ئەلفوبێی عەرەبی
ئەلفوبێی ئارامی | |
---|---|
![]() | |
جۆر | ئەبجەد |
زمانەکان | عەرەبی |
سەردەمی بەکارھێنان | ٤٠٠ی زایینی تا ئێستا |
وەرگیراوە لە | |
ISO 15924 | Arab, 160 |
ئاڕاستە | ڕاست بۆ چەپ |
ناسناوی لە یوونیکۆد | Arabic |
سنووری لە یوونیکۆد | U+0600 تا U+06FF U+0750 تا U+077F |
تێبینی: ئەم پەڕە ھێما فۆنەتیکییەکانی IPAی تێدایە. |
ئەلفوبێی عەرەبی یاخود ئەلفوبێی ئارامی کە ئەمڕۆ بە ھەڵە ناوی دەبردرێت بەئەلفوبێی عەرەبی چونکە لەڕاستیدا ئەم ئەلفو بێیە مێژوویەکی زۆرکۆنتری ھەیە لەکاتێک ھەندێک کەس بۆسەردەمی نوسینەوەی قورئانی پیرۆز دەگەڕێننەوە، ئێمە ھەموومان دەزانین کە قورئانی پیرۆز بەزمانی عەرەبی نوسراوەتەوە بەڵام بە ڕێنوسی ئارامی باچاوێک لە مێژوو بکەین بزانین قورئانی پیرۆز بە چەند قۆناغ نوسراوەتەوە بابڕۆین بپرسین کەی خاڵ یاخود نوقتە بۆ نوسراوەکانی قورئانی پیرۆز زیاد کران، پاشان فارسەکان کەبەر لەھاتنی ئیسلام خاوەنی کیان و دەوڵەت بوون بە چ ڕێنووسێک نوسینیان کردوە، بێگومان ئەو ڕێنوسەی یاخود ئەلفوبێیەی کە ئیمڕۆ ناومان لێناوە ئەلفوبێی عەرەبی ئەلفوبێیەکی ئارامیە فارسەکان بەر لە عەرەبەکان بەکاریان ھێناوە کەئێستا بەکاردێت بۆ نووسینی چەندین زمانی ئاسیای وئەفریکی، وەکو زمانی عەرەبی زمانی ئوردی و زمانی کوردی. ئەلفوبێی ئارامی ئەلفوبێی بەپلەی دووەم دێت لە ڕووی بەکارھێنانەوە لەدوای ئەلفوبێی لاتینی.
بەر لەسەرھەڵدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام عەرەبەکان لە نیمچە دورگەی عەرەبی دەرنەچوو بوون مەگەر بازرگانەکانی نێوان شام و مەککە نەبێت، پاشان عەرەبەکان شیعریان لەبەردەکرد نەدەنوسراوە چونکە نوسینێکیان نەبوو، دوای ھاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وھاتنەدەرەوەی عەرەبەکان لە نیمچە دورگەی عەرەبی و بلاوبونەوەی خوێندەواری لەناو میللەتە جۆربەجۆرەکان لەسەر ھەمان ئەو ئەلفوبێیە ڕۆیشتن وەک: ئوردی، پشتو، بلوچی، مێلایو، ھەوسا (لە ڕۆژئاوای ئەفریکا)، ماندیکی، سەواحیلی لە (ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا)، بیلتسی، براھوی پینجانی (لە پاکستان)، کشمیری و سیندی (لە ھیند و پاکستان)، ئارووی (لە سریلانکا)، ئاگووری (لە چین)، کازاخستانی (لە ئاسیای ناوەڕاست)، ئۆزبەکی (لە ئاسیای ناوەڕاست)، قیرگیزی، ئازەری، کوردی (لە ئێران وعێراق)، تورکی عوسمانی، ئیسپانی (لە ڕۆژئاوای ئەوروپا)، فارسی. ھەروەھا پیت وھێمای نوێ زیادکراوە بۆ ئەلفوبێی ئارامی.
تەختەکلیلی عەرەبی[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |