بۆریس پاستێرناک
بۆریس پاستێرناک | |
---|---|
![]() | |
Борис Леонидович Пастернак ![]() | |
لەدایکبوون | Борис Исаакович Постернак ![]() ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی) ![]() مۆسکۆ ![]() |
مەرگ | ٣٠ی ئایاری ١٩٦٠ ![]() Peredelkino ![]() |
گۆڕ | Peredelkino Cemetery ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | نووسەر، شاعیر، وەرگەڕ، ڕۆماننووس، شانۆنامەنووس، پیانۆژەن، پڕۆزایست ![]() |
کارەکان | Doctor Zhivago ![]() |
ھاوسەر | Zinaida Nikolajevna Pasternak، Evgenia Lurie ![]() |
مناڵ | Yevgeny Pasternak ![]() |
باوان | |
خێزان | Alexander Pasternak، Josephine Pasternak، Lydia Pasternak Slater ![]() |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | http://pasternak.niv.ru/ ![]() |
واژوو | |
![]() |
بۆریس پاستێرناک یان بۆریس لیونیدۆڤیتش پاستێرناک(١٠ی شوباتی ١٨٩٠ - ٣٠ی ئایاری ١٩٦٠) لەمۆسکۆ لەدایکبووە، نووسەر و شاعیرێکی ڕووس بووە، باوکی جولەکە بووە و وێنەکێشێکی بەتواناش بووە، دایکیشی پیانۆ ژەنێکی بەناوبانگ بووە، ھەر بۆیە لە کەشتوھەوایەکی ھونەریدا پەروەردەکراوە، لەساڵی ١٩١٠ چۆتە کۆنسرفتوار و دواتر لە زانکۆی ماربۆرگ فەلسەفەی خوێندووە بەڵام ڕازی نەبووە وانەی فەلسەفە بلێتەوە و لەساڵی ١٩١٤ وازی لە زانکۆ ھێناوە و یەکەم دیوانی خۆی بەچاپ گەیاندووە.
لەماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا باسترناک لەتاقیگەیەکی کیمیاوی لە ئۆڕاڵ خوێندوێتی، لەساڵی ١٩٣٢ ڕێچگەی ئەدەبی خۆی لەبنەڕەتەوە گۆڕیوە و ھاوسەنگیکردووە لەگەڵ بیروباوەڕی سۆڤێتی نوێ، لە کۆتایی سیەکاندا دەستی کردووە بە وەرگێڕانی شیعری جیھانی بۆ زمانی ڕوسی، پێش ھەڵگیرساندنی جەنگی جیھانی دووەم بە چەەند ساڵیک باسترناک و ھاوسەرەکەی لەگوندێکی بچوکدا جێگیربوون کە پێکھاتبوو لە کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیر لێرەشەوە دەستی کردووە بەشیعر نووسین و سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێناوە.
باسترناک چیرۆکێکی نووسیوە بەناوی دکتۆر جیفاڤۆ کە ڕەخنەی لە ڕژێمی شیوعی دەگرت ھەر بۆیە کەس ڕازی نەبووە بۆی بڵاوبکاتەوە ئەویش ھەڵھاتووە بۆ ئیتاڵیا و لەساڵی ١٩٥٧ چیرۆکەکەی بڵاوکردۆتەوە کە بۆیە مایەی نیگەرانی بۆ سۆڤێت و مایەی خۆشحاڵی بۆ ڕۆژئاوا، لەساڵی ١٩٥٨ خەڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاداب پێبەخشیوە بەڵام ڕەتیکردۆتەوە و خەڵاتەکەی وەرنەگرتووە.
بۆریس باسترناک لە ٣٠ مایۆی ساڵی ١٩٦٠ لەتەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای عەرەبی
- لەدایکبووانی ١٨٩٠
- مردووانی ١٩٦٠
- نووسەرانی ڕووسیی سەدەی ٢٠ەم
- وەرگێڕەکانی سەدەی ٢٠ەم
- مردنەکان بەھۆی شێرپەنجەی سییەکان
- وەرگێڕەکانی ئینگلیزی–ڕووسی
- نووسەرانی جوو
- نووسەرە مۆدێرنەکان
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی وێژە
- وەرگێڕەکان لە فەڕەنسی
- وەرگێڕەکان لە ئەڵمانی
- وەرگێڕەکانی ویلیام شێکسپیر
- شاعیرە مەسیحییەکان
- شاعیرانی جوو
- جوولەکەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا
- جووە ڕووسەکان