ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بیزەنتییەکانەوە ڕەوانە کراوە)
ئیمپراتۆریەتیی بێزەنتی لە ساڵی ٤٧٦ی زایینی

ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی یان ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژھەڵات (بە یۆنانی: Βασιλεία τῶν Ρωμαίων)، ئیمپراتۆرییەکی مێژووییە و پایتەختەکەی قوستەنتینە (بیزەنتە) بوو، بە فەرمی پێی ئەوترا «ئیمپراتۆریەتی ڕۆمیی ڕۆژھەڵات»، وشەی «بیزانس-بیزەنتی» لەلایەن مێژوونووسی ئەڵمانی «ھیرۆنیمۆس وۆڵف» دانرا لە ساڵی ١٥٥٧ و فەڕەنسییەکان بڵاویان کردەوە لە سەدەی ١٨دا وەک ئاماژەدان بە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژھەڵاتی، ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی زیاتر لە ١١ سەدە بەردەوام بوو ھەتا لە ساڵی ١٤٥٣ز لەسەر دەستی سوڵتان محەممەد فاتیحی عوسمانی فەتحی قوستەنتینیە کرا و بەمەش ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی کۆتایی پێھات.


ئیمپراتۆرییەتی بێزەنتی ڕێگەی کاروانە بازرگانییەکانی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا بوو، لە پێش مردنی ئیمپراتۆر «تیۆدیسیۆس» لەکاتی دابەشبوونی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیدا ناوچەکانی ئەنادۆڵی لە ئاسیا ئەگرتەوە لەگەڵ یۆنان و دوورگەکانی دەریای ئیجە و ئەرمەنستان و ئاسیای بچووک و سووریا و میسڕ و برقە، و کاتێک ئیمپراتۆر «جەستنیان» تەختی گرتە دەست، دەستی کرد بە یەکخستنەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی گەورە جارێکی تر، لە نزیکەی سی ساڵدا توانی باکووری ئەفریقا و باشووری ئیسپانیا و ھەرێمی دلماشیا و ئیتاڵیا بگرێت ھاوکات دەستی گرت بەسەر دوورگەکانی دەریای ناویندا و بەوەش دەریای ناوین جارێکی تر بوویەوە بە دەریایەکی ڕۆمیی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]