بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:مزگەوت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

مزگەوت (بە عەرەبی: المسجد) ئەو شوێنە پیرۆزەیە کە لە ئاینی ئیسلامدا موسوڵمانان فەرزی نوێژ یان پەرستش و پاڕانەوە تێیدا بەجێ دەھێنن. مزگەوت تەنھا بۆ جێبەجێکردنی نوێژی بە کۆمەڵ و ھەینی نییە بەڵکو ناوەندێکی کۆمەڵگەی موسڵمانە، ناوەندێکی ڕامیاری و ئاینییە بۆ گەلانی موسڵمان، کە نوێژی تیادەکرێ و تاو توێی کێشەکانی تیادەکرێ کاروباری جەنگی و ڕامیاری و ئابووری ھی تریشی تیا ڕێکدەخرێ. مزگەوت لە سەردەمی پێغەمبەر و ھاوەڵانی جێنشینی ھەر بەم شێوەیە بوو ھەر بۆیە دەبینین مزگەوتەکەی پێغەمبەر (د. خ) لە مەدینە ناوەندی پەرستش و ناوەندی بەڕێوەبردن و ڕامیاری بووە ھەر لەوێ چاوی بەو نێردراوانە دەکەوت کە دەھاتنە لای لەوێوە لە ئیسلام فێر دەبوون و ھێندێکیان موسڵمان دەبوون و پەیمانیان دەدا ھەر لەوێوە پێغەمبەر موسڵمانانی فێری ئیسلامەتی دەکردن و کاروبارەکانیانی ڕێک دەخست و ھەر لەوێش کاری دەوڵەتی بەڕێوە دەبرد بۆیە ھەر لەساتەکانی یەکەمی ئیسلامەتییەوە مزگەوت دەکەوتە ناوەندو چەقی شار و لە تەکیدا ماڵی گەورە و حاکم و بەڕێوەبەری شار و مۆڵگەی سەربازی ھەبوو. کە ئەم سێ جێگایە بە یەکەوە بنیات دەنران وەک قەڵایێک لەناوەندی ھەر شارێک کە موسڵمانان ئازادیان دەکرد، ھەر لە ناو مزگەوتیشەوە پەیمانیان ئەبەست بۆ جێنشینەکانی یەکەم بۆیە ھەر لەوێوە پەیمانیان لەگەڵ (ئەبووبەکر) و (عومەر کوڕی خەتتاب) و (عوسمان کوڕی عەفان) و (عەلی کوڕی ئەبووتالیب) بەست. ھەر لەسەر دوانگەی مزگەوتەوە جێنشین وتاری بۆ موسڵمانان دەدا. باسی پلان ڕیژییەکانی خۆی دەکرد، وبڕیارە ڕەسمییەکانی دەوڵەت دەخوێندرایەوە، دەنگوباسی شەڕ باس ئەکرا و دەسکەوتەکانی شەڕ دابەش ئەکران ھەر لەوێوەش پەیامبەر درودی خوای لەسەربێت -کاروبارو کێشەی دادوەری بەڕێوە ئەبرد، دادوەرانیش تاسەردەمی ئەْمەویەکان ھەر لە مزگەوت قەزاوەتیان ئەکرد لەدوایدا لەنزیک مزگەوت کاری خۆیان بەڕێوە دەبرد، و مزگەوت پەیمانگای پێگەیاندن و فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان و زانستی شەرعی و کۆڕی زانستی بووە کە تا ئێستاش ھەرباوە ئەوەتا زانایان و مامۆستایان تا ئێستاش لە مزگەوت وانە بەقوتابیان دەڵێنەوە. زانکۆی ئەزھەریش بۆ ئەمە چاکترین نموونەیە ھەروەھا جاری واھەبووە کە پەرتووکخانە و کتێبی زۆر بە مزگەوتەوە لکێنراوە یان پارەو و زەوی درواوە و لکێلنراوە بە مزگەوت بۆ نۆژەن کردنەوە و ڕێکخستن و بەخشینی بەو قوتابیانەی کە دەمێننەوە لە دەوروبەری مزگەوت.


ھەنووکە ٥٥ وتار لە دەروازەی مزگەوتدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

مزگەوتی قوبا (بە عەرەبی: مسجد قباء) یەکەم مزگەوتە لەئیسلامدا دروستکرابێت و یەکەم مزگەوتە لە مەدینە دروستکرابێت، دووەم گەورەترین مزگەوتی مەدینەیە دوای مزگەوتی پێغەمبەر، بەھۆی نزیکبوونی مزگەوتەکە لەبیرێکەوە بەناوی قوبا مزگەوتەکە ناونراوە مزگەوتی قوبا. لەلایەن پێغەمبەر دروست کراوە لەکاتی کۆچکردنی لە مەککە بۆ مەدینە، و دەکەوێتە باشووری مەدینە، لەلایەن موسڵمانان گرینگییەکی زۆری پێدراوە، لەسەردەمی عوسمان کوڕی عەفان و عومەر کوڕی عەبدولعەزیز و وەلید کوڕی عەبدولمەلیک و خەلیفەکانی دواتر نوێکراوەتەوە و فراوانکراوە. کۆتا فراوانکردنی لەلایەن فەھد کوڕی عەبدولعەزیزبوو، شوێنی نوێژکردنەکەی پێنج ھەزار مەتر دووجایە و ڕووبەری گشتی مزگەوتەکە ١٣٥٠٠ مەتر دووجایە، و ٢٠٠٠٠ نوێژخوێن لەخۆدەگرێت. ( من تطھر فی بیتە ثم أتی مسجد قباء وصلی فیە کان لە کأجر عمرة) ھەرکەسێک لەماڵەوە دەستنوێژ ھەڵبگرێت بێتە مزگەوتی قوبا و نوێژی تێدا بکات، وەک ئەوە وایە عەمرەیەکی ئەنجام دابێت.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

منارەی چۆلی یان منارەی موزەفەرییە

وتاری پەیوەندیدار

مزگەوتی ئەقسا دەکەوێتە شاری قودس وە پیرۆزترین شوێنە لە ئیسلام مزگەوتەکە لەسەرەوەی مزگەوتی قودس بنیادنراوە، مزگەوتەکە وەک ئەقسا یان حەرەمی شەریف ناسراوە لە ئیسلام; چەندین دەیەی تر لەدوای مردنی پێغەمبەر محەممەد. موسلمانان بڕوایان وایە پێغەمبەر محەممەد لە مزگەوتی حەرام گوازرایەوە بۆ ئەم شوێنە لە کاتی ئیسرا و میعراج; ھەروەک لە فەرموودەدا ھاتووە کەوا لە کاتی نوێژدا مزگەوتی ئەقسای کردووە بە قیبلە تا ١٦یەم یان ١٧یەمی ئەو مانگەی لە دوای کۆچکردنی لە مەککە بەرەو مەدینە، و دواتر خودا ڕێنموویی دەکات کەوا لەجیاتی ئەوە کەعبە بکاتە قیبلە.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان