کەنداوی عەقەبە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 27°57′N 34°36′E / 27.950°N 34.600°E / 27.950; 34.600

بیابانی سینا و کەنداوی عەقەبە (لە لی ڕاست) و کەنداوی سوێز (لە لای چەپ)، وێنەکە لە لایەن کەشتی ئاسمانی ئێس تی ئێس - ٤٠ گیراوە.


کەنداوی عەقەبە کەنداو ێکی گەورەیە لە دەریای سوور دا، ھەڵکەوتووە لە ڕۆژھەڵاتی بیابانی سینا و ڕۆژاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئیسرائیل، میسر و ئەردەن.

ھەروەکوو کەنارەکانی دەریای سوور، کەنداوی عەقەبەش ێەکەێکە لە شوێنە گرینگەکان بۆ مەلەوانی لە جیھان دا. ئاوەکانی کەنداوی عەقەبە لە ڕووی مەرجانی دەریایی دەوڵەمەندە و چۆراوچۆری گیاندارە ئاوییەکان تیایدا زۆرە. لە چەند شوێنێکی ئەم دەریایە ھەر بە ئەنقەست کەشتییان نوقمی ئاو کردووە بۆ ئەوەی ببێتە شوینێکی گونچاو بۆ گەشە و ژیانی مەرجان و گیاندارە ئاوییەکانی تر.

جوگرافیا[دەستکاری]

زۆربەی قووڵی ئەم کەنداوە لە ناوەندی و نزیک بە ١٨٥٠ مەترە. کەنداوی سوێز پانییەکەی زۆر زیاترە لە کەنداوی عەقەبە بەڵام قووڵترین شوێنی تەنیا ١٠٠ مەترە.کەنداوی عەقەبە لە باکووری تەنگاوی تیران تا خاڵی باشووری، واتا شوێنی بەیەک گەیشتنی ئیسرائیل، میسر و ئەردەن، ١٦٠ کیلۆمەترە. ئەم کەنداوە لەپانترین خاڵی خۆیدا، ٢٤ کیلۆمەتر پانە.

شارەکان[دەستکاری]

لە کۆتایی باکووری ئەم کەنداوە سێ شاری گرینگ بوونیان ھەیە: تابا لە میسر، ئیلات لە ئیسرائیل و عەقەبە لە ئەردەن. ئەم سێ شارە بەندەری بازرگانی گرینگ و شوێنی گەشتیاری سەرنجڕاکێشی لێیە. لەناوچەکانی باشوور و خوارتری کەنداو حەقل گەورەترین شاری سعودییە لە کەناری کەندای عەقەبە دا. لە لای بیابانی سینا دا شەرم ئەلشەیخ و دەھب شارە سەرەکییەکان پێک دێنن.

گەورەترین ناوەندی شاری لە کەنارەکانی کەنداوی عەقەبە دا شاری عەقەبەی ئەردەنە کە دانیشتووانەکەی ١٠٨ ھەزار کەسە(٢٠٠٩)، دوای ئە شاری ئیلاتی ئیسرائیلە کە لەسەرژمێری ٢٠٠٩ دا ٤٨ ھەزار کەس دانیشتووانی ھەبووە.




سەرچاوەکان[دەستکاری]