ژان پۆڵ سارتەر
ژان پۆڵ سارتەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ژان پۆڵ سارتەر ٢١ مایسی ١٩٠٥ شاری پاریس لە فەڕەنسا |
مەرگ | ٤ نیسانی ١٩٨٠) |
پیشە | نووسەر ، ڕەخنەگر |
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ژان پۆڵ چاڕڵس سارتەر (بە ئینگلیزی:Jean-Paul Sartre) (٢١ مایسی ١٩٠٥ - ١٤ نیسانی ١٩٨٠) لە فەڕەنسا لە شاری پاریس لە دایکبووە. فەرەنسییەکان ناوەکەی بە ساتە دەخوێننەوە. ژان پۆڵ سارتەر فەیلەسووفی بوونگەرایی، شانۆنامەنووس، ڕۆماننووس، چالاکوانی سیاسی، ژیاننامەنووس و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی فەڕەنسی بوو. یەکێک بوو لە کەسایەتیە گەورەکانی فەلسەفەی فەڕەنسی سەدەی بیستەم، بە تایبەتی مارکسیزم، ھەروەھا یەکێک بوو لە کەسایەتیە دیارەکانی بواری ئەدەب و فەلسەفەی بوونگەرایی. لە کارەکانی بەردەوام بوو تاوەکوو چەند بوارێکی گرتەوە وەک فەلسەفەی مارکسی، کۆمەڵناسی، تیۆری ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی. سارتەر بە پەیوەندیە دوور و درێژەکەی لەگەڵ نووسەری فێمینیست سیمۆن دێ بۆڤوار ناسرا بوو. لە ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئەدەبدا پێبەخشرا بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە.
ژیاننامە[دەستکاری]
سارتەر، فەیلەسووف و نووسەری فەرەنسی، پیشەی وانەبێژ بووە. لە ئەڵمانیا فەلسەفەی خوێندوە لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ئەڵمانەکان فەڕەنسا داگیردەکەن، سارتەر دەچێتە ڕیزی بەرەنگاربووەکانی فەرەنسا و خەبات دەکات دژی داگیرکەر.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ڕۆماننووسانی فەڕەنسیی سەدەی ٢٠ەم
- فەیلەسووفانی فەڕەنسیی سەدەی ٢٠ەم
- شانۆنامەنووسانی فەڕەنسی
- ڕخنەگرە فەڕەنسیەکانی ئەدەبیات
- ڕۆماننووسانی فەڕەنسی
- دەرچووانی قوتابخانەی باڵای نۆرماڵ
- لەدایکبووانی ١٩٠٥
- مردووانی ١٩٨٠
- نووسەرانی فەڕەنسیی سەدەی ٢٠ەم
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی فەڕەنسی
- سیناریۆنووسانی فەڕەنسی
- نووسەرانی مارکسیست
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی وێژە
- نووسەرانی پاریسی