دیواری بەرلین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

دیواری بەرلین (بە ئاڵمانی:Berliner Mauer) ئەم دیوارە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٦١ دروستکرا لەلایەن ئاڵمانیای ڕؤژهەڵات دروستکرا[١] بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچکەرانی ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات چوونیان بۆ ئاڵمانیای ڕۆژئاوا، ئەم دیوارە بوو بە سیمبوڵی شەڕی سارد [٢]بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد ئەم دیوارە ڕووخێنرا ئەمەش لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخێنرا[٣] و لەپاش ئەمە بووە سیمبووڵی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.

دابەشبوونی ئاڵمانیا[دەستکاری]

دابەشبوونی ئاڵمانیا لە نێوان ھێزە گەورەکاندا

لە دوای ڕووخانی رژیمی نازی، ئاڵمانیی و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی رۆژاوا کە کەوتە بن دەستی ھاوپەیمانەکان (واتە: فەڕانسە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بریتانیا) بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیر بوونی ئەو ئاڵمانیاییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بە ھۆی دژایەتی دەر کرا بوون.[٤] ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە کۆماری فیدرالی ئاڵمانیا. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ٧ ئۆکتۆبری ھەمان ١٩٤٩دا بوو بە کۆماری دیموکراتی ئاڵمانیا. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی "ئاڵمانیای رۆژاوا" و "ئاڵمانیای رۆژھەڵات" دەناسران. ئاڵمانیای رۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئاڵمانیای رۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری بۆن، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری رۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئاڵمانیا یەک بگرێتەوە.[٥]

ئاڵمانیای رۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە یەکیان گرت. دواتر ئاڵمانیای رۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە دانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا. لە ھەمان کاتدا ئاڵمانیای رۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی رۆژھەڵات.[٦] بەڵام بە ھۆی لاواز بوونی شۆرەوی بارودۆخی ئابووری لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئاڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بە ھۆی کۆچ کردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات دەستی کرد بە درووست کردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە(ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە سەمبولێک لە شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سەمبولێک لە کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.[٧]


گالیری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. http://www.history.com/this-day-in-history/east-germany-begins-construction-of-the-berlin-wall
  2. http://people.hofstra.edu/alan_j_singer/CoursePacks/TheBerli%20WallColdWarSymbolofaWorld.pdf
  3. http://www.youtube.com/watch?v=fK1MwhEDjHg
  4. Richard J. Evans, "The Other Horror, Review of Orderly and Humane: The Expulsion of the Germans After the Second World War, by R.M. Douglas", The New Republic, 25 June 2012. Retrieved 1 July 2012
  5. Wise, Michael Z. (1998). Capital dilemma: Germany's search for a new architecture of democracy. Princeton Architectural Press. p. 23. ISBN 978-1-56898-134-5.
  6. maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."
  7. "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.

}