کۆماری ئیرلەند
| Ireland
ئیرلەندا
|
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
|
|
||||||
| سروود:
|
||||||
| پایتەخت | دەبلین 53°20.65′N 6°16.05′W / 53.34417°N 6.2675°W |
|||||
| گەورەترین شار | دەبلین | |||||
| زمانی فەرمی | ئیرلەندی ، ئینگلیزی | |||||
| شێوەی دەسەڵاتداری | کۆماری دەستووری ، سیستەمی پەرلەمان | |||||
| - | سەرۆک وڵات | مایکڵ هیگنز | ||||
| دامهزراندن | ||||||
| - | دانانی دەستووری ئیرلەندا | ١٩٣٧ | ||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | Total | ٧٠،٢٧٣ ک.م٢ (١٢٠) | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ | ٤،٥٨١،٢٦٩ | ||||
| - | چڕیی | ٦٥.٢/ک.م٢ (١٤٢) | ||||
| دراو | € یۆرۆ (EUR) |
|||||
| ناوچەی کاتی | کاتی ڕۆژئاوای ئەوروپا (WET) | |||||
| لایەنی لێخوڕین | چەپ | |||||
| پاشگری دۆمەین | .ie | |||||
| کۆدی تەلەفوون | لە ناوخۆی ئیرلەندا ٣٥٣ | |||||
ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیرلەندی: Éire، ئێرە)، بە ڕەسمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.
[دەستکاری] ناوی وڵات
ئەم حکومەتە لە ١٩٢١ تا ١٩٣٧ بە حکومەتی ئازادی ئیرلەند (Irish free state) ناسراوە و لە ١٩٣٧ەوە تا ١٩٤٩ «ئێرە» (Éire) ناوی فەرمی بووە. لە ١٩٤٩ەوە «کۆماری ئیرلەند» ناوی ڕەسمییە و بە ھێنانی وشەی کۆمار، لە باکووری ئیرلەند کە بەشێک لە خاکی شانشینی یەکگرتووە جیادەکرێتەوە. ھەندێ جار بە شێوەی نافەرمی «باشووری ئیرلەند» (Southern Ireland) ئەوترێ.
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «ئیرلەند» و لە باشووری کوردستان «ئیرلەندا» بەکاردەبردرێت.
[دەستکاری] مێژوو
- هەزاران ساڵ پێش ئێستا لە وڵاتی ئیرلەند چەندین میر و پاشا هەبوون کە هەمیشە ناکۆکی شەڕ لە نێوانیاندا هەبووە. لە ساڵی (١١٧٠ز) پاشایەکی ئیرلەندی کە ناوی ( دێرمۆت ماکموروه )ە ، ژنی پاشایەکی تری ئەو وڵاتەی برد بە ناوی ( رۆری ئۆکۆنەر ) ، پاشان (رۆری ئۆکۆنەر) داوای یارمەتی لە مەلیکی ئینگلتەرا ( هێنری ٢) کرد کە بێت بۆ ئیرلەند و یارمەتی بدات لە شەڕ کردن دژی ( دێرمۆت ماکموروە ). پاشان پیاوانی مەلیکی ئینگلتەرا هاتن بۆ ئیرلەند و دەستیان کرد بە شەڕ کردن لەگەڵیدا بەڵام شکستیان هێنا. (هێنری ٢) کە مەلیکی ئینگلتەرا بوو خۆی بە مەلیکی ( ئینگلتەرا و ئیرلەند ) دەزانی. بەڵام ئیرلەندیەکان ئەمەیان پێخۆش نەبوو.
- لە ساڵی (١٥٣٦ز) ئینگلتەرا وڵاتێکی گاور بوون بەڵام ئیرلەندیەکان کاسۆلیکی بوون. بەلای ئینگلیزە گاورەکانەوە گرنترین کەس لە کەنیسەدا پاشا بووە لەلایان ، بەڵام بە لای کاسۆلیکە ئیرلەندیەکانەوە گرنگترین کەسایەتی پاپا بووە لە ڕۆم. شەڕ و ناکۆکی لەسەر ئەمە زۆر بووە لە ئیرلەند و بە زۆریش ئینگلیزەکان دەیانبردەوە. پاشاکانی ئینگلتەرا خاکی زیاتریان لە کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان داگیر کرد و دایان بە ئینگلیزە گاورەکان و سکۆتلەندیەکان. کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان زۆر توڕەبوون بەمە . چەندین جار هەڵیان دەدا کە خاکەکانیان بگەڕێننەوە بەڵام شکستیان دەهێنا. لە ساڵی (١٦٩٠ز) پاشای ئینگلیز ( ویلیام ئۆف ئۆرەنج William Of Orange) دوو جەنگی گەورەی بردەوە ئەوانیش ( جەنگی بۆین ) و ( جەنگی ئاوگریم ) . پاشان کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان بۆ ماوەی (١٠٠) ساڵ جەنگی گەورەیان نەکردەوە.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- http://en.wikipedia.org
- FactFiles : IRELAND
|
||||||||||||||||||||||||