دیپلۆمات
دیپلۆمات یان دیپلۆماتکار (لە یۆنانی کۆن: δίπλωμα، دیپلۆمای سەرچاوەی گرتووە) کەسێکە کە لەلایەن دامەزراوەیەکی دەوڵەتی، لایەنێکی حکوومی، یان ناحکومییەوە دەست نیشان دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ یەکێک یان چەند دەوڵەتێکی تر یان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.[١][٢]
بە کارمەندانی پایەبەرزی وەزارەتی دەرەوە و ئەو کەسانەی کە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتێک بەڕێوە دەبەن، دەگوترێت دیپلۆمات. دیپلۆماتکاران دەبێ جگە لە بوارە زانستییەکەی خۆی، لە بوارە جۆراوجۆرە زانستی و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش بەھرەی ھەبێ و لە دابونەریتی خەڵکی ئەو وڵاتەی کە تێیدا کار دەکات ئاگادار بێت.[٣]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Dictionary.com | Meanings & Definitions of English Words". Dictionary.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
- ^ "How to become a Diplomat". www.reed.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-03.
- ^ "وشەدان". bradost.net. Retrieved 2024-02-03.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیپلۆمات تێدایە. |