بەردە ڕەشەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەردە ڕەشەکە (بە عەرەبی: الحجر الأسود‎) بەردێکی پیرۆزی ئاینییە کە لە چەند پارچەیەک پێک ھاتووە، ڕەنگێکی ڕەشی بڵێسەداری سپی ھەیە ڕەشایەتییەکەی بەرەو ڕەنگێکی سوور خۆی نیشان دەدات، تیرەکەی ٣٠ سانتیمەترە، دەکەوێتە گۆشەی باشووری خۆڕھەڵاتی کەعبە بە دیوی دەرەوە، بەپێی بیروباوەڕی ئیسلام ئەم بەردە خاڵی دەستپێکی سوڕانەوە (الطواف) و کۆتاییتی، بە مەترێک نیو لە ڕووی زەویەکەی بەرزە و بە چوارچێوەیەکی مسین پاڕێزبەندکراوە. خۆی بەردەکە ڕەنگی سپی بووە بەڵام بەھۆی تاوانەکانی مرۆڤایەتی ڕەنگی ڕەش ھەڵگەڕاوە «بەپێی فەرموودەکانی پێغەمبەر محەممەد د. خ». ھەروەھا ئیبن عەباس لە پێغەمبەر محەممەد د. خ دەگێڕێتەوە و دەڵێ: «نزل الحجر الأسود من الجنة أبيض من الثلج فسودته خطايا بني آدم». ھەروەک دەبینرێت ڕەش خۆی دەنوێنێت بەڵام کڕۆکەکەی ناواخنێکی سپی شوشەیی ھەیە.

محەممەد کوڕی خەزاعە لە تایبەتمەندی بەردەکە دواوە و دەڵێ کاتێک بەردەکە لەلایەن قەرمیتیەکان ڕفێنراوە لە ساڵی ٩٥٠ زایینی و دواتر کە گەڕێندراوەتەوە تێبینی کردووە کە “بەردەکە تەنھا بەشی سەرەوەی ڕەش بووە کڕۆکەکەی سپی بووە و درێژییەکەی ھێندەی باسکێک بووە “. بەردە ڕەشەکە بە یەکێک لە بەردەکانی بەھەشت ھەژمار دەکرێت، لەم بارەیەوە پێغەمبەر محەممەد د. خ دەفەرموێت: «الحجر الأسود من حجارة الجنة»، ھەروەھا مروارییەک بووە لە مروارییەکانی بەھەشت لەم بارەیەوە پێغەمبەر محەممەد د. خ دەفەرموێت: «إن الركن والمقام ياقوتتان من ياقوت الجنة طمس الله تعالى نورهما ولو لم يطمس نورهما لأضاءتا ما بين المشرق والمغرب».

عەبدوڵلای کوڕی زوبێر یەکەم کەس بووە کە چوارچێوەیەکی لە مسی بۆ درووستکردووە دواتر خەلیفەکانی ئیسلام درێژەیان بە ھەمان کار داوە، لە سەر ھەمان ڕێچکە لە ساڵی ١٩٥٦ شا سعود کوڕی عەبدولعەزیز چوارچێوەیەکی نوێی مسینی بۆ داناوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠١ شا فەھد کوڕی عەبدولعەزیز چوارچێوەکەی نوێتر کردۆتەوە بە مس.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

ھێلکاری ھەڵکەوتەی بەردە ڕەشەکە لە کەعبە کە بە ژمارە (١) ئاماژەکراوە .

بەردە ڕەشەکە لە چەندین پارچە پێک ھاتووە کە ھەر ھەموویان بەھۆی چوارچێوەیەکی مسین پێک بەستراونەتەوە، بەردەکە بەھۆی بزماری مسی بە چوارچێوەکە بەستراوەتەوە. خۆی بەردەکە ٢٠ سم ە بەڵام ھەشت پارچەی بچوکیشی پێوە لکێنراوە، قەبارەی بەردە ڕەسەنەکە نادیارە ئەمیش بەھۆی گۆڕانکاری و خوڕانی ڕوکەشەکەی بە درێژایی مێژوو کە بەھۆی چەندین بۆنەوە گۆڕانکاری بە سەرھاتووە.[١]

وێنەیەکی بەدەست کێشراو لەلایەن محەممەد تاھیر کوردی، دوای لکاندنی کاغەزەکە بەسەر ڕووی بەردەکە بەھەمان قەبارەی خۆی کێشراوە لە ١٩٥٥.

محەممەد کوڕی خەزاعە دەڵێ کاتێک بەردەکە لەبلایەن قەرمیتیەکان ڕفێنراوە لە ساڵی ٩٥٠ زایینی و دواتر کە گەڕێندراوەتەوە تێبینی کردووە کە “بەردەکە تەنھا بەشی سەرەوەی ڕەش بووە کڕۆکەکەی سپی بووە درێژییەکەی ھێندەی باسکێک بووە“.

لە سەدەی دەیەمی زایینی مێژوو نووسان تێبینی بەردەکەیان کردووە کە ڕەنگێکی سپی باوی ھەبووە و قەبارەکەی (٠٬٤٦مەتر) بووە، ھەروەھا لە سەدەی حەڤدەھەم قەبارەکەی بە (١٬٣٣ مەتر) تۆمارکراوە، بەڵام لە سەدەی ھەژدەھەم لەلایەن عەلی بەگی گەورە قەبارەکەی بە (١١٠سم) تۆمارکردووە، لە سەردەمی محەممەد عەلی پاشا بە شێوەیەکی زانستیانە قەبارەکەی پیورایە کە بە (٠٬٧٦مەتر) بەرزی و (٠٬٤٦مەتر) پانی تۆمارکراوە.[١]

بەردەکە بۆ یەکەم جار لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتای سەدەی بیستەم چووەتە سەر پەرەکانی وێژەی خۆڕئاوایی ئەمەش لە ڕێگای گەریدە ئەورووپاییەکانەوە بووە کە سەردانی کەعبەیان کردووە وەک یوھان لۆدفیگ بێرکھارت لە ١٨١٤ ز، کە بە پوختی باسی بەردە ڕەشەکەی کردووە لە پەرتووکەکەی ١٨٢٩ لە ژێڕ ناوی (کانزاکاری لە نیشتمانی عەرەبیدا).

ھەروەھا خۆشنووس و وێنەکێشی کوردستان محەممەد تاھیر کوردی دەڵێ:

ئەوەی دەردەکەوێت و دەیبینین لە بەردە ڕەشەکە لە زەمانی ئیمڕۆماندا کە لە ناوەڕاستی سەدەی چواردەھەمی کۆچی داین، ھەشت پارچەی بچوکمان لە ژێڕ دەستدایە بە قەبارەی جیاواز گەورەکەیان ئەندازەکەی یەک باسکە، ھەروەک دەبینرێت تووشی ڕووشاوی ھاتووە ئەمەش بەھۆی دزین و ڕفاندنییەوە بووە لەلایەن کۆمەڵێک نەزان و بێ باوەر لە سەردەمانی زوو. پێشتر پازدە پارچە بووە، بەڵام لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوو ژمارەکەی کەمی کردووە بۆ ھەشت پارچە، ئەمیش بەھۆی کاری تاڵانکاری و وردبوونی بەھۆی کارەکانی گۆڕینی چوارچێوە مسییەکەی، بەردەکە بەھۆی مۆمێکی تایبەت و بۆن خۆشەوە پێچراوە بۆنی مسک و عەنبەری لێدێت.[٢]

ناونان[دەستکاری]

ناونانی بە بەردی ڕەش ھەروەک ئیبن عەباس لە پێغەمبەر محەممەد د. خ دەگێڕێتەوە: «نزل الحجر الأسود من الجنة أبيض من الثلج فسودته خطايا بني آدم». ھەندێک لە خەڵکانیش بە (حجر الاسعد) بانگیان کردووە بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی بەھێز لە بارەی ئەم ناوەوە نییە.

ھەروەھا بە «الرکن» ناوی ھاتووە لە وتەیەکی فاکھی ھاتووە کە دەڵێت «عن مجاهد قال نظرت إلى الركن حين نقض ابن الزبیر البيت، فإذا كل شيء منه داخل البيت أبيض.»

شوێنەوارەکان[دەستکاری]

وێنەیەکی بەردەکە لە ڕووی پێشەوە و تەنیشت، لە پەرتوکی خۆڕھەڵات ناس ولیەم مۆیور.[٣]

بەپێی شوێنەوارە ئیسلامییەکان، بەردەکە لەلایەن جبریلەوە لە ئاسمانەوە ھاتووە، لە گێڕانەوەیەکی ئیبن جەریر لە تەفسیرەکەی باسی کردووە، ھەروەھا ئەزرەقی لە «أخبار مكة» باسی کردووە. ھەروەھا لە فەرموودەیەکی حەسەنی پێغەمبەر ھاتووە کە ئەلحاکم دەیگێڕێتەوە و دەفەرموێت :

ألا تخبرني عن البيت؟ أهو أول بيت وضع في الأرض؟ فقال: لا ولكن هو أول بيت وضع فيه البركة، مقام إبراهيم، ومن دخله كان آمنا، وإن شئت أنبأتك كيف بني: إن الله أوحى إلى إبراهيم أن ابن لي بيتا في الأرض. قال: فضاق إبراهيم بذلك ذرعا، فأرسل الله السكينة -وهى ريح خجوج، ولها رأسان - فأتبع أحدهما صاحبه حتى انتهت إلى مكة، فتطوت على موضع البيت كتطوي الحجفة، وأمر إبراهيم أن يبني حيث تستقر السكينة. فبنى إبراهيم وبقي حجر، فذهب الغلام يبغي شيئًا، فقال إبراهيم: لا، ابغني حجرًا كما آمرك. قال: فانطلق الغلام يلتمس له حجرًا، فأتاه فوجده قد ركب الحجر الأسود في مكانه، فقال: يا أبت، من أتاك بهذا الحجر؟ قال: أتاني به من لم يتكل على بنائك، جاء به جبريل من السماء. فأتماه.

ھەروەھا لە فەرموودەیەکی تر ھاتووە کە بەردەکە لە بەھەشتەوە ھاتووە «الحجر الأسود من الجنة»، لە ئیبن عەباسەوە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەممەد د. خ ھاتووە: «نزل الحجر الأسود وهو أشد بياضًا من اللبن فسودته خطايا بني آدم». موسڵمانان بەردەکە ناپەرستن، ھەروەھا لە فەرموودەیەکی عومەری کوری خەتاب ھاتووە: «إني لأعلم أنك حجر لا تضر ولا تنفع، ولولا أني رأيت رسول الله يُقبِّلك ما قبّلتك».

مێژوو[دەستکاری]

گەڕاندنەوەی بۆ شوێنی خۆی لەلایەن پێغەمبەر محەممەد د. خ[دەستکاری]

وێنەیەکی شیکاری لەساتی گەڕاندنەوەی بەردەکە بۆ شوێنی خۆی کە پێغەمبەر بەردەکەی خستۆتە سەر کوتاڵەکە و لەلایەن چوارکەسی ھۆزی قورەیش بەرزکراوەتەوە: لەپەرتوکی جامع ئەلتەواریخ للھەمەدانی.

لە پەرتوکی ژیاننامەی پێغەمبەر محەممەد د. خ ھاتووە کەوا لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا قورەیشییەکان ھەڵسان بە نۆژەنکردنەوەی کەعبە، لەکاتی گەیشتنە ئەوەی بەردە ڕەشەکە بخەنە شوێن خۆی ناکۆکی لە نێوانیان درووستبوو، بەم ھۆیەوە جەنگ کەوتە نێوانیان دواتر بڕیاریاندا ھەرکەسێک لە دەروازەی سەفا بێتە شار دەبێتە ڕاوێژکار لە نێوانماندا، بینیان یەکەم کەس ھاتە ناوشار محەممەد پێغەمبەر بوو: «ئەمە کەسێکی دەست پاکە و بە حیکمەتەکەی ڕازی دەبین». ھەموو گوێیان لێ گرت و پێغەمبەریش فەرمووی: «هلمَّ إليّ ثوباً» کوتاڵێکیان ھێنا و ڕایانخست پێغەمبەر محەممەد د. خ بە دەستی خۆی بەردەکەی خستە سەری و دواتر ھەر ھۆزە و لایەکی پارچە کوتاڵەکەی گرت و بەرزیان کردەوە بۆ شوێنی خۆی، بەمە کۆتایی بە ناکۆکی نێوانیان ھات.

زوبێر و یەزیدی کوڕی مەعاویە[دەستکاری]

لە سەردەمی قوسەی کوری کولاب ھیچ گۆڕانکارییەک بە سەر بەردەکە نەھات دواتر عەبدوڵلای کوڕی زوبێر وەک یەکەم کەس ھەڵسا بە پێکبەستنی سەرجەم پارچەکان و کۆکردنەوەیان لە چوارچێوەیەکی مسی. بدواتر بەھۆی ئەوەی کەعبە ئاگری تێ بەربوو ئەمەش بەھۆی جەنگی نێوان ئیبن زوبێر کە لە ناو کەعبە نیشتەجێ ببوو و سووپای یەزیدی کوڕی مەعاویە، پاشان لە ساڵی ٦٩٢ ز لەلایەن حەجاجی کوڕی سەقەفی کاری مسکاری بۆ کراوە، دواتر لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی ھارون ڕەشید بە ئەڵماس ڕووپۆش دەکرێت و مسەکەی لێ دەکرێتەوە.

ڕووداوی قەرمیتییەکان[دەستکاری]

أن يقلع الحجر الأسود، فجاءه رجل فضربه بمثقل في يده وقال: أين الطير الأبابيل؟ أين الحجارة من سجيل؟ ثم قلع الحجر الأسود وأخذوه حين راحوا معهم إلى بلادهم، فمكث عندهم ثنتين وعشرين سنة حتى ردوه، كما سنذكره في سنة تسع وثلاثين وثلاثمئة فإنا لله وإنا إليه راجعون. ولما رجع القرمطي إلى بلاده ومعه الحجر الأسود وتبعه أمير مكة هو وأهل بيته وجنده، وسأله وتشفع إليه أن يرد الحجر الأسود ليوضع في مكانه، وبذل له جميع ما عنده من الأموال فلم يلتفت إليه، فقاتله أمير مكة فقتله القرمطي وقتل أكثر أهل بيته وأهل مكة وجنده، واستمر ذاهبا إلى بلاده ومعه الحجر وأموال الحجيج.[٤]

رووداوی قەرمیتییەکان بە دژوارترین ڕووداوەکانی سەر بەردەکە ھەژمار دەکرێت، کە کاتێک لە ٩٥٠ زایینی ھێرشیان کردە سەر شاری مەککە و مزگەوتی پیرۆز سەرجەم خەڵکەکەیان کوشت و بەردە ڕەشەکەیان ڕفاند و بۆماوەی ٢٢ساڵ بە نادیاری مایەوە، ئەبو تاھیر قەرمیتی پاشای بەحرەیین و پێشەوای قەرمیتییەکان بەم کارە ھەڵسا، بەردەکەی برد لە ناوچەیەکی پارێزگای قەتیف ھەر لە سعودیا شاردەوە دواتر ھەوڵی دا مەنزڵگای پێغەمبەر ئیبراھیم بدزێت بەڵام کلیلەکەی دەست نەکەوت لە ساڵی ٩٣١ زایینی بەردەکەی لە نێو خانوویەکی مەزن نمایش کرد و بەھێزی شمشێر داوای لە خەڵک کرد کە دەبێت لە مەودوا بۆ مەبەستی حەج سەردانی ناوچەی قەتیف بکەن. بەڵام لەلایەن سەرجەم حاجیانەوە ئەم داواکارییە ڕەت کرایەوە و گوتیان سی جار لە مەککە بکوژرێین باشترە لە وەی سەردانی قەتیف بکەین.[٥]

ئیبن کەسیر لە ڕووداوەکانی ساڵی ٩٣١ زایینی لە بارەی ئەبو تاھیری قەرمیتی دەڵێت:

وێنەیەکی کۆنی بەردە ڕەشەکە.

ھەروەھا لە «تحفة الراكع والساجد بأحكام المساجد» ی ئەبی بەکری جەراعی ھاتووە دەڵێ:

إنهم باعوه [أي القرامطة] من الخليفة المقتدر بثلاثين ألف دينار. ولما أرادوا تسليمه، أشهدوا عليهم ألا تسلّموا الحجر الأسود، وقاله لهم بعد الشهادة: يا من لا عقل لهم، من علم منكم أن هذا هو الحجر الأسود ولعلنا أحضرنا حجرا أسودا من هذه البرية عوضه، فسكت الناس، وكان فيهم عبد الله بن عكيم المحدث، فقال لنا في الحجر الأسود علامة، فإن كانت موجودة: فهو هو، وإن كانت معدومة، فليس هو، ثم رفع حديثا غريبا أن الحجر الأسود يطفو على وجه الماء ولا يسخن بالنار إذا أوقدت عليه، فأحضر القرمطي طستا فيه ماء ووضع الحجر فيه فطفى على الماء، ثم أوقدت عليه النار فلم يحس بها فمد عبد الله المحدث يده وأخذ الحجر وقبله وقال: أشهد أنه الحجر الأسود، فتعجب القرمطي من ذلك، وقال: هذا دين مضبوط بالنقل. وأرسل الحجر إلى مكة.

جگە لە مە ئیبن دەحیە دەڵێت: «عبد الله بن عكيم هذا لا يعرف، والحجر الأسود جلمدا لا تخلل فيه. والذي يطفو على الماء يكون فيه بعض التخلل كالخفاف وشبهه.»[٦] ھەم دیسان ئیبن کەسیر لە ڕووداوەکانی ٩٣١ زایینی لە بارەی گەڕاندنەوەی بەردە ڕەشەکە دەڵێت:

في هذه السنة المباركة في ذي القعدة منها رد الحجر الأسود المكي إلى مكانه في البيت… وكان ملكهم إذ ذاك أبو طاهر سليمان بن أبي سعيد الحسين الجنابي، ولما وقع هذا أعظم المسلمون ذلك، وقد بذل لهم الأمير بجكم التركي خمسين ألف دينار على أن يردوه إلى موضعه فلم يفعلوا، وقالوا: نحن أخذناه بأمر فلا نرده إلا بأمر من أخذناه بأمره. فلما كان في هذا العام حملوه إلى الكوفة وعلقوه على الأسطوانة السابعة من جامعها ليراه الناس، وكتب أخو أبي طاهر كتابا فيه: إنا أخذنا هذا الحجر بأمر وقد رددناه بأمر من أمرنا بأخذه ليتم حج الناس ومناسكهم.[٧][٨]

ڕووداوەکەی ساڵی ٩٧٤ی زایینی[دەستکاری]

چوارچێوە کۆنەکەی بەردە ڕەشەکە، لە تۆپ قەپو سەرای ئەستانبۆل .

ئیبن فەھدی مەلەکی لە پەرتوکی «إتحاف الورى بأخبار أم القرى» کە لە بەشی ڕووداوەکانی ساڵی ٩٧٤ ز دەڵێت پیاوێکی فەلەی ڕۆمانی بە زێر و گەوھەرێکی زۆرەوە ھات بۆ مەککە و بە ئەنقەست خۆی بە بەردەکە کێشا دواتر دووبارە بە زەبرێکی زۆرەوە خۆی بەبەردەکە کێشایەوە ئینجا حاجییەکی یەمەنی خەنجەرەکەی دەرھێنا و لە خوێنی خۆی گەوزاندی و کوشتی.

ڕووداوەکەی ساڵی ١٠٢٢ی زایینی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٠٢٢ زایینی کۆمەڵێک سوارچاک کە پێک ھاتبوون لە دە سوارچاک لەلایەن حاکم عوبەیدی لە میسر ھەڵخەڵەتێنراوبوون کە بەدەستێکیان شمشێر و دەستەکەی تریان دەمبووسیان پێ بوو، ئیبن فەلەکی لە بارەیانەوە دەڵێ:

بعدما فرغ الإمام من صلاة الجمعة لیوم النفر الأول، وقبل عودة الحجیج من منی، قام قاصدا الحجر کأنە یستلمە، فضرب وجە الحجر ثلاث ضربات متوالیة بالدبوس»، وھو یقول: «إلی متی یعبد الحجر الأسود؟ ولا محمد، ولا علی یمنعاننی عما أفعلە، فإنی أرید الیوم أن أھدم ھذا البیت وأرفعە. وکان علی أبواب المسجد عشرة فرسان لنصرتە، فاحتسب رجل وثار بە فوجأە (طعنە) بخنجر واحتوشە الناس فقتلوە، وقطعوە وأحرقوە بالنار. وأقام الحجر علی حالە ذلک یومین، وکان قد تنخش وجھە فی وسطە، وصارت فیە شقوق یمینا ویسارا، وتقشر من تلک الضربات، وتساقطت منە شظایا مثل الأظفار، وخرج مکسرە أسمر یضرب إلی صفرة، ثم أن بعض بنی شیبة جمعوا ما وجدوا مما سقط منە، وعجنوە بالمسک واللَک صبغ أحمر وحشیت بە الشقوق.[٩]

ڕووداوەکەی ساڵی ١٥٨٣ی زایینی[دەستکاری]

پێشەوا ئیبن عەلان لە پەرتوکی «فضل الحجر الأسود» لە بارەی ڕووداوی ئەم ساڵە نووسیویەتی:

پیاوێکی عێراقی شیعە مەزھەب ھات، بە دەمبووس ھەڵیکۆڵییە سەر بەردەکە، ئەوکات ماڵی میر ناسر چاوش لەنزیکی کەعبە بوو، دەبینێت پیاوێک خەریکی چییە ڕاستەوخۆ بە خەنجەرەکەی دەیکوژێت.[٨]

ڕووداوەکەی ساڵی ١٩٣٢ی زایینی[دەستکاری]

شێخ حوسێن لە پەرتوکی «تاريخ الكعبة المشرفة» دەڵێت:

لە ساڵی ١٩٣٢ پیاوێکی فارسی زمان لە ئەفغانستانەوە ھات بۆ مەککە و پارچەیەکی لەبەردی ڕەش کردەوە لەگەڵ پارچەیەک کوتاڵی سەر کەعبە و پارچەیەک لە زیوی سەر پەیژەکانی دەروازەی کەعبە ئەو دەروازەیەی کەوتۆتە نێوان بیری زەم زەم و دەرگای بەنی شەیبە، دواتر پاسەوانی مزگەوتەکە ھەستی پێدەکات و دەستگیری دەکات، دواتر سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت.[٨]

بنەچە زانستییەکە[دەستکاری]

وێنەیەکی نزیکی بەردە ڕەشەکە کە وەک پارچەیەک کانزا خۆی نیشان دەدات ئەمەش بەھۆی ئەو چینە شەمێیەی پێی سواق دراوە.

زۆر جۆر شلۆڤە و شیکاری زانستی بۆ بەردەکە کراوە بەردێکی داڕێژراو و ئاوێتەیی بازلت و کەڵبەییە لە گەڵ پارچەی شووشەیی سروشتی و نەیزەکی بەردینییە. لە ساڵی ١٨٥٧ پۆڵ باتریچ بەرپرسی بەشی بەردە گرانبەھاکان لە ئیمپراتۆرییەتی نەمسای مەجەری ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لە بارەی بەردەکەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوە دابوو کە بەردێکی نەیزەکییە. لە ساڵی ١٩٧٤ ڕۆبێرت دیتز و جۆن ماکھۆن لە بارەی بەردە ڕەشەکەوە ڕایانگەیاند کە بەردێکی تەواو نەیزەکییە لە جۆری بەردی کەڵبەیە، ھەروەھا توێژینەوەی زەویناسە عەرەبەکانیش ئاماژەیان بە ھەمان شت داوە.[١]

بەپێی شوێنەوارەکانی سەر بەردەکە کاتێک لە ساڵی ٩٥١ لەلایەن قەرەمیتییەکان ڕفێنراوە و بۆماوەی ٢١ساڵ بە نادیاری مایەوە، پشکنینەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە بەردەکە بە درێژایی ئەم ماوەیە خراوەتە ناو ئاوەوە بۆیە تۆزێک خۆی لێک کردۆتەوە و پێکھاتە بازلتییەکەی لە دەست داوە لە جۆری بەردی کەڵبە دوورکەوتۆتەوە تا ڕادەیەکی باش.

لە ساڵی ١٩٨٠ ئەلیزابێس تۆمسن لە زانکۆی کۆپنھاگن گریمانەیەکی جیاوازی خستە ڕوو. ئاماژەی بەوە دەکرد کە بەردەکە بەشێکی پێکھاتەکەی شوشەییە و بەھۆی بەرگە ھەوای زەوی سووتاوە و بۆتە بەردێکی نەیزەکی. پێش ٦٬٠٠٠ ساڵ لە مەوبەر لە ناوچەی بیابانی وەبار لە بیابانی ڕەبع و خالی بەر زەوی کەوتووە، بە دووری ١٬١٠٠ کم لە خۆڕھەڵاتی مەککە، کاری کنە و پشکنینەکان لە ناوچەی وەبار چەندین پارچەی تریان دۆزیوەتەوە کە لە جۆری شوشەی سیلیکان و لە ژێر کاریگەری پلەی گەرمی بەرز تواونەتەوە تێکەڵ بە ئاسن و نیکل بوون. ھەندێک پارچەی نەیزەکیان لە ناوچەکە دۆزیوەتەوە کە ڕەنگیان ڕەش ھەڵگەڕاوە و ناوەوەیان پڕن بە پێکھاتەی گازداری سپی و زەرد.

زانایان دڵنیا نەبوونەوە لە بارەی گریمانەکانی ناوچەی وەبار تاوەکو ساڵی ١٩٣٢، ناوچەی وەبار لە سەر ڕێگای کاروانچییە بیابانییەکانە و ناوچەیەکی ئاشنایە بە ھۆزە بیابان نشینییەکان. ناوچەکە سنورێکی فراوانی ھەیە و لە ھۆنراوە عەرەبییەکان جێی خۆی کردۆتەوە بە ناوی وبار یاخود ئەوبار (ئێستا پێی دەڵێن: «إرم ذات العماد») شوێنی کەوتنەخوارەوەی نەیزەکەکە ئاوەدانی بووە بەڵام بەھۆی داکوتانی نەیزەکەکانەوە وێران بووە. لە ئەنجامی کاری کنە و پشکنینەکانی ناوچەی وبار ئەوە دەرکەوتووە کە پێشتر مرۆڤ لەم ناوچانە نیشتەجێ بووینە بەڵام بەپێی لێکۆلینەوەکانی ٢٠٠٤ ئەمەی خستە ناو ئەگەرەوە کە دەڵێن پێش ٢٠٠ تا ٣٠٠ ساڵ لە مەوبەر نیشتەجێبووینە،[١٠] بەپێی دوایین لێکۆلینەوەکانی مۆزەخانەی بەریتانی بۆ مێژووی سروشتی بەردە ڕەشەکە بەردێکی ئاسایی ھەسارەی زەویە و بەھۆی نەیزەکەوە پێک ھاتەکەی گۆڕدراوە بەوەی ئێستا ھەیە.[١١]

پیرۆزی بەردەکە[دەستکاری]

ھەندێک لە حاجیان ھەوڵ دەدەن دەستیان بە بەردەکە بخشێنن.
وێنەیەکی کەعبە لەڕووی ھەڵکەوتەی بەردە ڕەشەکە لەبەری چەپی دەرگای کەعبەوە.

بەپێی بیروباوەری ئیسلامی ھەرکەسێک لە دەوری کەعبە بخولێتەوە دەبێت دەست لە بەردە ڕەشەکە بدات و ماچی بکات، نابێت سەردانیکەری کەعبە بە شتێک (گۆپاڵ و سەیوان و داردەست) لە بەردەکە بدات، ئەگەر نەیتوانی دەستی لێبدات و ماچی بکات ئەوا دەبێت لە دوورەوە سڵاوی لێبکات و بڵێت (بسم الله والله أكبر). لە گێڕانەوەیەکی عومەری کوڕی خەتاب ھاتووە کاتێک دەستی لێداوە و ماچی کردووە وتویەتی: «من نازانم ئەی بەرد کە ئایا سودت ھەیە یان زیان سوێند بە خودا ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیبا کە ماچی کردی ئەوا ھەرگیز ماچم نەدەکردی». حافزی کوڕی حەجەر لە تەبەرییەوە دەگێڕێتەوە لە بارەی ئەم ئاخاوتنەی عومەری کوری خەتابەوە گوتویەتی: «کاتێک عومەر ئەمەی گوتوە، چونکە لە سەردەمی ئەو خەڵکانێکی زۆر بت و پەیکەریان پەرستووە، عومەری کوری خەتاب پێی نەزانی و دواکەوتوویی بووە کە بەردێک پیرۆزتر بکەی لە بەردێکی تر، چونکە ئەمە کاری عەرەبە نەزانەکان بووە، بۆیە بە خەڵکی ڕاگەیاندووە کە لە سەر ڕاسپاردەی پێغەمبەر د. خ بەردەکەی دەست لێداوە و ماچی کردووە، چونکە پێی وابووە بەردێک نە سوودی ھەبووە و نە زیان.»

لە بارەی پیرۆزی و شکۆداری بەردەکە بۆ دەست لێدان و ماچ کردن، عەبدوڵلای کوری عومەر لە پێغەمبەرەوە دەگێرێتەوە کە فەرمویەتی: «إن مسح الحجر الأسود والركن اليماني يحطان الخطايا حطاً». وە لە ڕۆژی دوایی دەگەڕێت بە دوای ئەو کەسانەی کە دەستیان لێداوە چونکە دووچاوی ھەیە و دێتە گۆ ناوی یەکە بەیەکەی سەردانیکەران دێنێت ، ھەر لەم بارەیەوە عەبدوڵلای کوڕی عەباس لە پێغەمبەرەوە دەگێرێتەوە و دەفەرموێت: «والله ليبعثنه الله يوم القيامة له عينان يبصر بهما، ولسان ينطق به، يشهد على من استلمه بحق»

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Burke, John G. (1991). Cosmic Debris: Meteorites in History. University of California Press. ISBN 978-0-520-07396-8.
  2. ^ داڕێژە:مرجع كتاب
  3. ^ Muir, William (1923). The life of Mohammad: from original sources. Edinburgh: J. Grant. Archived from the original on 16 Decemberی 2019. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ البداية والنهاية/الجزء الحادي عشر/ثم دخلت سنة سبع عشرة وثلاثمئة - ويكي مصدر "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Juneی 2015. Retrieved 27ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ الزركلي, خير الدين (أيار 2002 م). الأعلام - ج 3. بيروت: دار العلم للملايين. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  6. ^ الجراعي الصالحي الحنبلي, أبي بكر بن زيد (1425 هـ / 2004 م). اعتنى به النهام والمطيري والعنزي والعلي (ed.). تحفة الراكع والساجد بأحكام المساجد. الكويت: المراقبة الثقافية. Archived from the original on 16 Decemberی 2019. {{cite book}}: Check date values in: |year= و |archive-date= (help)
  7. ^ البداية والنهاية/الجزء الحادي عشر/ثم دخلت سنة تسع وثلاثين وثلاثمئة - ويكي مصدر "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Juneی 2015. Retrieved 27ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  8. ^ ئ ا ب الحجر الأسود فقدته الكعبة 22 عاما في القرن الرابع الهجري: يمين الله في الأرض.. ومن استلمه كأنما بايع النبي محمد عليه السلام. الشركة السعودية البريطانية للأبحاث والتسويق (لە ڕێکەوتی 9 ذو الحجة 1424 هـ 1 شوباتی 2004). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 3 کانوونی یەکەمی 2013. سەردان لە ڕێکەوتی تشرين 2013 م.
  9. ^ داڕێژە:مرجع کتاب
  10. ^ Prescott, J.R. , Robertson, G.B. , Shoemaker, C. , Shoemaker, E.M. and Wynn, J. (2004) "Luminescence dating of the Wabar meteorite craters, Saudi Arabia", Journal of Geophysical Research, 109 (E01008), doi:10.1029/2003JE002136
  11. ^ Grady, Monica M., ed. (2000). Catalogue of meteorites: with special reference to those represented in the collection of the Natural History Museum, London. Vol. 1. Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-66303-8.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]