نەجیب مەحفووز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەجیب مەحفووز
بە عەرەبی: نجيب محفوظ
لەدایکبوون١١ی کانوونی یەکەمی ١٩١١
قاھیرە، میسر
مردن٣٠ی ئابی ٢٠٠٦(٢٠٠٦-٠٨-٣٠) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
Giza Governorate، میسر
ناوی کاتی لەدایکبووننجيب محفوظ عبد العزيز إبراهيم أحمد الباشا
ھۆی مەرگchronic renal insufficiency، bacterial pneumonia
Date of burial or cremation٣١ی ئابی ٢٠٠٦
شوێنی ناشتنقاھیرە
ھاوسەرAtiyatullah Ibrahim
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
بواری کارنووسین، ژیاننامە، سیناریۆنووسی
پەروەردەزانکۆی قاهیرە
دەستپێکی چالاکی١٩٣٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
نەژاد
ئایینئیسلام
ئەندامیپەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Academy of Arts and Letters
چەشنڕۆمان، کورتەچیرۆک
کارتێکراوە لەلایەنتەھا حوسێن، سەلامە مووسا، جەیمز جۆیس، فرانتس کافکا، مارسێل پرووست
نەجیب مەحفووز

نەجیب مەحفووز (١١ی تشرینی دووەمی ١٩١١ لە قاھیرە٣٠ی ئابی ٢٠٠٦) نووسەری میسری و یەکەم براوەی عەرەبی خەڵاتی نۆبڵ لە وێژەدایە.لەساڵی ١٩٣٠ چۆتە زانکۆی قاھیرە و لیسانسی فەلسەفەی بەدەستھێناوە و لە ساڵی ١٩٣٨ بۆ ساڵی ١٩٤٥ وەکو سکرتێر و بەڕێوەبەری دامەزاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف کاری کردووە و دواتر بۆتە ڕاوێژکار لە دامەزراوەی گشتی سینەما و ئێزگە و تەلەفزیۆن و دوا پۆستی حکومیشی سەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی گشتی سینەمابووە لە ساڵی ١٩٦٦ بۆ ساڵی ١٩٧١ پاشان خانەنشین بووە و بۆتە یەکێک لەنووسەرەکانی دامەزراوەی ئەھرام.نەجیب مەحفووز لە ناوەڕاستی سیەکان دەستی کردووە بەنووسین و لەساڵی ١٩٣٩ یەکەم چیرۆکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و لەساڵی ١٩٤٥ زیاتر پەرەی بەھرەی نووسینی چیرۆک داوە و لە ساڵی ١٩٥٠ چیرۆکی کوڕەکانی گەرەکەکەمانی نووسی کە بەش بەبەش لە ڕۆژنامەی ئەھرام بڵاویکردەوە و دواتر بەھۆی ناڕەزایەتی دەستە ئاینیەکانەوە بەبیانووی ئەوەی دەستدرێژی کردۆتە سەر زاتی خواوەند چیرۆکەکەی ڕاگیراوە و دوای ٨ ساڵ لەساڵی ١٩٦٧ ئەو چیرۆکەی لە چاپی وێژەی لوبنانیدا بڵاوکردەوە و لە ساڵی ١٩٩٥ دوای ئەوەی بەکافر لەقەڵەمدراوە لەلایەن دوو گەنجەوە ملی دراوەتە بەر چەقۆ بەڵام لەمردن ڕزگاری بووە و ھەردوو گەنجەکەش لەسێدارەدراون.نەجیب مەحفووز لە سەرەتای چلەکانەوە دەستی کردووە بەنووسین و ھەتاکو ساڵی ٢٠٠٤ یش بەردەوامبووە و ھەموو چیرۆکەکانیشی باسی لەمیسر کردووە و لە بەناوبانگترین نووسینەکانی سێگۆشە و کوڕەکانی گەڕەکەکەمان بووە و ھیچ نووسەرێکی عەرەبیش ئەوەنەی ئەو نووسینەکانی نەکراوە بەفیلم. دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە بەھۆی بەربونی خوێنی گەدەی لە ٣٠ ئوغستسی ساڵی ٢٠٠٦ نەجیب مەحفووز کۆچی دوایی کردووە.

کورتەچیرۆکەکان[دەستکاری]

  • جیھانی ئەڵڵا لە ساڵی ١٩٦٢
  • مانگی ھەنگوینی لە ساڵی ١٩٧١
  • تاوان لە ساڵی ١٩٧٣
  • گوڵی بەیانیان ١٩٨٣
  • گەشتی ئیبن فەتوومە ١٩٨٣
  • بڕیاری کۆتایی لەساڵی ١٩٩٦
  • زەمەنی سۆز لەساڵی ٢٠٠١

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ١٩٤٤
  • خەڵاتی کۆمەڵگای زمانی عەرەبی ساڵی ١٩٤٦
  • خەڵاتی نێونەتەوەیی لە وێژە ساڵی ١٩٥٧
  • خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی ١٩٨٨
  • چەندەھا خەڵاتی تری وەرگرتووە لە دام دەزگای جیاواز لە بواری وێژەیی