نژیاروانی
Jump to navigation
Jump to search
کینکاکوو-جی نموونەیەکە لە نژیاروانیی ئاسیایی لە وڵاتی ژاپۆندا
باوھاوس نموونەیەکە لە نژیاروانیی نوێ لە وڵاتی ئاڵمانیادا
نژیاروانی یان تەلارسازی یان بیناسازی (بە لاتین: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن.[١]
نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە.
نژیاروانی ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک بە سەر سێ خاڵەوە وەستاوە:
- فەرھەنگی خەڵکی
- ئابووری کۆمەڵ
- سروشتی دەوروبەر و ژینگە
جۆرەکانی ناسراوی نژیاروانی[دەستکاری]
- نژیاروانیی کۆن: کە لە بەر لە دایک بوونی مەسیح باو بوە.
- نژیاروانیی ئاسیایی: کە لە وڵاتە ئاسیاییەکان وەکوو چین، ژاپۆن و ھیندستاندا باوە.
- نژیاروانیی ئیسلامی: کە لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا وەکوو ئێران، ئیسپانیا، تورکیا و ھیندستاندا باو بوە.
- نژیاروانیی ڕێنیسانس: کە لە لە دوای ڕێنیسانس باو بوو.
- نژیاروانیی نوێ: کە ئەمڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتانی دنیادا باوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی (ئینگلیسی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١.