مارسێل پرووست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی پرۆست لە ساڵی ١٩٠٠دا

ڤالێنتین لوویی ژورژ ئوژێن مارسیل پرۆست (لەدایکبووی ١٨٧١–مردووی ١٩٢٢) نووسەرێکی ھاوچەرخی فەڕەنسییە. زۆربەی ناوبانگی پرۆست بەھۆی نووسینی کتێبی گەڕان بۆ کاتی لە دەست چووە، ئەم کتێبە لە نێوان ساڵانی ١٩١٣ ھەتا ١٩٢٧ی زایینی دا لە حەوت بەش دا لە چاپ درا.

مارسیل پرۆست[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٦٨دا پوختەیەکی ئەو پارچە نوسینانەی پێشتری لەژێر ناونیشانی Les plaisirs et les jours دا بڵاوکردەوە. کتێبەکە پێشەکییەکی لەخۆگرتبوو کە لەلایەن ئەناتۆڵ فرانسەوە نووسرابوو ھەروەھا ھێڵکاریگەلێک لەلایەن مێ لیمەیرەوە کە پرۆست لە ساڵۆنە ئەدەبییەکەی ئەودا میوانێکی بەردەوام بوو ھەر ئەویش ئیلھام بەخشی Mme Verdurin فرۆست بوو. ئەو خاتوونە لە ھاوینی ١٨٩٤ پرۆست و ڕەیناڵدۆ ھاھنی بۆ کۆشکیchâteau de Réveillon ەکەی بانگھێشت کرد(the model for Mme Verdurin's La Raspelière) و لە ساڵی ١٨٩٥دا بۆ ماوەی سێ ھەفتە بانگھێشتی کردنەوە. بەرھەمھێنانی کتێبەکە ھێند گران کەوت بە جۆرێک دوو ھێندەی تێچووی کتێبێکی ئاسایی ھەمان قەبارەی تێچوو.

ئەو ساڵە پرۆست دەستی کرد بە کارکردن لەسەر ڕۆمانێک کە دواتر لە ساڵی ١٩٥٢دا بڵاوکرایەوە و دوای مردنی لەلایەن ئدیتەرەکانی کتێبەکەوە ناونیشانی Jean Santeuil ی بۆ دانرا. زۆرێک لەو تێمانەی کە دواتر لە «گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو» دا گەشەیان پێدرا یەکەم داڕشتنیان لەم کارە تەواونەکراوەدا بۆ کرا لەوانە تەمومژی یادەوەری و پێویستیی بۆ ڕەنگدانەوە، دەتوانرێت چەندین بەشی «گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو» لە یەکەم ڕەشنووسی Jean Santeuil دا بخوێنرێتەوە. لە Jean Santeuil دا وێنەی باوان تەواو دڵڕەقانەیە کە لە دژیەکییەکی دایاردایە لەگەڵ ئەو وێنە پڕسۆزەی بۆ باوان کێشراوە لە شاکاری «گەڕان بۆ لاتی لەدەستچوو» دا. دوای ئەو پێشوازییە لاوازەی لە کتێبی Les Plaisirs et les Jours کرا و بەھۆی ھەندێ کێشەی ناو چیرۆکەکە بۆ گرێدانی ڕووداوەکان پێکەوە، پرۆست لە ساڵی ١٨٩٧ وردە وردە دەستی لە کارکردن لە Jean Santeuil دا کێشایەوە و لە ساڵی ١٨٩٩ بە تەواوی لە کارکردن تێیدا دەستی ھەڵگرت.[١][٢]

لە سەرەتای ساڵی ١٨٩٥ وە پرۆست چەندین ساڵی لە خوێندنەوەی تۆماس کارلایل، ڕاڵگ واڵدۆ ئیمێرسن و جۆن ڕۆسکیندا بەسەربرد. لە ڕێگەی ئەم خوێندنەوەیەوە تیۆرییەکانی لەبارەی ھونەر و ڕۆڵی ھونەر لە کۆمەڵگادا داڕشتەوە. ھەروەھا لە «کاتی گەڕاوە» دا پرۆتاگۆنیستە جیھانییەکەی پرۆست ئەوەی بیر دەکەوێتەوە کە Sesame and Liliesی ڕۆسکینی وەرگێڕاوە. بەرپرسیارییەتی ھونەرمەندە کە ڕووبەڕووی دەرکەوتەی سرووشت ببێتەوە، کڕۆکەکەی بۆ دەربکەوێت و ئەو کڕۆکە لە کاری ھونەریدا ڕوون بکاتەوە و بگێڕێتەوە. دیدی ڕۆسکین بۆ بەرھەمی ھونەریی ھۆکاری سەرەکی پشت ئەو تێگەیشتنە بوو، ھەروەھا کارەکەی ڕوسکین بە ڕادەیەک بۆ پرۆست گرنگ بوو کە دەیگوت چەندین کتێبی ئەوی لەبەرە لەوانەشThe Seven Lamps of Architecture, The Bible of Amiens, and Praeterita.

پرۆست خۆی بۆ وەرگێڕانی دوو لە کارەکانی ڕوسکین بۆ فەڕەنسی ڕێکخست، بەڵام بەھۆی ئەوەی شارەزایی لە زمانی ئنگلیزیدا بێ کەموکوڕی نەبوو، تەگەرە کەوتە کارەکەوە. بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەمە وەرگێڕانەکانی کرد بە بابەتێکی بەکۆمەڵ، سەرەتا دایکی دایڕشت، ڕەشنووسەکان یەکەمجار لەلایەن پرۆست خۆیەوە پیاچونەوەیان بۆ کرا، دواتر لەلایەن ماری نۆردلینگەرەوە، ئامۆزا ئنگلیزییەکەی ڕەیناڵدۆ ھاھنی ھاوڕێی کە ھەندێجاریش خۆشەویستی بوو، دواجاریش ھەر لەلایەن پرۆست خۆیەوە پوختە کرا. کاتێک پرۆست لەلایەن بڵاوکارێکەوە پرسیاری ئەمەی لێکرا، وەڵامەکەی ئەمە بوو، «من بانگەشەی ئەوە ناکەم کە ئنگلیزی دەزانم، بەڵکو ئەوەی کە ڕوسکین دەناسم.» The Bible of Amiensبە پێشەکییەکی درێژکراوەی پرۆستەوە لە ساڵی ١٩٠٤ بە فەڕەنسی بلاوبۆوە. ھەریەک لە وەرگێڕانەکە و پێشەکییەکە خوێندنەوەی باشیان بۆ کرا؛ ھێنری بێرگسن پێشەکییەکەی پرۆستی ناونا «زیادکردنێکی گرنگ بۆ سایکۆلۆژیای ڕوسکین» و بۆ وەرگێڕانەکەش پیاھەڵدانێکی ھاوشێوەی ھەبوو. لە ئانوساتی ئەم بلاوبوونەوەیەدا، پرۆست خەریکی وەرگێڕانی Sesame and Liliesی ڕوسکین بوو کە لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٠٥ و بە ماوەیەکی کەم بەر لە مردنی دایکی تەواوی کرد و لە ساڵی ١٩٠٦دا بڵاوکرایەوە. لە نێو ئەو ئەدیبانەدا کە کاریگەرییان لەسەر پرۆست دانا لەوانەش سەینت سایمۆن، مۆنتین، ستێندھاڵ، فلەوبێرت، جۆرج ئیڵییەت، فیدۆر دیستۆیڤیسکی و لیۆ تۆڵستۆی، ڕوسکین کاریگەرییەکی سەرەکی ھەبوو.[٣]

ساڵی ١٩٠٨ ساڵێکی گرنگ بوو بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆست وەکو نووسەرێک. لەمیانەی بەشی یەکەمی ساڵەکەدا پرۆست لە چەندین گۆڤاردا بابەتی وەک لاساییکردنەوەی نووسەرانی دیکەی بڵاوکردەوە. ڕەنگە ئەم ھەوڵە لاساییکەرەوانانە وای کردبێت پرۆست شێوازی نوسینی خۆی سەرپێ بخات. لەگەڵ ئەوانەشدا چەندین پارچە نووسینی دیکەی جیاواز کە دواتر لەژێر ناونیشانی Contre Sainte-Beuve یەکخران. پرۆست لە نامەیەکیدا بۆ ھاوڕێیەک ئاوا باس لە ھەوڵەکانی دەکات: «ئەمانەم لەژێر دەستدایە: لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی خانەدانییەوە، ڕۆمانێکی پاریسیی، وتارێک لەبارەی سەینت بویڤوێ و فلاوبێرت، وتارێک لەسەر ژنان، وتارێک لە بارەی منداڵبازییەوە (کە بڵاوکردنەوەی ئاسان نییە)، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر شوشەی ڕەنگاوڕەنگی پەنجەرە، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەردی سەرگۆڕ، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕۆمانێک.»

لەم پارچە نووسینە جیاوازانەوە پرۆست دەستی کرد بە داڕشتنی ڕۆمانێک کە گێڕەرەوەی سەرەکی تێیدا کەسی یەکەم بوو کە نەیدەتوانی شەوان بنوێت بەھۆی ئەوەی ھەروەکو منداڵێک شەوان بیری دەکەوتەوە کە چاوەڕێی دایکی دەکات تا بەیانی بێت بۆ لای. ڕۆمانەکە دەبوو بە شیکارییەکی ڕەخنەیی سەینت و بە ھەڵە خستنەوەی تیۆرەکەی کۆتایی بێت سەبارەت بەوەی کە ژیاننامە گرنگترین ئامرازە بۆ تێگەیشتن لە کاری ھونەرمەندێک. لە پەڕاوی دەستنوسە تەواونەکراوەکانیدا چەندین بەشی وای تێدایە کە لەگەڵ چەن بەشێکی Recherche دا یەک دەگرێتەوە بە تایبەت لەگەڵ "Combray" و "Swann in Love"ی بەرگی حەوتدا.[٤]

کێشەی نەدۆزینەوەی دەزگایەکی چاپ و ھەروەھا وردە وردە گۆڕانی تێگەیشتنی بۆ ڕۆمانەکە وای کرد پرۆست کارکردنی بگوازێتەوە بۆ پڕۆژەیەکی تەواو جیاواز کە ھێشتا چەند ڕەگەز و تێمایەکی ھاوشیوەی کارەکەی تری لەخۆگرتبوو. لە ساڵی ١٩١٠دا خەریکی کارکردن بوو لەسەر À la recherche du temps perdu.[٥]

گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو[دەستکاری]

کاتێک پرۆست تەمەنی ٣٨ ساڵ بوو، لە ساڵی ١٩٠٩ دەستی کرد بە نووسینی "گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو" کە پێکدێت لە حەوت بەرگ کە بە تێکڕا ٣٢٠٠ لاپەڕەیە (نزیکەی ٤٣٠٠لاپەڕە لە وەرگێڕانی کتێبخانەکانی سەردەمدا) و زیاتر لە دوو ھەزار کارەکتەر لەخۆدەگرێت. گراھام گرین نازناوی "مەزنترین ڕۆماننوسی سەدەی بیستەم"ی لە پرۆست نا و دەبڵیو سۆمەرست موگام ڕۆمانەکەی بە "باشترین ڕۆمان تا ئەمڕۆ" دانا. ئەندرێ گاید زۆر خۆشی لە کارەکانی نەدەھات. بەرگی یەکەمی لەلایەن بڵاوکار گاڵیماردەوە لەسەر ئامۆژگاری گاید ڕەتکرایەوە. دواتر بە نووسینێک داوای لێبوردنی لە پرۆست کرد بۆ ڕۆڵی لە ڕەتکردنەوەکەدا و ئەوەی بە گەورەترین ھەڵەی ژیانی دانا. پرۆست پێش تەواوکردنی پێداچوونەوەی ڕەشنووس و چاککاری بەرگەکانی کۆتایی، کۆچی دوایی کرد، ئەو سێ بەشەی کۆتایی کە پاش مردنی بڵاوکرانەوە و لەلایەن ڕۆبێرتی برایەوە ھەڵەچنییان بۆ کرا.

کتێبەکە لەلایەن سی کەی سکۆت مۆنکریفەوە لەژێر ناونیشانی Remembrance of Things Past دا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٢ بۆ دا ١٩٣١وەرگێردرایە سەر زمانی ئنگلیزی. سکۆت مۆنکریف شەش بەرگی یەکەمی لە حەوت بەرگەکە وەرگێرا و بەر لە تەواوکردنی دوا بەرگ کۆچی دوایی کرد. دوا بەرگی لە کاتی جیاوازدا لەلایەن چەند وەرگێڕێکی دیکەوە کرا. کاتێک دواتر وەرگێڕانەکەی سکۆت مۆنکریف پێداچوونەوەی بۆ کرا (سەرەتا لەلایەن تێرەنس کیڵمارتن و دواتریش لەلایەن دی جەی ئنڕایتەوە) ناونیشانی ڕۆمانەکە گۆڕدرا بە ناونیشانێکی نزیکتر لە ماناکەی خۆی و کرا بە «گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو».

لە ساڵی ١٩٩٥ خانەی چاپی پەنگوین ھەستا بە وەرگێرانێکی نوێ لەلایەن سەرنووسەر کریستۆڤەر پرێندەرگاست و حەوت وەرگێڕ لە سێ وڵاتەوە بە پشت بەستن بە نوێترین و پشتێبەستراوترین دەقی فەڕەنسی. ھەر شەش بەرگەکە و بەرگی حەوتەمی پرۆستیش لە ساڵی ٢٠٠٠ لە بەڕیتانیا لە چاپخانەی Allen Lane imprint چاپ و بڵاوکرایەوە.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Edmund White (2009). Marcel Proust: A Life. Penguin. ISBN 9780143114987. "Marcel Proust was the son of a Christian father and a Jewish mother. He himself was baptized (on August 5, 1871, at the church of Saint-Louis d'Antin) and later confirmed as a Catholic, but he never practised that faith and as an adult could best be described as a mystical atheist, someone imbued with spirituality who nonetheless did not believe in a personal God, much less in a savior."
  2. ^ Proust, Marcel (1999). The Oxford dictionary of quotations. Oxford University Press. p. 594. ISBN 978-0-19-860173-9. "...the highest praise of God consists in the denial of him by the atheist who finds creation so perfect that it can dispense with a creator."
  3. ^ Painter, George D. (1959) Marcel Proust: a biography; Vols. 1 & 2. London: Chatto & Windus
  4. ^ Carter (2002)
  5. ^ Wilson, Scott. Resting Places: The Burial Sites of More Than 14,000 Famous Persons, 3d ed. : 2 (Kindle Locations 38123-38124). McFarland & Company, Inc. , Publishers. Kindle Edition.
  6. ^ Karlin, Daniel (2005) Proust's English; p. 36

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

کارەکانی مارسێل پرووست لە لایبریڤۆکس (دۆمەینی گشتی پەرتووکە دەنگییەکان)