تەلەسکۆپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تەلیسکۆپەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی تەلەسکۆپێکی ھووکەری (١٠٠) ئینج یان (٢٫٥)م ی لە لۆس ئەنجلس لە کالیفۆرنیا

تەلەسکۆپ، چاوگێڕ یان زیراڤدۆز (بە ئینگلیزی: Telescope) ئامێرێکە بەکار دێت بۆ بینین و شیکارکردنی تەنەکان بە کۆکردنەوەی ڕەنگەکانی. بۆ نموونە، ڕەنگە بینراوەکان تەلەسکۆپ لە سەرەتاکاندا سەیرکردن و بینینی ئەستێرەکان و دیمەنە گەردوونییەکان تەنھا بە چاوی ئاسایی بوو. پاشان مرۆڤ توانیی تەلەسکۆپی سادە بەکار بھێنێت. دواتر ئەم تەلەسکۆپانە پەرەیان سەند و دوای پێشکەوتن، تەلەسکۆپی زۆر مەزن دروست کران. دەتوانین بۆ چوار جۆر پۆلێنیان بکەین:

تەلەسکۆپی چاوی[دەستکاری]

پشت دەبەستێت بە تەماشاکردن بە چاو؛ و لە ناودارترینیان:

  1. تەلەسکۆپ چیای پالۆمار لە کالیفۆرنیا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. تیرەی ھاوێنەکەی ٥ مەترە. دەتوانێت سەیری ھەر دیمەنێک بکات لە گەردوون بە توانایەک کە ٧٥٠٠٠٠ جار لە چاوی مرۆڤ گەورەترە.
  2. تەلەسکۆپی چیای سیمرۆد لە چیاکانی قەوقاز، لە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو. تیرەی ھاوێنەکەی ٦ مەترە. کێشی ٧٠ تۆنە؛ و دەتوانێت سەیری ھەر دیمەنێک لە گەردوون بکات بە توانایەک کە ١٠٠٠٠٠٠ جار لە چاوی ئاساییی مرۆڤ گەورەترە.

مرۆڤ بەھۆی ئەم دوو یەکێتیی سۆڤیەت مەزنە دەتوانێ بازنەیەک سەیر بکات لە گەردوون کە نیوەتیرەکەی یەک ملیار و نیو ساڵی ڕووناکییە.

تەلەسکۆپی فۆتۆگرافی[دەستکاری]

تەماشاکردن بەھۆی تەلەسکۆپی چاوی، زۆر ئەستەمە بۆ تەماشاکردنی ئەو تەنە ئاسمانییانەی کە زۆر دوورن و ڕووناکییەکانیان تا دەگاتە زەوی، زۆر بێھێز دەبێت، چونکە لەڕادەبەدەر دوورن. بۆیە تەلەسکۆپی چاوی ناتوانێت بەوردی چاودێرییان بکات. لەبەر ئەم ھۆیە چاودێرێک داھێنرا کە بەھۆیەوە دەتوانێت وێنەی فۆتۆگرافیی دوور و درێژ بگرێت، دەتوانێت ڕووناکی تۆمار بکات ھەرچەندە بێھێز بێت؛ و بەھۆی ئەم جۆرە تەلەسکۆپە مرۆڤ توانیی سەیری بازنەیەک بکات لە گەردوون کە نیوەتیرەکەی ٧ ملیار ساڵی ڕووناکییە.

تەلەسکۆپە مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان[دەستکاری]

لە ھەندێک لە مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان کەشتیوانی ئاسمانی ھەیە و لە ھەندێکیشیاندا نییە؛ و تەلەسکۆپە بارکراوەکانی سەر مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان زانیارییەکی ئێجگار زۆر و گرنگیان پێشکەش کردووە لەم گەردوونە سەرسووڕھێنەرە. ئاشکرایە ئەم تەلەسکۆپە لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەویدا کار دەکەن. لە ناودارترینی ئەم تەلەسکۆپە:

  1. تەلەسکۆپی (ھابڵ)ی ئەمریکیی بارکراو لەسەر کەشتیی ئاسمانی. بە ناوی زانای ئەسترۆنۆمی ھابڵ کراوە. زانیارییەکی ئێجگار زۆر و گرنگی پێشکەش کردووە. چەند کۆمەڵە خۆری (Solar System)ی دیکەی دۆزییەوە لە دەوری ئەستێرەی تر لەو کاکێشانەی کە کۆمەڵەی خۆریی خۆمانی تێدایە (Milky Way Galaxy).
  2. دوو کەشتییە سۆڤیەتییەکە (پێش ڕووخانی یەکیێتی سۆڤیەت): ڤیرا ٩ و ڤیرا ١٠. ئەم دوو کەشتییە ئاسمانییە زانیاریی زۆر گرنگیان تۆمار کرد لەسەر ھەسارەی ڤێنووس
  3. وێستگەی بۆشاییی گەردوونیی ئەمریکی، مارنیر، مارس، ڤیکونگ. ئەم وێستگانە زانیاریی زۆر گرنگیان لەسەر ھەسارەی مەریخ نارد بۆ سەر زەوی.
  4. کەشتیی (ڤۆیاگیر ٢) لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ لەسەر زەوی هەڵدرا و لە کۆتایییەکانی ئابی ١٩٨٩ گەیشتە ھەسارەی نیپتۆن. زانیارییەکی لەڕادەبەدەر گرنگ و زۆری بۆ سەر زەوی نارد دەربارەی ھەسارەی موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس و نیپتۆن. کە چەند ساڵێکی زۆری پێویستە تەنھا بۆ پشکنینی وێنە ناردراوەکان لەلایەن ئەم کەشتییەوە بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی شتی نوێ لێیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]