ڕەنج سەنگاوی
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ڕەنج سەنگاوی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٧٧ |
| نیشتەجێی | سلێمانی، کوردستان |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | دەرچووی ڕاگەیاندن |
| پیشە | پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکار، شاعیر |
| خێزان | بەڵێن (برا) |
ڕەنج ڕەزا سەعید ناسراو بە ڕەنج سەنگاوی (لەدایکبووی ١٩٧٧) پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی و شاعیرێکی کوردە، خەڵکی باشووری کوردستانە. خاوەنی دوو دیوانی شیعرییە. لە بواری ڕاگەیاندنیش، لە ئێستادا لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو پڕۆگرامی لەگەڵ ڕەنج پێشکەش دەکات.[١]
ژیان
[دەستکاری]ڕەنج لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سەنگاو لە خێزانێکی ھەژار لەدایکبووە. بە یارمەتی و کۆمەک و داخوازی یەکێتی نیشتمانی ڕەنج سەنگاوی مافی خوێندنی درایە لە زانکۆ پاش چەند ساڵێک توانی زانکۆ تەواو بکات، دەرچووی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی سلێمانی.
پیشە
[دەستکاری]ڕاگەیاندن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ڕەنج سەنگاوی وەک ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر لە ھەردوو کەناڵی کوردسات و تەلەڤیزیۆنی خاک چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتنی ڕەخنەگرانەی پێشکەش کردووە و لەسەر پرسی گەندەڵیش ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی بەرپرسان کردووە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ڕەنج جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی کوردسات بووە تا لە ٢١ی نیسان بەھۆی چەند کێشەیەکی تایبەتییەوە لە کوردسات ھاتەدەرەوە و کارەکەی بەجێھێشت، ئینجا چووە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا کار لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |