یاسای ڕاکێشانی گەردوونی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
NewtonsLawOfUniversalGravitation.svg

یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان [١] بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە ھەڵھێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە.

بە زمانی مۆدێرن، یاساکە ئەمەیە:

ھەر ھەرژەی نوقتەیییەک [٢] ھەر بارستی نوقتەیی‌یەکی تر لە رێگای ھێزێکەوە کە دەکەوێتە درێژایی ئەو ھێڵە کە دوو نوقتەکە پێکەوە دەلکێنێت، ڕادەکێشێت. ھێزەکە ڕاستەوخۆ ھاورێژەیە لەگەڵ بەرھەمی لێکدانی دوو بارستکە و بەپێچەوانەوە ھاورێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا:


F = G \frac{m_1 m_2}{r^2}،


کە تێیدا:

  • F گەورەیی ھێزی ڕاکێشانی نێوان دوو بارستکەیە،
  • G نەگۆڕی ڕاکێشانە،
  • m١ بارستی نوقتەی یەکەمە،
  • m٢ بارستی نوقتەی دووھەمە، وە
  • r مەودای نێوانی دوو نوقتەکەیە.


پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. Empirical Observations
  2. Point Mass