دەروازە:کیمیا
کیمیا چییە؟کیمیا زانستێکە کە لە سەر پێکھاتە، تایبەتمەندی، تێکەڵەکان و گۆڕینی مادەکان دەکۆڵێتەوە. ئەم زانستە لە توخمە کیمیاییەکان و تێکەڵاوە کیمیاییەکان کە لەخۆگری ئەتۆمەکان، مۆلیکوولەکان وکارلێک کردنیان دەدوێت. لە سەرەتادا، ھەوڵەکان بۆ ناسینی سروشتی ماددە و چۆن گۆڕینیان سەرکەوتوو نەبوو. بەڵام وردە-وردە بە کۆ بونەوەی ئەنجامی ئەزموونەکانی ئەم بوارە، بنەڕەتی زانستی کیمیای مۆدێڕن دانرا. ھەنووکە ٦٧١ وتار لە دەروازەی کیمیادا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوگلوکۆز مۆنۆساکاریدێکە بە فۆرمووڵی C6H12O6 یان H-(C=O)-(CHOH)5-H کە پێنج دەستەی ھایدرۆکسیل لە بیچمێکی تایبەتدا لە دەوری زنجیرە کاربۆنییەکەی چنراوە. ھەموو فۆرمەکانی گلوکۆز بێ ڕەنگە و بە ئاسانی لە ئاو، ترشی ئەستیک و چەندتوێنەرێکی تردا دەتوێنەوە. گلوکۆز بە ڕێژەیەکی زۆرکەم لە ئەتنۆڵ و مەتنۆڵدا دەتوێتەوە. خەستی گلوکۆزی خوێن لە دەوروبەری90-80 میلی گرەم لە دیسی لیتر ، سەرلەبەیانان بە دڵی ناشتا و ڕێژەی ئەم خەستییە، یەک کاتژمێر پاش ژەمێک نان خواردن دەگاتە 140-120(م.گ/د.ل)، بەڵام سیستەمە فیدبەکەکان خێرا (دوای2کاتژمێر)ئەم ڕێژە ھەڵدەگەڕێنەوە ڕادەی ئاسایی خۆی. بە پێچەوانەوە لە کاتی برسییەتیدا ، گلوکۆتیۆجینز لە جەرگدا بۆ قەرەبووی کەمایەسی گلوکۆز دەکەوێتە کار. ئەم ڕێژانە لە نەخۆشانی شەکرە دا نەختێ بەرزترە. جەرگ وەک سیستەمێکی بافری گرنگ، ئاگاداری گلوکۆزی خوێنە ؛ واتە: لە کاتی بەرز بوونەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن دوای ژەمێک نان خواردن، ڕادەی دەردانی ئەنسۆلین یش بەرز دەبێتەوە و خێرا نزیکەی ۳/۲ گلوکۆزی ھەڵمژراوی ڕیخۆڵەکان دەکاتە گڵایکۆجین و لە جەرگ دا پاشەکەوتی دەکا. پاش ماوەیێ کە خەستی گلوکۆزی خوێن و ڕێژەی ئەنسۆلینی خوێن دادەبەزێت، جەرگ گڵایکۆجینەکانی شی دەکاتەوە و دەیکاتەوە بە گلوکۆز. ئەم ڕێک خستنە لە نەخۆشانی جەرگدا تووشی کێشە دەبێت. ڕێژەی زۆری گلوکۆز دەبێتە ھۆی تەوژمی ئۆسمۆزی لە شلەی دەرەوەی خانەکاندا. ئەگەر ڕێژەی گلوکۆز بەرز بێتەوە، تەوژمی ئۆسمۆزی دەرەوەی خانەکانیش بەرز دەبێتەوە ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی شێوانی ھاتوچۆی کاژی سایتۆپلاسمی خانەکان و ئەنجامی خراپی وەک لەدەست دانی ئاوی خانەکان و... . وێنەی ھەڵبژێردراوتوخمە کیمیایییەکانئاینیشتاینۆم (بە ئینگلیزی: Einsteinium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Es» و گەردیلە ژمارەی ٩٩. کیمیازانی ھەڵبژێردراوئەحمەد حەسەن زوەیل (بە ئینگلیزی: Ahmed Hassan Zewail) (لە دایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٤٦ - ٢ی ئابی ٢٠١٦) زانایاکی موسوڵمانی میسرییە و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکیە کە ناسراوە بە باوکی فێمتۆ کیمیا (Femtochemistry) لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە کیمیا وەرگرتووە بۆ کارکردنی لەسەر بواری (Femtochemistry) وە ھەروەھا یەکەم زانای میسرییە کە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتووە. لە ٢٦ی فبرایەری ساڵی ١٩٤٦ لەشاری دەمنھوری میسر لەدایک بووە، بەشی کۆلێژی زانستی لەزانکۆی ئیسکەندەریە تەواو کردووە، لەساڵی ١٩٦٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کیمیا بە پلەی شەرف بەدەستھێناوە دواتر بڕوانامەی ماجستێری وەرگرتووە. ئەحمەد زوەیل ڕۆشووە بە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و لەزانکۆی بنسلڤانیا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی لیزەر بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩٧٤ بۆ ساڵی ١٩٧٦ وەکو تۆێژەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا کاری کردووە، لەساڵی ١٩٧٦ لە پەیمانگای کالیفۆرنیای تەکنەلۆجیا کاری کردووە کە لەگەورەترین زانکۆکانی زانستی ئەمریکایە، لەساڵی ١٩٨٢ ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە، بۆتە مامۆستایەکی سەرەکی بۆ زانستی کیکیا لەزانکۆی کالتک کە گەورەترین پۆستی زانستیە لەزانکۆکانی ئەمریکا. زیاتر... یاسای ھەڵبژێردراو
پۆلەکانخشتەی خولی
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |