دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک جیڵنھاڵ و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک برای بەخێوکەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک، ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن، و فریاگوزار "ئیزا گۆنزالێس" و ئەفسەرێکی پۆلیس "جاکسن وایت" بە بارمتە دەگرن.

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا و چەندین گۆڕانکاری لە تیمی فیلمەکەدا تێپەڕی. لە ساڵی ٢٠٢٠، بەی ھاتە ناو بابەتەکەوە بۆ دەرھێنانی فیلمەکە دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ پلانەکانی بۆ وێنەگرتنی ئەم فیلمە جیاوازە تێکدا. وێنەگرتن لە شاری لۆس ئانجلەس ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی پەتاکەدا لەگەڵ سینەماکار ڕۆبێرتۆ دی ئەنجێلیس. لە کاتی ناردنی بەرھەمەکەدا فیلمەکە لەلایەن پێترۆ سکالیا کاری مۆنتاژی بۆ کرا و ھەروەھا مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن لۆرن باڵفەوە ئاوازی بۆ دانراوە.

لە ١٦ی ئازاردا لە ھەندێک لە ناوچە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا، پاشان لە ٢٠ی ئازار بۆ یەکەمجار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا نمایشکرا و لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە لە ئەمریکا بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا ئاستێکی کەمی بەدەستھێنا و داھاتی نزیکەی ٥٢ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا بە بوودجەیەکی ٤٠ ملیۆن دۆلاری. لەکاتێکدا چیرۆکەکە ھەندێک وەڵامی جیاواز و ھەمەلایەنی بەدەستھێنا، بەڵام فیلمەکە ستایشی وەرگرت بۆ نمایشەکان و دەرھێنانی بەی و زنجیرە ئەکشنەکانی.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
پیتەر ھیگز
پیتەر ھیگز

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
١٩٤٥ لە دوای تەسلیمبوونی ئەڵمانیای نازی جەنگی جیھانیی دووەم بە فەرمی لە کیشوەری ئەورووپا کۆتایی پێھات.

١٩٨٨: کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ئەنفالی چوار. لە ڕۆژی ٨ی ئایاری ساڵی ١٩٨٨ ھێزەکانی ڕژێمی بەعس ٢٢ گوندیان وێران کرد و ھەردوو گوندی گۆپتەپە و عەسکەریشیان کیمیاباران کرد و بە سەدان ژن و مناڵیشیان بێسەروشوێن کرد.


ئایا زانیوتە...
  • … کە کۆنترین نیشانەی شەراب لە ئێران بە ٧٠٠٠ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە؟
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٣٢٦ وتار و ١٣٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٢٬٤٦٤ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٣٥ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٥٬٣٢٦ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.