تۆپی دەست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆپی دەست
لقیوەرزشی بەکۆمەڵ، ball game
دەسەڵاتInternational Handball Federation
شوێنی دامەزرانئەڵمانیا
Regulated byInternational Handball Federation
کاتی دۆزینەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩١٥
ھاشتاگhandball
جێبەجێکارhandball player، handball coach، handball referee
بەکاردەھێنێتhandball
گرتەیەک لە یارییەکی تۆپی دەست

تۆپی دەست یارییەکی بە کۆمەڵە، یەکێکە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، لەم یارییەدا حەوت یاریزان یاری دەکەن کە یەکێکیان گۆڵپارێزە و ئەرکی پاراستنی گۆلی تیپەکەی خۆیە، سەرجەم یاساکانی ئەم یارییە لە لایەن ڕێکخراوی IHF داڕێژراون.[١]

مێژوو[دەستکاری]

مێژوونووسان بیروڕای جیاوازیان لەبارەی سەرەتای سەرھەڵدانی یاری تۆپی دەستەوە ھەیە. بەشێکی زۆریان تیشک دەخەنە سەر ڕاھێنەری یاریی جومناستیکی دانیمارکی ھۆنگۆ نیلسن کە لە ساڵی ١٨٩٨ لە قوتابخانەی لاو درۆب مامۆستا بووە، بەڵام بیر و بۆچوونی دیکە ھەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە چیکۆسلۆڤاکییەکان لە ساڵی ١٩٠٢ یارییەکیان دەکرد بە ناوی (ئەزینا) و، قسەی دیکەش ھەن کە باس لە سەرھەڵدانی یارییەکە دەکەن لە ساڵی ١٩١٩ لە ئوکراینا، یانیش زۆرێکیان بڕوایان وایە ڕاھێنەری جومناستیکی ئەڵمانی ماکس ھیرز لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم ئەو یارییەی دروست کربێت کە وەک ئامادەکاری و مەشق و خۆگەرمکردنەوە بە یاریکەرانی جومناستیکی کردووە.

یاریگا[دەستکاری]

  • درێژیی یاریگا دەبێ لە ٣٠ مەتر کەمتر نەبێت.
  • پاناییی یاریگا ١٠–١٥م دەبێت.

بەڵام درێژیی یاریگای نێودەوڵەتی دەبێت پانی٢٠م و درێژی٤٠م بێت.

ھێڵەکانی نێو یاریگا[دەستکاری]

  • ھێڵی تەنیشت درێژیی یاریگا دەگرێتەوە واتە درێژییەکەی ٤٠ مەترە لە یاریگایەکی نێودەوڵەتیدا.
  • ھێڵی گۆڵ پاناییی یاریگا دەگرێتەوە کە درێژییەکەی ٢٠ مەتر دەبێت لە یاریگایەکی نێودەوڵەتیدا.
  • ھێڵی شەش مەتری ئەو ھێڵەیە بەرامبەر ھەر ھێڵێکی گۆڵ ھەیە بە دووریی ٦ مەتر لە ھێڵی گۆڵەوە.
  • ھێڵی ھەڵدانی ئازاد (ھێڵی ٩ مەتر) ھێڵێکی پچڕ پچڕە لە دووریی سێ مەتر لە دەرەوەی ناوچەی ھێڵی گۆڵ دەکێشرێت. ھەر بەشێکی ئەم ھێڵانە بە دووریی ١٥سم لە یەکتری دەکێشرێن.
  • ھێڵی ھەڵدانی ٧ مەتر بە درێژی ١م ڕاستەوخۆ بەرامبەر گۆڵ تەریب بە ھێڵی گۆڵ و لە دووریی حەوت مەتر لە دوور ھێڵی گۆڵەوە دەکێشرێت.
  • ھێڵی ئاڵووگۆڕ (بە شێکە لە ھێڵی تەنیشت) درێژ دەکرێتەوە بۆ ھەر تیپێک لە ھێڵی ناوەڕاستەوە تا خاڵێک بە دووریی چوار مەتر و نیو لە ھێڵی ناوەڕاستەوە، کۆتاییی ھێڵی ئاڵوگۆڕ بە ھێڵێکی تەریب بە ھێڵی ناوەڕاست درێژ دەکرێتەوە بۆ ماوەی ١٥سم بۆ ناوەوە و دەرەوەی ھێڵی تەنیشت.

ھێڵی ناوەڕاست لە ھەردوو خاڵی ناوەڕاستی ھێڵی تەنیشتەکان بە یەک دەگەن. پاناییی ھەموو ھێڵەکانی یاریگا ٥سم جگە لە پاناییی ھێڵی گۆڵ کە ٨سم.

گۆڵ[دەستکاری]

دوو گۆڵ لە ناوەڕاستی ھێڵی گۆڵ بۆ دەرەوە دادەنرێن کە دەبێت لەسەر بچەسپێنرێت واتە جووڵە نەکات و بەرزیی گۆڵ دەبێت دوو مەتر و پانایییەکەشی سێ مەتر بێت و لە دواوەشی بە تۆڕ داپۆشرێت بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە دەرچوونی تۆپ.

کاتی یارییەکان[دەستکاری]

یاریی تۆپی دەست لە ئۆڵۆمپیاددا لە دوو گێم پێکدێت و ھەر گێمێکیش لە ٣٠ خولەک پێک دێت. لە نێوان گێمەکاندا ١٠ خولەک کاتی پشووە ئەگەر لە یارییەکی خول یا پاڵەوانییەتی بوو ئەگەر یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی ھات ئەوا دوو گێم زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی یاریەکە یەکلابکرێتەوە. کە ھەر گێمێکیش پێک ھاتووە لە ٥ خولەک و کاتی پشووش پێک دێت لە یەک خولەک گەر ھەر یەکسان بوون ئەوا دوو گێمی تریش زیاد دەکرێت کە ئەوانیش ٥ خولەکن گەر ھەر یەکسان بوون ئینجا پەنا دەبرێتە بەر لێدانی ٧ مەتری.

گرتەیەک لە کاتی پشووی نێوان گێمەکان

کورتەی یاساکان[دەستکاری]

  • تۆپی دەست پێک ھاتووە لە دوو ناوبژیوان
  • ھەر تیمێک دەبێ ١٢ یاریزانی لە یاریگادا ھەبێت؛ ٧ یاریزان لەناو گۆڕەپانن و ٥ یاریزانیش یەدەگن.
  • ھەر یاریزانێک ئازاری یاریزانێک بدات، ئەوا سزا دەدرێت؛ گەر لە ھێڵی سزا بێ، ئەوا پەناڵتی دەگیرێت و، ئەگەر لە دەرەوەی ھێڵی سزا بێت، بە فاوڵ دەژمێررێت. گەر دەریش کرا، لە فۆڕمی یاری بە پیتی T دەنووسرێت.
  • ھەر تۆپێک بچێتە ناو گۆلی تیپی بەرامبەر بە گۆڵ یان خاڵێک دەژمێررێت.[٢]

تۆپ[دەستکاری]

تۆپ: ئەو کەرەستەیەیە کە یاریزانان یاریی پێ دەکەن و بە ئامانجی سەرکەوتن لە یارییەکەدا خاڵ یان گۆڵی پێ تۆمار دەکەن. ھەروەھا، لە تۆپی دەستدا کۆمەڵە یاسایەک بۆ کێشی تۆپەکە ھەن و، ئەوانیش بەپێی تەمەنەکان دەگۆڕرێن. تۆپ دەبێت لە پێست دروست کرابێت و ڕووی دەرەوەی لووس و بریسکەدار نەبێت!

  • بۆ ڕەگەزی نێر و مێ گەر لە تەمەنی ٨ ساڵی گەورەتر بوو، دەبێ کێشی تۆپ ٢٩٠–٣٣٠ گرام بێت.
  • بۆ ڕەگەزی نێر و مێ گەر لە تەمەنی لە نێوان ١٤ بۆ ١٨ بوو، ئەوا دەبێ کێشی تۆپەکە لە نێوان ٣٢٥–٣٧٥ بێت.
  • بۆ ڕەگەزی نێر و مێ گەر لە تەمەنی لە ١٨ ساڵ گەورەتر بوو، ئەوا کێشی تۆپەکە دەبێت لە نێوان ٤٢٥–٤٧٥ بێت. [٣]

کاتی دابڕاو[دەستکاری]

  • دەبێ کاتی دابڕاو پەیوەست بێت بەم بارانەی خوارەوە.
  • لە کاتی پێدانی سزای وەستان، دوورخستنەوە و دەرکردن.
  • پێدانی کاتی دابڕاو بۆ تیپێک.
  • کاتێک فیکە لە لایەن کاتگر یان چاودێری یاری (ھونەر) لێ دەدرێت.
  • کاتێک وتووێژ لە نێوان دادوەرەکان پێویستی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ابعاد زمین هندبال و قوانین آن". web.archive.org. 2012-10-31. Retrieved 2021-05-18.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Retrieved 18ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Error: Page Not Found". web.archive.org. 2015-09-24. Retrieved 2021-05-18. {{cite web}}: Cite uses generic title (help)