یۆک
یۆک | |
|---|---|
شار | |
| York | |
وێنەی چەند شوێنی شاری یۆک | |
| وڵات | ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
| • سەرجەم | ٢١٠٦١٨ |
| وێبگە | https://www.york.gov.uk/ |
یۆک یان یۆڕک (بە ئینگلیزی: York) شارێکی ئینگلستانە کە ڕووبارەکانی ئۆس و فاس لەو شارە بە یەک ئەگەیێن و لە ناوچەی یورکشایر ھامبر لە باکووری ئەو وڵاتە ھەڵکەوتووە.[١] بەپێی سەرژمارییەکان لە ساڵی ٢٠١١ دانیشتووانی ئەم شارە ١٥٣٧١٧ و بە شارۆچکەکانی دەوروبەر ٢١٠٦١٨ کەس بووە و گەورەیی شارەکە دەگاتە ٢٧١ کیلومەتری چوارگۆشە.
مێژوو
[دەستکاری]شاری یۆرک لە ساڵی ٧١ زایینی بە دەس ڕۆمییەکان بوونیاد نرا. لەو کاتەدا ئەم شارە بوو بە پایتەختی یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی بە ناوی بریتانیا ئینفێرێۆر.
لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠ زایینی ئەم شارە بوو بە سەنتەری ئەسڵی شەبەکەی شەمەندەفر لە ئینگلستان و ھەوەھا ناوەندی بەرھەمھێنانی شیرینی.
تایبەتمەندی
[دەستکاری]یۆرک یەکێک لە شارە گەشتیارییەکانی ئینگلستانە کە ناوبانگی زۆری لە ئەرووپا و جیھاندا ھەیە. گرینگترین جێگە گەشتیارییەکانی ئەو شارە، بورج و بینای کلیفۆرد، مۆزەخانەی ڤایکینگەکان و مۆزەخانە شەمەندەفەرە.[٢] یانەی تۆپی پێ یۆک سیتی یەکیک لە یانە ناودارەکانی ئینگلستانە کە لە سالی ١٩٩٥–٩٦ زایینی مەنچستریوونایتدی بردەوە.
پێشانگا
[دەستکاری]- کڵێسا یۆک مینستر
- مۆزەخانە یورکشایر
- ئیستگای شەمەندەفەر
- زانستگای یۆک
- شانۆی پاشایەتی یۆک
- گرەند ئۆپێرا ھاوس یۆک
- یاریگای بوتام کرسنت
- ئەسپ سواری یۆک
- پەرتۆکخانەی یۆک
- نەخۆشخانەی یۆک
- مەیانی ھێلێن
- رووباری ئۆس
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ گەشتیاری بۆ یۆک
- ↑ شاری یۆک ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.گەشتیاری بۆ ئینگلستان
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |