دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بە ئینگلیزی: Dragon: The Bruce Lee Story) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٣ی درامیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ڕۆب کۆھین. لەم فیلمەدا جەیسن سکۆت لی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کاستی پاڵپشتی لە فیلمەکەدا بریتین لە لۆرن ھۆڵی و نانسی کوان و ڕۆبێرت واگنەر. فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی برووس لی (جەیسن) دەکات لە گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لە ھۆنگ کۆنگەوە بۆ کارکردن وەک مامۆستای ھونەری جەنگی. دواتر پیشەکەی بۆ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی و فیلم دەگۆڕێت. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان برووس و ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ، و ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە برووس لە ئەمریکا دووچاری بووبوو.

سەرچاوەی سەرەکی سیناریۆکە، پەرتووکێکی ساڵی ١٩٧٥ی ژیاننامەییی لیندا لی کادوێلە بە ناوی برووس لی: ئەو پیاوەی تەنیا من دەمزانی. سەرچاوەی دیکە بریتین لە پەرتووکی ڕۆبێرت کلاوس بەناوی «برووس لی: ژیاننامە و لێکۆڵینەوەکانی کۆھین»، و سەرچاوەی تری وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ کادوێڵ و کوڕەکەی برووس، براندن لی. لەبری ئەوەی فیلمەکە وەک ژیاننامەیەکی دووبارە و لاساییکەورەوە دەربکەوێت، کۆھین بڕیاری لەسەر دانانی توخمی ئوستوورە دا و دیمەنەکانی شەڕکردن تێیدا بە درامی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ھەمان تۆنی ئەو فیلمانە بدات کە برووس ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە. وێنەگرتنی فیلمەکە بە شێوەی سەرەکی لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئانجلەس و سانفرانسیسکۆ گیراوە.

ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی بەگشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنەگران بە فیلمێکی سەرنجڕاکێشیان وەسفکرد، گەرچی لە ڕەخنەیان لەو ڕێزە گەروەرەیەی بەرھەمەکە بە برووسی دابوو، ھەبوو. جەیسن بۆ ئەو ڕۆڵەی ستایشی زۆری لێکرا بەھۆی ئاست بەرزییەکەیەوە. فیلمەکە سەرکەوتنێکی بازرگانی بەدەستھێنا و داھاتەکەی لە تێکڕای بۆکس ئۆفیسی فیلمە ژیاننامەیییەکان تێپەڕیدا. ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ لایەنی ڕۆمانسی فیلمەکە و شێوەی جیاوازی گوتنەوەی چیڕۆکەکە بوو کە سەرنجی بینەرانی ڕاکێشا. ساڵی دواتر وەرگێڕانێکی کایەی ڤیدیۆیی بە ھەمان ناو بڵاوکرایەوە. فیلمەکە پێشکەشکراوە بە براندن کە چەند ھەفتەیەک بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆچی دوایی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
پیتەر ھیگز
پیتەر ھیگز

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
لە ١ی ئایاردا:


زیاتر لەم ڕۆژەدا »


ئایا زانیوتە...
  • … کە دیمەشق کۆنترین پایتەختی ئاوەدان لە مێژوویە؟
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٠٠ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٢٬٣٤٩ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٥٣ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٥٬١٠٠ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.