەکانی تۆپی پێ و تێنس و جودۆ پڕ بینەرترین یارییەکانی وەرزشن لە فەڕەنسا[٨] و ھەروەھا یاری تۆپی باسکە[٩] وەھەروەھا فەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ و جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨[١٠]

وەھەروەھا توانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ بەدەست بھێنێت ئەمەش دوای بردنەوەی لەھەڵبژاردەی نیشتیمانیی بەڕازیل، و ھەروەھا توانیشی جامی جیھانی ٢٠١٨ی ڕووسیا بە دەست بێنێت کە لە ھەڵبژاردەی کڕواتیای بردەوە.. لەمیانی خولی نێوخۆیی فەڕەنساش جەماوەرەکی زۆری لەخۆ خڕکردۆتەوە و لەنێویانیش چەندین یانەی تۆپی پێی باش ھەن کە پشێبڕکێی خولەکە و خوولەکانی دیکەی ئەوڕووپاش دەکەن لەوێنەی پاریس سان گێرمان و ئۆڵمپیک لیۆن و مۆناکۆ و بۆردۆ و مارسێلییا وڵاتی فەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی ڕەکبی ٢٠٠٧ کرد[١١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.essex.ac.uk/armedcon/world/europe/western_europe/default.html ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "France Population (2023) - Worldometer". www.worldometers.info (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-25.
  3. ^ http://news.bbc.co.uk/2/hi/business/1845045.stm
  4. ^ http://www.bbc.co.uk/news/world-europe-11216061
  5. ^ http://www.nationalarchives.gov.uk/education/lesson13.htm
  6. ^ "France - Transportation and telecommunications | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-25.
  7. ^ زمان https://web.archive.org/web/20080423103843/http://www.history.com/encyclopedia.do?articleId=207636
  8. ^ http://www.insee.fr/fr/themes/tableau.asp?ref_id=NATTEF05401&reg_id=0
  9. ^ http://www.france-pub.com/esport.htm ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ http://www.fifa.com/mm/document/fifafacts/mcwc/ip-201_10e_fwcdraw-history_8842.pdf ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ https://web.archive.org/web/20110606170717/http://www.rugby.com.au/news/2003_april/france_wins_right_to_host_the_2007_rugby_wor_15381%2C3851.html