پێترا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.1
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.1
ھێڵی ١٣٦: ھێڵی ١٣٦:
بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە کەلتورییەکانی ئوردەن بە ھاوکاری کۆمەڵێک لە توێژەری خۆڕئاوایی ٢٢ کنە و ھەڵکۆڵینیان ئەنجامدا، لە ئاکامدا ھەردوو ناوچەی پێترا و بەیزا خۆیان نیشاندا.<ref>[http://visitpetra.jo/Petra/ArcheologicalExcavations.aspx#all التنقيبات الأثرية في البتراء] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20150928081954/http://visitpetra.jo/Petra/ArcheologicalExcavations.aspx|date=٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥}}</ref> لە ساڵی ١٩٨٥ ەوە شاری پێترا لە ڕێزبەندی شوێنە مێژووییەکانی جیھاندایە لە ڕێکخراوی [[یوونێسکۆ]]، ئەمەش بەپێی پاراستنی شارەکە لە ڕووی سرووشتی و مێژوویی و جوگرافیدا، ھەموو بەشە مێژووییەکانی دەستنیشانکراوە ھەر لە سەردەمی [[ئەدۆمیەکان]]، [[یۆنانی کۆن|یۆنانییەکان]]، [[نەبتییەکان|نەبتیەکان]]، [[ڕۆمای کۆن|ڕۆمانەکان]]، [[ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی|بێزەنتییەکان]]، [[شەڕەکانی خاچپەرستی|خاچپەرستان]]، [[مەمالیکەکان|مەمالیکییەکان]].<ref name="الشرق الأوسط">[http://meutourism.com/Articles/2.htm البتراء حجر الزاوية في صناعة السياحة في الأردن | مجلة الشرق الأوسط السياحية] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20160730052748/http://meutourism.com/Articles/2.htm|date=٣٠ی تەمموزی ٢٠١٦}}</ref> لەوساکەوە چەندین دەزگای کارگوزاریان دامەزراندووە، بەمەبەستی پاراستن و چاککردنەوەی شوێنەوارەکانی. وە لە ساڵی ١٩٩٢ لێژنەی نیشتمانی دامەزراوە بۆ پاراستنی پێترا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای زانست و تەکنەلۆژیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، گەلێک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوی نا حکومی ئامادەباشی خۆیان نیشان داوە بۆ ھاوکاریکردنی لێژنەکە. ژمارەی گەشتیارانی لە ساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ٩٠٠٠٠٠ گەشتیار، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی بۆ ١٫١٣میلیۆن گەشتیار بەرزبێتەوە لە ساڵێکدا ئەمەش بەپێی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی [[یوونێسکۆ]].<ref name="مخطط البتراء">{{Cite web |url=http://www.pdtra.gov.jo/SchemeFiles/Arabic/%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AC%D8%AA%D9%85%D8%B9%D8%A7%D8%AA/%D9%88%D8%A7%D8%AF%D9%8A%20%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%89.pdf |title=مخطط البتراء الشمولي الإستراتيجي |access-date=١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ |archive-url=https://web.archive.org/web/20150924070045/http://www.pdtra.gov.jo/SchemeFiles/Arabic/%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AC%D8%AA%D9%85%D8%B9%D8%A7%D8%AA/%D9%88%D8%A7%D8%AF%D9%8A%20%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%89.pdf |archive-date=٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ |dead-url=yes }}</ref>
بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە کەلتورییەکانی ئوردەن بە ھاوکاری کۆمەڵێک لە توێژەری خۆڕئاوایی ٢٢ کنە و ھەڵکۆڵینیان ئەنجامدا، لە ئاکامدا ھەردوو ناوچەی پێترا و بەیزا خۆیان نیشاندا.<ref>[http://visitpetra.jo/Petra/ArcheologicalExcavations.aspx#all التنقيبات الأثرية في البتراء] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20150928081954/http://visitpetra.jo/Petra/ArcheologicalExcavations.aspx|date=٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥}}</ref> لە ساڵی ١٩٨٥ ەوە شاری پێترا لە ڕێزبەندی شوێنە مێژووییەکانی جیھاندایە لە ڕێکخراوی [[یوونێسکۆ]]، ئەمەش بەپێی پاراستنی شارەکە لە ڕووی سرووشتی و مێژوویی و جوگرافیدا، ھەموو بەشە مێژووییەکانی دەستنیشانکراوە ھەر لە سەردەمی [[ئەدۆمیەکان]]، [[یۆنانی کۆن|یۆنانییەکان]]، [[نەبتییەکان|نەبتیەکان]]، [[ڕۆمای کۆن|ڕۆمانەکان]]، [[ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی|بێزەنتییەکان]]، [[شەڕەکانی خاچپەرستی|خاچپەرستان]]، [[مەمالیکەکان|مەمالیکییەکان]].<ref name="الشرق الأوسط">[http://meutourism.com/Articles/2.htm البتراء حجر الزاوية في صناعة السياحة في الأردن | مجلة الشرق الأوسط السياحية] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20160730052748/http://meutourism.com/Articles/2.htm|date=٣٠ی تەمموزی ٢٠١٦}}</ref> لەوساکەوە چەندین دەزگای کارگوزاریان دامەزراندووە، بەمەبەستی پاراستن و چاککردنەوەی شوێنەوارەکانی. وە لە ساڵی ١٩٩٢ لێژنەی نیشتمانی دامەزراوە بۆ پاراستنی پێترا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای زانست و تەکنەلۆژیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، گەلێک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوی نا حکومی ئامادەباشی خۆیان نیشان داوە بۆ ھاوکاریکردنی لێژنەکە. ژمارەی گەشتیارانی لە ساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ٩٠٠٠٠٠ گەشتیار، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی بۆ ١٫١٣میلیۆن گەشتیار بەرزبێتەوە لە ساڵێکدا ئەمەش بەپێی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی [[یوونێسکۆ]].<ref name="مخطط البتراء">{{Cite web |url=http://www.pdtra.gov.jo/SchemeFiles/Arabic/%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AC%D8%AA%D9%85%D8%B9%D8%A7%D8%AA/%D9%88%D8%A7%D8%AF%D9%8A%20%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%89.pdf |title=مخطط البتراء الشمولي الإستراتيجي |access-date=١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ |archive-url=https://web.archive.org/web/20150924070045/http://www.pdtra.gov.jo/SchemeFiles/Arabic/%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AC%D8%AA%D9%85%D8%B9%D8%A7%D8%AA/%D9%88%D8%A7%D8%AF%D9%8A%20%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%89.pdf |archive-date=٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ |dead-url=yes }}</ref>


لە ٧ی تەمموزی ٢٠٠٧، پێترا وەک یەکێک لە [[حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان]] تۆمار کرا،<ref>[http://www.albayan.ae/editors-choice/asfar/2013-04-10-1.1859576 البتراء - المدينة الوردية ثاني عجائب الدنيا | جريدة البيان] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170808083340/http://www.albayan.ae/editors-choice/asfar/2013-04-10-1.1859576|date=٨ی ئابی ٢٠١٧}}</ref> ئەمەش دوای بە دەست ھێنانی دەنگی تەواو، بەھۆی بانگەواز و پروپاگەندی تەواوی حکومەتی ئوردەنی لە ڕێگای ھاندانی خەڵک بەھۆی ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤژیۆنەکانی ئوردەن.<ref>[http://www.petra.gov.jo/nepras/2007/Jan/20/I10013.htm وكالة الأنباء الأردنية]{{بەستەری مردوو|url=http://www.petra.gov.jo/nepras/2007/Jan/20/I10013.htm |date=نیسانی ٢٠٢٠ }}</ref><ref>[http://www.ameinfo.com/ar-64153.html البتراء أحد عجائب الدنيا السبع] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20130927041252/http://www.ameinfo.com/ar-64153.html|date=٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣}}</ref>
لە ٧ی تەمموزی ٢٠٠٧، پێترا وەک یەکێک لە [[حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان]] تۆمار کرا،<ref>[http://www.albayan.ae/editors-choice/asfar/2013-04-10-1.1859576 البتراء - المدينة الوردية ثاني عجائب الدنيا | جريدة البيان] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170808083340/http://www.albayan.ae/editors-choice/asfar/2013-04-10-1.1859576|date=٨ی ئابی ٢٠١٧}}</ref> ئەمەش دوای بە دەست ھێنانی دەنگی تەواو، بەھۆی بانگەواز و پروپاگەندی تەواوی حکومەتی ئوردەنی لە ڕێگای ھاندانی خەڵک بەھۆی ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤژیۆنەکانی ئوردەن.<ref>{{Cite web |url=http://www.petra.gov.jo/nepras/2007/Jan/20/I10013.htm |title=وكالة الأنباء الأردنية |access-date=١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ |archive-url=https://web.archive.org/web/20200709153422/https://www.petra.gov.jo/nepras/2007/Jan/20/I10013.htm |archive-date= ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ |dead-url=yes }}</ref><ref>[http://www.ameinfo.com/ar-64153.html البتراء أحد عجائب الدنيا السبع] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20130927041252/http://www.ameinfo.com/ar-64153.html|date=٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣}}</ref>


لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستەیەکی سەربەخۆ بۆ کارگێری و ئابوری پێترا دامەزرا، وەک بەشێک لە دەسەلاتی ھەرێمی پێترای گەشتیاری. کە ئامانج لێی پەرەسەندنی ھەرێمەکە بوو لە ڕووی گەشتیاری و ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە بوو، بە بەشداری توانای مرۆیی ناوەخۆیی ھەرێمەکە.<ref>[http://pdtra.gov.jo/PDTRA/AboutPDTRA.aspx الموقع الرسمي لسلطة إقليم البترا التنموي السياحي] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20160410110756/http://www.pdtra.gov.jo/PDTRA/AboutPDTRA.aspx|date=١٠ی نیسانی ٢٠١٦}}</ref>
لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستەیەکی سەربەخۆ بۆ کارگێری و ئابوری پێترا دامەزرا، وەک بەشێک لە دەسەلاتی ھەرێمی پێترای گەشتیاری. کە ئامانج لێی پەرەسەندنی ھەرێمەکە بوو لە ڕووی گەشتیاری و ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە بوو، بە بەشداری توانای مرۆیی ناوەخۆیی ھەرێمەکە.<ref>[http://pdtra.gov.jo/PDTRA/AboutPDTRA.aspx الموقع الرسمي لسلطة إقليم البترا التنموي السياحي] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20160410110756/http://www.pdtra.gov.jo/PDTRA/AboutPDTRA.aspx|date=١٠ی نیسانی ٢٠١٦}}</ref>

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٠٧، ٥ی ئابی ٢٠٢٠

ئەستێرەی وتاری ھەڵبژێردراو
ئەستێرەی وتاری ھەڵبژێردراو
ئەم وتارە کاندید کراوە بۆ بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو. دەتوانیت لەم پەڕەیە چاودێری پڕۆسەی پاڵاوتن بکەیت.
ڕێکەوتی پاڵاوتن: ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠
پێترا
گەشتیاران لەپێشەوەی خەزنە (گەنجینە)، پێترا.
شوێنپارێزگای مەعان، ئەردەن
پۆتانەکان30°19′43″N 35°26′31″E / 30.32861°N 35.44194°E / 30.32861; 35.44194پۆتانەکان: 30°19′43″N 35°26′31″E / 30.32861°N 35.44194°E / 30.32861; 35.44194
ڕووبەر٢٦٤ کیلۆمەتری دووجا[١]
بەرزی لە ئاستی دەریا٨١٠ m (٢٬٦٥٧ پێ)
دروستکرا لەئەگەری ھەیە پێنج سەدە پێش زایین[٢]
سەردانیکەران١٬١٣٥٬٣٠٠ (لە ٢٠١٩)
لایەنی سەرپەرشتیکاردەسەڵاتی ھەرێمیی پێترا
وێبگەwww.visitpetra.jo
پێترا is located in ئوردن
پێترا
شوێنی پێترا لە ئوردندا
CriteriaCultural: i, iii, iv
Reference٣٢٦
Inscription١٩٨٥ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" session)

پێترا یان بەترا[٣] شوێنەواری شارێکی مێژووییە لە پارێزگای مەعان ھەڵکەوتووە لە باشووری شانشینی ئوردونی ھاشیمی. ناوبانگی دەرکردووە بەھۆی تەلارە داتاشراوەکانی لە شاخ و گاشەبەردەکانی لەگەڵ کەناڵە ئاوەڕۆیە دێرینەکانی. لەکۆندا پێیان دەگوت «پەمەیی» یان بە «شارە پەمەییەکە» بانگیان دەکرد ئەمەش بەھۆی ڕەنگی تاوێرەکانییەوە بوو.[٤][٥]

شاری پێترا بەنزیکەیی ساڵی ٣١٢ بەر لەزایین دامەزرا وەک پایتەختی نەبتیەکان.[٦] خاوەنی پێگە و بایەخێکی باڵا بوو بۆ ماوەیەکی درێژ، ئەمەش بە ھۆی ھەڵکەوتەکەی بوو کە لەسەر ڕێگای ئاوریشم ھەڵکەوتبوو، کەوتبووە نێوان شارستانییەتەکانی میزۆپۆتامیا و ئیسرائیل و میسر، شارەکە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لەکایەی بازرگانی شارستانییەتەکانی دەور و پشتی. شارەکە بە قەدباڵ و ڕووی کێوێکی لەت بوو ھەڵکەندراوە، لەکۆمەڵە کێوێکی تاوێری بەزیوو، کە پێکھاتەکەی درێژە پێدەری ھەمان پێکھاتە بیابانییەکەی باکووری نیمچە دوورگەی عەرەبییە. بە دیاریکراوی دۆڵی عەرەبە، کە درێژ دەبێتەوە لە دەریای مردووەوە تاوەکو کەنداوی عەقەبە.[٧]

پاشماوەی شارەکە بە شاردراوەیی مابوویەوە بۆ شوێنەوارناسان بە درێژایی ماوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان، تاوەکو خۆڕھەڵاتناسێکی سویسری بەناوی یوھان لۆدفیگ بێرکھارت ھات دۆزییەوە لە ساڵی ١٨١٢. لە ساڵی ١٩٨٥ شوێنەواری شارەکە خرایە سەر میراتی جیھانیی لە ڕێزبەندی شوێنەوارە مێژوویەکانی ڕێکخراوی یونێسکۆ.[٨] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ ھەڵبژێردرا وەک یەکێک لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان.[٩]

لە ڕۆژگاری ئەمرۆماندا پێترا بۆتە یەکێک لە دروشمەکانی ئوردەن، وە سەرنج ڕاکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئوردەنە.[١٠] ھەروەھا یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی سەرۆکەکانی وڵاتان.[١١] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ شارەکە ئاھەنگی یەک میلیۆن گەشتیاری گێڕا بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا.[١٢]

جوگرافیا

شاری پێترا کەوتۆتە قەزای پێترا کە سەر بە پاڕێزگای مەعانە، بە دووری ٢٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری عەممانی پایتەختی ھەڵکەوتووە، لەبەری خۆڕئاوای ڕێگای بیابانی ھەیە کە بە شاری عەقەبە و کەنداوی عەقەبەی دەبەستێتەوە. پێترا بە دووری ٣٦ کیلۆمەتر کەوتۆتە بەشی خۆڕئاوای شاری مەعان کە مەڵبەندی پاڕێزگای مەعانە. شارەکە کەوتۆتە دامێنی "زنجیرە چیاکانی شەرات " بە بەری "دۆڵی عەرەبە". سروشتی ناوچەکە بەگشتی بیابانی و وشکە. ڕووبەری گشتی قەزاکە ٩٠٠ کیلۆمەتری دووجایە، بەڵام ڕووبەرە شوێنەوارییەکەی ٢٦٤ کیلۆمەتری دووجایە. شوێنەواری پێترا بەرچاوترین شوێنی قەزای پێترایە بەڵام شاری "وادی موسا "مەڵبەندی کارگێری قەزاکەیە.[١٣]

تایبەتمەندی پێترا لەوەدایە کە شارێکی تەواو ھەڵکۆڵدراوە لە گاشەبەردی لمین وە ڕەنگی بەرد و خاکەکەی پەمەییەکی جوانە ھەر بۆیە ناویان ناوە «شارە پەمەییەکە». گەشتیاران دەتوانن بەھۆی ترومبێل تا کەناری شارەکە بڕۆن لەوێوە خزمەتگوزاری جۆربەجۆر فەراھەم کراوە بۆ چوونە ناو تاشەبەردە داتاشراوەکان لە دەروازەی شارەکە تاشە بەردەکان وەک درزێکی گەورە لێک جیا بوونەتەوە کە پێی دەڵێن «سیق».[١٤]

زەویناسی

تاشە بەردی پەمەیی کە پێترای لێ درووستکراوە.

لە گرنگترین دیمەنە جیۆلۆجییەکانی ناوچەکە؛ ئەوەیە کە سەرجەم چینە مێژووییەکانی خاک و بەردەکەی ڕوون و ئاشکرایە لە بارەی تەمەن و سەردەمی درووستبوونیان، ناوچەکە تەواو کەوتۆتە ژێڕ کاریگەری کشان و ترازانی دەریای مردوو، توێژەران تێبینیان کردووە کە بەردی گرانێتین و ھەندێکیشیان سپی باون بەتایبەت لە دۆڵی نەملە کە کەوتۆتە باکووری خۆڕئاوای شارەکە، تەمەنی ناوچەکە بە ٦٥٠ میلیۆن ساڵ خەملێنراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کامپرییەکان.[١٥][١٦]

ناوچەی پێترا بە ناوچەی بەردی فشەڵ و لماوی دانراوە کە کانزای فلدسبار لە پێکھاتەکەی دا ھەیە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کامپری و ئۆردۆڤیچی، کە کاتی خۆی بەھۆی ڕووباری بارانەوە ناوچەکەی تەڕ و شێدارکردووە، ھەروەھا تێبینی تاوێری سەردەمی کریتاسی کراوە لە بەشی سەرەوەی کە بەھۆی چینی کالسیلۆری و جۆراسی لە تەڕبوون و شێداری دابڕاوە لە کاتی درووستبونیدا. ھەروەھا پێکھاتەی جیۆلۆجی تر ھەن وەک بەردی ئیسفەنجی و ناوبۆش، پێکھاتە جیۆلۆجییەکەی جوان پۆش کراوە بە ڕەنگی بلێسەدار، جگە لە ھەبوونی کانیاو و مێرگ و ئەشکەوت. بۆیە دەسەڵاتی ھەرێمەکە ھەڵساوە بە کردنەوەی پڕۆژەی گەشتیاری جیۆلۆجی بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی ناوەندی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئوردەن، ئەم ئەزموونە بە شێوەیەکی ناوازە لە شانشینەکە سەرکەوتوو بووە.[١٦][١٧]

ژیانی وشکانی

دارکاژێکی فینیقی لە پێترا .

دار کاژی فینیقی بە شێوەیەکی بەربڵاو لەناوچەکە گەشەی کردوە تا دەچێت بۆ ناوچەی باکووری شام لە سووریا. کە جۆرێکی میوەییە و لە ڕەگەزی سنەوبەرەکان.

پێترا کەوتۆتە باشووری ناوچەی شام، لەنێوان دۆڵی عەرەبە و بیابانی نەگڤ. لە ناوچەکە جۆرەھا درەختی بەتەمەن و خۆی گونجاندووە لەگەڵ ژینگەکەی وەک داری بەلەڤییە (بەلاتینی: Bellevalia). ھەروەھا جۆرەھا داری بۆیرھاڤیا (بەلاتینی :Boerhavia) و کۆمیکارپەس (بە لاتینی :Commicarpus) ھەیە کە ھەموویان لە پۆڵی دارە بەتەمەنەکانن (بەلاتینی:Nyctaginaceae).

حوشترەکانی پێترا.

ناوچە بیابانییەکەی کە بەری نەقیبی پێ دەگوترێت بەوە جیا دەکرێتەوە کە بە دەوەنێکی بیابانی ڕووپۆش کراوە درێژە پێدەری دەوەنەکانی کیشوەری ئەفریقایە. ئەم دەوەنانە قەدێکی دارینیان ھەیە پێیان دەڵێن خەرەک (بەلاتینی :Calotropis procera)، ھەروەھا زۆرجۆر لە درەختە میوەییەکانی شامی ھەیە وەک "سەوسەن " کە زیاتر لە سی جۆری ھەیە. ھەروەھا زیاتر لە پەنجا جۆر ڕووەکی لە ڕەگەزی "سیر" ھەیە. لەگەڵ زیاتر لە چل جۆر لە ڕووەکە "گەنم"یەکان، لەگەڵ سی و پێنج جۆر لە ڕووەکە "کوژارک"یەکان، بەجۆرێک تا بیابانی سینا ناوچەکەیان داپۆشیوە.

بەڵام سەبارەت بە ئاژەڵان تەنھا حوشتر و کەر و ئەسپ و ئاسکی بیابانی لێ دەژێت، ئەمەش بەھۆی وشکی و گەرمی ناوچەکەیە.[١٨]

کەش و ھەوا

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «پێترا»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ١١٫٠
(٥٢)
١٣٫١
(٥٦)
١٦٫٦
(٦٢)
٢٠٫٩
(٧٠)
٢٥٫١
(٧٧)
٢٨٫٦
(٨٣)
٢٩٫٨
(٨٦)
٣٠٫٠
(٨٦)
٢٨٫١
(٨٣)
٢٤٫٦
(٧٦)
١٨٫٢
(٦٥)
١٣٫٤
(٥٦)
٢١٫٦٢
(٧١)
نێونجی کەمترین پلە ٢٫٢
(٣٦)
٢٫٨
(٣٧)
٥٫٦
(٤٢)
٨٫٧
(٤٨)
١١٫٧
(٥٣)
١٤٫١
(٥٧)
١٦٫١
(٦١)
١٦٫٥
(٦٢)
١٤٫٢
(٥٨)
١١٫٢
(٥٢)
٧٫١
(٤٥)
٣٫٤
(٣٨)
٩٫٤٧
(٤٩٫١)
نێونجی بارین میلیمەتر ٤٥
(١٫٧٧)
٣٨
(١٫٥)
٣٦
(١٫٤٢)
١٢
(٠٫٤٧)
٤
(٠٫١٦)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٢
(٠٫٠٨)
١٥
(٠٫٥٩)
٤١
(١٫٦١)
١٩٣
(٧٫٦)
سەرچاوە: Climate-Data.org,Climate data

مێژوو

پشکی شێرینە لە درووستکردنی پێترا بەر نەبتیەکان دەکەوێت، بەر لە نەبتیەکان ئەدۆمیەکان لە ناوچەکە دەژیان کە گەلێکی ناڕێک و ڕێگر بوون بەردەوام لە دوژمنکاری دراوسێکانیان بوون. ئەدۆمیەکان لە نێوان ساڵانی ١٢٠٠ – ٥٣٩ پ. ز لە ناوچەکە نیشتەجێبوون، بەڵام ھیچ گرنگییەکیان بە ھەڵکۆڵین و بەکارھێنانی تاشەبەردەکان نەدا، بەڵام لە درووستکردنی گۆزە و قورکاری دەست ڕەنگین بوون، پیشەسازی پەیکەرتاشی لە ئەدۆمیەکانەوە بۆ نەبتیەکان و عەرەبەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی گوازرایەوە، نەبتیەکان لە سەدەی شەشەمی بەر لە زایین لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون.[١٩] ئەدۆمیەکان بەشێکی زۆر و گرنگی ناوچەکەیان لەژێڕ دەستدا بوو کە دەروازی یەکتربرینی ڕێگا بازرگانییەکانی ناوچەکە بوون و باج و سەرانەیان لە کاروانچییەکان کۆدەکردەوە. ئەدۆمیەکان لەلایەن جولەکەکانەوە بەسەرکردایەتی پێغەمبەر سلێمان لەناوچەکە دوورخرێنرانەوە کە دواتر بۆماوەی سەد ساڵ خاوەندارییەتی ناوچەکەیان کرد. دواتر بابلییەکان ھێرشیان کردنە سەریان و دەستیان بەسەرناوچەکە داگرت. ھەمدیسان ئەدۆمیەکان سەریان ھەڵدایەوە و دەستیان بەسەرناوچەکە داگرتەوە. دواتر نەبتیەکان پەیتا پەیتا بەرەو شارەکە ھاتن و شان بەشانی ئەدۆمیەکان بە ئاشتی ژیان.[٢٠]

نەبتییەکان

پانۆرامای شەوانی پێترا بە داگیرساندنی ھەزاران مۆم.

نەبتیەکان بەرەبەرە دەستیان بەسەر شارەکە داگرت و کردیان بە پایتەختی وڵاتەکەیان کە لە ساڵی ٤٠٠ پ. ز تاوەکو ١٠٦ز بەردەوام بوو، سنوورەکەی لە شاری عەسقەلان لە ئیسرائیل دەستی پێدەکرد تاوەکو بیابانەکانی خۆڕھەڵاتی شام، لە باکووریشەوە لە شاری دیمەشق دەستی پێدەکرد بەرەو باشوور تاوەکو کەناراوەکانی دەریای سوور. لە ساڵی ٣٠٠پ. ز نەبتییەکان بە تەواوی دەستیان بە سەرناوچەکە داگرت، ماڵ و تەلار و بازاڕ و گۆڕستانەکانیان لە قەدباڵ و بنمیچی کێوەکە درووستکرد. شارەکە گەشەسەندنی زۆری بەخۆوە بینی بەجۆرێک لە سەدەی یەکەمی بەر لە زایین ژمارەی دانیشتوانی پتر لە ٣٠٠٠٠ کەس بووە، لە ساڵی ١٦٨پ. ز پەیرەوی سیستەمی پاشایەتی دیموکراتیان کردووە، بەجۆرێک پاشا تووشی لێپرسینەوە دەبوو لە بارەی ھەموو کردەوەکانی.

پێترا گرنگییەکی ئابووری مەزنی ھەبوو، چونکە ھەڵکەوتبووە نێوان ڕێگای بازرگانی ھەرسێ شارستانییەتی میزۆپۆتامیا و میسر و شام، بۆیە شارەکە ببوە مەڵبەندێکی بازرگانی گرنگ بە جۆرێک کاروانچییەکان بەھاراتیان لە باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی دەھێنا و ئاوریشمیان لە غەززە و دیمەشق ھاوردەدەکرد لەگەڵ خەنە لە عەسقەلان و گۆزە و پێویستی ماڵ لە شارەکانی سوور و سەیدا دەھێنا ھەرچی مرواری و کوتاڵ ھەبوو لە کەنداوی فارسەوە دەھات.[٢١]

پێترا لەسەر شاڕێی پاشاکان، ناوەندی بەیەکگەیشتنی کاروانە بازرگانییەکانی شارستانییەتە کۆنەکان بووە.[٢٢]

نەبتیەکان لە پێترا بە زمانی ئارامی دەدوان. شارەکە ببوە پایتەختێکی ڕۆشەنبیریش لە نێوان شارەکانی فینیقی و یۆنانییەکان، پیت و نووسینی عیبری لەم شارە گەشەسەندنی زۆری بە خۆوە بینی.[٢٣][٢٤][٢٥] بە جۆرێک نووسینی خاڵدار درووست بوو. نەبتیەکان لە سەدەی یەکەمی بەر لە زایین برەویان بە کاری گۆزەگەری دا لەگەڵ نەخش و نیگاری تەلارسازی و نژیاروانی لە ژێر کاریگەری تەلارسازی ڕۆمانی دا. بەھۆی جەنگی درێژخایەنی نێوان فینیقی و کەنعانییەکان پێترا لەم نێوەندەدا پایەی دیپلۆماسیشی بە دەست ھێنا. ھەر بۆیە پێتراییەکان بەھێزتر و دەوڵەمەندتر بوون ئەم خۆشگوزەرانییەیان لە نەخش و نیگاری تەلارەکانیان ڕەنگی داوەتەوە.[٢٠][٢٦]

نەبتیەکان لە سەرەتادا توانیان دەست بە سەرناوچەکە دابگرن، لەگەڵ ھەبوونی ھەوڵی تر لە ھێزی دەرەکی، بەڵام توانیان دەولەتەکەیان جێگیربکەن لە چوارچێوەی ناوچەی ئوردەنی مێژوویی بە جۆرێک کە پاڕێزراوبوو لە ھەر شاڵاو و دەست بەسەرداگرتنێک. لە گرنگترین شاڵاوە سەربازییەکان، شاڵاوی سلوقییەکان (یۆنان)بوو لە ساڵی ٣١٢پ. ز. کە توانیان شکستیان پێ بێنن، لە شاڵاوی دووەمی یۆنانییەکان (گریکییەکان) شارەکە کەوتە ژێڕ ئابلوقەی یۆنان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن. بەڵام دواتر نەبتیەکان لە ئەنجامی ھێرشێکی پێچەوانەوە لە بەری دەریای مردوو توانیان ئەم ئابلوقەیە بشکێنن و یۆنانییەکان دووربێخنەوە. دواتر جولەکەکان بە پاڵپشتی ڕۆمانییەکان شاڵاوێکیان ئەنجامدا بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ پێترا بۆیە بە یەکجاری دەستیان بە سەر شارەکە داگرتەوە و بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی.[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١]

ڕۆمان و بێزەنتییەکان

دەروازەیەکی کۆنی ڕۆمانی لە پێترا.
لەچوارچێوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمان شانشینی نەبتیەکان نیشان دەدات ١٠٦ز کە بەشێک بووە لە ئیمپراتۆرییەتەکە.

بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ پۆمپای ڕۆمانییەکان توانیان لە ساڵی ٦٠پ. ز دەست بەسەر شارەکە دابگرن ئەمەش دوای ئابلوقەدان و گرتنی سەرچاوەی ئاوی شارەکە، پێترا لە ساڵی ١٠٦ ز بوو بە ھەرێمێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی و شاری پێتراش بوو بە پایتەختی ھەرێمەکە.[٢٢]

لە دوای ھاتنی ڕۆمانەکان پێترا شەپۆلێکی نوێی شارستانی بە خۆوە بینی مەڵبەندە بازرگانییەکەی گەشەسەندنی زیاتری بەخۆوە بینی، بووە مەڵبەندی بازرگانی ھیندستان و ڕۆم و عەرەبەکان و فارس، ڕۆمانییەکان دەستیان بە سەر سەرجەم ڕێگا بازرگانییەکان داگرت دەستیان کرد بە درووستکردنی تەلار و بازاڕ لەسەر شێوازی خۆیان، لە ناو دڵی شارەکە شانۆیەکی کراوەی پەیژەداریان درووستکرد، پەرستگای کۆشکی خاتوونیان سازکرد. ئەم کۆشکە تاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان لە سەر توانا و پایەی خۆی ماوە کە بازاڕێکیش لە پاڵی درووستکراوە. لە وێوە کاروانچییەکان چاویان بە یەکتر دەکەوت، مامەلەی خەنە و عەنبەر و عاج و کوتاڵیان دەکرد. پێترا بە گرنگی و شکۆمەندی مایەوە بۆ ماوەی دوو سەدە. بەڵام کەم کەمە گرنگی خۆی لە دەستدا ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆمانییەکان بیریان لە درووستکردنی شاری تر کردەوە لە ناوچەکە وەک شاری «تەدمور» لە باکوور. تەدمور توانی جێی پێترا بگرێتەوە بەوەی ڕێگای ئاسانتر و نزیکتر بوو، ڕۆمانەکانیش سەرباز و سووپایان لە ڕێگاکانی پێترا کەمکردەوە. پاشان ئاینی فەلەیی (کریستیان) ی بوو بە ئاینی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی، پێترا کاتیدرالی فەلەیی لێکرایەوە و زۆرینەی تەلارەکانیش گۆڕدران بۆ کڵێسا.[٢٠][٣٢] دواتر بێزەنتییەکان ھاتنە سەر حوکم، شارەکە جگە لە تەپۆڵکەیەک ھیچی تری لێ نەمایەوە. ئاینی فەلەیی تەنھا شت بوو لە پێترا مابوویەوە تاوەکوو سەدەی پێنجەمی زاینی.[٣٣]

چاخەکانی ناوەڕاست

ئەو خەڵکەی لە شارەکە مابوونەوە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون تا ھاتنی ئاینی ئیسلام لە ساڵی ٦٣٦ز، بەڵام لە ساڵانی ٧٤٦ و ٧٤٨ دوو بومەلەرزەی مەزن شارەکەی ھەژاند، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی شارەکە چۆڵ بکرێت لە خەڵکەکەی بە تەواوی. ناوی پێترا و دەوروپشتی لە بەڵگەنامەکانی ھێرشی خاچ پەرستان ھاتووە. کە ئاماژە بەوە دەکات ناوچەی دۆڵی موسا ناوچەیەکی تەڕ و شێدارە، مێرگ و کانیاوی ھەیە، ھەروەھا ئاماژە بە کلێسایەکی دێرین دەکەن لە کێوی ھاروون، لە ساڵی ١١٠٠خاچپەرستان ھێرشێکیان کردەسەر پێترا بە سووپایەک لە سەرباز و سوارچاک بە سەرکردایەتی پاشای فەرەنجی بەلەدوینی یەکەم. دوو قەڵای لە شوێنەکە درووستکرد.[٣٤] دواتر مەمالیکەکان مەزارگەیەکیان بۆ پێغەمبەر ھاروون درووستکرد لە پێترا لە سەر کێوێک کە بەرزییەکەی ١٣٥٣ مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە، لەگەڵ گرنگی دان بە مەزار و شوێنە پیرۆزەکانی بەڵام شارەکە بە قۆناغی سڕبوون دا ڕۆیشت لە ماوەی حوکمی عوسمانییەکاندا، تا دووبارە دۆزینەوەی لە ساڵی ١٨١٢ دا.

مێژووی ھاوچەرخ

لەگەڵ دەستپێکی گەشتی خۆڕھەڵاتناسان بۆ خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی نۆزدەھەم، پاشماوەکانی پێترا لە ساڵی ١٨١٢ دۆزرانەوە لە سەردەستی خۆڕھەڵاتناسی سویسری یوھان لۆدفیگ بێرکھارت، کە قوتابی زمانی عەرەبی و ئیسلامی بوو لە سووریا بە جلوبەرگی عەرەبی ھات و خۆی وەک موسڵمانێکی ھیندستان ناساند، وەھای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی قوربانی ھاتووە بۆ پێغەمبەر ھاروون؛ بەم جۆرە دانیشتوانی ناوچەکە ڕێنیشاندەری بوون بۆ شارە پەمەییەکە.[٣٥][٣٦] لە پەرتوکێک لە ژێڕ ناوی "گەشتەکانی سوریا و ماڵە پیڕۆزەکان " (١٨٢٨) وێنەی پێترای خستە سەر بەرگی پەرتوکەکەی.

پێترا گرنگی زیاتری پێدرا لە ڕووی کارگێرییەوە، لەگەڵ درووستبوونی میرنشینی خۆڕھەڵاتی ئوردەن (١٩٢١)، بە جۆرێک بەرێوەبەرایەتیکی ناحییەی بۆ دامەزرا لە دۆڵی موسا. لە ساڵی ١٩٧٣ یەکە کارگێرییەکەی بەرزکرایەوە لە ناحیەوە بۆ قەزا. لە ساڵی ٢٠٠١ ناوی قەزاکە لە قەزای دۆڵی موسا گۆڕدرا بۆ قەزای پێترا. بەڵام شاری دۆڵی موسا ھەروەک مەڵبەندی قەزایەکە مایەوە.[١٣]

بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە کەلتورییەکانی ئوردەن بە ھاوکاری کۆمەڵێک لە توێژەری خۆڕئاوایی ٢٢ کنە و ھەڵکۆڵینیان ئەنجامدا، لە ئاکامدا ھەردوو ناوچەی پێترا و بەیزا خۆیان نیشاندا.[٣٧] لە ساڵی ١٩٨٥ ەوە شاری پێترا لە ڕێزبەندی شوێنە مێژووییەکانی جیھاندایە لە ڕێکخراوی یوونێسکۆ، ئەمەش بەپێی پاراستنی شارەکە لە ڕووی سرووشتی و مێژوویی و جوگرافیدا، ھەموو بەشە مێژووییەکانی دەستنیشانکراوە ھەر لە سەردەمی ئەدۆمیەکان، یۆنانییەکان، نەبتیەکان، ڕۆمانەکان، بێزەنتییەکان، خاچپەرستان، مەمالیکییەکان.[٣٨] لەوساکەوە چەندین دەزگای کارگوزاریان دامەزراندووە، بەمەبەستی پاراستن و چاککردنەوەی شوێنەوارەکانی. وە لە ساڵی ١٩٩٢ لێژنەی نیشتمانی دامەزراوە بۆ پاراستنی پێترا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای زانست و تەکنەلۆژیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، گەلێک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوی نا حکومی ئامادەباشی خۆیان نیشان داوە بۆ ھاوکاریکردنی لێژنەکە. ژمارەی گەشتیارانی لە ساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ٩٠٠٠٠٠ گەشتیار، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی بۆ ١٫١٣میلیۆن گەشتیار بەرزبێتەوە لە ساڵێکدا ئەمەش بەپێی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی یوونێسکۆ.[٣٩]

لە ٧ی تەمموزی ٢٠٠٧، پێترا وەک یەکێک لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان تۆمار کرا،[٤٠] ئەمەش دوای بە دەست ھێنانی دەنگی تەواو، بەھۆی بانگەواز و پروپاگەندی تەواوی حکومەتی ئوردەنی لە ڕێگای ھاندانی خەڵک بەھۆی ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤژیۆنەکانی ئوردەن.[٤١][٤٢]

لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستەیەکی سەربەخۆ بۆ کارگێری و ئابوری پێترا دامەزرا، وەک بەشێک لە دەسەلاتی ھەرێمی پێترای گەشتیاری. کە ئامانج لێی پەرەسەندنی ھەرێمەکە بوو لە ڕووی گەشتیاری و ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە بوو، بە بەشداری توانای مرۆیی ناوەخۆیی ھەرێمەکە.[٤٣]

تەلارسازی

کاریگەرییە ئاشوورییەکان بە ڕوونی ھەستی پێدەکرێت لە شەقامە سەرەکییەکانی.

تەلاری نەبتیەکان بەگشتی و تەلارەکانی پێترا بە شێوەیەکی تایبەت زۆر لە ژێرکاریگەری ھونەری تەلارسازی میسری و ئاشوری و ئەگریکییەکاندا بوون. ئەم کاریگەرییەش لە کۆشک و مەزارگا و گۆڕە نەخشدارەکانی پاشاکانیان دەبینرێت، گۆڕەکان بە تاشەبەردی بڕدراو درووستکراون. نەبتیەکان گرنگی زۆریان بە گۆڕەکانین داوە، بە جۆرێک ویستویانە بە شێوەی ئەم جیھانە «ژیانەکەی تر» برازێننەوە بە کۆشک و نەخشی جوان بۆ مردوەکانیان، سەبارەت بە گۆڕی پاشاکانیان ئەوە نەبتیەکان زیاتر بەناوبانگ بووینە. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەندازیارانی نەبتی سەرجەم ھونەر و ئەندازەکانی شارستانییەتەکانی نزیکیان کۆکردۆتەوە و بە تامێکی پێترایانە دایان ڕشتۆتەوە. دەتوانی گەلێک لەم گۆڕانە ببینی لە شوێنە جیاجیاکانی بە تایبەت لە ڕێگای سەرەکی بەر لە گەیشتن بە سیق. لە گۆڕە ھەرە بەناوبانگەکانی: گۆڕەکانی «شکۆمەندان» و «گۆزە» و «دووھەیوان».[٤٤][٤٥][٤٦][٤٧][٤٨][٤٩]

تەلاری نەبتیەکان درووستکراوە بە ئامرازگەلێک کە لە ژینگەی ناوچەکە بەردەست بوون، لەگەڵ بەکارھێنانی نەحتکاری لە بەرد و لمی تەپۆڵکاوی ناوچەکە کە گۆڕ و خانوو و بازارەکانیان لێ درووستکردووە، ھەموو جۆرە بەردەکانیان بەکارھێناوە بەگشتی، بۆ نمونە لە بیابان بەردی بازلتی ڕەشیان ھێناوە لە گۆشە جیاوازەکانی تەلارەکان بەکاریان ھێناوە. یاخود لە زۆرینەی پەرستگا مەزنەکان ھونەری تەلارسازی قۆقزیان ئەفراندووە بێ ھەبوونی ستوون یان ڕاگرێک لە سەر خاکەکەی، ھەروەھا بنمیچی خانوو و کۆشکەکانی بە بەرد داڕێژراون دواتر چینێک قور یان خۆڵیان بە سەر داکردووە ئەمەش بۆ پێشگیری لە دزەکردنی ئاوی باران و فێنکی ژوورەکان لە گەرمای ھاویین.[٥٠][٥١][٥٢] سەبارەت بە کەرستە لاوەکییەکانیش، تەختەیان بەکارھێناوە بۆ ڕاگرتنی بنمیچ و دەرگا و پەنجەرەکان، ئەمەش بەھۆی ھەبوونی داری زۆر لە دۆڵی موسا و خودی پێترا. نەبتیەکان کارامە بوون لە درووستکردنی سوندەک و ستونی خانووەکان لە دار و تەختە، بەڵام بە ھۆی بومەلەرزەکان شوێنەوارێکی ئەوتۆیان لێ نەماوەتەوە جگە لە «کۆشکی خاتوون».[٥٣]

لە ڕوویەکی ترەوە، سیستەمی ئەندازەی ئاوەڕۆکانییەتی کە سیستەمێکی ناوازەی ناوچەکە بووە، بە جۆرێک ئاوی بارانی کۆکردۆتەوە و ئاوەڕۆی پیسیشی بردۆتە دەرەوەی شار، وەک مێرگێک ژیانی لەناو دڵی بیابان درووستکردبوو. سیستەمە ئاویەکەی بریتی بوو لە بەنداوێکی مەزن بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران دواتر لە ڕێگای کەناڵی بەردی مەرمەری ئاوەکەی گەیاندۆتە ھەموو گۆشەیەکی شارەکە.[٢٢]

نەخشەسازی شار

نەخشەسازی شارەکە لەگەڵ گرنگترین ژێڕخانەکانی .

کۆشک و تەلارەکان بە پێی نەخشەی گشتی شارەکە دروستکراون، شەقامی سەرەکی شارەکە لە ژێرکاریگەری تەلارسازی ڕۆمانی دروستکراون، دواتر "شەقامی یەکاد" لە ناوەڕاستی شار ڕەت دەبێت و شارەکە دەکات بە دوو لەتەوە، ئەندازیارانی بۆ ڕێکی شەقامەکان تاشەبەرد و کێوەکانیان تاشیوە لەگەڵ ھەبوونی ھەر دەروازەیەک بۆ ھەرشەقامێک، ئاوەڕۆشیان ھەبووە تاوەکو لەوەرزی زستان لافاو دروست نەبێ، بە جۆرێک جۆگەلە و زێرابەکانیان خستۆتە ژێڕ شەقامەکان. ھەموو شەقامەکانیش دەچوونەوە بەردەم گۆڕەپانی "خەزنە ".[٤٤]

شەقامی پەرستگاکان بە گرنگترین شەقامەکانی پێترا ھەژمار دەکرێت، ھەربۆیە ڕۆمانەکان لە دوای گرتنی شارەکە لە ساڵی ١٠٦ز سەرلەنوێ نۆژەنیان کردەوە. پانی شەقامەکە شەش مەترە، کۆشکەکانی سەر شەقامەکە لە کۆشکی یەک نھۆمی و دوو نھۆمی پێک ھاتبوون، لەبەشی چەپی شەقامەکە کۆمەلێک پەیژەبەند دروستکرابوون کە دەیان ڕوانییە گۆرەپانێکی کراوە بە ناوی «بازار»، لەم بازاڕە سەرجەم چاڵاکی و کارە بازرگانییەکانی لێ بەرێوە دەچوو. ھەروەھا بە دڵی شارەکەش دادەنرا، بازارێکی بە جۆش و خڕۆش بوو تاوەکو سەردەمی بێزەنتییەکان لە سەدەی پێنجەم و شەشەمی زاینی ھەر باوی ھەبوو.[٥٤]

ھەروەھا شەقامێکی تری گرنگی ھەبوو بەناوی "شەقامی نمایشەکان"، کەوتبووە نزیک گۆڕەپانی "خەزنە"، دواتر "سیق " دەستی پێدەکرد بە پانی پێچاوپێچ و جیاواز، لە "سیق" چەندین گۆڕی ڕازاوە و کەناڵی ئاوی سەرنج ڕاکێش ھەبوون لە بەر ئەوەی ھەردوو سەری کراوە بوو گەشتیار و بازرگانان وەک دەروازەیەکی شارەکە بەکاریان دەھێنا، لە سیق زۆرینەی بەگزادە و بازرگانان و دەولەمەندانی شار پیاسەیان تێدا دەکرد.[٥٥]

شوێنەوارە مێژووییەکانی ناو پێترا

تاوەکو ئێستا پتر لە ٣٠٠٠ شوێنەواری جۆربەجۆر لە پێترا دۆزراونەتەوە کە ٨٠٠ دانەیان بەردەستە بۆ نمایشی گەشتیاران لە گرنگترینیان:[٢٤][٥٦][٥٧]

سیق

سیق، بڕوانە کەناڵە ئاویەکانی کە لەتەنیشتەکانی ھەڵکۆلدراون.

ڕێگای سەرەکی و بەردەوامی پێترا بووە. بریتییە لە لەتبوونی بەردین بە درێژایی ١٢٠٠ مەتر و پانی ٣ بۆ ١٢ مەتر، بەرزییەکەی دەگاتە ٨٠ مەتر. بەشی زۆری خۆرسک و سرووشتە، بەڵام نەبتییەکان کاری نەخش و ھەڵکۆڵینیان بۆ کردووە، سیق لە گۆڕەپانی خەزنە کۆتایی دێت.

لە دەستپێکی شەقامی سیق گومەز و قەوسی دەروازەکەی شار بەدی دەکرێت، لەگەڵ ڕێڕەو و ئاوەڕۆکانی، کە جگە لە ئاوی باران ئاوی لە دۆڵی موسا و عەیون گواستۆتەوە بۆ شارەکە. ھەروەھا چەند بەنداوێکی لاوەکیشی ھەیە ئەمەش بۆ نەگەڕانەوەی ئاوی پیس بۆ شارەکە دروستیان کردووە، زەوی سیق بە بەردی گلکاری و نەخشدار داڕێژراوە کە بەشێکی زۆری تا ئەمڕۆ ماوەتەوە. لە تەنیشتەکانی سیق پەیکەری خواوەند و دروشمە پیرۆزەکان دانراون. ئەمەش بۆ پاراستنی ئاو بووە لە دەمی شەیتان، چونکە نەبتیەکان ئاویان لا پیرۆز بووە و چاودێریان کردووە.[٥٨][٥٩]

لە بەری چەپی سیق چەندین پەیکەر ھەن کە بە «پەیکەرەکانی ساپینۆس» ناسراون، ھۆکاری ناونانیان بەم ناوە بەھۆی ئەوەوە بوە کە بەشێوازی یۆنانی دروستکراون. کە ئاماژەیان پێدراوە ساپینۆس کوڕی ئەسکەندەری مەزن بووە، لە دەرعا ھاتووە و ئەم پەیکەرانەی دروستکردوە بۆ دژایەتی کردنی خواوەندی نەبتییەکان. لە نەخشە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانی تر وێنەی پیاوێکە پێشرەوی کاروانێک لە حوشترەکانی دەکا، چونکە نەبتییەکان بە بازرگانی بەناوبانگ بوون ھەر ئەمەش بۆتە ھۆی دەوڵەمەند بوونیان.[٥٨][٦٠][٦١]

خەزنە

خەزنە ئەگەر لەناو سیق ەوە تێی بڕوانی.

خەزنە تەلارێکە ھەڵکۆڵدراوە لە سەر ڕووی کێوێکی بەردین، بەناوبانگترین و گرنگترین شوێنەوارەکانی شاری پێترایە، نەبتییەکان دروستیانکردوە لە دەروازەی ناوەوەی پێترا بە جۆرێک ھەر گەشتیارێک سەردانی شارەکە بکات لە شەقامی سیقەوە ڕاستەوخۆ دێتە پێشی. خەزنە ناوێکە ھۆزە دەشتەکییەکانی ناوچەکە لێیان ناوە بەھۆی ھەبوونی نەخشی گۆزەیەکی گلکاری لە ترۆپکی تەلارەکە، کە پێیان وابووە پڕە لە زێڕ، بەڵام لە ڕاستیدا دروشمێکی شاھانەییە. خەزنە لە دوو نھۆم پێک ھاتووە و بە پانی ٢٥ مەتر و بەرزی ٣٩ مەتر. کاتێک لە سەدەی نۆزدەھەم دۆزرایەوە پتر لە سەدان ھەزار مەتر لە لمی کەوتبووە سەری و دایپۆشیبوو، نھۆمی یەکەمی شەش ستوونی نەخشداری ھەیە کە ھەیوانێکی تەختی لەسەر ڕاگیراوە بەرزی ھەر ستونێک لە نھۆمی یەکەم ١٢مەترە، بەڵام بەرزی شەش ستونەکەی نھۆمی دووەم ٩مەترە، قەبارەی گۆزەکەی سەرەوەشی ٣٬٥ مەترە.[٦٢][٦٣]

چەندین دیمەنی پان و پۆری ھەیە لە ناوچەوانەکەی لەگەڵ چەندین نەخشی ئەندازەیی میسری و ھیلینستی لەگەڵ نەخشەسازی نەبتییەکان. چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە لە بارەی دروستکردنی خەزنە، ھەندێک لە شوێنەوارناسان پێیان وایە بۆ پەرستگا دروستکراوە ھەندێکیشیان وای بۆ دەچن وەک کۆگای بەڵگەنامەکان بەکارھاتووە، بەڵام دوایین کاری کنە و پشکنینەکان ئەوە دەردەخەن کە گۆڕ بووە چونکە چەندین گۆڕی یەک خێزان دۆزراوەتەوە لە دامێنەکەی، لەکاتی ئێستا گەشتیاران دەتوانن گۆڕەکە ببینن کە تێلبەند کراوە، مێژوونووسان پێیان وایە ئەم تەلارە بۆ پاراستنی شکۆی مردووەکان دروستکراوە. ئێستا خەزنە وەک گلکۆیەک ھەژماردەکرێت، گلکۆی حارسی چوارەم کە لە سەدەی یەکەمی زایین حوکمی نەبتییەکانی کردووە.[٦٢]

بەشی ناوەوەی لە سێ سنگە بەرد پێک ھاتووە، دووانیان لە تەنیشتەکانییەتی یەکێکیش لە ناوەڕاست. دووانەکەی تەنیشت تەنھا چەند گۆڕێک بوون، بەڵام ئەوەی ناوەڕاست بەرز و کەلەگەتە و سێ گۆڕی لەژێر دروستکراوە بەرزی سنگەبەردەکە ١٢٬٥مەترە، کە سێ گاشەبەرد وەک پایە خراوەتە ژێڕی، لە بەشی دەرەوەی خەزنە لە تەنیشتەکانی چەندین کونی ئەندازەیی ھەیە، پێیان وایە ئەم کونانە وەک گیرە لە کاتی دروستکردنی بەکارھاتوون. لە بەشی ھەرەسەرەوەی خەزنە جۆگەیەکی ئاو دروستکراوە بە پانی ٩٠ سم، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی ئاوی باران بەکارھاتووە.[٥٩][٦٢][٦٤]

دێر

دێری پێترا.

یەکێکە لە تەلارە گرنگەکانی شاری پێترایە، مێژووی تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی سەدەی یەکەمی پێش زایین، تەلارێکە لە دوو نھۆم پێک ھاتووە، وایان بۆ دەچوو کە پەیکەرەکانی ناوی دەجولێنەوە، قەبارەکەی لە قەبارەی خەزنە گەورەترە پانییەکەی ٥٠ مەترە و بەرزیشی ٥٠ مەترە.[٦٥]

بۆچوون وایە بەشی پێشەوەی تەلارەکە کردراوە بە دێری قەشە باڵاکان لە ماوەی حوکمی بێزەنتییەکان لە وڵاتی شامدا، لە ژوورێکی نھۆمی یەکەم وێنەی دوو خاچ ھەڵکۆڵدراوە لە سەر گاشەبەردێکی مەزن بە جۆرێک لەکاتی کردنەوەی دەرگا دەیڕوانییە گۆرەپانەکەی بەردەمی تەلارەکە.[٥٩][٦٦]

شانۆی پێترا

شانۆی نەبتییەکان لە پێترا.

گەورەترین کاری بیناسازی شاری پێترایە، لە سەدەی یەکەمی زاینی لە شێوەی نیمچە بازنەیی دروستکراوە بە تیرەی ٩٥ مەتر، بەرزییەکەی ٢٣مەترە. لە سەر گاشەبەرد ھەڵکۆڵدراوە بەشی پێشەوەی لە شێوەی تەلار دایە، شانۆکەی لە توانای دایە ٦ تا ١٠ھەزار کەس لەخۆ بگرێت، شوێنەکانی دانیشتن پۆڵێن کراوە بۆ ٤٥ پۆڵ بە باری ستونی بۆ سێ بەش دابەشکراوە، بەشی خوارەوەی ١١پۆڵە، بەشی ناوەڕاستی ٣٤پۆڵە، بەشی سەرەوەی ١٠ پۆڵە، ھەموو پەیژەکانیش بۆ پێنج کۆمەڵە دابەش کراوە.[٦٧][٦٨]

گۆرەپانێکی ئۆرکسترایی لە ناوەندی سازکراوە لەگەڵ دوو ڕێڕەوی ھاتووچۆی بەشداربووان کە بنمیچ کراوە بە تاشەبەردی مەزن لە شێوەی ھۆیین، تەختی شانۆکەی لە سێ نھۆم پێک ھاتووە ھەر نھۆمێک بەھۆی ستوونی بەردین ڕاگیراون کە بنمیچ و ستوونەکان بە نەخش و نیگاری جۆربەجۆر ڕازاونەتەوە.

کۆشکی خاتوون

کۆشکی خاتوون یاخود کۆشکی کچەکە «کۆشکی کچی فیرعەون» پەرستگایەکی نەبتییەکان بوو لە سەدەی یەکەمی پێش زاین دروستکراوە. گرنگی ئەم تەلارە لە وەدایە کە تاکە تەلاری پێترایە دوای بومەلەرزەکانی پێتراش لە سەر پێی خۆی ماوەتەوە ئەمەش بە ھۆی کەرستەکانییەوەیەتی کە لە داری کاژ (سنۆبەر) دروستکراون، ھەرچەندە بومەلەرزەکە زۆر بەھێز بووە بەڵام تەلارەکە ھەر ماوەتەوە بۆیە خەڵک ھۆکارەکەی بۆ نزای فیرعەون دەگەڕێننەوە. کۆشکێکی گەورە کەوتبووە بەشی ڕاستی گۆڕەپانەکەی بەردەمی کە تایبەت بوو بۆ خێزانی شاھانەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی.[٦٩][٧٠]

ئەم پەرستگایە تایبەت بوو بۆ تەنھا یەک خواوەند، زۆرینەی مێژوونووسان پێیان وایە ھی خواوەند «لات» بووە، بۆچوونی تر ھەیە لە بارەی خواوەندی تر بەڵام شوێنەوارناسان پێیان وایە پەرستگای تایبەتی خواوەند «ئیزیس» ی میسری بووە.[٤٤]

دادگایەکە

باڵاخانەی دادگا یان گۆڕی گۆزەکان لە پێترا.

باڵاخانەیەکە کە چەندین ڕووی گرنگی ھەیە، یەکەم گۆڕی گۆزەکانە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە نیوەی سەدەی یەکەمی زایین، دووەم ئەم باڵاخانەیە ڕاستەوخۆ دەڕوانێتە شانۆی نەبتییەکان. پانی پێشەوەی ١٦ مەترە بە بەرزی ٢٦مەتر. پێک ھاتووە لە دوو نھۆم کە بە دیواری بەردیین دروستکراون بنمیچی قۆقزی ھەیە و ئاوێتەکراوە بە سنگەبەردی گۆڕەکان. ھەروەھا پەیژەی ھەیە تا بچیتە گۆرەپانەکەی سەری سەرەوی کە تایبەت کراوە بۆ ناشتنی گۆڕەکان، ڕووبەری گۆرەپانەکە ١٩مەتری چوارگۆشەیە. پێشتر بەشی خوارەوەشی گۆڕستان بوو بەڵام دواتر گۆڕدرا بە کڵێسا لەسەدەی پێنجەمی زاینی، ئەمەش لەدەستنووسێکی یۆنانی ماوەتەوە کە دەگەڕێتەوە ساڵی ٤٤٧ لە بەشی دواوەی دیوارەکە نووسراوەکە پاڕێزراوە.[٧١]

پەرستگای مەزن

پەرستگای مەزن لە پێترا.

گەورەترین تەلاری شاری پێترایە، ئەم پەرستگایە کەوتۆتە بەشی باشووری شەقامی «موعمەد»، تەلارەکە پێکدێت لە دەروازەیەک کە پەرستگاکە بە شەقامی سەرەکی دەبەستێتەوە ھەروەھا لە بەشی دواوەی گۆڕەپانێکی ھەیە لە تەنیشتەکانی باڵاخانەیەکی دوو نھۆمی نیمچە بازنەیی ھەیە کە لە بەردەمیان پەیژەی پان و فراوان ھەن گەشتیاران دەبات بەرەو گۆرەپانی سەرەوەی پەرستگاکە.[٧٢]

سەربڕخانەکە

ئەم باڵاخانەیە لە سەردەمی خاچپەرستان درووستکراوە تاوەکو ببێتە ئەلقەی نێوان قەڵای وەعیر و حەبیس. خۆی پێشتر ھەر سەربڕخانە بوو کە لە سەردمی ئەدۆمیەکان دروستکرابوو بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بۆ خواوەندەکانیان کە دواتر خاچپەرستان کردیانەوە شوێنی سەربڕینی دوژمنانیان، سەربڕخانەکە پەیژەیەکی بەرزی ھەیە کە وەک سەکۆیەکی ئاینی سوودی لێ دەبینرا، لەلایەن ھەموو خەڵکی دۆڵی مەحافر بەکاردەھات کە دەچوون ئاژەڵەکانیان لێ سەردەبڕی. تەلارەکە سێ ڕووی ھەیە لایەکی دەڕوانێتە دووسینگەبەردی مەزن کە ئاماژە بوون بۆ خواوەندەکانی نەبتییەکان. ڕووی دووەم دەروانێتە خۆڕئاوا لە دوو سەربرخانە پێک ھاتووە. ڕووی سێیەم دەڕوانێتە ناوەوەی شار.[٧٣]

شوێنەکانی تر

گۆڕە ھەڵکەندراوەکانی پاشایان لە چیاکان.
گۆری بنەماڵەکان، کاری وێرانکاری پێوە دیارە.

پێترا زۆر شوێنەواری جۆربەجۆری تری تێدایە کە ھەریەکەیان بۆ کاری جیاواز بەکاردێت، وەک گلکۆی سەربازی ڕۆمانی و ھۆڵی بۆنەکان کە لە نێوانیاندا گۆڕەپانێکی فراوان ھەیە. ھۆڵی بۆنەکان بەوە جیا دەکرێتەوە کە دیوارەکانی نەخشدارن و چەندین تابلۆی سەرنج ڕاکێش بە دیوارەکانی ھەڵکۆلدراون ھەرچی گڵکۆی سەربازی ڕۆمانییە سێ پەیکەری سەربازی ڕۆمانی لێ دانراوە.[٧٤]

پێترا گەلێک پەرستگای بچوکی ھەیە وەک پەرستگای باڵداری ڕەش، پەرستگای کێلگە، پەرستگای باڵداری ڕەش کەوتۆتە بەرامبەر کۆشکی خاتوون، پەرستگاکە ھەیوانێکی ھەیە کە ستوونێکی لەناوەڕاست دایە بە بەرزی ٩٬٥مەتر. چوونەناوەوەی لە ڕێگای دەروازەیەکی فراوانەوەیە بەرەو ھۆڵێکی گەورە لە شێوەی چوارگۆشە کە چەندین ستوونی تێدایە. ھەریەک لە ستوونەکان نەخشی باڵی ڕەشی لە سەر نەخشێندراوە ھەربۆیە ئەم ناوەیان لێناوە. زەویەکەی بە بەردی ڕەنگداری ڕەش و سپی داپۆشراوە دیوارەکانی وێنەی پەیکەربەندی سەری مرۆڤی لێ نەخشێندراوە. پەرستگاکە لە ساڵی ٣٦٣ز بە ھۆی بومەلەرزەوە وێران بوو.[٧٥] سەبارەت بە پەرستگای کێلگە، پەرستگایەکە کە بە بنمیچ و دیواری مەزن ناسراوە.[٧٦]

لە پاشماوە گلکۆکانی تر، گۆڕی قوچەک،[٧٧] گڵکۆی ئاوریشم،[٧٨] گڵکۆی سەکستۆس فلۆرینتینۆس،[٧٩] گۆڕی کۆشکەکان،[٨٠] گۆڕی کۆرنەسی،[٨١] گۆڕی ڕێنیسانس.[٨٢]

گۆڕەکان لەبەشی باشووری شارەکە

دانیشتوان

ئەفسەرێکی پاسەوانی، بە جلوبەرگی دەشتەکییەکانی ئوردەن .
دراوێکی برۆنزی نەبتی، نەخشی حارسی چوارەمی لەسەرە .

بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩ قەزای پێترا (شاری پێترا بەشێکە لەگەڵی) ژمارەی دانیشتوانی پێترا ٢٨٬٧٦٠ کەسە، زۆرینەیان لە ھۆزە دەشتەنییەکانن.[٨٣] لە سەدەی نۆزدەھەم لە ساتی دۆزینەوەی شارەکە ھۆزی لیاسینە لە ناوچەی مێژوویی پێترا نیشتەجێ بوون.[٨٤] ھەروەھا ھۆزی تر لە ماوەی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون، وەک ھۆزی "عەمارین " و "بەدول " کە لە ناو ئەشکەوتەکانی پێترا دەژیان تاوەکو ساڵی ١٩٨٥، دواتر حکومەتی ئوردەن خەڵکەکەی گواستەوە بۆ شارەدێی بەیزا کە لە دەرەوەی ناوچە شوێنەوارییەکەیە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر. ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کەس دەبێت، ھەر ھەموویان چەندین زمانی بیانی دەزانن بەھۆی تێکەڵیان لەگەڵ گەشتیاران، لەگەڵ ئەم زمان زانینەشیان زۆرینەیان نەخوێندەوارن.[٨٥][٨٦]

لە ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ ئاستی ڕۆشەنبیری خەڵکەکەیان بەرزکردەوە ئەمەش بەھۆی داواکاری یوونێسکۆ بۆ پاراستنی گەشتیاران، بە تایبەت دانیشتوانی پێترا و وادی ڕەم. ڕاھێنانیان پێکرا تاوەکو لە بواری گەشتیاری مرۆیی سوود وەربگرن بە جۆرێک کەلتور و توانا مرۆییەکانیان بۆ گەشتیاران نمایش بکەن، چونکە ھۆزە دەشتەکییەکانی ئوردەن زۆر بە پوختی پاڕێزگاریان لە کەلتور و داب و نەریتی باوانیان کردووە، وەک یاریکردن بە پەت و خلیسکانێی سەر لم و سەمای شەوانە و خواردنی بیابانی و بەخێوکردنی حوشتر و دروستکردنی ڕەشماڵ و ژەنینی مۆسیقا و ھۆنینەوەی ھۆنراوە و چیرۆکە سەرسورھێنەرەکانیان.[٨٧]

چاڵاکییە ئابوورییەکان

کانزای مس، ڕەگەزێکی بنەرەتی و گرنگی ئابووری نەبتییەکان بووە، خاکی پێترا بە ھەموو پان و پۆرییەوە ژێرەکەی پڕە لە کانزای مس ھەر لە کۆنەوە دەرھێنراوە بۆیە کۆنترین کانی مس لە جیھاندا لەم ناوچەیە دۆزراوەتەوە وەک کانەکانی دۆڵی فەنان و دۆڵی زانا. جگە لە پیشەسازی مس پێتراییەکان لە گڵکاری دەست ڕەنگینی بێ وێنەن، بە جۆرێک لە جیھان لە ڕێزبەندی پێشەوەن بۆیە پێیان دەڵێن «ھونەرمەندانی توێکڵی ھێلکە».[٣٨]

ھونەری نیگارکێشی بە لم، ناوبانگییەکی زۆریان پێی ھەیە خەڵکی پێترا.

نەبتییەکان لە کایەی بازرگانی سەرکەوتوو بوون، پێترا ناوەندێکی پشوودانی کاروانچیان بوو تا ھێرشی ئەسکەندەری مەزن (٣١٢)پ. ز، بەتێپەربوونی کات نەبتییەکان چاویان بڕییە کاری بەنکی و لە سکەدانی پارە و قەوارەی سەربەخۆ، ھەموو ئەمانە لە نەخش و نیگار و تەلارسازی پێترا ڕەنگی دابوویەوە.[٣٨]

دەفر و ئامرازی نەبتییەکان، بڕوانە نەخش و نیگارەکانی .

نەبتییەکان توانیان پەرە بە کشتوکاڵی دێمەکاری و دروێنەی ئاوی بدەن، ئەمەش بە ھۆی خۆ گونجاندنیان بە ژینگەی وشک و گەرم، بە جۆرێک تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پەیرەوی ھەمان جۆری کشتوکاڵی دەکەن.[٢٧][٣٨]

بەڵام ئێستا، پێترا بە گرنگترین شوێنی گەشتیاری جیھان ھەژمار دەکرێت، وە یەکێکە لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان بۆیە بووەتە کۆڵەکەیەکی گرنگی ئابووری ئوردەن. ئەمڕۆ پێترا بووەتە دڵی شارستانییەتی ئوردەن، شارەکە بووەتە مەڵبەندێکی گەورەی ھەلی کار بۆیە سەرجەم کرێکار و ھاوبەشگا ناوەخۆییەکانی ئوردەن ڕوو لە شارەکە دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە گەشتیارییەکانیان.[٨٨]

گەشتیاری

بەشی ناوەوەی میوانخانەی مۆفنپیک پێترا، یەکەم میوانخانەی شارەکە کەلەلایەن ھاوبەشگای زارە بۆ وەبەرھێنان دروستکراوە(١٩٩٦)، لەسەرشێوازی تەلارسازی ئیسلامی دروستکراوە.
یەکێک لە میوانخانەکانی دۆڵی موسا کە دەڕوانێتە شوێنەوارەکانی پێترا.

پێترا خاوەنی ژمارەیەکی زۆری میوانخانەیە، زۆرینەیان میوانخانەی پێنج ئەستێرەیین. ئەمەش بەھۆی زۆری ژمارەی گەشتیارانی. تەنھا لە ساڵی ١٩٩٩ نزیکەی ٤٨٠٬٠٠٠ گەشتیار ڕوویان لە شارەکە کردووە، کە چی لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی گەشتیارەکانی بۆ ٩٠٠٬٠٠٠ گەشتیار بەرزبۆتەوە. ئەم ژمارە زۆرە وایکردووە چەندین بازاڕی خۆڕھەڵاتی لە ناوچەکە بکرێتەوە. چونکە ئوردەن جگە لەپێترا، شارگەلی مێژوویی و گەشتیاری تری ھەیە وەک جەرش و عەجلۆن و مادەبا و کەرک و ئوم قەیس و وادی ڕەم.[٨٩][٩٠]

لە ئەپریلی ١٩٩٤ مۆزەخانەی پێترای نەبتی کرایەوە لە تەنیشت شاری پێترای مێژوویی، کە پێشتر مۆزەخانەی پێترا بوو لە ١٩٦٣دامەزرابوو.[٩١] مۆزەخانەکە نزیکەی ٦٠٠پارچە شوێنەواری ھەیە، لە سێ ھۆڵی گەورە نمایش کراون، ھۆڵی یەکەم باسی مێژوو و جیۆلۆجی نەبتییەکان دەکات، لەگەڵ پارچە شوێنەوارێک کە دەگەڕێتەوە سەردەمی بەردینی نوێ، بەڵام ھۆڵی دووەم ھەموو ئەم پارچانەی لێ نمایش کراوە کە لە کاری کنە و ھەڵکۆڵینەکان دۆزراونەتەوە بە پێی سەردەمی مێژووییان نمایش کراون ھەر لە سەردەمی بەردین تاوەکو سەدەی شەشەمی زاینی. ھەر لەم ھۆڵە باس لە بومەلەرزەکانی پێترا دەکرێت لەگەڵ کاروانە بازرگانییەکان، سەبارەت بە ھۆڵی سێیەم باس لە کاری گلکاری و سەردەمەکانی دەکات لەگەڵ پیشەسازی مسکاری و نیشاندانی پەیکەرە برۆنزییەکان و دەفر و گۆزە نەخشدارەکان لەگەڵ کەلوپەلی جوانکاری و پێداویستییەکانی ناو ماڵی نەبتییەکان.[٩٢]

لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدواوە پێترا میھرەجانێکی ساڵانە ئەنجام دەدات "میھرەجانی پێترای گەشتیاری ڕۆشەنبیری " بۆ ھاندانی گەشتیاری ناوەخۆیی و دەرەکی.[٩٣][٩٤][٩٥] ھەر لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی نۆبڵی جیھانی لەم شارە بەخشرایە کەسایەتییەکانی.[٩٦] دەسەلاتی ھەرێمی پێترا بە ھاوکاری دەستەی چاڵاککردنی گەشتیاری لە ٢٠١٢ چەندین بۆنە و یادی جۆر بەجۆری کردەوە بە بۆنەی تێپەربوونی ٢٠٠ساڵ بە سەر دۆزینەوەی شارەکە، کە مەبەست لێی ناساندنی ھاوڵاتیانی ناوەخۆ و دەرەکی ئوردەن بوو بۆ گرنگی کەرتی گەشتیاری و شاری پێترا بە تایبەتی تاوەکو پاڕێزگاری لە ناوە گەشتیارییەکەی بکات لە سەرنەخشەی گەشتیاری جیھانیدا.[٩٧]

گرنگی ئاینی

تابلۆیەکی دۆزراوە لە کڵێسایەکی بێزەنتی لە پێترا.
گڵکۆی پێغەمبەر ھارون لە پێترا .

پێترا گرنگییەکی مێژوویی ھەیە بۆ ھەرسێک ئاینە ئیبراھیمییەکان، جولەکەکان بە گرنگترین و پیڕۆزترین نھێنی مێژووییان دادەنێن کە "تابوت العھد"ە کە پێک ھاتووە لە دە ئامۆژگاری خوا بۆ پێغەمبەر موسا، جگە لە ھەبوونی دارگۆچانەکەی ھاروون لە پێترا، ھەروەھا ئارامگای پێغەمبەر ھاروون دەکەوێتە بەرزترین لوتکە شاخی پێترا بە بەرزی ١٣٥٣مەتر لە شارەکەوە کە مەملوکییەکان مزگەوتێکیان لە سەری دروستکردووە گومەزێکی بچوکی ھەیە.[٩٨] ھەندێک لە جولەکەکان پێیان وایە ئەوان شارەکەیان دروستکردوە، بەڵگەشیان بۆ ئەمە ئەوەیە کە دەڵێن تەورات ئاماژەی پێ کردووە بەوەی شارەکە لە لایەن نەوەکانی پێغەمبەر "نابوت" ی کوڕە گەورەی پێغەمبەر ئیسماعیل دروستکراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوی پێترای کۆن "سەلەع " بووە کە وشەیەکی عیبرییە بە واتای "بەرد" دێت، لە ژمارە سێی بەشی یەکەمی سورەتی عوبەدیا ھاتووە: " ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد، ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە، ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەیڵێیت :کێ دامدەگرێتە سەر زەوی ".[٩٩] کۆکن لە سەر ئەوەی لە تەورات بە پایتەختی "ئەدوم " ھاتووە، شارێکی تەنگەبەر ھەیە لە دۆڵی موسا بەناوی پێترا کە ناوێکی یۆنانییە بەواتای "بەرد" دێت.[١٠٠] ساڵانە جولەکەکان بە وریاییەوە سەردانی پێترا دەکەن ئەمەش دوای ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە.[١٠١]

لەلایەکی ترەوە، ناوی پێغەمبەر ھاروون ھاتووە لە پێترا ئەمەش لە بەڵگەنامەیەکی کڵێسای بێزەنتی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی زاینی بەناوی «دێری پێغەمبەرمان ھاروون»، ھەروەھا لە شارەکە گەلێک کڵێسای بێزەنتینی ھەن، گرنگترینیان کڵێسای سەرەکی پێترایە، کە پێشتر دادگا بوو گۆڕدرا بە کڵێسا لە ٤٤٦ز. کڵێسایەکە لە سێ ھەیوانی گەورە پێک ھاتووە لەگەڵ گۆڕەپانێک و قوللەیەک لەبەشی خۆڕئاوای لەگەڵ ھەبوونی چەندین ژوور.[١٠٢]

جگە لەوەی موسڵمانانی ناوچەکە ساڵانە سەردانی مەزارگەی ھاروون پێغەمبەر دەکەن بە تایبەت دانیشتوانی دۆڵی موسا، لە ساڵی ١٢٧٦ ز نووسەر زاھیر پیپرس سەردانی گڵکۆکەی پێغەمبەر ھاروونی کردوە کە دەڵێت ھیچ بنمیچێک یان مزگەوتێکی لێ نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین مزگەوتێکی بچوک دروستکراوە لە سەر دەروازەکەی نووسراوە ئەم مزگەوتە لە سەردەمی سولتان مەلیک ناسر محەممەد بن قەلاوون نۆژەنکراوەتەوە. لە ساڵی ١٨١٢گەریدەی سویسری بێرکھارت سەردانی پێترای کردووە و سەردانی گڵکۆکەشی کردووە و چووە قوربانی لێ داوە تا بەھۆیەوە بتوانێت بچێتە پێترا.[١٠٣][١٠٤] کاتێک لە سیقەوە دەچێتە ناو شارەکە سەرسورمان دەبێت لە جوانی شارەکە.

پێترا لە ھونەردا

تابلۆیەکی دەیڤد ڕۆبەرتس لەبارەی دانیشتوانی پێتراوە ١٨٣٩.

کۆمەڵگەی خۆڕئاوایی زانیاریان ھەبووە لە سەر پێترا تەنھا لە ڕێگای چیرۆکەکانی جۆن ولیام بەرگن بە دەست ھێناوە، کە بە "شارێکی پەمەیی کۆن ھێندەی کۆنی گەردوون "باس دەکات، بەڵام خۆشی ھەرگیز نەیتوانی سەردانی شارەکە بکات. بەڵام لە سەر خەیاڵی وێنەکانی نیگارکێشی ئوسکوتلەندی دەیڤد ڕۆبرتس لە بارەی پێترا و دۆڵی موسا باسیانی کردووە کە لە ١٨٣٩ سەردانی شارەکەی کردووە و زیاتر لە بیست تابڵۆی لەبارەی پێترا کێشاوە ھەموو تابلۆکانی لە پەرتوکە بەناوبانگەکەی"میسر و سوریا و ئیسرائیل " بڵاوکردۆتەوە لە ١٨٣٩.[١٠٥] لە ڕاستیدا تاوەکو جەنگی جیھانی یەکەم، ھیچ یەک لە ئەورووپییەکان نەیاتوانیوە سەردانی شارەکە بکەن، مەگەر کەسانێک بە ڕێگای مەترسیدار و جیاواز نەبێت. پێترا زۆر وێنەی ھەیە کە سەردەمەکانیان دەگەڕێتەوە سەدەی نۆزدەھەم. ئەمەش گرنگی شارەکە نیشان دەدات لای ئەورووپییەکان لەو ساتەدا، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٣٠ ناوی پێترا چووە سەر نەخشە، کە نەخشەکەی گەریدە لابودی بوو وێنەیەکی لەسەر شوێنەکە دانابوو کە وێنەکە ڤریت کێشابووی لە ١٨٣٠.

لە ساڵی ١٨٦٨ کۆمەڵێک نیگارکێشی فەرەنسی بە کۆمەڵ سەردانی بیابانی سینا و فەیووم و پێترایان کرد، بەڵام بەداخەوە باران بەرھەمەکانی پێ نەھێشتن.[١٠٦] نیگارکێشی بەلژیکی تانتان (Tintin) پەرتوکێکی وێنەیی لە بارەی پێترا بڵاوکردەوە، بەڵام ئێستا ھیچ دانەیەکی نەدۆزراوەتەوە.

ھەروەھا زۆر شانۆگەری لە بارەی پێترا لە ئوردەن سازکراوە، گرنگترینیان "شانۆگەری پێترا " کە "ئەخوان ڕەحبانی " کاری دەرھێنانی بۆ کردووە و "فەیرۆز" گۆرانی بۆ خوێندووە.[١٠٧][١٠٨]

پێترا شوێنی وێنەگرتنی زۆر فیلمی جیھانی و ئەمریکی بووە وەک: ئیندیانە جۆنز و دوایین زبارە (Indiana Jones and the Last Crusade) و سۆز لە بیابان (Passion in the Desert) و گۆڕدراوەکان (Transformers)، و چەندەھای تر.[١٠٩][١١٠]

شارە دەستە خوشکەکانی

پێشانگا

ئەمانەش ببینە

بەستەرە دەرەکییەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ "Management of Petra". Petra National Trust. Archived from the original on 19 April 2015. Retrieved 14 April 2015.
  2. ^ Browning, Iain (1973, 1982), Petra, Chatto & Windus, London, p. 15, ISBN 0-7011-2622-1
  3. ^ وزارة التربية الأردنية تعدل اسم البتراء في المناهج | السوسنة ٢١ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ برنامج التراث الأوروبي المتوسطي - ميد ميم ١١ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "البتراء الوجهة السياحية والإرث التاريخي الخالد | KhaleejEsque.com". Archived from the original on 29ی Mayی 2016. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ Seeger, Josh (1996). Retrieving the Past: Essays on Archaeological Research and Methodolog. Eisenbrauns. ISBN 978-1-57506-012-5.
  7. ^ Mish, Frederick C., Editor in Chief. "Petra". Webster’s Ninth New Collegiate Dictionary. 9th ed. Springfield, Massachusetts: ميريام وبستر Inc., 1985. ISBN 0-87779-508-8.
  8. ^ البتراء | مركز التراث العالمي ٨ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ UNESCO advisory body evaluation (PDF). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 11 أغسطس 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 2011-12-05.
  10. ^ Major Attractions: Petra, Jordan tourism board 04 تشرینی دووەمی 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ البترا.. وجهة سياحية لقادة وزعماء العالم | سلطة إقليم البترا ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "البتراء "قِبلة الباحثين" عن الجمال تحتفل بالمليون زائر | الجزيرة". Archived from the original on 11ی Decemberی 2019. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  13. ^ ئ ا لمحة تاريخية عن نشأة المركز الإداري للبتراء | سلطة إقليم البترا ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "البتراء في الأردن.. الأسطورة بين يديك | موسوعة المسافر". Archived from the original on 3ی Aprilی 2017. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  15. ^ "عوامل الطبيعية تحول صخور البتراء إلى قطع فنية | جريدة الدستور". Archived from the original on 28ی Mayی 2015. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  16. ^ ئ ا البترا .. خصائص جيولوجية تشكل نمطاً سياحياً يثري تجربة الزوار | سلطة إقليم البترا ٣٠ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ دراسة: الجيولوجي هشام الزيود، والمهندسة ناهد الخلايفة، والجيولوجية رابعة الفرجات | سلطة إقليم البترا وسلطة المصادر الطبيعية
  18. ^ قائمة نباتات الأردن ٣ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ البتراء، التاريخ والثقافة | هيئة تنشيط السياحة الأردنية ٣ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ ئ ا ب تاريخ البتراء وتدمر | الشندغة ١٠ی ئازاری ٢٠١٧. لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ تاريخ الأنباط في البتراء ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ ئ ا ب المدينة الوردية | سلطة منطقة العقبة ١٨ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ البتراء: عاصمة الأبجدية العربية في الثورة الأولى للاتصال والمعلوماتية، أ.د. عصام سليمان الموسى، جامعة الشرق الأوسط، عمّان | بيت الأنباط ٣ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ ئ ا 3197 موقعا اثريا مكتشفا في البتراء وحوالي 10 آلاف موقع آخر غير مكتشف | صحفي ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ تقنيات الخط العربي وأشكاله الجمالية، عدنان حسين أحمد | الحوار المتمدن ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ The Peoples of the West, Yu Huan ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ ئ ا "ألف عام شاهدة على وحدة المـشرق العربي، البتراء: مدينة الحرف العربي وميلاد الهوية الثقافية | الحقيقة السورية". Archived from the original on 14ی Decemberی 2013. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  28. ^ The Bedouin Tribes of Petra Photographs: 1986-2003 ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ Nelson Glueck (1959). Rivers in the Desert. HUC.
  30. ^ A Brief History of Petra | Petra Great Temple ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ كتاب: مدخل إلى تاريخ وحضارة البترا، زياد السلامين، عمّان، 2010 15 کانوونی یەکەمی 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ Reid, Sara Karz (2006). The Small Temple. Piscataway, NJ: Gorgias Press. "Reid explores the nature of the small temple at Petra and concludes it is from the Roman era."
  33. ^ "انتشار المسيحية في البتراء | أبونا". Archived from the original on 20ی Juneی 2016. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  34. ^ فوشيه الشارتري.. أول مؤرخ أوروبي يزور البترا | جريدة الرأي ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ القدس العربي ١٢ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ تحقيق مجلة ديرشبيغل الألمانية: "البتراء" مدينة مفقودة في الرمال … الكشف عن أسرار البتراء | القوة الثالثة ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ التنقيبات الأثرية في البتراء ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ ئ ا ب پ البتراء حجر الزاوية في صناعة السياحة في الأردن | مجلة الشرق الأوسط السياحية ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "مخطط البتراء الشمولي الإستراتيجي" (PDF). Archived from the original (PDF) on 24ی Septemberی 2015. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  40. ^ البتراء - المدينة الوردية ثاني عجائب الدنيا | جريدة البيان ٨ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ "وكالة الأنباء الأردنية". Archived from the original on 9ی Julyی 2020. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  42. ^ البتراء أحد عجائب الدنيا السبع ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  43. ^ الموقع الرسمي لسلطة إقليم البترا التنموي السياحي ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ ئ ا ب الأنباط تاريخ وحضارة، الجزء 8، الفصل 2، عزام أبو الحمام | دنيا الرأي ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ Strabo ,16:4.20
  46. ^ يونس شديفات، 1994 ،61
  47. ^ محمد خطاطبة، 2006،107
  48. ^ محمد خطاطبة، 2006، 166
  49. ^ رائعة مدينة البتراء: القيمة المعمارية والأنشائية، د. شاهر ربابعة، قسم هندسة العمارة، الجامعة الهاشمية 14 کانوونی یەکەمی 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ Negev,1988, 122m126
  51. ^ Paradise, T. R. (2011). “Architecture and Deterioration in Petra: Issues, trends and warnings“ in Archaeological Heritage at Petra: Drive to Development or Destruction?”
  52. ^ Paradise, T. R. (2005). “Weathering of sandstone architecture in Petra, Jordan: influences and rates” in GSA Special Paper 390: Stone Decay in the Architectural Environment: 39–49.
  53. ^ The Architecture of Petra,1990,Newyork-oxford Mckenize.,Judith
  54. ^ نبذة تاريخية عن الشارع المعمد في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  55. ^ نبذة تاريخية عن شارع الواجهات في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ هناك الكثير مما يمكنك رؤيته في البتراء | سلطة العقبة 19 کانوونی یەکەمی 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  57. ^ Petra, Jordan |AtlasTours.com ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  58. ^ ئ ا نبذة عن السيق في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ ئ ا ب وكالة الأنباء الأردنية ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  60. ^ The mile walk down the Siq to the Treasury at Petra (Jordan) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  61. ^ "ارث حضاري للعرب الانباط:البتراء قبلة الزوار من مختلف انحاء المعمورة | جريدة الدستور". Archived from the original on 14ی Decemberی 2013. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  62. ^ ئ ا ب نبذة تاريخية عن الخزنة في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  63. ^ 200 عام على اكتشاف العالم للبتراء | إصلاح نيوز ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  64. ^ الكنز: خزنة البتراء حلم ولون غيوم | جريدة الغد ٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  65. ^ الدير في البتراء | الحكواتي
  66. ^ نبذة تاريخية عن الدير في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  67. ^ نبذة تاريخية عن المسرح النبطي في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  68. ^ البتراء المدينة الوردية | المصطبة ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  69. ^ "يحتوي على كافة التفاصيل الفنية والزخرفية: اكتشاف رأس تمثال رخامي في البتراء | جريدة الدستور". Archived from the original on 1ی Octoberی 2015. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  70. ^ نبذة تاريخية عن قصر البنت | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  71. ^ نبذة عن قبر الجرة (المحكمة) في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  72. ^ نبذة تاريخية عن المعبد الكبير في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  73. ^ نبذة تاريخية عن المذبح في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  74. ^ ضريح الجندي الروماني وقاعة الاحتفالات الجنائزية في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  75. ^ نبذة تاريخية عن معبد الأسود المجنحة في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  76. ^ نبذة تاريخية عن معبد البستان في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  77. ^ نبذة تاريخية عن قبر المسلات في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  78. ^ نبذة تاريخية عن مدفن الحرير في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  79. ^ نبذة تاريخية عن مدفن سكستوس فلورنتينوس في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  80. ^ نبذة تاريخية عن قبر القصر في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  81. ^ نبذة تاريخية عن القبر الكورنثي في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  82. ^ نبذة تاريخية عن قبر رينيسانس في البتراء | VisitPetra.com ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  83. ^ عدد سكان لواء البتراء في 2009 | دائرة الإحصاءات العامة ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  84. ^ بيركهارت والبتراء | سرايا ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  85. ^ البيضاء.. تفاخر بتراث عريق وفندق بمليون نجمة | عمان نت 24 کانوونی دووەمی 2018 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  86. ^ أميّون يتحدثون لغات العالم | الوكيل ٢٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  87. ^ المجال الثقافي لبدو البتراء ووادي الرام 06 کانوونی دووەمی 2014 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  88. ^ دراسة للوكالة اليابانية للتعاون الدولي، تقييم المناطق السياحية في الأردن، عام 1998
  89. ^ واقع السياحة في الوطن العربي مع التركيز على الأردن، د. حربي موسى عريقات و د. سعدون مهدي الساقي، جامعة الإسراء، عمّان، 2004. ٦ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  90. ^ ڕاپۆرتەکانی دەستەی گەشت و گوزاری ئوردەن، ٢٠٠٢
  91. ^ متحف البتراء القديم | وزارة الثقافة الأردنية ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  92. ^ متحف البتراء النبطي | وزارة الثقافة الأردنية ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  93. ^ إعلان بدء فعاليات مهرجان البتراء الخامس | عين ٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  94. ^ مهرجان البتراء الخامس مزيج بين الفن والتراث | رؤيا ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  95. ^ مهرجان البتراء السياحي | جريدة الرأي ٢٨ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  96. ^ مؤتمر البتراء للحائزين على جائزة نوبل | موقع الملك عبدالله الثاني ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  97. ^ سلطة إقليم البترا ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  98. ^ "البتراء والنبوءات التوراتية، أيوب غنيمات | الحقيقة الدولية". Archived from the original on 26ی Aprilی 2020. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  99. ^ إرميا 49: 16
  100. ^ سالع - الكتاب المقدس والقطمارس ٢ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  101. ^ استياء من زيارة مستوطنين يهود لقبر هارون في البتراء | زاد الأردن ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  102. ^ نبذة تاريخية عن كنائس البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  103. ^ مقام النبي هارون | سلط إقليم البتراء التنموي السياحي ٩ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  104. ^ أهلا بك في البتراء | دليل فنادق الأردن ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  105. ^ Christian Augé et Jean-Marie Dentzer, Pétra, la cité des caravanes, page 23.
  106. ^ Christian Augé et Jean-Marie Dentzer, Pétra, la cité des caravanes, page 21.
  107. ^ أغاني مسرحية بترا للأخوين رحباني ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  108. ^ "«صدى الصحراء» .. مسرحية تتغنى بأمجاد البتراء وحكايتها عبر الزمن | جريدة الدستور". Archived from the original on 15ی Decemberی 2013. Retrieved 16ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  109. ^ Les versants secrets de Pétra, L'Express, 10 ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  110. ^ قطاع إنتاج الأفلام.. روج البترا ويعاني التحديات | رصين ٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.