ویکیپیدیا:خراپکاری

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەرجۆرە دەستکاری وەک زیادکردن، لابردن یا تێکەڵ کردن بە مەبەستی سووککردنی ویکیپیدیا بێت، یا لەئەنجامدا ئەوە بێتە ئاڕا، خراپکاری لە قەڵەم دەدرێت. لەگەڵ خراپکاری ڕێکەوتن ناکرێت و نابێ بکرێت. زۆرترین شێوەکانی خراپکاری ئەمانەن: زیادکردنی قسەی سووک، بەتاڵکردنی پەڕە و دادانی دەقێ بێ مانا.

ھەرجۆرە ھەوڵێک بە گومانی چاکە بۆ پێشخستنی زانستنامەکە، ئەگەرچی لە تەواو نەبێت و لە شوێنی خۆیدا نەبێت، نابێ خراپکاری لەقەڵەم بدرێت. تەنانەت دەستکارییەکی خراپ کە گۆمانی خراپەی ڕوون نەبێ، خراپکاری نییە. بۆ نموونە، زیادکردنی ڕوانگەی تاکەکەسی بە وتار، بۆ یەکجار خراپکاری نییە، بەڵام دووبارە دانانەوەی دوای ئاگادارکردنەوە لە ھەڵەبوونی، ئەوە خراپکارییە. ھەموو خراپکارییەکان ڕوون و ئاشکرا و بەرچاو نیین ھەروا ھەموو گۆڕانکارییە گەورەکان و پڕکێشەکان خراپکاری نین. سەرنج و وردبوونەوە تایبەتی دەوێ بۆ لێککردنەوەی دەستکاری بەسوود (لە شوێنی ھەڵە، یا بە شێوەی نەزانانە) لەگەڵ خراپکاریدا.

وەرنە ڕیزی بەرگریکەران لە خراپکاری لە ویکیپیدیادا. ئەگەر بەکارھێنەرێکتان دیت کە لە ویکیپیدیا خراپکاری دەکات، دەستکارییەکان بگەڕێننەوە، ھەروا دەبێ ئاگاداری بدەن بەو بەکارھێنەرە (لە خوارەوە سەبارەت بەوە زیاتر بخوێنە). ئەو بەکارھێنەرانەی لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان، یەک لەدوای یەک خراپکاری دەکەن لە ویکیپیدیا، دەبێ گوزارشت بکرێن بۆ ڕێکخراوەی بەڕێوبەران بۆ بەرگری لە خراپکاری، و بەڕێوبەر دەبێ ئەوانە بەربەست بکات. لەیادتان بێت کە ئاگادارکردنەوە ھەمیشە پێویست نییە؛ ھەژماری وا ھەیە کە تەنھا بە مەبەستی خراپکاری درووستکراون، ئاشکرایە ئاگادارکردنەوەی ئەوانە بێسوود دەبێت.

دۆزینەوەی خراپکاری

باشترین رێگە بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی خراپکاری، چاودێری کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانە (یا لیستی چاودێری). دیتنی ئەو پەڕانەی بەستەریان داوە بێرەۆە بۆ ئەو پەڕانەی "[[نێوی بەستەر]]"، "http://www.example.com سەردێڕی بەستەر"، "== دەقی سەردێڕ =="، "پەڕگە:نموونە.jpg" و "میدیا:نموونە.ogg" بگەڕێی.

پوختەی دەستکاری خۆکار دەتوانێ یارمەتی بدات بۆ ئاسانتر دۆزینەوەی خراپکارییەکان، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی خراپکاری دەکەن بەدەگمەن (قەد) پوختەی دەستکاری نانووسن، بۆیە سیستەمی ویکی خۆکار پوختەی دەستکاری بۆ ھێندێ لەوانە زیاد دەکات. بۆ نموونە کاتێ ھەموو دەقەکانی پەڕەیەک بسڕیەوە و پاشەکەوتی بکەی، خۆکار لە پۆختەی دەستکاریدا دەنووسرە "پەڕەکە ئاوەڵا کرا"؛ بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە پوختەی دەستکاری خۆکار. لەیادت بێ کە تەنھا ھێندێ لە دەستکارییەکان کە بەم شێوە نیشان دەکرێن، خراپکاریین، نەک ھەموویان؛ بۆیە نابێ بێ سەرنج پووچەڵ کرێنەوە.

ھەڵسوکەوت لەگەڵ خراپکاری، وەڵام دانەوە

ئەگەر لە وتارێکدا خراپکاریت بەرچاوکەوت، ساکارترین کار ئەوەیە کە لایبەریت. بەڵام وریا ببە! جاری وایە خراپکاری ون دەبێ؛ لە وتارێکدا خراپکاری دەکرێت و بەکارھێنەرێکی دیکە بێ ئەوەی بەو خراپکارییە بزانێت دەستکارییەکی دیکەی پەڕەکە دەکات؛ بەم شێوە خراپکاری لە نێوان دەستکارییەکان ون دەبێت و بە ئاسانی ناکرێ گەڕاندنەوەی بکرێ یا پووچەڵ بکرێتەوە.

ھێندێ جار، بۆتەکان ھەوڵی چاککردنەوەی گۆڕانکارییە نەخوازراوەکان دەدەن. کاتی گەڕاندنەوە، بەباشی سەرنجی مێژووی پەڕە بدەن تا دڵنیابن کە بۆ وەشانێکی خاوێنی دەگەڕێننەوە. ئەگەر ناتوانی دڵنیابیت، باشترین پێشنیاری خۆت لە پەڕەی لێداندا بنووسە تاکوو کەسێک کە شارەزاترە لە بوارەکەدا، بەوە ڕابگات؛ یا دەتوانی گەڕاندنەوە نەکەیت و بۆخۆت بە دەستکاریکردن، خراپکارییەکان لابەریت. لە وتارێکی نوێدا ئەگەر ھەموو پێداچوونەوەکانی ھەر خراپکاری تێدایە و ناکرێ گەڕانەوە بکەیت بۆ وەشانێکی خاوێن، تاگی سڕینەوەی خێرای لێبدە.

بۆ ئاسانترکردنەوەی گەڕاندنەوەی خراپکارییەکان، دەتوانی داوای مافی بەکارھێنانی تایبەتمەندیی گەڕاندنەوە بکەیت (ئەگەر ھەژمارت ھەیە). ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە دەدات کە چەن دوایین دەستکاریی بەکارھێنەرێک لەسەر پەڕەیەک بە تەنھا یەک کرتە پووچەڵ بکەیتەوە. بڕوانە: ویکیپیدیا:داواکردنی ماف.

ئەگەر دیتت بەکارھێنەرێک ھەوڵی خراپکاری داوە، لە ھەنگاوی یەکم، بڕوانە پەڕەی بەشدارییەکانی ئەو بەکارھێنەرە (کاتێ لە پەڕەی بەکارھێنەردای، لە بەرپاڵی ڕاستەوە کرتە بکە سەر "بەشدارییەکانی بەکارھێنەر"). ئەگەر دیتت کە ھەموو یا زۆربەی بەشدارییەکانی وەک خراپکاری وایە، دەبێ بەخێرایی بەڕێوبەران بۆ بەرگری ئاگاداربکەیتەوە. ھەڵبەت دەتوانی پێش ئەوە، تاگی ئاگادارکردنەوە لە پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەردا دابنەیت، بەڵام وەک ڕووی داوە، بەکارھێنەر ئەوەی ناھێڵێتەوە و تەنھا لە پەڕەی مێژوودا ئاسەواری دەمینێت. ئەگەر دوای ئەو ئاگادار کردنەوە، ئەو بەکارھێنەرە ھەر بەردەوام بوو لە خراپکاری، ئینجا دەتوانی بە دڵنیایەوە بەڕێوبەران ئاگادار بکەیتەوە؛ بەرێوبەر لەسەر بەربەست کردنی، بڕیاردەدات.

بۆ خراپکاری دووپاتکراو لەلایەن ناونیشانی ئای-پی نەناسراوەوە، دەتوانی لە چەن ماڵپەر لەسەر ئینتەرنەت (وەک: http://www.domaintools.com) کەڵک وەرگریت بۆ ئەوەی بزانی کێیە یان لە کوێڕایە.

خراپکاری بێبـڕانەوە (داڕێژە و سی-ئێس-ئێس)

ئەگەر کردەوەیەکی خراپکاریی بێبڕانەوە بێت، یان ھێچ نیشانێکی لە پەڕەی مێژوودا لێ نەبینیت، یا دەستگەیشتنت بۆ تابەکانی پەڕەی مێژوو یان دەستکاری بەربەست بکات، ئەوە لەوانەیە جۆرێک خراپکاری لە شێوەی داڕێژە یا سی-ئێس-ئێس (CSS) بێت. چاککردنەوەی ئەم خراپکارییەک دژوار نییە، بەڵام لەوانەیە سەرسووڕھێنەر بێت.

کاتێ خراپکارییەکە دەستگەیشتنی بە تابی "مێژوو" یان "دەستکاری" بەربەست کردووە، دەتوانی لە قەدبـڕی تەختەکلیل کەڵک وەربگریت؛ بۆ تابی مێژوو shift-alt-h و بۆ تابی دەستکاری shift-alt-e لێبدە. دەتوانی لە ئامرازەکانی چادوێریی خراپکاری سوود وەربگریت. ئەگەر لە پێشدا ئەو پەڕەت زیادکردبێتە سەر یەکێ لە لیستەکانت (چاودێری یان بەشدارییەکانت)، دەتوانی لەوێڕا بگەییتە شوێنی مەبەست. ساکارترین ڕێگە ئەوەیە کە لەم ناونیشانەیە خوارەوەدا لە جێگەی XXX ناوی وتارەکە بنووسە؛ لە جێگەی YYY بە پێی مەبەستت edit یان history بنووسە.

http://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=XXX&action=YYY

ئەگەر ھیچ دەستکارییەکی پەیوەندیدار بە خراپکاری لە پەڕەی مێژووی وتاردا نابینرێت، بەڵام لە وتارەکەدا خراپکاریی کراوە، لەوانەیە ھۆ و سەرچاوەی ئەو خراپکارییە یەکێک لە داڕێژە بەکارھێنراوەکان، لەو وتارەدا بێت. داڕێژەکان پەڕەیەکی چکۆلەی ویکیپیدیایە کە بۆ ئەوەی بەشێک بن لە پەڕەکانی دیکە دابین کراون؛ کاتێ سەردانی پەڕەیەک دەکەی، ئەگەر کۆدی دارێژە تێیدا بەکارھەتبێت، سەرجەم ناوەڕۆکی ئەو داڕیژە لەو پەڕەدا دەبینیت، لەگەڵ ھەر خراپکارییەک کە تێیداکرابێت. بۆ دۆزینەوەی خراپکاری لە داڕێژەدا، تابی دەستکاریی وتارەکە لێبدە؛ لە خوار خوارەوە (لە خوار چوارچێوەی دەستکاری) ناوی داڕێژە بەکارھێنراوەکان لەو پەڕەدا ڕیزکراون، وەک {{ناوی داڕێژە}} یا {{ناوی داڕێژە|یەکەم|دووھەم}}، بۆ گەیشتن بە پەڕەی سەرچاوەی داڕێژە دەبێ بڕۆیتە داڕێژە:نای داڕێژە (قاڵب:ناوی قاڵب). دەتوانی لەوێدا خراپکارییەکان چاک بکەیتەوە. ئینجا بۆ دیتنی گۆڕانکارییەکان لە وتارە ھەوەڵیەکەدا، نەختێک ڕاوەستە و پەڕەکە نوێ بکەوە؛ دەبینیت کە خراپکارییەکە نەماوە.

ھەڵسوکەوت لەگەڵ خراپکاری، وەڵام نەدانەوە

باوەشێنی ئاگر تەنھا باروودۆخەکە خراپتر دەکات. سووکایەتی مەکە بە خراپکار؛ ئەگر کەسێک خراپکاری دەکات و خۆی لە ھەڵەبوونی ئاگایە، سووکایەتی کردن پێی، وەک ھاندانیەتی بۆ خراپکاری زیاتر. زیادە لەوە، ویکیپیدیا شوێنی پێکدادانی تاکەکەسی نییە و ئێرە مەیدانی شەر نیێە. ھەمیشە لە یادت بێت کە دوو ه‏‏‏ە‏‏‏ڵە قەت یەک درووستی پێک ناهێننن. لە جیاتی ئەوە، گۆزارشتی خراپکاری بدە بە بەڕێوبەران و ئەوان درێژە دەدەن بە پرۆسەکە.

لە بەکارھێنانی وشەی "خراپکار"، بۆ ئەو کەسانەی بە بڕوای ئێوە خراپکارییان کردووە، پارێز بکەن. بێگومان ئەوە بێسوود دەبێت. لەباتی ئەوە بیر و ڕای خۆت سەبارەت بەو گۆڕانکارییە، نەک سەبارەت بە کەسایەتیی بەکارھێنەر، لە پەڕەی لێدواندا بنووسە.

ئاگادارکردنەوەکان

دوای ئەوەی بەکارھێنەرێک دوای ئاگادارکردنەوەشی ھەر لە خراپەکاری بەردەوام بوو، ئەوا بەربەست دەکرێت. خراپکاری سوود بە ھیچ لایەک ناگەێنێت و زۆرجار ویکیپیدیا تووشی کێشەی یاسایی دەکات.

جۆرەکانی خراپکاری