گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ٢٠١٩
نەخۆشینەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ٢٠١٩
ڕەگەزڤایرۆسڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ
شوێنلەسەر ئاستی ھەموو جیھان
ڕێکەوت١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩–تا ئێستا
سەرچاوەووھان  چین
حاڵەتی پشتڕاستکراوە٦٤٣٬٤٨٥٬٦٢٠+[١]
مەرگ٦٬٦٣٥٬٧٢٧+ (١٦.٦–٢٨.٣ ملیۆن مەزەندەکراوە)[٢][٣]
وڵاتانی گیرۆدە١٩٠+[١][٣]
ڕێنمای خۆپارێزی

پەتای گشتگیری ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ نەخۆشیی بەردەوام گشتگیری ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩، دەبێتە ھۆی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە و سیەسۆ و لە ھەندێک کەسدا دەبێتە ھۆی مەرگ.[٤] سەرھەڵدان یەکەمی، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، لە شاری ووھان پارێزگای ھوبێی، وڵاتی چین دیاری کرا، و لەلایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی (ئەوەی کە) لە ١١ ئازار ٢٠ ھەروەکێک پەتای گشتگیر ناسراوە.[٥][٣]

بەشێوەیەکی گشتی ڤایرۆسەکە لەنێوان خەڵکی دا بڵاودەبێتەوە کە بەرکەوتەیەکی نزیکیان ھەیە و زۆرجاریش لەڕێی بڵاوبوونەوەکە دڵۆپەی بچووکی بەرھەمھاتوو لە کاتی کۆکە، پژمین و قسەکردنەوە دەبێت. ئەم دلۆپانە دەکەونە سەر زەوی یان ڕووەکان وەک لەوەی لە ھەوادا بۆ مەودایەکەی دوور بگوازرێنەوە. ھەروەھا دەکرێت گواستنەوەی ڤایرۆسەکە ڕووبدات لەڕێی ئەو دلۆپە زۆر بچووکانەی توانایان ھەیە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ھەوادا بمێنەوە. دەشکرێت خەڵکی ڤایرۆسەکەیان بۆ بگوازرێتەوە لەڕێی دەستدان لە ڕوویەکەی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە و دواتر دەست بردن بۆ دەموچاویان بەڵام ئەمە بەڕێگەیەکی کەمتر باو دادەنرێت بۆ گواستنەوە. نەخۆشییەکە زۆرترین توانای تووشکردنی کەسانی دیکەی ھەیە لەماوەی سێ ڕۆژی یەکەمی دوای دەرکەوتنی نیشانەکان وە تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش دەکرێت بڵابوونەوە ڕووبدات.[٦][٧]

نیشانە باو و دیارەکانی نەخۆشییەکە بریتییە لەمانە: تا (پلەی گەرمی بەرز)، کۆکە، ھیلاکی و ماندوویی، کەمی ھەناسە و لەدەستدانی ھەستی بۆن کردن. ھەوکردنی سییەکان و نەخۆشی ئازاری سەختی کۆئەندامی ھەناسە بەشێکن لە گرفت و ئاڵۆزییە تەندروستییەکانی نەخۆشییەکە. بەشێوەیەکی گشتی مەودای کات لە بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە تا دەرکەوتنی نیشانەکان ٥ ڕۆژە و دەکرێت ٢–١٤ ڕۆژیش بێت. ھیچ کوتانێک یان چارەسەرێکی دژە ڤایرۆسی دیاریکراو بوونی نییە لەدژی ئەم نەخۆشییە و لەئێستادا تەنھا چارەسەر بریتییە لە چارەسەری نیشانەیی و پاڵپشتیکەریی.[٨]

ڕێکارە خۆپارێزییە پێشنیارکراوەکان بریتییە لە دەست شتن، دەپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکەدا، ھێشتنەوەی دووری لەنێوان کەسەکان دا، بەکارھێنانی دەمامکی دەم و لوت لە شوێنە گشتییەکان دا، پاکژکردنەوەی ڕووەکان، زیادکردنی ھەواگۆرکێ وە چاودێری کردن و خۆ کەرەنتینە کردن (خۆ جیاکردنەوە)ی ئەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان لێ دەکرێت. لە چواردەوری جیھان دا، لێپرسراو و بەرێوبەرایەتییەکان ھەستاون بە جێبەجێ کردنی سنووردارکردنی گەشت، قەدەغەکردنی ھاتوچۆ (کەرەنتین کردن)، دەستبەسەرداگرتنی مەترسییەکان لە شوێنی کار و داخستنی تەواوەتی ناوەندەکان. سەرەڕای ھەموو ئەم ڕێکارانە چەندین شوێن ھەوڵی زیادکردنی توانا و ژمارەی پشکنینەکان داوە لەگەڵ بەدواداچوون و شوێن ھەڵگرتنی ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان ھەبووە لەگەڵ کەسانی تووشبوودا.[٩]

پەتا جیھانییەکە بۆتە ھۆی تێکچوون و شێواوی لایەنە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان لە تەواوی جیھان دا لەگەڵ ڕوودانی گەورەترین پاشکشەی ئابووری جیھانی و برسێتی کە کاری کردۆتە سەر ٢٦٥ میلیۆن مرۆڤ. ھەروەھا بۆتە ھۆکاری دواخستن یان ھەڵپەساردنی بۆنە و مەراسیمە وەرزشی، ئاینیی، سیاسی و کلتوورییەکان وە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی کەمی پێداویستییەکان لە ئەنجامی کڕین بەشێوەیەکی بەپەلە و پەشۆکاویی لەگەڵ کەمبوونەوەی دووکەڵ و گازە گەرمەکان (ئەو گازانەی یارمەتیدەرن لە گەرمبوونی زەوی دا). لە ١٧٢ وڵات دا لەسەر ئاستی سەرتاسەری یان ناوچەی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگاکان داخراون کە کاری کردۆتە سەر نزیکەی لە ٪٩٨٫٥ ی تەواوی ژمارەی خوێندکارانی جیھان. لە ڕاگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا ھەواڵی نادروست و ساختە دەربارەی ڤایرۆسکە بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ بوونی ڕووداوی جیاکاری کردن و ترس لە کەسانی بیانی بەرامبەر بە ھەوڵاتیانی چینی یان ئەوانەی وەک چینی دەردەکەون یان ئەو کەسانەی خەڵکی ناوچە تووشبووەکانن.[١٠]

نیشانەکانی نەخۆشییەکە[دەستکاری]

بەشێوەیەکی گشتی ماوەی نێوان تووشبوون بە ڤایرسەکە و دەرکەوتنی نیشانەکان لە ١ ڕۆژ بۆ ١٤ ڕۆژدایە و بەشێوەیەکی زۆر باو دوای پێنج ڕۆژە دەرکەوتنی نیشانەکان. ھەندێک لە کەسانی تووشبوو خاوەنی ھیچ نیشانەیەک نین بە (ھەڵگری بێ نیشانە - Asymptomatic Carrier) ناودەبرێن و دەکرێت کردەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەم جۆرە کەسانەوە بۆ کەسانی دیکە ڕووبدات. ھەتا ڕێکەوتی ٦ی نیسان ڕێژەی کەسانی بێ نیشانە لە نێوان ٪٥–٨٠ کەسەکان دەخەملێنرا.[١١][١٢]

بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکانی کۆڤید-١٩ دەکرێت نادیاریکراو بێت بەڵام دوو دیارترین و باوترین نیشانەکان بریتیین لە تا (پلەی گەرمی بەرز) کە لە ٪٨٨ جارەکان بوونی ھەیە لەگەڵ کۆکەی وشک کە لە ٪٦٨ جارەکان بوونی ھەیە. نیشانە کەمتر دیار و باوەکانیش ئەمانەن: ھیلاکیی (بێھێزیی)، دروست بوونی بەڵغەم، لەدەستدانی ھەستی بۆنکردن، لەدەستدانی ھەستی تامکردن، کەمی ھەناسە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، ھەوکردنی قورگ، سەرێشە، سەرما و لەرز لێھاتن، ڕشانەوە، کۆکەی خوێناوی، سکچوون و پەڵە و سوورھەڵگەڕانی پێست.[١٣]

نیشانە لەناکاوەکان بریتییە لە سەختیی لە ھەناسەدان، ئازار یان پەستانی سنگ بە بەردەوامی، سەرلێشوانی کتوپر، سەختی لە بەئاگاھاتنەوەدا لەگەڵ شینبوونەوەی ڕەنگی دەموچاو و لێوەکان. لە کاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا کەسەکە پێویستی بە چاودێری پزیشکیی خێرا ھەیە. بەروپێشچوون و گەشەکردنی زیاتری نەخۆشییەکە دەکرێت ببێتە ھۆی ھەوکردنی سییەکان، نەخۆشی ئازاری سەختی کۆئەندامی ھەناسە و لەکارکەوتنی گورچیلەکان.[١٤]

ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە[دەستکاری]

ڕێکارەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بریتییە لە ھەبوونی پاکژییەکی تاکەکەسیی باش، شتنی دەستەکان، دوورکەوتنەوە لە دەست بردن بۆ چاو و لوت و دەم بە دەستی نەشۆراوەوە لەگەڵ بەکارھێنانی دەسڕ لە کاتی پژمین و کۆکەدا و یەکسەر فرێدانی دەسڕەکە. ڕێنمای تووشبووان دەکرێت ھەستن بە بەکارھێنانی دەمامکی پزیشکی لە شوێنە گشتییەکان دا وە پاراستنی مەودای دووری نێوان کەسەکانیش بەھەمان شێوە ڕێنمایکراوە بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

ھەرچەندە چەندەھا ڕێکخراو و ناوەندی زانستی لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ پەرەسەندنی کوتانێک لە دژی ڤایرۆسەکە بەڵام ھیچ کوتانێک یان چارەسەرێکی تەواوەتی لە دژی ڤایرۆسەکە بوونی نییە، لەبەر ئەم ھۆیە چەندین زانیاری نادروست و ھەڵە تێگەیشتن بڵاوکراوەتەوە دەربارەی ڕێگرتن لە تووشبوون، بۆ نموونە وەردانی ماددە پاککەرەوەکانی لە دەم و شووشتن یان پاککردنەوەی لووت ھیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر تووشبوون بە ڤایرۆسەکە.[١٥]

بارەکانی تووشبوون[دەستکاری]

بارە تووشبووە فەرمییەکان ژمارەی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پشکنینی (کۆڤید-١٩)یان بۆ ئەنجام دراوە و بەپێی پرۆتۆکۆلە فەرمییەکان ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنی بووە. ھەتا ڕێکەوتی ٢٤ی مایسی ٢٠٢٠، ئەو وڵاتانەی زانیارییەکانیان بڵاودەکردەوە لەسەر ژمارە و ئەنجامی پشکنینەکانیان، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە پشکنینیان ئەنجامدابوو کە بە نزیکەی دەیکردە لە ٪٢٫٦ی تەواوی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەیان و ھیچ وڵاتێک نەیتوانیوە ژمارەی پشکنینە ئەنجامدراوەکانی بگەیەنێتە لە ٪١٧٫٣ تەواوی ژمارەی دانیشتوانەکەی. لە سەرەتای بڵاوبوونەوەکەدا چەندین وڵات سیاسەتی فەرمیان ھەبوو لە ئەنجام نەدانی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی تەنھا خاوەنی نیشانەی کەم و سووکن. ھەڵسەنگاندنێک لەسەر قۆناغی سەرەتایی بڵاوبوونەوەکە دەیخەمڵاند کە ھەتا ٢٣ی کانوونی دووەم لە ٪٨٦ی نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩ دەستنیشان نەکراون و ئەم ڕێژەیە دەستنیشان نەکراوە سەرچاوەی لە ٪٧٩ تووشبووە دەستنیشانکراوەکانە. چەند لێکۆڵینەوەیەکی دیکە لەڕێی بەکارھێنانی چەند شێوازێکی ھەمەجۆرەوە دەیخەمڵاند کە لە چەندین وڵات ژمارەی تووشبووان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاترە وەک لەوەی تووشبووانەی دەستنیشان کراون و پشتڕاستکراونەتەوە.[١٦][١٧]

گیانلەدەستدان[دەستکاری]

زۆرینەی ئەو کەسانەی تووشووی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ دەبن چاک دەبنەوە. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە چاک نابنەوە ماوەی نێوان دەرکەوتنی نیشانەکان و گیانلەدەستدان لەنێھەتاوان ٦ بۆ ٤١ ڕۆژدایە و بەشێوەیەکی گشتی ١٤ ڕۆژە. ھەتا ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ساڵی ٢٠٢٠، ٦٠٦ ھەزار باری گیانلەدەستدان بەھۆی کۆڤید-١٩ ەوە تۆمارکراوە. لە وڵاتی چین ھەتا ١٤ی تەممووز، لە ٪٨٠ بارەکانی گیانلەدەستدان لە کەسانی تەمەن ٦٠–٧٥ ساڵی ڕوویدابوو کە کێشەی تەندروستی لەپێشتریان ھەبووە وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە.

لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری گیانلەدەستدان لە شاری ووھان پشتڕاستکرایەوە. یەکەمین باری گیانلەدەستدان لە دەرەوەی وڵاتی چین لە وڵاتی فلپین لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢٠دا تۆمارکرا و یەکەمین باری گیانلەدەستدانی لە دەرەوەی کیشوەری ئاسیا لە وڵاتی فەرەنسا لە ڕێکەوتی ١٤ی شوبات دا تۆمارکرا.[٢][١٨][١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Coronavirus COVID-19 Global Cases". Johns Hopkins University. Retrieved 22 March 2020.
  2. ^ ئ ا "The pandemic's true death toll". The Economist (بە ئینگلیزی).
  3. ^ ئ ا ب "Coronavirus Update (Live): 304,030 Cases and 12,977 Deaths from COVID-19 Virus Outbreak - Worldometer". www.worldometers.info (بە ئینگلیزی). Worldometer. Retrieved 21ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ "Coronavirus". www.who.int (بە ئینگلیزی). Retrieved 21ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ "WHO Director-General's opening remarks at the media briefing on COVID-19 - 11 March 2020". www.who.int (بە ئینگلیزی). Retrieved 21ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ "Symptoms of Novel Coronavirus (2019-nCoV)". U.S. Centers for Disease Control and Prevention (CDC). 2020-02-10. Retrieved 2020-02-11.
  7. ^ Velavan TP, Meyer CG (March 2020). "The COVID-19 epidemic". Tropical Medicine & International Health. 25 (3): 278–280. doi:10.1111/tmi.13383. PMC 7169770. PMID 32052514.
  8. ^ CDC staff (27 May 2020). "COVID-19 Employer Information for Office Buildings. Develop hazard controls using the hierarchy of controls to reduce transmission among workers. Include a combination of controls noted below". CDC.org. Centers for Disease Control. Retrieved 9 July 2020.
  9. ^ "As famines of 'biblical proportion' loom, Security Council urged to 'act fast'". UN News (بە ئینگلیزی). 2020-04-21. Retrieved 2020-07-10.
  10. ^ Yuen, Kum Fai; Wang, Xueqin; Ma, Fei; Li, Kevin X. (2020). "The psychological causes of panic buying following a health crisis". International Journal of Environmental Research and Public Health. 17 (10): 3513. doi:10.3390/ijerph17103513. PMC 7277661. PMID 32443427. S2CID 218856048.
  11. ^ Watts, Jonathan; Kommenda, Niko (2020-03-23). "Coronavirus pandemic leading to huge drop in air pollution". The Guardian. ISSN 0261-3077. Retrieved 2020-04-08. {{cite news}}: Unknown parameter |name-list-format= ignored (help)
  12. ^ "Analysis: Coronavirus temporarily reduced China's CO2 emissions by a quarter". Carbon Brief. 2020-02-19. Retrieved 2020-04-08.
  13. ^ "Education: From disruption to recovery". UNESCO. 4 March 2020. Retrieved 28 March 2020.
  14. ^ Lee, Jennifer; Yadav, Monika. "The Rise of Anti-Asian Hate in the Wake of Covid-19". Social Science Research Council. Social Science Research Council. Retrieved 3 July 2020.
  15. ^ WHO Report (30 January 2020). "Novel Coronavirus(2019-nCoV): Situation Report-10" (PDF). World Health Organization (WHO). 2020-01-30. Retrieved 2020-01-30.
  16. ^ Cyranoski D (March 2020). "Mystery deepens over animal source of coronavirus". Nature. 579 (7797): 18–19. Bibcode:2020Natur.579...18C. doi:10.1038/d41586-020-00548-w. PMID 32127703. S2CID 211836524.
  17. ^ Zhang T, Wu Q, Zhang Z (April 2020). "Probable Pangolin Origin of SARS‑CoV‑2 Associated with the COVID-19 Outbreak". Current Biology. 30 (7): 1346–1351.e2. doi:10.1016/j.cub.2020.03.022. PMC 7156161. PMID 32197085.
  18. ^ "The COVID-19 coronavirus epidemic has a natural origin, scientists say—Scripps Research's analysis of public genome sequence data from SARS‑CoV‑2 and related viruses found no evidence that the virus was made in a laboratory or otherwise engineered". EurekAlert!. Scripps Research Institute. 2020-03-17. Retrieved 2020-04-15.
  19. ^ Andersen KG, Rambaut A, Lipkin WI, Holmes EC, Garry RF (April 2020). "The proximal origin of SARS-CoV-2". Nature Medicine. 26 (4): 450–452. doi:10.1038/s41591-020-0820-9. PMC 7095063. PMID 32284615.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]