ئیسترلاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ئیسترلابێکی فارسی لە سەدەی ١٨دا

ئیسترلاب ( بە ئینگلیزی: Astrolabe بە عەرەبی: أسطرلاب ) ئامێرێکی گرنگی دیاریکردنی ئاڕاستە و کاتە. لە کۆندا لەلایەن گەردوونناسان و شوێنەوارناسان و فەلەکناسانەوە بەکارھێنراوە. یەکێک لە ھەرە کارە گرنگەکانی ئەم ئامێرە دیاریکردنی ئاڕاستەی خۆر ، مانگ ، ھەسارەکان و ئەستێرەکانە. ھەروەھا بۆ دیاریکردنی کاتی ناوچەیی. ئەم ئامێرە لە یۆنانی کۆن ، سەردەمی زێڕینی ئیسلام ، سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا و سەدەکانی ١٤ بۆ ١٧ لە فەڕەنسا بەکارھێراوە. ھەروەھا لە جیھانی ئیسلامیدا ئەم ئامێرە بۆ دیاریکردنی قیبلە و دیاریکردنی کاتەکانی نوێژیش بەکارھێنراوە.

پێکهاتەی ئیسترلاب[دەستکاری]

پێکهاتەی ئیسترلاب کە بە کۆمپیوتەر دروستکراوە

ئیسترلاب پێکدێت لە قاپێکی کانزایی کە دابەش کراوە بەسەر چەند پلەیەکدا و بە دەوری ئەم پلانەدا دوو ژمێرەر دەخولێنەوە کە لە هەردوو لاوە دوو سەری تیژی هەیە ، ئەم ئامێرە لە شێوەی ستوونی هەڵدەواسراو ڕووی دەکرایە خۆر ، هەرکاتێک کە تیشکی خۆر بە دوو سەرە تیژەکەدا تێپەڕ ببوایە ، ئەوا بەرزی هەسارەکانی دەخوێندەوە ، لەو ئاستەی کە ژمێرەرەکەی لەسەر دەوەستا.[١]

  • گرنگترین بەشەکانی ئیسترلاب بریتی بوون لە : (أم الإسترلاب ، الحجرة ، الصفائح ، العنکبوت ، العضدة ، المحور)

هەروەها دیوی پشتەوەی ئەم ئامێرە دابەش دەبوو بەسەر (٣٦٠) پلە و یەک لەسەر چواری بازنەدا ، کە لەسەر هەندێکیان ناوی بورجەکان و ئاماژە پێویستەکانی کارکردنی تێدا دەنووسرا.[١]


سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا کتێبی : ڕەنگدانەوەی شارستانیەتی یۆنانی لە ناو شارستانیەتی ئیسلامیدا (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی شارستانی) ، نووسینی : زریان حاجی ، لاپەڕە/١٩٨