ناحیەی ڕۆڤیا
ڕواڵەت
ناحیەی ڕۆڤیا | |
|---|---|
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
| قەزا | بەردەڕەش |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ڕۆڤیا (بە عەرەبی: ناحیة روفیا، بە ئینگلیزی: Rovia SubDistrict ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ڕۆڤیایە.[١][٢]
ناو
[دەستکاری]- ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ڕۆڤیایە.[٣]
- چەند بۆچوونێک ھەیە لە سەر ناوی ڕۆڤیا:
- زوو ئافرەتێک ھەبووە بەناوی (ڕوەیدە) گەورەی گوند بووە بۆیە ڕۆڤیا لە(رویدە)ھاتووە.
- لە ڕۆمیە ھاتووە و ئەوەش لەبەر ئەوەی لەکاتی خۆی ڕۆم لێرە بوونە و بارەگایان دروست کردوە و لێرەوە دەستیان پێ کردوە وەکو بنکەیەکی سەرەکی.
- گوایە لە ناوچەکەدا گیانداری ڕێوی زۆر بووە، کە لە کرمانجیدا بە ڕێوی دەڵێن(ڕۆڤی)، لەوەوە ناوی ڕۆڤیای وەرگرتووە.[٤]
مێژوو
[دەستکاری]- بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کابینەی پێنجەم، ژمارە ١٠ لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەردەڕەش بوو بە قەزا و ناحیەی ڕۆڤیاش ھاتە کایەوە لە سنووری قەزای بەردەڕەش.
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی ڕۆڤیا:
- لە باکوورەوە ناحیەی گردەسێن.
- لە باشوورەوە ناحیەی دارەتوو و ناحیەی ناوەندی قەزای بەردەڕەش.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی دارەشەکران.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی کەلەکچی و ناحیەی قەسرۆک.[٥]
دانیشتوان
[دەستکاری]ژمارەی دانیشتووانی ٤٥ ھەزار کەسە.[٦]
کشتووکاڵ
[دەستکاری]شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]ناحیەی ڕۆڤیا یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بەردەڕەش و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٩ ھەزار کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە:
- پیرچاوش
- دەربیستان گەورە
- ئەللاھی
- ئۆمەرسێنان
- ئیسماوە
- بامەڕزێ
- بەردە زیو
- بەردەسۆر
- پەلاسان
- پیربوب
- توبزاوە گەورە
- تۆبزاوە گچکە
- جەنگە
- جوجەر گچکە
- جوجەر گەورە
- چەمە
- حەسەنییە
- خرابە سەعدوون
- خرابە واش
- خرابە یاسین
- خەمیس گچکە
- دەربیستان گچکە
- دولیجان تارق
- دولیجان سالح
- دولیجان کتو
- دولیجان گەورە
- دۆستەک
- دیناران
- زیلکە عەبدولعەزیز
- سێگردک
- شێخانۆک
- عەلیشانە
- قەرەناز
- کانی ئەسپان گچکە
- کانی ئەسپان گەورە
- کەندالەسۆر
- گربەویل گچکە
- گربەویل گەورە
- گرگە جوو
- گریگا
- نەزراوە
- ھزار جووت
- یەکمالە
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ↑ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=%DA%95%DB%86%DA%A4%DB%8C
- ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11074348
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)