وڵاتەکانی تەوەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
وڵاتەکانی تەوەر، بە ئینگلیزی Axis power بە ئەڵمانی Achsenmächte بە ئیتاڵی Potenze dell'Asse ئەو دەوڵەتانە بوون کە ھاوپەیمانییەکی سەربازییان پێک ھێنا لە شەڕی جیھانی دووەمدا، ئەڵمانیای نازی لە خۆ ئەگرت بە سەرکردایەتی ئادۆلف ھیتلەر و ئیتاڵیای فاشی و پاشان ژاپۆن چووە ڕیزیانەوە بە بۆمبارانکردنی بۆ بەندەری بیرل ھاربۆری ئەمریکی و چەند وڵاتێکی تر چوونە ڕیزیانەوە وەک نەمسا و ڕۆمانیا و بولگاریا و ھەنگاریا، شەری جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو و شەرەکە لە بنەمادا لە نێوان سێ دەوڵەتەکەی تەوەر (ئیمپڕاتۆری یابانی – ئەڵمانیا – ئیتاڵیا) دا بوو لەگەڵ وڵاتەکانی ھاوپەیمانی (یەکێتی سۆڤێت - بەریتانیا – وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کە کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی ھاوپەیمانان.
وڵاتەکانی تەوەر بە ڕەنگی شین ڕەنگ کراوە.