کەتەلۆنیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Catalunya
کەتەلۆنیا
پایتەخت بەرشەلۆنا
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان کەتەلان
دەوڵەت
 -  سەرۆک ھەرێم ئارتور ماس ئی خاڤارۆ
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێریی  ٧٫٥٣٩٫٦١٨ کەس 
ناوچەی کاتی ‪+٣٤ ٩٧
پاوانی ئینتەرنێت ‪.cat

کەتەلۆنیا (بە کەتەلۆنی:Catalonha) (بە ئیسپانی:Cataluña)، کەتەلۆنیا ھەرێمێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ووڵاتی ئیسپانیا، ھاووڵاتیانی ئەم ھەرێمە بە زمانی کاتەلانی دەدوێن کە تایبەتە بە ھەرێمەکەیان و ئەمەو جگە لەوە زمانی ئیسپانییش دەزانن، پایتەختی ھەرێمی کەتەلۆنیا شاری بەرشەلۆنایە، لەڕووی مێژووشەوە ئەم ھەرێمە ھەمیشە ئارەزووی جیا بوونەوە لە ئیسپانیا دەکات بۆ پێکھێنانی قەوارەیەکی سەربەخۆی تایبەت بەخۆیان لە ئێستادا خاوەن پەرلەمانێکە ھاوکاتیش ھەرێمێکی ئەتۆنۆمین، لەکەتەلۆنیا نزیکەی حەوت میلیۆن کەس دەژین

جووگرافیا[دەستکاری]

لەڕووی جووگرافیاوە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئیسپانیا وە لەگەڵ باکووری فەڕەنسا و ئەندۆڕا ھاو سنوورە وە لە ڕۆژھەڵاتیش ھەردوو دەریای سپی و ناوەڕاستە، وەلە باشووری ھەرێمەکەش ناوچەی ڤاڵەنسیا لە ئێسپانیایە ڕووبەرەوە کە ٣٢، ١٠٦، ٥کیلۆمەتر دووجایە کە شەشەم گەورەترین شوێنی ئیسپانیا دادەنرێت

ڕووبارەکان[دەستکاری]

  • ڕووباری ئیبڕۆ
  • ڕووباری فڕانکۆڵی
  • ڕووباری تۆردێرا
  • ڕووباری تیر
  • ڕووباری فلۆفیا
  • ڕووباری گایا

پارێزگاکان[دەستکاری]

  • بەرشەلۆنا (بە ئیسپانی:Barcelona)
  • گەرنەدە (گیرۆنا) - (بەئیسپانی:Gerona)
  • لاردە (بە ئیسپانی: Lérida)
  • تەراگۆنا (بە ئیسپانی:Tarragona)

سەرچاوە[دەستکاری]