بابوولمەندەب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بابوولمەندەب
وڵاتیەمەن، جیبووتی، ئەریتریا
پۆتانی شوێن١٢°٣٥′٠″N ٤٣°٢٠′٠″E
Connects withکەنداوی عەدەن، دەریای سوور
Map

گەرووی بابوولمەندەب ڕێڕەوێکی ئاوییە کە دەریای سوور بە کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەبییەوە دەبەستێتەوە.

مێژوو[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی هەژدەهەمدا بەریتانیا لەگەڵ هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و فەڕەنسا کێبڕکێی ھەوڵی دەدا ناوچەکە بخاتە ڕکێفی خۆیەوە، بەو پێیەی ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٨٣٩دا عەدەنیان گرت و عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٤٩ گەڕانەوە بۆ بەشەکانی باکووری یەمەن، فەڕەنسا سەرنجی لەسەر کەناری ئەفریقا بوو و داگیرگەیەکی لە زەوی سۆماڵ درووست کرد لە ساڵی ١٨٨٨، و لەگەڵ دامەزراندنی کەناڵی سوێس لە ساڵی ١٨٦٩دا هاتوچۆی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی باب ئەلمەندەبەوە زیادی کرد، ئەمەش گرنگییەکەی زیاتر کرد. فەڕەنسییەکان لە جیبۆتی مانەوە، لەکاتێکدا ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٩٦٧دا یەمەن و بەندەری عەدەنیان بەجێھێشت، دوای ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلوول و لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق، گەرووەکە بوو بە ناوچەیەکی نا ناسەقامگیر لەڕووی ئاساییشەوە و ژمارەیەک کەشتی لە ناوچەکانیدا کەوتە بەر ھێرشی جیا جیای ئاو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]