مەسیح
مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) زاراوەیەکە بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی Χριστός (خوێندنەوەکەی: خریتۆس) ی گریکی کە بەواتای کەسی چەورکراو بەڕۆن دێت. هاوکات وەرگێرانێکە بۆ מָשִׁיחַ (ماشیح) ی عیبری. زۆربەی جارەکان وشەی مەسیح ئەگەڕێتەوە بۆ یەسووعی ناسڕی. [١]
مەسیح وەکوو کەسایەتییەک و ناوێک لەنێو هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا کەسایەتییەکی گرنگە و سەرەکییە. واتای ناوەکە بەگشتی بریتییە لەو کەسەی کە بە زەیتێکی پیرۆز لەلایەن پەیامبەرێکەوە دەشۆرێتەوە.
ناوەرۆک |
[دەستکاری] ڕوانگەی ئایینەکان
[دەستکاری] یەهوودییەت
لەلای یەهوودییەکان ماشیح (مەسیحی یەهوودییەکان) بە پێشەوای چاوەڕوانکراوی بەنی ئیسرائیل دەدانرێت و بڕوایان وایە کە ئەوە رزگاریان دەکات لە ئازار پەرتەوازەیی و دەیان گەڕێنێتەوە بۆ خاکی سەرەکی و نیشتمانیان، بەپێی باوەڕی یەهوودییەت، هەتا ئێستا هاتنی ماشیح چاوەڕوانکراوە.
[دەستکاری] مەسیحییەت
مەسیحییەکان پێیان وایە پەیمانی نێو پەیمانی کۆنی کتێبی پیرۆز بۆ بەنی ئیسرائیل هاتۆتە دی بە دەرکەوتن و هاتنی یەسووعی لەخاچدراو لەپێناو رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە گووناهەکانیان. یەسووع ناسراوتریشە بەناوی مەسیح ـەوە (بەئینگلیزی: Christ). بەپێی باوەڕی مەسیحییەت، یەسووع خودایە و لەجەستەی مرۆڤدا و پەیمانی ئەویش بریتییە لە پەیمانی نوێ کە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی جارێکی تر.
[دەستکاری] ئیسلام
لەئیسلامدا، مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، لەنێو باوەڕی ئیسلامدا، عیسا پێغەمبەر و بەندەی خودا بووە و خودا بەهەمان نامەی پێغەمبەرانی پێش خۆی بۆ قەومەکەی خۆی ناردووە. بەپێی قورئان عیسا داوای لەو قەومەکردووە کە نێردراوە بۆی کە الله بپەرستن و شەریکی بۆ پەیدا نەکەن، بۆیە ململانێیان لەگەڵ کرد و بەشێکی زۆر کەمیان باوەڕییان پێ هێنا و کاتێ هەوڵیاندا بیکوژن، الله بەرزی دەکاتەوە بۆ ئاسمان و رۆژێک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و هەموو ئەوانە شوێنی دەکەون کە باوەڕییان بە یەک خودا هەیە و شەریکی بۆ پەیدا ناکەن.[٢]
[دەستکاری] سەرچاوەکان
|
|||||||||||||||||||||||||||||