بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیپلۆماسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان. بارەگاکەیان کەوتووەتە ناوەڕاستی نیویۆرک. گەورەترین ڕێکخراوی دیپلۆماسی نێودەوڵەتییە.
گێرڤان ئێڵک ٫دیمەنێکی دیپلۆماسی لە ١٩٧٥. مۆزەخانەی گڕۆنینگێڕ.

دیپلۆماسی بە واتای پەیماننامەی فەڕمی دێت داتاشراوی (وشەی diploma ی لاتینییە کە بەواتای پەڕ یان کاغەزی فەرمی دێت) بریتییە لە ڕژێمێک یان ھۆکارێکی پەیوەندی بۆ پەیوەست بوونی دوو وڵات یان زیاتر بە پێکھێنانی کۆمەڵەیەک یان پەیماننامەیەک.[١] یان ھۆکارێکە بۆ دانوستاندن لە نێوان نەتەوەکان، کە ھەریەکە لە دوولایەنەکە بە گوێرەی ویست ڕامیاریان گفتوگۆ دەکەن. ئەگەر نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک زۆر جار جەنگ جێگای دەگرێتەوە.

و لە ڕووی کەڵتورییەوە ئەم بابەتە بوونی ھەبووە لە دێر زەمانەوە کە زۆر جار خێلەکان لەناوەوەی نەتەوەیەک یاخود نەتەوەکانی ناوەوەی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغەزیان ئالوگۆڕکردوە بەمەبەستی دانیشتن و ئاخاوتن لەمەر چارەسەرکردنی کێشەیەکی دیاری کراو. ھەمان بیرۆکە تەشەنەی کردووە بۆ بارێکی فەرمی لەنێوان وڵاتان؛ کە ھەریەکە لە وڵاتان کۆمەڵە کەسانێکیان داناوە تایبەتمەندن لەم بوارە بەجۆرێک دەزانن چۆن پەیوەندییەکان دروست بکەن و گەشەی پێبدەن و بیپاڕێزن.

مێژوو

[دەستکاری]

گەلێک لەنەتەوەکان ھونەری دانوستاندنی باڵایان بەکارنەھێناوە بۆ کێشە نێودەوڵەتیەکان تەنھا کێشە ناوەخۆیییەکانیان نەبێت ٫بەڵام سەرکردە ڕۆمانیەکان لە زوویێکەوە کەسانی لەم جۆرانەیان دروست کردوە بۆ ناردن و کارکردن لەسەر پەیوەندییەکانیان و بەرژەوەندییە باڵاکانیان. دوای درککردنی گرنگی پەیوەندییەکان و دامەزراندنی نوێنەرو پەیوەندی ھەمیشەیی. بەم جۆرە بۆ یەکەم جار دیاردەی باڵوێزخانھ و کونسوڵخانەکان سەری ھەڵدا لە ئیتالیا لە سەدەکانی سێزدەھەم و چواردەھەم کە ھەریەکەیان بۆ کاری ھەواڵگری بەکارھاتوون لە پەنای کارە دیپلۆماسییەکانەوە.

و گەلێک لە زانا و نوێنەرە دپلۆماسیەکان پێیان وایە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ پێویست ناکات پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان بۆ کاری ھەواڵگری بەکاربێنن بەھۆی پێشکەوتویی لە بوارەکانی پەیوەندی و تەکنەلۆژیاوە؛ و ھەریەک لەم نوێنەرانە لەپاڵ پەیوەندی نێودەوڵەتی گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتیان دەدەن تا بەھۆیەوە پەیوەندی و بەرژەوەندی وڵاتەکەیان بەدەست بێنن.

واتاکانی دیپلۆماسی

[دەستکاری]

دیپلۆماسی چەندین واتای ھەیە وەک:

  1. دیپلۆماسی لە لاتینی :بریتییە لە بڕوانامەی فەرمی یان پەڕاوێک کە تایبەتمەندی نوێنەرایەتی و کاری دیپلۆماسی لەخۆ دەگڕێت٫لەلایەن سەرۆک یان پاشایەکەوە دەنێردرێت بۆ سەرۆک یان پاشایەکی تر بە نیشانەیەکی فەرمی بەم کاغەزە دەڵێن دیپلۆما.
  2. دیپلۆماسی لە ڕۆمانی: ڕۆمانییەکان بەکەسێک دەڵێن کە نامە دەنوسێت و نامە دەبات و دێنێت بەجۆرێک لەلایەن ھەردولاوە باوەرپێکراوە. ڕۆمانەکان بە کەسی دووکەس یان بەکەسی دووبەر ناوزەندیان کردوە.

ئەرکەکانی دیپلۆماسی

[دەستکاری]

ئەرکی نوێنەرە دیپلۆماسییەکان لەدەرەوەی وڵاتە. ڕێپێدراونای دیپلۆماسی ھەڵدەستن بە کۆکردنەوەی سەرجەم زانیارییە جۆربەجۆرەکان بە گوێرەی داواکاری وڵاتەکەیان. لە ڕێگای نووسینی ڕاپۆرت و بەرزکردنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان لە ڕێگای باڵوێزخانەکەیانەوە بە ھێماو دروشمی جیاواز. جگە لەمە پاراستنی ھاووڵاتییەکانیان کە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن ئەرکێکی ترە.

ئەم نوێنەرانە لە بارەگای سەرەکی خۆیان کە بۆیان دیاری کراوە کارەکانیان ڕایی دەکەن. بە ھەریەک بەم بارەگانە دەڵێن باڵوێزخانھ و کۆنسولخانە. ئەگەر ھاتوو نوێنەرەکە بە پلەی باڵوێز ڕێگەپێدراو بوو سەرکردایەتی باڵوێزخانھ دەکات؛ و ئەگەر ھاتوو بە پلەی ڕێ پێدەری وەزیر دامەزرابوو لە کۆنسولخانە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.

پارێزبەندی دیپلۆماسی

[دەستکاری]

ھەریەک لەم دیپلۆماتکارانە (کەسەرجەم فەرمانبەرانی نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە کە نوێنەرایەتی کردووەتەوە) مافی پارێزبەندی لەخۆدەگرن لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان؛ کە زۆر سەربەستانە ھەموو ئەو کارانە دەکەن کە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی دیاری کراون ئەمانەی خوارەوە بنەمای گشتگری ئەم پارێزبەندییەن.

چوار پارێزبەندی بنەرەتی دیپلۆماسی:

  • خۆیان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان دەستگیر ناکرێن بە ھەرھۆکارێک بێت.
  • پشکنینی کەل وپەل و ماڵەوەو کاغەزەکانیان ناکرێت بە ھیچ شێوەیەک.
  • باج وسەرانەی خانوو و خاوەندارییەتییەکی ھیچ شتێکیان لێ وەرناگیرێت لەلایەن ئەو وڵاتەی کەکارەکەی لێ ئەنجام دەدەن.
  • خۆیان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان ئازاادن لە ھەر بیرو ڕایەکی ئایدۆلۆژی و ئایینی کە پەیرەوی دەکەن.
  • ھەریەک لەم پارێزبەندیانە بەگوێرەی پلەی نوێنەرایەتییەکەی دەگۆڕدرێت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ronald Peter Barston, Modern diplomacy, Pearson Education, 2006, p. 1