یاروسلاڤ سێیفێرت
یاروسلاڤ سێیفێرت (١٩٠١-١٩٨٦) شاعیر، ڕۆژنامەوان و نووسەری براوەی خەڵاتی نۆبێلی خەڵکی وڵاتی چیکۆسلۆڤاکیایە. سێیفێرت لە یەکێکی لە شارۆچکەکانی دەوروبەری پراگ لەدایکبووە. یەکەمی کۆشێعرەکانی لە ساڵی ١٩٢١دا بڵاو کردەتەوە و دواتر بووە بە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی چیکۆسلۆڤاکیا. وەکوو ئەندامی حیزب لە چەندین ڕۆژنامە و کۆواردا کاری کردووە. بەڵام دواتر بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە حکوومەتی کۆمۆنیستی پەراوێز خراوەو تەنانەت دوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل هیچ ناوێکی لە میدیای حکوومەتی لێنەبراوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕێکەوتی ٢٣ی سێپتەمبری ٢٠١٦