گوینتەر گراس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆنتر ڤیلھێلم گراس

لەدایکبوون١٩٢٧
نەتەوەئاڵمانی
پیشەشاعیر، ڕۆمان‌نووس، نمایش‌نامە‌نووس، پەیکەرساز، وێنەگر و سیاسەتوان
چالاکبوون١٩٥٦ تاکوو ئێستا
ھاوسەردوو هاوسەر
مناڵ(ەکان)پێنج منداڵ
خەڵاتەکانخاچی خزمەت، گێئۆڕک بۆشنێر، تۆماس مان، شازادە ئاستۆریا، خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات، دۆکتۆڕای ئیفتیخاری لە زانستگای بێرلەن


گۆنتر ڤیلھێلم گراس، شاعیر، نووسەر، ڕۆمان‌نووس، شانۆنامەنووس، پەیکەرساز، وێنەگر و سیاسەتوان لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٧ زایینی لە گدانسکی لەهستان لە دایکێکی کاتۆلیک و بابێکی پرۆتستان هاتووەتە دنیاوە. لەڕۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ کۆچی دوایی کرد ناوبراو لەساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە وەرگرت.

ژیان[دەستکاری]

سەردەمی مناڵی وەک خزمەتکار لە کلیسا خەریکی کار دەبێ. لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە بە هۆی فەقیری و نەبوونی و بەرتەنگیی، ماڵەکەیان دەچێتە نێو هێزی هیتلێرەوە و لە تەمەنی ١٧ ساڵی لە هێزی ١٠ی تۆپ‌خانەی ئێس ئێسی فڕۆندبێڕگ بۆ خزمەت بانگ دەکرێ. دوای بریندار بوون لە ٢٠ی ئاوریلی ١٩٤٥دا لە ٨ی مەی ١٩٤٥ لە لایەن ئامریکایی‌یەکانەوە بە دیل دەگیرێ و تا ٢٤ی ئاوریلی ١٩٤٦ لە بەندی‌خانەدا ڕایدەگرن. لە ساڵانی ١٩٤٧ و ١٩٤٨ لە دوسلدۆرف خولی بەردتاشین و پاشان لە ئاکادمیای هۆنەر تا ساڵی ١٩٥٢ دەرسی پەیکەرتاشی و کار بە قەڵەم دەبینێ و دیسان لە ساڵانی ١٩٥٣ تا ١٩٥٦ لە زانستگای بەرلین درێژە بە خوێندن دەدا و دوای تەواو بوون تا ١٩٥٩ دەچێتە پاریس. ساڵی ١٩٥٤ لەگەڵ کیژێکی سویسی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ. ١٩٦٠ دیسان دەچێتەوە بەرلین و تا ١٩٧٢ لە وێ دەمێنێتەوە. سالەکانی ١٩٧٣ تا ١٩٨٧ لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای "شڵزویک هۆڵشتاین" درێژە بە ژیان دەدا. دوای پێنج مناڵ، ساڵی ١٩٧٨ ز. لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە و لە ١٩٧٩ سەرلەنوێ ژیانی هاوبەش پێک دێنێ. ماوەیەک دەچێتە وڵاتی هیندوستان و دەگەڕێتەوە و تا ئەوڕۆکە ساغ و سڵامەتە.

گۆنتر گراس وەک هاینریش بێل لە وەرگرتنی خەڵاتی "خاچی خزمەت" لە دەست سەرۆک کۆماری ئاڵمانیا خۆ دەبوێرێ. ساڵی ١٩٥٩ ڕۆمانی "تەپڵی تەنەکە" لە سەر شێوازی ڕێئالیسمی جادوویی ئوڕووپا دەنووسێ. کارتێکەری و ڕەنگدانەوەی ئەم ڕۆمانە، سنوورەکانی ئاڵمانیا دەبەزێنێ و ئینگلستان و ئەمریکا دادەگرێ. ڕۆمانی مشک و پشیلە لە ١٩٥٩ و ڕۆمانی "ساڵەکانی گەمالی" لە ١٩٦٣ بڵاو دەبێتەوە کە تێکەڵاوێک لە ڕاستەقینە و خەیاڵە. لە ساڵی ١٩٦٢ نمایش‌نامەی ڕادیۆیی "زەریاچەی خوێ" لە ڕادیۆ بی‌بی‌سی بڵاو دەبێتەوە و لە ١٩٦٥ نمایش‌نامەی "خاڵە خاڵە" لە ئێدمبۆڕگ دەچێتە سەر سێن. بەشێک لە هۆنراوەکانی لە ساڵانی ١٩٥٦ و ١٩٦٠ بڵاو دەکاتەوە و دیوانی شێعرەکانی لە ١٩٧١ ڕووی ڕووناکی دەبینن. دوای چەند ساڵ بێدەنگی "لە پەڕتووکی بیرەوەرییەکانی پێچ پێچۆکێک" لە ساڵی ١٩٧٢ و "سفرە ماسی" لە ١٩٧٧ بڵاو دەکاتەوە. لە ساڵی ١٩٨٦ پەڕتووکی "مشکە مێ" کە درێژەی "تەپڵی تەنەکە"یە وەبەر چاپ و بڵاو بوونەوە دەخا و کتێبەکانی: "سەتەی من" لە ساڵی ١٩٩٩، "لە سەر شوێن پێی قرژاڵ" لە ٢٠٠٢، "دوایین سەما" لە ٢٠٠٣، "چیرۆکەکانی ھانس کریستیان ئەندەرسن لە ڕوانگەی گۆنتر گراس" لە ٢٠٠٥، "پاک کردنی پیواز" لە ٢٠٠٧ بڵاو دەبنەوە.

چالاکییەکانی سیاسی[دەستکاری]

گوونتەر گراس پشتیوانی لە سۆشیال دیموکراتەکان کردوە، لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیادا بە ئاشکرا بانگەشەی بۆ (پارتی سۆشیال دیموکرات SPD) کردوە. چوارەمی مانگی ئاوریلی ٢٠١٢ (٦ی خاکەلێوەی ١٣٩١ هەتاوی) ئەوسا کە پلانی تەوژم بۆ بە چەک کردنی ئێران سەبارەت بە وزەی ئەتۆمی و باسی وەبەر چاو خستنی هێرش بۆ ئێران و کوندی شەڕ لە لایەن زل‌هێزەکانەوە دێتە ئاراوە، گۆنتر گراس پەخشانەشێعرێک لە سەر سەردێڕی (ئەوەی دەبێ بگوترێ) بە لایەنگری لە ئێران دەهۆنێتەوە و لە ڕۆژنامەی ئاڵمانی (زوید دۆیچە تسایتۆنگ Süddeutsche Zeitung)، نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی لارپۆ بلیکای ئیتالی بڵاو دەکاتەوە. ئەم هۆنراوەیە دەبێتە هۆی هاتوهاوارێکی بەربڵاوی جیهانیی چاپەمەنیەکاتی ڕۆژاوا و هەڵبەزینەوەی سیاسەتمەداران و بەشێک لە ڕۆژنامەنووسەکان، ئەمریکایی و ئینگلیزییەکان، گوونتەر گراس بە چاکی دەناسن و ناوی گراس لە نووسەران و شاعیرانی دیکەی ئاڵمانی لە ڕۆژاوا بەرچاوترە.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ڕۆشنبیری ئاڵمانی[دەستکاری]

ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن گۆڤاری سیسڕۆ وەک ڕۆشنبیری ژمارە هەوەڵی ئاڵمانی‌زمان دەناسێندرێ.

بەرهەمەکان[دەستکاری]

نموونە هۆنراوە[دەستکاری]

هۆنراوەی "لە نێو هێلکەدا" یەکێک لە هۆنراوەکانی دیوانی شێعری گراسە کە کاک کەریمی سۆفی‌مەولوودی (تینوو) وەریگێراوەتە سەر کوردی:

ئێمە لە نێو هێلکەدا دەژین

دیوارەکانی نێو هێلکەکەمان ڕازاندووەتەوە

بە وێنە ناحەزەکان

هەوەڵی ناوی دوژمنەکانمان

لە سەر دیواری هێلکە نووسەوە

ئێمە لە هێلکە دەردێنن

ئەوەی ئێمە لە هێلکە دەردێنێ

پێنووسەکانیشمان دەردێنێ

ئەوسا کە هاتینە دەر

بێ یەک‌ودوو وێنەیەک ڕەسم دەکەین

لەو کەسەی ئێمە لە هێلکە دەر دێنێ

وا بیر دەکەینەوە لە هێلکەمان دەردێنن

ئێمە بیر لە مریشکێکی نەجیب دەکەینەوە

و

ئینشای قوتابی‌خانەمان دەنووسین

لە سەر ڕەنگ و ڕەگەزی

مریشکێک کە ئێمە لە هێلکە دەردێنێ

کەی قاپیلکە دەشکێنین؟

پێغەمبەرەکانمان لە نێو هێلکەدا

لە سەر مووچەی عادڵانە

لە سەر ماوەی مانەوەمان لە

نێو هێلکەدا لێک هەڵدەبەزنەوە

ڕۆژێک خەت‌ونیشان دەکەن

لە خەفەت و پێداویستییە

ئێمە جووچکەهەڵێنمان داهێناوە!

ئێمە تەواو لە ئەندێشەی

هێلکە هاوردەکانی خۆمان داین

زۆر بەکەیف دەبین

تازیاری فەرمیمان بدەینە مریشکێک

کە خوازیاری ئێمەیە

جووچکە بەستەزمانەکان

ئەو جووچکانەی چەند زمانان دەزانن

لە تەواوی ماوەی ڕۆژدا

بێ‌وچان بە زۆر بڵێیی دەجووکێنن

تەنانەت باسی خەونەکانیشیان دەکەن

ڕاستی چمان لێ بە سەر دێ؟

ئەگەروو لە هێلکەمان دەرنەهێنن!

قاپ‌قاپیلکەش قەت نەشکێ

ئاسۆگەمان تەنیا

نیشانەکانی بێ چەمک و مانای

هەمیشەییمان بێ

بە هیواین لە هێلکەمان دەرهێنن

تەنانەت ئەگەروو هەر بە قسەش بێ

دیسان دەترسێین؛ دەترسێین

مرۆڤێک لە دەرەوەی قاپیلکەمان

هەست بە برسیایەتی بکا و بمانشکێنێ

بە هەندێک خوێوە لە تاوەمان بکا!

دەی براکانم کە لە نێو هێلکەدا دەژین

دە پێم بڵێن

دەبێ چ بکەین؟ ...

سەرچاوەکان[دەستکاری]