تۆماس مان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
توماس مان توماس مان براوەی خەلاتی نوبلی ئەدەبیات سالی ١٩٢٩ یە نووسەرو رەخنەگریکی ئەلمانییە توماس مان لە ڕوژی ١٨٧٥ی حوزەیرانی ٦ لەشاری لویبیک ی باکووری ئەلمانیا لەدایک بووە، برایەکشی نووسەرە بەناوی ھاینریش مان، لەخیزانیکی بورژوادا لەدایک بوونە و پیگەیشتن، باوکیان بازرگانیکی گەورە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیران بووە، یەکەمین چوونە ناو دونیای ئەدەبی دەگەریتەوە بوو ڕومانی کومەلایەتی مالباتی بودنبورک، خاوەنی دوو چیروکی بەناوبانگە کە بریتین لە مردن لە ڤینیسیادا و تونیو کروجەر، پیش جەنگی جیھانی یەکەم زور لەیەنگری ئەلمانیای دەکرد بەلام دوای شکستی ئەلمانیا ڕاو بوچوونی خوی دەگوریت بویە لەسالی ١٩٢٢ دژایەتی لەنیوات توماس مان و نازییەکان دروست دەبیت، زانکوی بوون کەلەسالی ١٩١٩ بروانامەی دکتورای شەرەفی فەلسەفەی پی بەخشی بوو بەلام دواتر لیی سەنرایەوە، لەکاتی چوونە سەر دەسەلاتی ھیتلەر مان ناچارکرا ئەلمانیا جیبھیلیت ھەربویە لەسالی ١٩٣٣ ڕوو لەسویسرا کرد لەسالی ١٩٣٦ توماس رەگەزنامەی ئەلمانیای لیدەسەنریتەوە مولک و مالەکەی لەئەلمانیا داگیر دەکەن، ئەو رومانەی وای لە توماس کرد ببیتە ھەلگری خەلاتی نوبل بریتییە لەچیای جادوو، لة ١٢ي ئابي ١٩٥٥ لەزیورخ وڵاتی سویسرا کۆچی دوایی دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- كتيبي لةلووتكةي ئةدةبي ئةلمانةوة[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆماس مان تێدایە. |