نەبتییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەبتیەکان میللەتێک بوون کە لە باکووری کەنداوی عەقەبە و باکووری خۆڕھەڵاتی نیمچە دوورگەی سینا و باشووری خۆڕھەڵاتی ئیسرائیل دەژیان.

خەزانە لە پێترا -ئوردەن.

ھەڵکەوتنیان[دەستکاری]

ناوچەی نەبتیەکان کەوتۆتە باشووری ئوردەن، ھاوسنوور بوون لەگەڵ نیمچە دوورگەی عەرەبی لەباشوور وە لە باکووریش لەگەڵ کەنعانیەکان ھاوسنوور بوون لەسەدەی شەشەمی بەر لە زایین یەکیان گرت، نەبتیەکان بە زمانی ئارامی دەدوان، پەیوەندی پتەویان ھەبوو لەگەڵ عەرەبەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی، پاشماوەکانیان لەشاری پێترا لە ئوردەن ماوەتەوە. نەبتیەکان لە ھونەری تەلارسازی و ئاوەڕۆدا دەست ڕەنگین بوون لە پێترا ئەم بەھرەیان بەدی دەکرێت وەک درووستکردنی بەنداو و ئاوەڕۆکانیان، ناوی نەبتیەکان لەلای ئاشووریەکان تۆمارکراوە کە لەسەدەی چوارەمی پێش زایین ئاشوورپانیباڵ لەچوارچێوەی ئیمپراتۆریەتەکەی نیمچە سەربەخۆییەکیان پێ دەدات بۆ کاری بازرگانی و کارگێری. بەتایبەت لەسەردەمی پاشا حارسی سێیەم لە ساڵی ٨٥ پێش زایین، کە توانی سنوورەکانی فراوان بکات و بگات بە کەناراوەکانی دەریای سوور. ڕۆمانەکان لە دوو ھێرشی سەربازیدا شکستیان خوارد.

نەبتیەکان لەسەر باج و سەرانەی کاروانە بازرگانیەکان دەژیان کە بەھۆی ھەڵکەوتەی شارەکەیان کەوتبووە سەر ڕێگا بازرگانیەکانی ئەوکات.

عەبدە لە ئیسرائیل.

شاڵاوی وڵاتانی دراوسێ[دەستکاری]

نەبتیەکان بەدرێژایی مێژوویان وەک بەشێکی کارگێری لەژێردەستی ئیمپراتۆریەتە گەورەکان بوون وەک ئاشووریەکان و ھەخامەنشینیەکان و سلوکی و بێزەنتی و ڕۆمانەکان بوون، بەڵام بەھۆی زیرەکیان ھیچ کاتێک وەک ژێڕ دەستە ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ نەکراوە.

دێرێکی نەبتیەکان لە پێترا ئوردەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • آذرنوش، آذرتاش، راه‌های نفوذ فارسی در فرهنگ و زبان عرب جاهلی، چاپ سوم. تهران: انتشارات توس، ١٣٨٨. شابک ٣-٤٣٦-٣١٥-٩٦٤-٩٧٨