بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk3

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپیدیا:دەستپێک/سەرپەڕە2

ویکیپیدیا چییە؟

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٤٩ وتار و ١٩٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

وتاری ھەڵبژێردراو

محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی: أَبُو الْقَاسِم ﷴ بْن عَبْدﷲ بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم؛ لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢) پێغەمبەریێکی عەرەبی (مستعرب)ە مستعرب واتە عەرەب کراو،پێغەمبەری ئیسلامە و کەسایەتییەکە کە موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن کە بۆ ھەموو مرۆڤەکان ھاتووە ھەتا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و خواپەرستی لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم. شوێنکەوتووانی لەو باوەڕەدان کە باشترین دروستکراوەی خوایە و پێشەوای مرۆڤە و لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت». ئەم سڵاوناردنە لە قورئان و سوننەتدا ھاتووە و وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. موسڵمانان وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەڕتووکەکانی ژیننامە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا. لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی لە دایکبووە، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.

لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
لە ھەواڵەکاندا
بەشار ئەسەد لە ئایاری ٢٠٢٤
بەشار ئەسەد لە ئایاری ٢٠٢٤
ئەمڕۆ لە مێژوودا
ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی ساڵی زایینییە (ڕۆژژمێری گریگۆری).

زیاتر لەم ڕۆژەدا »


وێنەی ھەڵبژێردراو
دیمەنی گوندێکی بچووک، ھیندستان.
بەشداری لە ویکیپیدیا
چۆن بەشداری بکەم؟
فێرکاریی ویکیپیدیای کوردی بە فیلم

ویکیپیدیا دەستەی نووسەرانی نییە و ھەموو کەسێک دەتوانێت پەرە بە بابەتەکانی بدات. بەشداری کردن ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیا و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بەڵام بۆ بەرگری لە خراپکاری پەیڕەوی سیاسەتەکان و ڕێساکان دەکرێت. بۆ دەستپێکردن ببە بە ئەندام و ئەمانە ببینە:

پاشان:

ئەگەر کێشەیەکت ھەیە سەردانی ئەمانە بکە:

کۆمەڵگای ویکیپیدیا
شارەزایان

کۆمەڵگای ویکیپیدیا، بەشداربووانی تێکۆشەر و خۆبەخشن کە لە پەرەپێدان و لە ڕێساکانی ویکیپیدیادا شارەزان.

پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

وتارە نوێکان
دوایین دەستکارییەکان
ئامارەکانی ویکیپیدیا
ئامارەکان
٧٣٬٢٤٩
وتار
١٩٧
ئەندامی چالاک
٦٦٬٢٤١
ئەندام
٢٤٠٬٤٠٣
پەڕە
١٬٣٨٤٬٢٧٣
بەشداری