سەلامە مووسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سەلامە مووسا
Salama mousa.jpg
لەدایکبوون١٨٨٧
زەقازیق، میسر
مردن٤ی ئابی ١٩٥٨
قاھیرە، میسر
بواری کارکردنڕۆژنامەوانی
کارە دیارەکانمرۆڤ لە هەورازی پەرەسەندن

سەلامە مووسا (بە عەرەبی: سلامة موسی، بە قیبتی: ⲥⲁⲗⲁⲙⲁ ⲙⲱⲩⲥⲏⲥ)، (١٨٨٧ لە زەقازیق - ٤ی ئابی ١٩٥٨ لە قاھیرە)، نووسەر، ڕۆژنامەوان، چالاکوانێکی عیلمانی و یەکێک لە پێشەنگەکانی سۆشیالیزمی میسری بوو. مووسا لە ماوەی ژیانی ٤٥ کتێبی نووسیوە یان وەرگێڕاندووە، کە ھەتا ئێستاکە لە ناو گەلانی عەرەب سەرچاوەی فکری ڕۆشنبیرانەیە. سەلام مووسا لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند و دەربەگی قیبتی لە شاری قیبتی نشینی زەقازیق ک لە دیلتای چەمی نیل لە وڵاتی میسر داکەوتووە لە دایک بوو.[١] سەلامە مووسا دژ بە دین و ئایینی سوننەتی بوو و خوایاری قەبوولکردنی چاندی ئەورووپایی لە کۆمەڵگای میسر بوو.[٢] سەلام مووسا چەوی بە شوێنی سەرخۆبوونی ئابووری و سیاسیی میسر لە ئیستیعماری بریتانیا بوو، و بەم ھۆیە لەگەڵ مەھاتما گاندی ھەڵدەسەنگێنرێت کە لەگەڵ خەباتی ئابووریی خۆی دژ بە دەسەڵاتداربوونی بریتانیەکان لەسەر سەنعەتی جۆڵاھیی ھیندستان، ئەم ھزر و بیرەی بۆ بە دی ھیناوەتەوە. مووسا لەگەڵ گاندی لە پەیوەندیدا بوو و لەم پەیوەندیە کەڵکی وەرگرت بۆ سەنعەتگەری میسری تەڵعەت حەرب تا لە سەرانسەری وڵاتی میسر بازاری مەسرەفی سەربەخۆ بۆ شتومەکی جۆڵاھیی میسری دابمەزرێنێت. ھێزەکانی ئیستیعماریی بریتانیا بە سەختی دەستیان دا بە بەرگریکردن لەم کردارە. لە بەرامبەر، مووسا لە کتێبی خۆی بە نێوی (ئەوانە کوو ئیلھامیان کردم، قاھیرە: ١٩٥٣) خوازیاری سەربەخۆبوونی ھزری و ئافراندنی بنەکیی میسریەکان و عەرەبەکان بوو. مووسا لە تەمەنی لاویدا چووبوو بۆ ئینگلتەرا و لەورەدا لە کۆمەڵی فابیانی جۆرج بێرنارد شۆ ھۆگریی کردبوو.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ گۆلدئیشمیت، جۆنییۆر، فەرھەنگۆکی ژیاننامەکانی میسری ھاوچەرخ، ٢٠٠٠، پ ١٣٩.
  2. ^ مەیسەمی، جۆلی، ئیستارکی، پاول. زانستنامەی وێشەی عەرەبی، بەرگی دووھەم، نیۆیۆرک: رووتلێج، ١٩٩٨؛ پپ ٥٥٥-٥٥٤.