کورتەچیرۆک
ڕواڵەت
کورتەچیرۆک یان چیرۆکی کورت جۆرێک لە ئەدەبیاتی بەسەرھاتە کە لەچاو ڕۆمان یا چیرۆکی درێژ بارسایی زۆر کەمتری ھەیە و نووسەر لەوێدا کوورتەیەک لە ژیان یا ڕووداوەکان دەنووسێت، جیاوازیەکی زۆری ھەیە لەگەڵ ڕۆمان (چیرۆکی درێژ) بەوەی لە ڕۆماندا ژمارەی کەسەکان و ڕووداوەکان زیاترن.
لە حاڵێکدا لە چیرۆکی درێژ یا ڕۆمان، نووسەر چوارچێوەی جۆراوجۆری ژیانی یەک یا چەند کەسایەتی ڕەچاو دەکات و دەستی بۆ بەکارھێنانی وشە ئاوەڵاترە. بەم ھۆیەوە ناوەرۆک و گەیاندنی مەبەست لە چیرۆکی کورت گرینگە و نووسەر نابێت لە چوارچێوەی بابەتی چیرۆک لادات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «داستان کوتاە»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کورتەچیرۆک تێدایە. |