ڤاتیکان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ڤاتیکان بچوکترین دەوڵەتی خاوەن سەروەرییە لە جیھاندا و بارەگای سەرەکی کڵێسای کاسۆلیکی و دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای ڕۆمای پایتەختی ئیتالیاوە، بە تەنھا چەند سەد مەترێک لە ڕووباری تەیبەرەوە دوورەو ڕووبەری ڤاتیکان تەنھا ٤٤ کم٢. ڤاتیکان تا ساڵی ١٩٢٩ بەشێک بووە لە دەوڵەتی ئیتالیا بەڵام لەو ساڵەدا پاپا و حکومەتی ئیتالیا لە سەر ئەوە رێکدەکەون کە ڤاتیکان بکرێتە قەوارەیەکی سەربەخۆ. دەوڵەتی ڤاتیکان لە لایەن پاپای ڤاتیکانەوە بەڕێوە دەبرێت کە لە ھەمان کاتدا رابەری رۆحی نزیکەی ملیارێک کاسۆلیکییە لە جیھاندا. بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتوانی ڤاتیکان ٩٢١ کەس بووە و تەنھا دەوڵەتە لە جیھاندا کە منداڵی تێدا نییە، سەرجەم دانیشتوانی ڤاتیکان کارمەندی دەوڵەتن، بەتایبەت پیاوانی ئاینی، بەڵام چەند ھەزار کارمەندێکی دیکەی ھەیە کە لە دەرەوەی سنوری ڤاتیکان نیشتەجێن. زمانی رەسمیی ڤاتیکان لاتینیە، کە لە ڕابردوویەکی کۆندا زمانی رەسمی دەوڵەتی ئیتالیا بووە، بەڵام ئێستا بووەتە زمانی رەسمی ئاینی مەسیحی کاسۆلیکی. ڤاتیکان خاوەنی رادیۆ و تەلەفیزیۆن و رۆژنامەو گۆڤاری تایبەت بە خۆیەتی کە بەزمانی لاتینی و زمانە زیندوەکانی دیکە بڵاویاندەکاتەوە.

پێرست

[دەستکاری] سیستمی سیاسی

خاوەنی سیستمێکی سیاسیی تا رادەیەک ئاڵۆزە. پاپا سەرۆکی دەوڵەتە و لە لایەن ئەنجومەنی کاردیناڵەکانەوە ھەڵدەبژێردرێت. پاپا تا لە ژیاندا بێت پاپایە و خاوەنی دەسەڵاتێکی رەھای جێبەجێکردن و یاسا دانان و دادوەرییە. ھەر خۆشی ٥ ساڵ جارێک دەستەی بەڕێوەبردن دەسنیشان دەکات بۆ ئەنجامدانی کاروبارەکانی دەوڵەت، وەزیری دەوڵەتیش بریتییە لە کاردیناڵێک کە لە لایەن پاپاوە دەستنیشان دەکرێت و بەرپرسە لە پەیوەندییە دەرەکییەکانی ڤاتیکان و کورسی پاپەوی.

[دەستکاری] سیاسەتی دەرەوە

ڤاتیکان لە زۆربەی دەوڵەتانی جیھاندا باڵیۆزی ھەیە، بەتایبەت لە دەوڵەتە کاسۆلیکیەکاندا، ھەروەھا ئەو دەوڵەتانەش باڵیۆزیان لە ڤاتیکاندا ھەیە و بە زۆریش دەبنە باڵیۆزی وڵاتەکەشیان لە ئیتالیا چونکە روبەری دەوڵەتی ڤاتیکان کەمە و ناچارن لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا نیشتەجێببن. ڤاتیکان سیفەتی چاودێری ھەیە بەسەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە و ھەروەھا ئەندامی زۆرێک لە رێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکانە و زیاتر جەخت لە سەر مەسەلە ئاینییەکان و ئاشتی و ھاریکاریی نێودەوڵەتی دەکاتەوە.

[دەستکاری] سوپا

پاسەوانانی سویسرا

دەوڵەتی ڤاتیکان خاوەنی بچووکترین و دێرینترین سوپای نیزامییە لە جیھاندا کە بە پاسەوانانی سویسرا ناسراوە و لە ٢٢ کانونی یەکەمی ساڵی ١٥٠٦ زایندا لە لایەن پاپا یۆلیۆسی دووەمەوە دامەزرێنراوە و سەرەتا بریتیبوون لە کۆمەڵێک سەربازی بەکرێگیراو کە لە دەوڵەتی کۆنفیدرالی سویسراوە ھاتبوون. ژمارەی پاسەوانەکان نزیکە ١٠٠ کەسێک دەبن کە ئەرکیان پارێزگاریکردنە لە خودی پاپا و دەبێت ھەمویان نێرینە و کاسۆلیکی و سویسری بن. ڤاتیکان ھێزی دەریایی و ئاسمانی نییەو دەوڵەتی ئیتالیا لەبواری بەرگری دەرەکیدا ھاوکاری دەکات.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر