ڕودیارد کیپلینگ
ڕودیارد کیپلینگ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Joseph Rudyard Kipling | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٥ مومبای، ھیندستان |
مردن | ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو | (٧٠ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Joseph Rudyard Kipling |
ھۆی مەرگ | ulcer |
Date of burial or cremation | ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ |
شوێنی ناشتن | Westminster Abbey، Golders Green Crematorium |
باوک | John Lockwood Kipling |
دایک | Alice MacDonald Kipling |
خوشک و برا | Alice Macdonald Fleming، John Kipling |
ھاوسەر | Caroline Starr Balestier |
منداڵ | John Kipling، Elsie Bambridge، Josephine Kipling |
خزمەکان | Catherine Pullein |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
شوێنی کارکردن | University of St Andrews |
پەروەردە | United Services College |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٨٦ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢ |
نەژاد | |
List of works | Rudyard Kipling bibliography |
ئەرشیڤەکان لە | Leeds University Library، Rare Books and Special Collections، University of Sussex Library، University of Victoria Special Collections and University Archives، Harry Ransom Center |
ناونراوە لەدوای | Rudyard Lake |
ئەندامی | پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Royal Society of Literature |
کارتێکراوە لەلایەن | ڕۆبێرت لویس ستیڤنسن |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، Fellow of the Royal Society of Literature، Lektorix، doctor honoris causa from the University of Paris، honorary doctorate from the University of Strasbourg |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، خەڵاتی نۆبێل لە وێژە |
کارە کۆکراوەکان | Stedelijk Museum Amsterdam |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون، part of the copyrights on oeuvre has expired |
Personal library at | Bateman's، British Library |
Artist files at | Frick Art Research Library |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
جۆزێف ڕودیارد کیپلینگ (بە ئینگلیزی: Joseph Rudyard Kipling؛ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٥–١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦)[١] ڕۆماننووس، کورتە چیرۆکنووس، شاعیر و، ڕۆژنامەوانێکی ئینگلیز بووە. کیپلینگ لە ڕاجی بەریتانیا (ھیندستان لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیا) لەدایک بوو، ئەمەش ئیلھامبەخش بوو بۆ بەشێکی زۆری کارەکانی. بەرھەمە خەیاڵکردەکانی کیپلینگ بریتین لە ھەر دوو کتێبی جەنگەڵ (کتێبی جەنگەڵ، ١٨٩٤؛ کتێبی دووەمی جەنگەڵ، ١٨٩٥)، کیم (١٩٠١)، چیرۆکەکان تەنھا بەو شێوەیە (١٩٠٢) و چەندین کورتە چیرۆک، لەوانە «ئەو پیاوەی کە دەیویست ببێت بە پاشا»[٢](١٨٨٨). شیعرەکانی بریتین لە «ماندالای» (١٨٩٠)، «گونگا دین» (١٨٩٠)، "خوداکانی سەردێڕەکانی کتێبی کۆپی» (١٩١٩)، «بارگرانیی پیاوی سپی» (١٨٩٩) و، «ئەگەر__» (١٩١٠). ئەو وەک داھێنەرێک لە ھونەری کورتە چیرۆکدا سەیر دەکرێت. ئەو کتێبانەی بۆ منداڵان نووسینی ئێستا وەک کلاسیک تەماشا دەکرێن.[٣][٤]کیپلینگ لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە بەناوبانگترین نووسەرانی شانشینی یەکگرتوو بوو. ھێنری جەیمز کیپلینگی بە پیاوێکی بلیمەت ناوزەد کردبوو. لە ساڵی ١٩٠٧ وەک یەکەم نووسەری ئینگلیزیزمان کە خەڵاتەکە وەربگرێت، لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی پێ بەخشرا و تاکوو ئێستاش گەنجترین کەس بووە لەو کاتەدا کە ئەو خەڵاتەی وەرگرتبێت. ھەروەھا بۆ خەڵاتی شاعیری دەرباری بەریتانی و چەند جارێک بۆ پێگەی سوارچاکی داوای لێ کرا، بەڵام ھەردووکیانی ڕەت کردەوە. دوای مردنی لە ساڵی ١٩٣٦، خۆڵەمێشەکەی لە گۆشەی شاعیران بەخاک سپێردرا، کە بەشێکە لە قۆڵی باشووری وێستمینیستەر ئابی..
ناوبانگی دواتری کیپلینگ لەگەڵ کەشوھەوای سیاسی و کۆمەڵایەتیی ھەر سەردەمێک گۆڕاوە. تێڕوانینە دژبەیەکەکان لەبارەی ئەو بۆ بەشێکی زۆری سەدەی بیستەم بەردەوام بوون. دۆگلاس، ڕەخنەگری ئەدەبی، نووسیویەتی: «[کیپلینگ] ھێشتا نووسەرێکە کە دەتوانێت ببێت بە مایەی ناکۆکیی توند و، جێگەی ئەو لە مێژووی ئەدەبیات و کولتووردا زۆری ماوە تاوەکوو جێگیر ببێت؛ بەڵام لەگەڵ پاشەکشەی تەمەنی ئیمپراتۆرییەتەکانی ئەورووپا، کیپلینگ وەک شرۆڤەکارێکی بێھاوتا، تەنانەت مشتومڕھەڵگر، دەردەکەوێت کە لەبارەی چۆنێتیی ئەزموونکردنی ئیمپراتۆرییەت دواوە. ئەو خاڵە و پەیبردنی زیاتر بە بەھرەی سەرسووڕھێنەری ئەو لە چیرۆکبێژیدا دەیکاتە ھێزێک کە حسابی بۆ بکرێت.»
سەردەمی منداڵی
[دەستکاری]ڕودیارد کیپلینگ لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٥ لە شاری بۆمبای لە دایک و باوکێک بە ناوی ئەلیس کیپلینگ و جۆن لۆکوود کیپلینگ لەدایک بوو.[٥] ئەلیس، کە یەکێک لە چوار خوشکە دیارەکەی ماکدۆناڵد بوو،[٦] ژنێکی بەکەیف و سەرحاڵ بوو،[٧] و لۆرد دەفرن دەربارەی دەیگوت: «بێتاقەتی و خاتوو کیپلینگ ناتوانن لە یەک ژووردا کۆ ببنەوە.»[٨] جۆن لۆکوود کیپلینگ، پەیکەرتاش و گڵکار، بەڕێوەبەر و پرۆفیسۆری پەیکەرتاشیی تەلارسازی بوو لە کۆلێژی ھونەری سێر جامسێتجی جیجیبۆی کە ئەوسا تازە لە بۆمبای دامەزرابوو.[٩]
ھونەر
[دەستکاری]ھەرچەندە کیپلینگ وەک نووسەر ناسرابوو، بەڵام نیگارکێشێکی لێھاتووش بوو. کیپلینگ لەژێر کاریگەریی ئۆبری بێردسلی، چەندین وێنەی بۆ چیرۆکەکانی بەرھەم ھێنا، بۆ نموونە، چیرۆکەکانی جەست سۆ، ١٩١٩.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Secretary's Department – London Letters – From London (Indexed) – January – March 1936». ٨ی ئازاری ٢٠٢١.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی) - ^ Kipling، Rudyard (١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٨)، «The Man who would be King»، The Man Who Would Be King، Oxford University Press، لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ Kipling، Rudyard (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). «Plain Tales from the Hills». doi:١٠.١٠٩٣/owc/٩٧٨٠١٩٩٥٣٨٦١٤.٠٠١.٠٠٠١.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی) - ^ Morse، J. Mitchell؛ Moseley، Virginia؛ Sultan، Stanley؛ O'Brien، Darcy؛ Thornton، Weldon؛ Gifford، Don؛ Anderson، Chester G.؛ Read، Forrest؛ Joyce، James؛ Ellmann، Richard (1968). «By and about Joyce». The Hudson Review. ٢١ (2): ٣٨١. doi:١٠.٢٣٠٧/٣٨٤٩٧٤٩. ISSN ٠٠١٨-٧٠٢X.
- ^ «BOOKS ABOUT KIPLING AND HIS WORK»، Supplement to Bibliography of the Works of Rudyard Kipling، Cambridge, MA and London, England: Harvard University Press، لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ Burne-Jones، Lady Georgiana Macdonald (1983)، «Memorials of Edward Burne-Jones»، Kipling، London: Palgrave Macmillan UK، لاپەڕە ١٤٢–١٤٤، ژپنک ٩٧٨-١-٣٤٩-٠٥١٠٨-٣، لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ «Gilmour of Craigmillar, Baron, (Ian Hedworth John Little Gilmour) (8 July 1926–21 Sept. 2007)»، Who Was Who، Oxford University Press، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ Radcliffe، J. (٢٨ی تشرینی دووەمی ١٨٨٥). «Dodle: Wharnton». Notes and Queries. s٦-XII (309): ٤٢٨–٤٢٨. doi:١٠.١٠٩٣/nq/s٦-xii.٣٠٩.٤٢٨a. ISSN ١٤٧١-٦٩٤١.
- ^ «Gilmour of Craigmillar, Baron, (Ian Hedworth John Little Gilmour) (8 July 1926–21 Sept. 2007)»، Who Was Who، Oxford University Press، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ «Rudyard Kipling and the Wolves»، Victorian Quest Romance، Northcote House Publishers Ltd، لاپەڕە ٤٧–٦٥، لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕودیارد کیپلینگ تێدایە. |