قەیرانی دەریای سوور
قەیرانی دەریای سوور | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
نەخشەی ناوچە بەئامانج گیراوەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا دژی حووسییەکان لە یەمەن | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن | ئیسرائیل بەرگریکاران: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەریتانیا ئوسترالیا بەحرەین کەنەدا سریلانکا سینگاپوور یۆنان ئەڵمانیا دانیمارک ھۆڵەندا نەرویژ نیوزیلاند سیشێل پشتیوانان: یەکێتیی ئەورووپا | ||||||
سەرکردەکان | |||||||
عەبدول مەلیک حووسی محەممەد ئەلعەتفی مەھدی ئەلمەشات عەبدولعەزیز بن حەبتور |
بێنیامین نێتانیاھو ئایزک ھێرزۆگ یۆواف گالانت بێنی گانتس جۆ بایدن لۆید ئۆستن ڕیشی سووناک | ||||||
زیانەکان | |||||||
٣٢ کوژراو ٨ بریندار وێران بوونی زیاتر لە ٦٠ ئامانج |
تێکشکانی ٢ Navy SEALs تێکشکانی ٢ MQ-9 Reaper |
قەیرانی دەریای سوور[١][٢] کە بە شەڕی بریکاریی ئەمریکا و ئێران یان شەڕی ساردی ئەمریکا و ئێران[٣] ناودەبرێت، شەڕێکی سەربازیی بەردەوامە کە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستی پێکردووە، کاتێک جوڵانەوەی حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە یەمەن، ھێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانییان کردە سەر خاکی ئیسرائیل. جووڵانەوەی حووسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە دژی حکوومەتی یەمەن چالاکی دەکەن، بەشێکی بەرچاو لە خاکە کەناراوەکانی وڵاتەکەیان بەدرێژایی دەریای سوور کۆنترۆڵ کردووە، و ئەمەیان وەک خاڵێکی دەستبەسەرداگرتنی دوژمنکارانەی کەشتییە بارھەڵگرە مەدەنییەکان بەکارھێناوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا جووڵانەوەیەکیی دانپێدانراوە. حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ھەر کەشتییەکی پەیوەست بە ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج لە ناوچەکەدا،[٤][٥][٦] ھەرچەندە چەندین کەشتییان کردووەتە ئامانج کە پەیوەندیی ئەوتۆیان بە ئیسرائیلەوە نییە.[٧]
دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، حووسییەکان وەک ھاوپەیمانی حەماس و بە پاڵپشتیی ئێران، چەندین ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و مووشەکی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل و کەشتییە مەدەنییە ئیسرائیلییەکان ئەنجام دا، زۆرێک لە ھێرشە مووشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان شکستیان پێ ھێندرا؛ ھەندێکی تریان ئامانجەکانیان نەپێکا یان لەلایەن ھێزی دەریایی ئەمریکا و ھێزی دەریایی فەرەنساوە تێکشکێنران.[٨][٩]
چەکدارە حووسییەکان تەقەیان لە کەشتییە بازرگانییەکانی وڵاتانی جیاواز کردووە لە دەریای سوور و بەتایبەتی لە گەرووی بابوولمەندەب، کە خاڵێکی سەرەکی ئابووری جیھانە، چونکە دەروازەی باشووریی دەریای سوورە بۆ نۆکەندی سوێزی وڵاتی میسر. بۆ دوورکەوتنەوە لە ھێرشی حووسییەکان، سەدان کەشتی بازرگانی ڕێڕەوەکانیان گۆڕی، و بەناچاری بە دەوری کیشوەری ئەفریقا دەسوڕانەوە، بۆ ئەوەی بگەنە جێی مەبەست؛ چالاکییە چەکدارییەکانی حووسییەکان لە دەریای سوور، وەڵامی سەربازیی ژمارەیەک وڵاتی لێکەوتەوە، ئەمریکا و بەریتانیا، ئۆپەراسیۆنێکیان ڕێکخست بە ھاوکاری چەندین وڵاتی تر، و ناوچەکانی یەمەنی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانیان بۆردومان کرد و ھێرش کرایە سەر کەشتییەکانی حووسییەکان لە دەریای سوور. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ئەمریکا و بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانیان چەندین گەمارۆی سەربازییان خستووەتە سەر گرووپە چەکدارییەکانی نزیک دەریای سوور.[١٠]
پشت ڕووداوەکان
[دەستکاری]جوڵانەوەی حووسییەکان ڕێکخراوێکی چەکداری ئیسلامیی زەیدی شیعەیە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت و بەشێوەیەکی دی فاکتۆ کۆنترۆڵی بەشێک لە یەمەن دەکات، سەرھەڵدانی حووسییەکان لە یەمەن لە ساڵی ٢٠١٤ بووە ھۆی کۆنترۆڵکردنی شاری سەنعای پایتەخت لەلایەن گرووپەکەوە، بەڵام ئەنجومەنی سەرکردایەتی دژە حووسییەکان کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی لێ دەکرا، وەک حکوومەتی یاسایی یەمەن ناسرا. دوای ھێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کە شەڕی ئیسرائیل و حەماسی لێکەوتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (لەوانەش حووسییەکان) پشتگیری خۆیان بۆ فەلەستینییەکان دەربڕی و ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر ئیسرائیلیان کرد.[١١][١٢][١٣]
ڕووداوەکان بەپێی ھێڵی کاتی
[دەستکاری]تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
[دەستکاری]لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایان گەیاند کە کەشتی تێکشکێنەری ھێزی دەریایی ئەمریکا USS Carney سێ مووشەکی ھێرشبەری وشکانی و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو ئیسرائیل خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەنەوە ھەڵدرابوون. ئەمە یەکەم چالاکیی سوپای ئەمریکا بوو بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل لە دوای دروستبوونی شەڕەکەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان شانشینی سعوودیەش بەشداری لە تێکشکاندنی ھێرشەکانی حووسییەکان کردووە.[١٤][١٥]
تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
[دەستکاری]لە ١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٠:٤٥ی شەو، ھێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند، ھێرشێکی ئاسمانی کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو، باشووری ئیلاتی کردوەتەوە ئامانج.[١٦] دواتر لە ٨ی تشرینی دووەم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-9 Reaper لە لە کەناراوەکانی یەمەن لەلایەن بەرگری ئاسمانی حووسییەکانەوە خرایە خوارەوە؛ پێشتر پنتاگۆن ڕای گەیاندبوو کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 لە ڕۆڵی کۆکردنەوەی ھەواڵگریدا بەسەر کەرتی غەززەدا دەفڕێت بۆ یارمەتیدان لە ھەوڵەکانی وەرگرتنەوەی بارمتەکان.[١٧] لە ٩ی مانگدا حووسییەکان مووشەکێکیان بەرەو شاری ئیلات ئاراستەکرد.
لە ١٤ی مانگدا حووسییەکان چەندین ھێرشی مووشەکییان ئەنجامدا، کە یەکێکیان ئاراستەی شاری ئیلات بوو. مووشەکەکە بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی بە مووشەکی جۆری ئاڕۆ ڕێگری لێکراوە.[١٨] ڕۆژی دواتر بەرپرسانی ئەمریکا ڕایان گەیاند کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی Thomas Hudner فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستووەتە خوارەوە، کە لە یەمەنەوە بەئامانج گیرابوو.[١٩] لە ٢٢ی مانگدا حووسییەکان مووشەکێکی کروزیان ئاراستەی شاری ئیلات کرد. کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایان گەیاندووە کە مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی لەلایەن فڕۆکەی ئێف ٣٥ خراوەتە خوارەوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایان گەیاند کە کەشتیی تێکشکێنەری USS Thomas Hudner چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەری خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوون.[٢٠][٢١]
کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
[دەستکاری]لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ جووڵانەوەی حووسییەکان چەندین مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل کرد لە ئیلات. ھەمان ڕۆژ فڕۆکەی USS Mason فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو، و ھیچ ئاماژەیەکی ڕوون بۆ ئامانجەکەی نەبووە.[٢٢][٢٣]
تا ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەندەری ئیلات بەھۆی ھێرشی حووسییەکانەوە چالاکییەکانی بە ڕێژەی ٨٥٪ دابەزی، کە لە دەریای سوورەوە تاکە ڕێگەی ئاسانی کەشتییەکانی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی بەبێ ترانزێتی نۆکەندی سوێز بچنە ئاسیا.[٢٤][٢٥][٢٦]
لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ حووسییەکان ڕایان گەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر ئیلات و ناوچەکانی دیکەی ئیسرائیل. ئەمریکا ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێنج مووشەکی خستە خوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانەوە نێردرابوون، ھاوکات ھێزەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتیش ڕای گەیاند، موشەکێکیان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو و خاکی ئیسرائیلی کردوەتە ئامانج.[٢٧] لە ٢٦ی کانوونی دووەمدا ھێزی دەریایی ھیندستان کەشتییە تێکشکێنەرەکانی INS Mormugao و Visakhapatnamی لە دەریای عەرەبدا جێگیرکرد، دوای ئەوەی کەشتییەکی بازرگانی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی ھیندستان تێکشکێنرا.[٢٨][٢٩]
کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
[دەستکاری]لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دوای چەند کاتژمێرێک ئاگادارکردنەوەی نێودەوڵەتی لەوەی ھێرشەکانیان بوەستێنن، حووسییەکان کەشتییەکی بێ کەشتیوانی (USV) بەرەو ھێزە دەریایییەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان ھەڵدا، بەڵام بە دووری زیاتر لە یەک میل لە کەشتییەکانەوە، تەقێندرایەوە.[٣٠]
لە ٧ی کانوونی دووەم، جووڵانەوەی حووسییەکان ڕای گەیاند کە ھێرشی تۆڵەسەندنەوە دژی ھێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی ئەمریکا ئەو ئەندامانەی ھێزی دەریایی کە ١٠ کارمەندی کەشتی ھێرشبەری حووسییەکانیان کوشتووە، ڕادەست نەکات بۆ ئەوەی لە یەمەن دادگایی بکرێن.[٣١]
لە ١٤ی کانوونی دووەم، حووسییەکان مووشەکێکی دژە کەشتیی کروزیان لە حودەیدەوە بە ئاراستەی کەشتیی USS Laboon ھەڵدا. مووشەکەکە پێش ئەوەی زیان بگەیەنێت، لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگییەوە خرایە خوارەوە.[٣٢][٣٣]
لە ١٦ی کانوونی دووەم، ئەمریکا چوار مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتیی حووسییەکانی لە کاتی ئامادەکاری بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییەکان لە دەریای سووردا ھەڵدا. ڕۆژی دواتر، لە گەڕی چوارەمی ھێرشەکانی ئەمریکا ١٤ مووشەکیان لە سەرانسەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان ھەڵدا. لە ٢٢ی کانوونی دووەم، لە گەڕی ھەشتەمی ھێرشەکان بۆ سەر حووسییەکان، ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ھەشت ئامانجی حووسییەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەنعا ئەنجامدا.[٣٤][٣٥]
لە ٢٩ی مانگی کانوونی دووەم، کەشتییەکی دانیمارکی بەرەو دەریای سوور بەڕێکەوت بۆ ئەوەی ھاوکاری ھاوپەیمانانی ئەمریکا بکات لە پاراستنی ھاتوچۆی بازرگانی لە دژی ھێرشی حووسییەکان.[٣٦]
شوباتی ٢٠٢٤
[دەستکاری]لە ٢ی شوباتدا حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مووشەکێکی بالیستیکیان بەرەو ئیلات ھەڵداوە. ھەروەھا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕای گەیاند، سیستەمی بەرگری مووشەکێکی لە دەریای سوور خستووەتە خوارەوە.[٣٧][٣٨] لە ٣ی شوبات، ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی ھێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق و سووریا، ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشیان کردە سەر ٣٦‒٤٨ ئامانجی حووسییەکان، کە لە دامەزراوە ژێرزەمینییەکان، شوێنی ھەڵگرتن و ئامادەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستەمی مووشەکی، ڕادار و ھێلیکۆپتەر لە ١٣ ناوچەی جیاواز لە سەرانسەری ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی حووسییەکان، پێکھاتبوون.[٣٩][٤٠]
لە ٨ی شوباتدا کەشتیی فەرگاتەی ئەڵمانی، ھێسن، لە ڤیلھلمشەڤنەوە بەرەو دەریای سوور بەڕێکەوت، بە نزیکەی ٢٤٠ کارمەندەوە، بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەرکی داھاتووی یەکێتیی ئەورووپا.[٤١]
لە ١٠ی شوباتدا، میدیای فەرمی حووسییەکان ناوی ١٧ چەکداریان بڵاوکردەوە کە لە کاتی ھێرشە ھاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا کوژراون.[٤٢]
لە ١٥ی شوباتدا، سوپای ئەمریکا ڕای گەیاند کە ھێزی پاسەوانی کەناراوەکان دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە لە ئێرانەوە ڕەوانە کرابوو، و لە ٢٨ی کانوونی دووەمەوە بەرەو ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی ژێردەستی حووسییەکان لە یەمەن، بەڕێکەوتبوو، سوپای ئەمریکا ڕای گەیاند کە کەشتییەکە چەکی پێشکەوتوو و یارمەتی دیکەی ھەڵگرتووە.[٤٣][٤٤]
لە ١٩ی شوباتدا یەکێتیی ئەورووپا دەستپێکردنی ئەرکی دەریایی ئۆپەراسیۆنی ئەسپایدسی ڕاگەیاند، کە پلانێکە بۆ ناردنی کەشتی جەنگی و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاسمانی پێشوەختە بۆ دەریای سوور و ئاوەکانی دەوروبەری. فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەلجیکا ھەموویان نیازی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕاگەیاند. ئۆپەراسیۆنی ئەسپایدس بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری لاریسای یۆنانە.[٤٥] ئۆپەراسیۆنەکە تەنھا لە دەریاوە چالاکی دەکات، و ھێرشی سەربازی ئەنجام نادات و بەشداری تێدا ناکات.[٤٦] ھەمان ڕۆژ حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reaperیان بەسەر دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە، بەرپرسانی ئەمریکا ڕووداوەکەیان پشتڕاست کردەوە و ئاماژەیان بەوەشکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سەر بە ھێزی ئاسمانی ئەمریکایە و لە کەناراوەکانی حودەیدە کەوتووەتە خوارەوە.[٤٧]
لە ٢٠ی شوبات، فەرەنسا ڕای گەیاند کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی بەسەر دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە. حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر ئیلات و ژمارەیەک کەشتی جەنگی ئەمریکی لە دەریای سوور و دەریای عەرەب.[٤٨]
لە ٢٢ی شوباتدا، عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان لە دەریای سوور و ئاوەکانی دەوروبەریدا بەردەوامن و پەرەدەسەنن و کاریگەرن، و بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، ناساندنی «چەکی ژێردەریایی» ڕاگەیاند.[٤٩]
لە ٢٤ی شوباتدا، ئەمریکا و بەریتانیا چوارەمین خولی ھێرشی ئاسمانی ھاوبەشیان ئەنجامدا و ١٨ ئامانجی حووسییەکانیان لە ھەشت شوێن پێکا. وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕای گەیاند، چوار فڕۆکەی جەنگی ھێزی ئاسمانی شاھانە بەشدارییان لە ھێرشەکاندا کردووە. ئاژانسی ھەواڵی فەرمی حووسییەکان ڕای گەیاند، لە ھێرشەکاندا ھاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و ھەشت کەسی دیکەش برینداربوون، بەمەش یەکەم قوربانیی مەدەنی لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا تۆمارکرا.[٥٠][٥١]
لە ٢٦ی شوباتدا، زیانی کێبڵەکانی پەیوەندییەکانی ژێر دەریای دەریای سوور ڕاگەیەندرا. ڕاپۆرتە سەرەتایییەکانی سەرچاوە پیشەسازییەکان و ڕۆژنامە ئەفریقییەکان و ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل، ئەمەیان بەستەوە بە ھێرشەکانی حووسییەکان.[٥٢]
ئازاری ٢٠٢٤
[دەستکاری]لە ٢ی ئازاردا، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئەسپایدس، کەشتیی جەنگیی ئیتاڵی، کایۆ دویلیۆ مووشەکێکی حووسییەکانی بەسەر دەریای سووردا خستە خوارەوە.[٥٣]
لە ٤ی ئازار، میسفەر نومەیر، وەزیری پەیوەندیی حووسییەکان ڕای گەیاند، ئەو کەشتیانەی دەچنە نێو ئاوەکانی یەمەن، دەبێت مۆڵەت لە دەسەڵاتی کاروباری دەریایی وەربگرن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکاندایە، بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت درێژە بە گەشتەکەیان بدەن.[٥٤]
لە ٦ی ئازار، حووسییەکانی یەمەن بە مووشەکێکی دژە کەشتی، کەشتییەکی M/V True Confidenceیان ئاگر تێبەردا، کە ئاڵای باربادۆسیای لەسەر بوو، و زیانی گەورەیان بە کەشتییەکە گەیاند، بەھۆی ئاگرەوە سێ ئەندامی تیمی کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.[٥٥]
لە ١١ی ئازار، ئەمریکا و بەریتانیا ١٧ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شارە بەندەرەکان و شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە ڕۆژاوای یەمەن ئەنجامدا، ئامانجانەکان بە دیاریکراوی کراوەتە سەر حودەیدە و بەندەری ڕەئس عیسا. وتەبێژی حکوومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە، ڕای گەیاند لە ھێرشەکاندا ١١ کەس کوژراون و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.[٥٦]
لە ١٢ی ئازار، وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیا ڕای گەیاند کە دوو فڕۆکەی دیکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانیان بە مەبەستی بەرگریکردن، خستووەتە خوارەوە.[٥٧]
لە ١٨ی ئازار، حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکی کروزییان ھەڵدا کە بە سەرکەوتوویی لە خاکی ئیسرائیلی دا، کە لە ناوچەیەکی باکووری ئیلاتی تەقاوەتەوە. ئیسرائیل ڕای گەیاند کە ھیچ زیان و بریندارێک نەبووە لەو ھێرشەدا.[٥٨]
نیسانی ٢٠٢٤
[دەستکاری]لە ٤ی نیسان، تیم لێندەرکینگ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە یەمەن، ڕای گەیاند کە ھیوادارە لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەبارەی ھێرشەکانیانەوە بەدی بێنن و ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە حووسییەکان لە پێرستی تیرۆری خۆیدا لابەرێت ئەگەر ھێرشەکان کۆتایی بێن.[٥٩]
لە ١٠ی نیسان سوپای ئەمریکا ڕای گەیاند کە ١١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەر بە حووسییەکانیان لەناوبردووە کە مەترسی لەسەر کەشتییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان و بازرگانییەکان دروست کردبوو. ٨ لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە خاکی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لەنێوبردران.[٦٠]
لە ١٣ی نیساندا، حووسییەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئێران چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد لەکاتی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەندەرەکانی ئیسرائیل بووە.[٦١] ڕۆژی دواتر سیستەمی C-Domeی ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ئامانجێکی ئاسمانی لە ناوچەی ئیلات بەردایەوە کە لە ئاراستەکە لەی دەریای سوورەوە ڕەوانەکرابوو.[٦٢]
ئایاری ٢٠٢٤
[دەستکاری]لە ٣٠ی ئایاردا ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشیان بۆ سەر ١٣ ئامانجی حووسییەکان لە سەرانسەری یەمەن ئەنجامدا و بەھۆیەوە ١٦ کەس کوژران و لانیکەم ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.[٦٣]
تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
[دەستکاری]حووسییەکان لە ١ی تشرینی یەکەمدا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سامەد-٤ ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە تێل ئەڤیڤ و ئیلات. لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕێگرییان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە دەریای ناوەڕاست کردوە، لە نزیک کەناراوەکانی ناوەڕاستی ئیسرائیل. ھەروەھا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا لەو ماوەیەدا شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانیان لەناو خاکی ژێر کۆنترۆڵی ئەو گرووپە تێکشکاندووە.[٦٤]
تاوانەکانی جەنگ
[دەستکاری]حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کەشتییەکان دەکەنە ئامانج بەبێ گوێدانە ئەوەی کەشتییەکان ھیچ ئامانجێکی سەربازییان تێدابێت یان نا، ئەمەش بەپێی وتەی چاودێری ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ (HRW) بانگەشەی تاوانی جەنگی پێکدەھێنێت. ھەروەھا HRW ئاماژەی بەوەدا کە دەستبەسەرکردنی تیمە دەستگیرکراوەکان بە بارمتەگرتن ھەژمار دەکرێت ئەگەر دەستگیر بکرێن بۆ ئەوەی لایەنی سێیەم ناچار بکەن کە ھەر کارێک ئەنجام بدات یان خۆی لێ بەدوور بگرێت وەک مەرجێک بۆ ئازادکردن یان سەلامەتی بارمتەکان. بارمتەگرتن پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگە.[٦٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Partington، Richard (2024-01-03). «What is the Red Sea crisis, and what does it mean for global trade?». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-02-03 ھێنراوە.
- ^ LaRocco، Lori Ann (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Red Sea crisis boosts shipping costs, delays – and inflation worries». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «BRICS expansion: A warning to the US, but not a 'new Cold War'». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «US Navy helicopters fire at Yemen's Houthi rebels and kill several in latest Red Sea shipping attack». AP News (بە ئینگلیزی). ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Partington، Richard (2024-01-03). «What is the Red Sea crisis, and what does it mean for global trade?». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-02-03 ھێنراوە.
- ^ LaRocco، Lori Ann (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Red Sea crisis boosts shipping costs, delays – and inflation worries». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Houthis target tenth ship in Red Sea as attacks turn increasingly indiscriminate». Lloyd's List. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Who Are the Houthis Being Hit With US, UK Military Airstrikes?». Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). 2024-01-12. لە 2024-02-03 ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/171220235. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ CNN، By <a href="/profiles/kathleen-magramo">Kathleen Magramo</a>, Christian Edwards, Caitlin Danaher, Antoinette Radford, <a href="/profiles/leinz-vales">Leinz Vales</a> and <a href="/profiles/elise-hammond">Elise Hammond</a> (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «January 22, 2024 Israel-Hamas war». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «US military shoots down missiles and drones as it faces growing threats in volatile Middle East». AP News (بە ئینگلیزی). ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Bazzi، Mohamad (2024-01-12). «By bombing Yemen, the west risks repeating its own mistakes». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-02-03 ھێنراوە.
- ^ Chen، Heather (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «Israel ready to act against Houthi rebels if international community fails to, official says». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/120120241. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Millender، Michaela (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «IntelBrief: Houthi Involvement in Mideast War Hinders Prospects for a Yemen Settlement». The Soufan Center (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Houthis Claim Responsibility for Attack on Israel». english.aawsat.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Watson، Eleanor (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «U.S. MQ-9 Drone shot down off the coast of Yemen - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Yemen's Houthis say they fired ballistic missiles towards Israel». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Watson، Eleanor (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «U.S. Navy warship shoots down drone fired from Yemen - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/23112023. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Irwin، Lauren (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «US warship shoots down multiple 'attack drones' in Red Sea». The Hill (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Iran Update, December 6, 2023». Critical Threats. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Images show tours on board Houthi hijacked ship». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Gaza War and the Risk of Major Regional Escalation | Manohar Parrikar Institute for Defence Studies and Analyses». www.idsa.in. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/israels-eilat-port-sees-85-drop-activity-amid-red-sea-houthi-attacks-2023-12-21/
- ^ «Houthis say they carried out drone attack on Israeli port of Eilat». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.timesofisrael.com/witnesses-report-2-explosions-off-sinai-coast-strange-object-falling-into-water/
- ^ https://www.reuters.com/world/india/indian-navy-deploy-guided-missile-destroyer-ships-after-strike-off-its-coast-2023-12-26/
- ^ https://www.reuters.com/world/pentagon-says-iranian-drone-attack-hit-chemical-tanker-near-india-2023-12-24/
- ^ «Houthis launch sea drone to attack ships hours after US, allies issue final warning». Yahoo News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Houthi Leader: Ships Should Renounce Israel or Risk Attack». The Maritime Executive (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Houthi rebels strike a US-owned ship off the coast of Yemen in the Gulf of Aden, raising tensions». AP News (بە ئینگلیزی). ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Watson، Eleanor (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «U.S. launches fourth round of strikes in a week against Houthi targets in Yemen - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ News، A. B. C. «US, UK stage multiple airstrikes against Iran-backed Houthi militants in Yemen». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «US and UK launch fresh strikes on Houthis in Yemen» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2024-01-22. لە 2024-02-03 ھێنراوە.
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/danish-frigate-departs-red-sea-assist-us-led-operation-2024-01-29/
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/0202202410. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Yemen's Houthis targeted Israel's Eilat with ballistic missiles». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «U.S. and U.K. launch new wave of strikes, this time targeting Houthis in Yemen». NBC News (بە ئینگلیزی). ٤ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/040220241. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «German military ship sails toward Red Sea to join EU mission against Houthi attacks | Fox News». www.foxnews.com. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Yemen's Houthis say 17 rebels killed in US-led attacks». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Rashwan، Nada (2024-02-15). «Middle East Crisis: A Mysterious Construction Project Takes Shape in Egypt, Near Gaza». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2024-02-15 ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/252155-ئەمەریکا:-رێگریمان-لە-گەیشتنی-بارێکی-پڕ-لە-چەکی-ئێران-بۆ-حووسییەکان-کرد
- ^ «EU launches Red Sea naval mission to protect shipping». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ News، A. B. C. «EU launches mission to protect ships in Red Sea from Houthis. It won't partake in military strikes». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Houthis claim to shoot down US MQ-9 Reaper drone in Red Sea | Fox News». www.foxnews.com. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/yemens-houthis-say-they-targeted-israeli-us-ships-red-sea-region-2024-02-20/
- ^ https://www.timesofisrael.com/houthi-chief-vows-to-step-up-red-sea-strikes-as-group-confirms-eilat-attack/amp/
- ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/yemens-houthi-rebels-report-first-civilian-death-in-us-uk-strikes/
- ^ https://edition.cnn.com/2024/02/24/politics/us-uk-strikes-houthi-targets-yemen/index.html
- ^ «3 Red Sea data cables cut as Houthis launch more attacks in the vital waterway». AP News (بە ئینگلیزی). ٤ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Italian warship forced to shoot down Houthi missile in Red Sea | Houthis | The Guardian». amp.theguardian.com. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/houthi-minister-ships-entering-yemeni-waters-must-now-obtain-permit/
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/three-missing-bulk-carrier-off-yemen-after-incident-reported-shipping-source-2024-03-06/
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/us-british-forces-strike-houthi-targets-yemen-houthi-outlet-says-2024-03-11/
- ^ «La nave Duilio abbatte altri 2 droni Houti. 'Aumenta il pericolo' - Mondo - Ansa.it». Agenzia ANSA (بە ئیتالی). ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.timesofisrael.com/in-first-idf-confirms-houthi-cruise-missile-hit-open-area-near-eilat-on-monday/
- ^ «US could remove Houthis from terror list in exchange for Red Sea quiet - report». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ٤ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «US destroys 11 Houthi drones». www.voanews.com. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/houthi-rebels-fire-drones-toward-israel-from-yemen-says-security-agency/
- ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/idf-says-hostile-target-downed-by-ship-mounted-iron-dome-in-eilat-area/
- ^ Liebermann، Oren (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤). «US and UK carry out strikes against Houthi targets in Yemen for first time in months | CNN Politics». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Houthis claim to have launched drones at Tel Aviv, Eilat». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Yemen: Houthis Attack Civilian Ships | Human Rights Watch» (بە ئینگلیزی). ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی فەلەستین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەیرانی دەریای سوور تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ویلایەتە یەکگرتووەکان
- یەمەن
- ئێران
- شەڕ
- شەڕەکان
- قەیران
- پارێزگای سینای باشوور
- سەرۆکایەتیی جۆ بایدن
- تەوەری بەرگری
- تابڵوقەکان
- ململانێی بریکاریی ئێران و ئیسرائیل